چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر ڕه‌نجى فه‌رهاده‌كان
Saturday, 20/03/2021, 3:52
بیره‌وه‌ریه‌كانى دكتۆر هه‌ژار عوسمان مه‌عروفى سه‌رده‌مى پێشمه‌رگایه‌تى
زۆرن ئه‌وانه‌ى بیره‌وه‌ریه‌كانى سه‌رده‌مى شاخ و پێشمه‌رگایه‌تى خۆیان نوسیوه‌ته‌وه و بڵاویان كردۆته‌وه . هه‌موو ئه‌و بیره‌وریانه ده‌بن به به‌شێك له میژوى خه‌باتى میلله‌ته‌كه‌مان ئه‌گه‌ر چى گیِرانه‌وه‌ى ڕوداوه‌كان و به‌سه‌رهاته‌كان له‌و بیره‌وریانه دا به‌ڕاستگۆیانه‌و وه‌كو خۆى یان به پێى مه‌به‌ستى كه‌سه‌كه‌و زیاتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیی و خۆ ده‌رخستنى بوبێت . به‌ڵام هه‌موو بیره‌وریه‌كانى ئه‌و تێكۆشه‌رانه زیاتر لایه‌نى ڕاستگۆیی تێدا به‌دى ده‌كرێت و ده‌ستیان خستۆته سه‌ر برینه‌كان.
به‌ڵام بیره‌ریه‌كانى دكتۆر هه‌ژار مه‌عروف به‌ناوى ڕه‌نجى فه‌رهاده‌كان له هه‌مویان زیاتر كارى تێ‌كردم و سه‌رنجى ڕاكێشام و ناخمى هه‌ژاند . كاتێك كه به‌سه‌ر هاتى ئاهو ناڵه‌و ئێش و ئازارى پێشمه‌رگه برینداره‌كان ده‌گێڕێته‌وه كه چۆن هه‌ندێكیان له‌به‌ر چاوى خۆى گیانیان به كورد‌و كوردستان به‌خشیوه ، كێ هه‌یه خۆى بگرێت و گریانى نه‌یه‌ت .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بیره‌ریه‌كانى دكتۆر هه‌ژار دواى 5 ساڵ و نیوى پێشمه‌رگایه‌تى چۆته وڵاتى ئه‌ڵمانیاو بڕوانامه‌ى دكتۆراى له بوارى ده‌رونناسى له‌وڵاتێكى پێشكه‌وتوى وه‌كو ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ست هێناوه ئه‌وه‌ش ڕه‌نجى فه‌رهادى پێویست بوه ، زۆر به جوانى توانیویه‌تى ده‌ست بخاته سه‌ر كێشه‌و ململانێكانى ناوشۆڕش و لێكدانه‌وه‌ى زانستیان بۆ بكات له ڕ‌وى ده‌رونى بوارى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئاستى سیاسی كۆمه‌ڵگاى كوردى به گشتى و سه‌ركرده‌كانى شۆڕش به تایبه‌تى هه‌موى به‌یه‌كه‌وه گرێدبدات و لێكدانه‌وه‌یان بۆبكات .
ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك ئه‌وڕاستییه بزانن كه هیچ كه‌سێك ئازار‌و مه‌یه‌نه‌تى و ماندوبون و هیلاكى و هه‌ژارى و مه‌ترسیه‌كانى سه‌ر ژیانى پێشمه‌رگه‌كانى ڕۆژه سه‌خت و مه‌ترسیداره‌ن نازانێت ، ته‌نها پێشمه‌رگه‌كان خۆیان نه‌بن . هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌چ ئاست وپله‌وپۆستێكدابوبێت به‌قه‌ده‌ر خۆى خاوه‌نى كۆمه‌ڵێك بیره‌وه‌رى ناخ هه‌ژێنه . سه‌رده‌مانێك پێشمه‌رگه جێگاى ئومێدى گه‌ل و نیشتمان بوو ، ڕه‌مزى خه‌بات و شۆڕگیرى بوو ، خۆشه‌ویستى ناوجه‌ماوه‌ر بوو ، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌ناو سه‌ركرده خۆپه‌رست و چاو چنۆكه‌كان بونه هۆكارى ئه‌وه‌ى ناوى پێشمه‌رگه‌ش سوك بكه‌ن له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیاندا . گرینگى بیره‌وریه‌كانى دكتۆر هه‌ژار له‌وه‌دایه :
1-هه‌ر له هه‌ڕه‌دى لاوێتیدا خولیاى كوردایه‌تى له ناخیدا دروست بوه . بۆیه له كاتێكدا له كۆلیجى پزیشكی خوێندۆیه‌تى ویستویه‌تى واز له خوێندن بهێنێت و ببێته پێشمه‌رگه . به‌ڵام به‌خت یاوه‌رى بوه‌و خزم و دۆسته‌كانى وایان لێكردوه خوێندنه‌كه‌ى ته‌واو بكات .
2-دواى ئه‌وه‌ى دكتۆر هه‌ژار ده‌بێته پزیشك و له سلێمانى بۆ ماوه‌یه‌ك كارى پزیشكى ده‌كات جارێكى تر خولیاى بون به پیشمه‌رگه ئۆقره‌ى لێ ده‌بڕێت و له مانگى 8 ساڵى 1979 ماڵ ئاوایی له دایك و براو كه‌س وكارى ده‌كات و په‌یوه‌ندى به شۆڕه‌وه ده‌كات ، به نیازى ئه‌وه‌ى ببێته پ.م له ناو ڕێزه‌كانى یه‌كێتیدا ، به‌ڵام به‌خت یاوه‌رى نابێت و ده‌كه‌وێته ناو حیزبى سۆسیالیسته‌وه . به‌ڵام دواى چه‌ند مانگیگ خۆى ده‌گه‌یه‌نێته ناو ڕیزه‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى . بۆیه نابێت پێشمه‌رگایه‌تى دكتۆر هه‌ژار و كه‌سانى وه‌كو ئه‌و به كه‌سانێك به‌راورد بكرێت ، كه له‌به‌ر ترسى سه‌ربازى بونه پێشمه‌رگه .
3- كاتێك دكتۆر هه‌ژار ده‌یه‌وێت ببێت به پیشمه‌رگه له خۆشه‌ویستیه‌وه بوه بۆ گه‌ل و نیشتمان و بۆ ئه‌وه نه‌بوه پله‌و پۆست به‌ده‌ست بهێنێت چونكه هه‌ر بڕوانامه‌كه‌ى خۆى له خۆیدا پۆستێكى گه‌وره‌و پڕبایه‌خ و جێگاى شانازیه بۆخۆیی . یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كه له ساڵى 1976 دامه‌زراوه تا كاتى ئه‌نفاله‌كان به‌وهه‌موو گه‌وره‌یه‌وه ژماره‌ى ئه‌و پزیشكانه‌ى پێشمه‌رگه بون له 20 پزیشك تێنه‌په‌ڕێون . بۆیه پزیشكێكى پێشمه‌رگه زۆر گرنگ و پڕبایه‌خ و پێویست بوه .
4-هه‌موو پزیشكه پێشمه‌رگه‌كان بێ جیاوازى كه‌سانى تێكۆشه‌رو ماندو نه‌ناس و دڵسۆز بون جێگه‌ى ڕێز‌و خۆشویستى بون . له ڕاستیدا ده‌بێ هه‌ر واش بێت . ئاسانه كه فه‌رمانده‌یه‌ك شه‌هید ده‌بێت كه‌سێكى تر جێگه‌ى بگرێته‌وه ، به‌ڵام ئاسان نییه‌و ناكرێت و نابێت كه‌س له خۆوه ببێته‌پزیشك . بۆیه بونى ئه‌و پزیشكانه‌ى ناو شۆڕش پێویستییه‌كى حه‌یاتى بوو .
5- دكتۆر هه‌ژار ته‌نها كارى پزیشكى نه‌كردوه‌و بێ ئاگابوبێت له ڕ‌وى سیاسییه‌وه . دكتۆر هه‌ژار له یه‌ك كاتدا پزیشك بوه ، به كۆڵه پشته پڕله پێداویستى پزیشكى به‌شدارى شه‌ڕیشى كردوه ، له هه‌مان كاتدا پێشمه‌رگه بوه‌و ڕۆڵى كادیرێكى حیزبى بینیوه‌و خه‌ڵكى هوشیار كردۆته‌وه و خه‌ڵكیش زۆربه باشى گوێیان بۆ گرتوه و ڕێزیان گرتوه .
ناكرێت لێره‌ده هه‌موو بیره‌وه‌ریه ناخ هه‌ژێنه‌مانى دكتۆر هه‌ژار بنوسمه‌وه . خۆزگه هه‌موو كه‌سێك بیتوانیایه بیخوێنێـه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و تێكۆشه‌ره وه‌كو خۆى بناسێت و بزانێت چ كارێكى فه‌رهادانه‌ى كردوه ، چه‌ند دڵسۆز بوه‌و گیانى چه‌ند پێشمه‌رگه‌ى له مردن ڕزگار كردوه . بۆ ئه‌وه‌ى له ڕێگاى ئه‌ویشه‌وه هه‌موو كه‌سێك هه‌ست به ئازار‌و مه‌یه‌نه‌تیه‌كانى هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانى تر بكه‌ن .
له بیره‌وه‌ریه‌كانیدا سوپاسنامه‌ى زۆر ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى نوسیوه‌ته‌وه كه له‌مه‌رگ ڕزگارى كردون . من كاتى خۆى له نزیكه‌وه ته‌نها دكتۆر هه‌ژار و دكتۆر فایه‌ق گوڵپیم ناسیوه كه به‌ڕاستى نمونه‌ى خه‌ڵكى دڵسۆز‌و تێكۆشه‌ربون هه‌میشه له پێشه‌وه‌ى مه‌رگه‌وه‌بون . هه‌میشه به كۆڵه پشته پڕله ده‌رمانه‌كانیانه‌وه به‌دواى پێشمه‌رگه‌وه بون له كاتى شه‌ڕداو زۆر جاریش ڕاستۆخۆ به‌شدارى شه‌ڕه‌كانیشیان ده‌كرد . ئاخر چۆن ده‌كرێت كه‌سانى ئاوا له‌بیر بكرێن ؟. هه‌ردوكیان وه‌كو یه‌ك خاوه‌ن هه‌ڵوێست و قسه‌ى خۆیان بون . به‌و هۆیه‌وه‌پێیان دگوتن موته‌ته‌ڕیف. به‌داخه‌وه به سه‌دان ماندو نه‌ناسى وه‌كو ئه‌مانه هه‌یه‌و كه‌س نایانناسێیت و ته‌نانه‌ت له‌بیریش چونه‌وه .
6-دكتۆر هه‌ژار هه‌ر له سه‌ره‌تاى پێشمه‌رگایه‌تیدا و زۆر زو هه‌ستى به ناكۆكى نێوان سه‌ركرده‌كانى هه‌موو حیزبه‌كانى ناۆ گۆڕه‌پانى سیاسى و باڵه‌كانى ناو یه‌كێتى نیشتمانى و خودى كۆمه‌ڵه‌ش كه ئه‌و خۆى به ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه زانیوه ، كردوه . بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه جۆرێك له‌بێ ئومێدى له ناخیدا دروست بوه‌و پیش ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به شۆرشِه‌وه بكات ، هه‌ر گیز چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ى نه‌كردوه .
دكتۆر هه‌ژار ده‌ڵێت : ئه‌وكاته‌ى من له بێده‌لان لاى حیزبى سۆسیالیست بوم ساڵى 1979 (ده‌یڤیدهێرست) په‌یامنێرى ڕۆژنامه‌ى گاردیان سه‌ردانى كوردستان ده‌كات دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌نوسێت : هه‌موو حیزب و سه‌ركرده‌كانیان دژى یه‌كتر قسه ده‌كه‌ن . كه‌واته چۆن دوكتۆر هه‌ژارێكى گه‌نج له هه‌ڕه‌دى گه‌نجێتى و ده‌ستپێكى كارى سیاسی‌دا ، به‌و هه‌موو گه‌رموگوڕیه‌ى كوردایه‌تیه‌وه ، ئه‌مه ببیستێ توشى شۆك و دوو دڵى و جۆرێك له په‌شیمانبونه‌وه نابێت ؟.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دكتۆر هه‌ژار نه به هیواى وه‌رگرتنى پله‌و پۆست بۆته پێشمه‌رگه‌و نه نیازى ململانێی ئه‌م و ئه‌وى هه‌بوه . ئه‌و بۆ به‌ده‌ست هێنانى مافه‌كانى كورد بۆته پێشمه‌رگه بۆیه بێ منه‌تانه‌و بێ ترس و زۆر ڕاستگۆیانه‌و ڕاشكاوانه و ڕاسته‌و خۆ ڕه‌خنه‌و قسه‌ى خۆى له هه‌موو كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌یه‌كدا هه‌بوه. گومانى تێدا نییه كه سه‌ركرده‌كانى كورد هه‌م له ڕابوردو و هه‌م له ئێستادا خۆشیان له كه‌سانى ئاوا نایه‌ت . ئه‌وان پێویستیان به كه‌سانى گوێڕایه‌ل َو ماستاوچى هه‌یه ، چونكه ئه‌وان خۆیان له گه‌ل و نیشتمان خۆشتر ویستوه‌و هه‌میشه له هه‌وڵى ئه‌وه دابون تا ده‌مێنن هه‌ر خۆیان سه‌ركرده‌و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و خاوه‌ن بڕیاربن و هه‌موو كه‌سێك له خوار خۆیانه‌وه ببینن .
دكتۆر هه‌ژار دواى كۆنفڕانسى 3 ى كۆمه‌ڵه ناوى ده‌خرێته لیستى ڕه‌شه‌وه‌و غه‌زه‌بى لێ ده‌گیرێت گومانى لێده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ڕه‌خنه‌ى گرتوه‌و تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌لایه‌نگرى بۆ مه‌لابه‌ختیار كه نیازى دامه‌زراندنى ئاڵاى شۆڕشى هه‌بوو . له برى ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى ڕه‌خنه‌كانى بده‌نه‌وه دواى 5 ساڵ و نیو پێشمه‌رگایه‌تى و ڕه‌نجى فه‌رهادانه‌ى له ناو یه‌كێتیدا، تازه به تازه تانه‌ى ئه‌وه‌ى لێده‌ده‌ن كه كاتى خۆى سۆسیالیست بوه .
بۆیه دڵى له‌پێشمه‌رگایه‌تى سارد ده‌بێته‌وه‌و بڕیار ده‌دات به‌ره‌و هه‌نده‌ران سه‌رى خۆى هه‌ڵگرێت . دواجار خۆیی و خێزان و كوڕه بچوكه‌كه‌ى له كۆتایی مانگى 12 ى ساڵى 1984 ماڵ ئاوایی له هه‌موو یاده‌وه‌ریه خۆش و ناخۆشه‌كانى ده‌كات و به دڵێكى شكاوه‌وه له شاخى سۆرێنه‌وه به‌ره‌و ئێران ده‌كه‌ونه ڕێگاو له‌وێشه‌وه بۆ سوریا‌و دواى زه‌حمه‌تێكى زۆر ده‌گه‌نه وڵاتى ئه‌ڵمانیا .
دكتۆر هه‌ژار له ئه‌ڵمانیاش به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خه‌مى میلله‌ته‌كه‌یدا ده‌بێت و له‌گه‌َلأ كوردانى دڵسۆزى ئه‌ڵماینا به‌رده‌وام خه‌ریكى كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌و خۆپیشاندان و كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك ده‌بن بۆ ئاواره‌كانى كوردستان . دواى كۆڕه‌وه یه‌ك ملیۆنیه‌كه‌ى كورد ، خۆى ده‌گه‌یه‌نێته تاران بۆ ئه‌وه‌ى به فریاى ئاواره لێقه‌وماوه‌كان بكه‌وێت به‌ڵام له تاران ڕێگاى پێناده‌ن و ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌ڵمانێا .
دكتۆر هه‌ژار دواى 5 ساڵ خوێندن دكتۆرا له بوارى ده‌رونناسى وه‌رده‌گرێت و و دواى چه‌ندین ساڵ كاركردن له‌وبواره‌دا له مانگى 9 ساڵى 2009 به یه‌كجارى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان . به‌ڵام له‌كوردستان بڕوانامه‌كه‌ى وه‌كو 3 ساڵ بۆ حساب ده‌كه‌ن . دیاره خوێندنى كوردستان له خوێندنى ئه‌ڵمانیا له‌پێشتره .
دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ كوردستان وه‌كو خۆى نوسیویه‌تى یه‌كێتى شوقه‌یه‌كیان پێ داوه له گوندى ئه‌ڵمانى و پێشیان گوتوه دوایی ده‌توانى تاپۆى بكه‌ى . به‌ڵام كه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دامه‌زرا ، دكتۆر هه‌ژار په‌یوه‌ندى به گۆڕانه‌وه كرد‌و بوو به ئه‌هه‌ڵسوڕاوێكى چاڵاكى بزوتنه‌وه‌كه . دواى ئه‌وه یه‌كێتى ئاگادارى ده‌كه‌نه‌وه له ماوه‌ى 24 سه‌عاتدا شوقه‌كه چۆِل بكات . ئه‌ویش ده‌چێته لاى عه‌لى فه‌تاح و پێی ده‌ڵێت به‌كرى بمده‌نى . به هه‌ر حاڵ به‌كرێش نایده‌نى و ده‌رى ده‌كه‌ن .
چه‌ند سه‌رنجێكى گرنگ
وه‌كو له بیره‌وریه‌كانى دكتۆر هه‌ژاره‌وه هه‌ستم پێكردوه‌و به پَیی ئه‌زمونى 10 ساڵى پێشمه‌رگایه‌تیم له‌ناو یه‌كێتیدا گه‌یشتمه ئه‌م ئه‌نجامانه‌ى خواره‌وه :
یه‌كه‌م : سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى له ئاستى ئه‌و به‌رپرسیاریه‌ته گه‌وره‌یه‌دا نه‌بون كه له ئه‌ستۆیاندا بوه. ئه‌وه‌نده‌ى خه‌ریكى ململانێ و دروستكردنى دوو به‌ره‌كى و باڵ باڵێن و ملشكاندنى یه‌كترى بون ئه‌وه‌نده له خه‌مى شۆڕش و گه‌ل و نیشتمان نه‌بون . هه‌موو شتێكیان له چاوى به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سكى حیزبی و شه‌خسیدا بینیوه .
له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه‌و نه‌یانویستوه له ده‌ره‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیاندا گرینگى به كه‌سه به توانا‌و پێویسته‌كانى ناو شۆڕش بده‌ن و پۆڵینیان بكه‌ن . یه‌كێتى نیشتمانى به‌و حه‌شاماته گه‌وره‌یه‌وه كه له‌شاخ هه‌یبوه ، تا ئێستا ئه‌رشیفى پێشمه‌رگه‌كانى خۆى نییه‌و له‌سه‌ر ڕاپۆرتى ئه‌م و ئه‌و پله بۆ پێشمه‌ركه دیارى دكرێت . فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌وانه ئه‌وه بوه : ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ منى كوڕى چاكى، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵم نێت زۆر خراپى ئه‌گه‌ر شێر به گوێش بگرێت .
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه به درێژایی ساڵانى شۆڕش بێمنه‌تانه مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ خوار خۆیانه‌وه كردوه بۆیه دواجار ڕۆژمان گه‌یشته ئه‌م ڕۆژه‌ى ئێستا . ئه‌گه‌ر وانه‌بێت چۆن كه‌سێكى وه‌كو دكتۆر هه‌ژار پزیشكێكى دڵسۆز دواى 5 ساڵ و نێو پێشمه‌رگایه‌تى له هه‌ره ڕۆژه‌سه‌خته‌كانى ژیانى پێشمه‌رگایه‌تیدا شوقه‌یه‌كى پێ ڕه‌وانابینرێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ تۆش نه‌مابێت .
به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ماندو نه‌ناسێكى وه‌كو دكتۆر هه‌ژار كه‌سێكى وه‌كو دكتۆر محمد قادر خۆشناو كه له كاتى خۆپیشاندانه‌كانى زانكۆى پزیشكى هه‌ولێر له موفاوه‌زاتى ساڵى 1984 ته‌نها 13 خوێندكار به‌شدارى خۆپیشاندانیان نه‌كردبوو بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كرێن به جه‌یشى شه‌عبى ، دكتۆر ممحمد خۆشناو یه‌كێك ده‌بێ له‌وانه‌و هه‌مووئه‌وانیتر ساڵێكى خوێندن دواده‌كه‌ون .
به‌ڵام محمد خۆشناو و 12 كه‌سه‌كه‌ى تر له خوێندن دواناكه‌ون . من هیچ تۆمه‌تێك بۆ كه‌س دروست نكه‌م ، به‌ڵام ئه‌م ماسته مویه‌كى تێدا نییه ؟. دواى ڕاپه‌ڕین مامجه‌لال ده‌یكاته وه‌زیرى ته‌ندروستى ، به‌ڵام دكتۆر هه‌ژارێكى ماندو نه‌ناس وه‌كو سه‌ربازى گومناو ماوه‌ى 5 سال َو نیو شه‌و ڕۆژ به دواى تیمار كردنى پێشمه‌رگه‌وه بێت ، شوقه‌یه‌كى پێ ڕه‌وانه‌بینیت .
ئه‌گه‌ر وانه‌بێت چۆن كه‌سێكى دڵسۆزى نیشتمان په‌روه‌رى وه‌كو دكتۆر عومه‌ر محمدشه‌ریف كه دكتۆر هه‌ژار له لاپه‌ڕه 55 بیره‌وه‌ریه‌كانیدا باسى كردوه ، ناو براو هاوڕێى قوتابخانه‌ى منیش بو له ساڵى 1974 ئه‌ویش وه‌كوپزیشكێك په‌یوه‌ندى به شۆڕشه‌وه كرد . تا بڵێى پیاوێكى جوامێر و نیشتمان په‌روه‌رو خۆشه‌ویستى ناوخه‌ڵك بوو . له به‌غدا به‌شێكى دكتۆراكه‌ى ته‌واو ده‌كات و ده‌بێت بۆبه‌شى دوه‌مى بچێت بۆ به‌ریتانیا به‌ڵام به‌مه‌رجى ئه‌وه‌ى ئیمزاى بكات كه به‌عسییه . ئه‌م جوامێره ده‌ست به‌ردارى بڕوانامه‌ى دكتۆراكه‌ى ده‌بێت و ئیمزاى ناكات كه هه‌موو پزیشكێك خه‌وى پێوه ده‌بینێت . ئه‌وانیش ناینێرن بۆ به‌ریتانیا . به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌وه‌شى ئێمزاى ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پله‌ى نایابى ده‌بێت له پاداشتى ئه‌وه‌دا ئه‌رزێكى 400 مه‌ترى له توى مه‌لێك له ناو شارى سلێمانى پێ ده‌ده‌ن .
كاتێك شه‌ڕى نه‌گریسى ناوخۆ دروست ده‌بێت ، به خۆیی و ماڵ مناڵیه‌وه ڕوده‌كاته هه‌نده‌ران .یه‌كێتیش پیاوانه ئه‌رزه‌كه‌ى لێ ده‌سێننه‌وه‌و دیده‌نه خه‌ڵكى تر . ئه‌مه عه‌قڵ و ڕ‌فتارى سه‌ركرده‌كانى كورد بێت ، چۆن ئه‌م میلله‌ته به مافه‌كانى خۆى ده‌گات ؟. ئه‌گه‌ر وانه‌بێت بۆچى به‌نده به‌و هه‌موو دڵسۆزیه‌مه‌وه بۆ شۆڕش و بریندار بونى خێزانه‌كه‌م و شه‌هێد بونى كوڕه‌كه‌م دواى ئه‌نفاله‌كان پێان وتێن وه‌زعمان خراپه‌و هه‌رچى ده‌توانێت بچێت بۆ هه‌نده‌ران .
پێش كاره‌ساتى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ش خوالێخۆشبوو دكتۆر كه‌مال فوئاد فیزاى ئه‌ڵمانیاى بۆ خێزانه‌كه‌م وه‌رگرتبوو بۆ مه‌به‌ستى چاره سه‌ر ، به‌ڵام له‌به‌ر خۆ ئاماده كردن بۆ گرتنى هه‌ڵه‌بجه ، وتیان دواى بخه . كاتێك له هه‌نده‌ران گه‌ڕامه‌وه وتیان هه‌موو ئه‌وانه‌ى چونه هه‌نده‌ران وه‌كو دابِراو حسابیان بۆ ده‌كرێت ، واته وه‌كو پێشمه‌رگه‌ى پله دوو وه‌كو ئه‌وه‌ى خیانه‌تمان كردبێت . به‌ڵام ئه‌وانه‌ى پێشه‌رگه‌ش نه‌بون له قاسمه ڕه‌ش لیستیان بۆ كرا‌و كرانه قاڕه‌مان .
له كاتێكدا مامجه‌لال ئه‌وانه‌ى چونه ئه‌روپا به داربڕاویان حساب ده‌كات پێش ڕاپه‌ڕین خۆشى چۆته ئه‌وروپاو ئاگاى له ڕاپه‌ڕین نه‌بوه . له‌وه‌ش خرابتر ئه‌ى كوڕه‌كانى خۆى كه تا ڕاپه‌ڕین هه‌واى كوردستانیان هه‌ڵ نه‌مژیبوو ،چۆن وبه چ حه‌قێك له پڕ هاتنه‌وه‌و حسابى دابڕاویشیان بۆنه‌كراو بونه خاوه‌نى ڕه‌نجى هه‌مو شه‌هێدان و فه‌رهاده‌كان .
باشه ئه‌گه‌ر ڕاپه‌ڕێن نه‌كرایه ، مامجه‌لال و كوڕه‌كانى ده‌گه‌ڕانه‌وه. وه‌ڵامه‌كه‌ى نه‌خه‌یر .
دواى گه‌ڕانه‌وه‌م له ئه‌ورپا موچه‌یه‌كى زۆر كه‌میان بۆ بڕیمه‌وه كه هه‌رگیز نه‌ده‌گونجا له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ماندوبونه‌ى من . به‌ڵام له هه‌موى سه‌یتر ئه‌وه‌بوو به فه‌رمانى عومه‌ر فه‌تاح بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ ئه‌و موچه‌یه‌شیان بڕێم به به‌هانه‌ى ئه‌وه‌ى باسى عومه‌ر فه‌تاحم به خراپى كردوه . بۆ ئاگادارى هه‌موو لایه‌ك من له ساڵى 1980 بومه‌پێشمه‌رگه‌و ئه‌وكاته یه‌ك بستى زه‌وى ئازاد كرا‌و له كوردستانى عێراق نه‌بوو ، ماڵ و مناڵم برده ئێران ، به‌ڵام عومه‌ر فه‌تاح دواى مفاوه‌زات ده‌بێته پێشمه‌رگه‌و به حه‌قى خۆى ده‌زانێت ده‌ست به‌رێت بۆ هه‌موو زه‌حمه‌تى خۆم و ماڵ و مناڵم و بڕیارى بڕینى موچه‌كه‌م بدات . سه‌دام به‌و هه‌موو دڕندایه‌تى خۆیه‌وه كارى له‌و شێوه‌یه‌ى نه‌ده‌كرد . شۆڕشێك خاوه‌نى سه‌ركرده‌ى ئاوا قین له‌دڵ بێت ،چۆن سه‌رده‌كه‌وێت .
ئه‌گه‌ر ئێمه خاوه‌نى سه‌ركردایه‌تییه‌ك بوینایه له خه‌مى ئاینده‌ى نیشتمان و خه‌ڵكدابوایه و خاوه‌نى ویژدان و ئه‌مه‌ك بونایه ده‌بوو له جێگاى محمد خۆشناو دكتۆر هه‌ژارى ماندوو نه‌ناسى پێشمه‌رگه‌ى ڕۆژه‌سه‌خته‌كان بكرایه به وه‌زیر . یان ده‌بوو نیشتمان په‌روه‌رێكى دڵسۆزى وه‌كو دكتۆر عومه‌ر محمد شه‌ریفى خاوه‌ن هه‌ڵوێست بكرایه به وه‌زیر نه‌ك محمد خۆشناو به‌و ڕابوردوه گومانیاوه‌یه‌وه .
ئاخر ئه‌مه چ ویژدانێك و ئه‌خلاقێكه تۆ بێی موسته‌شارێكى ئه‌نفال چى خائین به گه‌ل و نیشتمان به پله‌ى وه‌زیر خانه نشین بكه‌یت و له‌شكرێك پاسه‌وانیشى بۆ دابنێیت ، به‌ڵام منێك دواى 10 ساڵ پێشمه‌رگایه‌تى و كه‌م ئه‌ندام بونى خێزانمو شه‌هید كرانى كوڕه‌كه‌م وه‌كو موسته‌شارێك موچه‌م پێ ڕه‌وا نه‌بینن و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش له تۆڵه‌ى ئه‌وه‌ى قسه‌م كردوه ، موچه‌كه‌م بۆ ماوه‌ى ساڵێك ببڕن .
ئه‌و كاته‌ى له‌شاخ بوین سه‌ركرده‌كان خه‌ڵكیان جۆش ده‌دا بۆ خه‌بات به‌ناوى كوردایه‌تى و سۆسیالیزم و ماركسیه‌ته‌وه زیاتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان . كاتێك گه‌ڕانه‌وه ناو شار به پێڵاوى لاستیكه‌وه ، خۆیان لێگۆڕاو كه‌وتنه تاڵانى و خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن و كۆكردنه‌وه‌ى سامان و ئازاردانى خه‌ڵك و بێ منه‌ت بون له خه‌ڵك . سه‌یره ئه‌وانه وه‌كو ئه‌وه‌ى توشى نه‌خۆشى له بیرچونه‌وه بوبن ، هاوڕێ و كه‌س و كارى شه‌هیده‌كانى خۆشیان له بیر كردبوو .
تێكۆشه‌رێكى وه‌كوئاوات قاڕه‌مانى كه پێشمه‌رگه‌ى سه‌ره‌تایی ئه‌م شۆڕشه و ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵه تا له شار بوو ماڵه‌كه‌ى بنه‌كه‌ى كۆمه‌ڵه بوو . كاتێك چوو بۆ هه‌نده‌ران و گه‌ڕایه‌وه ، وه‌كو ئه‌وه مامه‌له‌ى له‌گه‌ڵ كرا ، كه نایناسن ، هه‌مو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى چوبونه هه‌نده‌ران و دوایی ده‌گه‌ڕانه‌وه ، زۆر به‌كه‌م سه‌یر ده‌كران له لایه‌ن به‌رپرسه‌كانه‌وه .
قسه‌یه‌ك هه‌یه كه ده‌ڵێت : ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له بنه‌ڕه‌تدا فه‌قیرو هه‌ژار و هیچ نه‌دیو بون و دواجار ده‌بنه خاوه‌نى ده‌سه‌ڵات ، دوو مه‌ترسى گه‌وره‌یان هه‌یه بۆ سه‌ر كۆى كۆمه‌ڵگا . یه‌كه‌م هه‌رگیز چاویان پر ِنابێت له كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌و سامان و چۆن سن و كولله كشتوكاڵ له‌ناو ده‌بات ، به‌و شێوه‌ش ئه‌مانه سامانى وڵات تاڵان ده‌كه‌ن . مه‌ترسى دووه‌م : سڵ ناكه‌نه‌وه له ئازاردانى خه‌ڵك و تۆڵه‌ى فه‌قیرى ڕابوردویان له هاوڵاتیان ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌بنه دڕه‌نده‌و خۆیان لێ ده‌بێته پاڵه‌وان و خه‌ڵكیش ژێرده‌سته . ئه‌وه‌ى ئێستا له هه‌رێمى كوردستان به‌رجه‌سته ده‌كرێت و ده‌گوزه‌رێت ، ڕێك وه‌كو ئه‌و قسه‌یه وایه .
كه‌واته نابێت نه دكتۆر هه‌ژار و نه هیچ كه‌سێكى تر له ئێمه و هه‌موو ئه‌وانه‌ى ڕه‌نجى فه‌رهاده‌كانیان كێشا ، چاوه‌ڕوانى هیچ كارێكى چاكه له‌م كاربه‌ده‌ستانه‌ى ئێستا بكرێت . ئه‌وانه جاشێكى دوێنێیان پێ باشتره كه ئه‌مڕۆ پاسه‌وانى به‌رده‌گاكه‌یانه ، له تێكۆشه‌رێكى ماندو نه‌ناسى وه‌كو دكتۆر هه‌ژار و هه‌زارانى تر كه له ناچاریدا ئاواره‌ى هه‌نده‌ران بون و ئێستا وه‌كو كه‌سانى ڕاكردو له به‌ره‌كانى شه‌ڕ حسابیان بۆ ده‌كه‌ن . ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ى بڵێم .
شانازى و سه‌به‌رزى بۆ هه‌موشه‌هێدانى كوردستان و ئه‌وانه‌ى ڕه‌نجى فه‌رهاده‌كانیان كێشاوه له پێناوى میلله‌تدا . مردن و سه‌رشۆڕى ڕیسوایی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ڕه‌نجى شه‌هێدان و فه‌رهاده‌كانیان بۆ خۆیان برد‌و خه‌ڵكیان خه‌ڵه‌تاند له‌پێناوى خۆیان و كه‌س و كاریان و هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵكى كوردیان گه‌یانده ئه‌م قۆناغه‌ى ئێستا‌و توشى فه‌قیرى و هه‌ژاری بێ ئومێدیان كردن .
نه‌عله‌ت له‌و سه‌ركردانه‌ى له بنه‌ڕه‌تدا ڕاستگۆ نه‌بون له‌گه‌ڵ خه‌ڵكداو خۆیان به ئاغا‌و جه‌ماوه‌ریان به ڕه‌عیه‌تى خۆیان زانیوه و به ناوى كوردایه‌تیه‌وه فێڵیان لێكردون . به بۆچونى من ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى ئێستا وه‌كو ڤایرۆسى كۆڕۆنا وایه كه هه‌موو جیهانى به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردوه‌و بۆته مه‌ترسییه‌كى گه‌وره. چۆن ڤایرۆسى كۆڕۆنا خۆى ئه‌گوڕێت و ئیستا نه‌وه‌ى دووه‌م سێیه‌میشى ده‌ركه‌وتوه‌و مه‌ترسییه‌كه‌شى گه‌وره‌تر بوه . بۆیه هه‌موو جیهان خه‌ریكى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رن .
ده‌سه‌ڵاتى كوردیش به‌رده‌وام له خۆگۆڕیندایه . نه‌وه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دوژمنایه‌تییه‌كیان بۆ كورد دروست كردوه ، تا كورد ماوه پێوه‌ى ده‌ناڵێنێت و به ئامانجه‌كانى ناگات . له برى ڕزگار كردنى نیشتمان ، خاكیان فرۆشت ، سامانى ولاتیان تاڵان كرد . بونه دارده‌ستى دوژمنانى كورد . نه‌وه‌ى دووه‌م هاتون به‌رهه‌مى ڕه‌نجى شه‌هیدان و فه‌رهاده‌كان تاڵان و فه‌رهود ده‌كه‌ن به به‌رچاومانه‌وه . نه‌وه‌ى سێیه‌م وه‌چه‌كانیان ئه‌وه‌نده زۆر ده‌بن ، نیشتمان ده‌خه سواڵ و سه‌ر ساجى عه‌لى و خوا له شه‌ڕى ئه‌وانه بمانپارێرێزیت و هێوادارم كه‌س ئه‌و سه‌رده‌مه به چاوى خۆى نه‌بینێت .
تاكه ڕێگایه‌ك و تاكه چاره‌سه‌رێك بۆ كۆتایی هێنان به‌م ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانیه تۆتالیتاریه تاڵانچییه نیشتمان فرۆشه و بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رده‌مى نه‌وه‌ى سێیه‌مى چاوبرسیى نه‌بینێن ، ئه‌وه‌یه كه ڕاپه‌ڕێنێكى جه‌ماوه‌رى به‌رفراوانى سه‌رانسه‌رى ده‌ست پێ بكات چونكه ئه‌مانه به قسه‌ى خۆش ناڕۆن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست