كێ له خوێندكاره بههرهمهندهكهى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدى پرسیه‌وه؟
Saturday, 19/09/2020, 18:19
هه‌مومان ئاگادارین كه جیهان له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنى به‌رده‌وامدایه . ته‌كنه‌لۆجیا گه‌یشتۆته ئاستێكى ئه‌وه‌نده پێشكه‌وتو كه هه‌موومانى توشى سه‌رسوڕمان كردوه . هۆكار ى هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتنانه له ههمووبوارهكانى ژیاندا ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێشكه‌وتنى ئاستى زانست و زانیارى له هه‌موو قۆناغ و ناوه‌نده‌كانى خوێندندا له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كانى دنیادا .
به‌رپرسانى حكومه‌ت له وڵاته پێش كهوتوهكانى جیهاندا گرنگییه‌كى تایبه‌ت به بوارى خوێندن ده‌ده‌ن . پسپۆڕى شاره‌زاى بۆ دابین ده‌كه‌ن . بودجه‌ى زۆر باشى بۆ دیارى ده‌كه‌ن . ژینگه‌یه‌كى گونجاو بۆ خوێندكاران دابین ده‌كه‌ن له هه‌موو قۆناغ و ناوه‌نده‌كانى خوێندندا . هیچ كه‌س ولایه‌نێك له حكومه‌تدا له هه‌رپله وپایهیهكدابێـت ، بۆى نییه ده‌ست بخاته بوارى خوێندنه‌وه جگه له‌وكه‌سانه نه‌بێت كه پسپۆڕِى ئه‌و بواره‌ن .
له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كانى جیهاندا نوخبهیهكى زۆر كه‌م ده‌چنه قۆناغى زانكۆ به‌به‌راورد به ژماره‌ى خوێندكارانى قۆناغى ئاماده‌یی . له‌ناو ئه‌و نوخبهیهشدا كه ده‌چنه زانكۆ ، كه‌مینه‌یه‌كى زۆر كه‌م وه‌كو كه‌سانى خاوه‌ن زیره‌كى ده‌گمه‌ن و بههرهمهندو بلیمه‌ت ده‌رده‌كه‌ون .دواجار هه‌موو پێشكه‌وتنه‌كان وداهێنانه تازه‌كان له بوارى ته‌كنه‌لۆجیاو بواره‌كانى تردا له سه‌ر ده‌ستى ئه‌م نوخبه كه‌مه دێته به‌رهه‌م و جیهان توشى سه‌ر سوڕمان ده‌كه‌ن .
به‌رپرسانى حكومه‌ت به تایبه‌تى بوارى خوێندن هاوكارى ته‌واوى ئه‌و به‌هره‌مه‌ندانه ده‌كه‌ن و گرنگى تایبه‌تیان پی َدهدهن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن داهێنانى تازه بكه‌ن و وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و پیشه‌وه به‌رن .
دواى حكومه‌ت ڕوڵى كه‌رتى تایبه‌ت دێت له گرینگى دان به‌و بههرهمهمدانه . كۆمپانیا گه‌وره‌كانى بوارى ته‌كنه‌لۆجیا ، وه‌كو موبایل ، ئینته‌ر نێت ، كۆمپۆتهر .، ته‌له‌فزیۆن . ئوتومبیل ، بوارى ته‌كنه‌لۆجیاى جه‌نگى هه‌میشه له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان ئه‌و به‌هره‌مه‌ندانه بدوزنهوهو بیانبه‌ن بۆ كۆمپانیكانى خۆیان بۆ ئه‌وه‌ى داهێنانى تازه‌یان بۆ بكه‌ن و كێ بركێ له‌گه‌ڵ كۆمپانیكانى هاو شێوه‌ى خۆیان بكه‌ن . دیاره پاره‌یه‌كى زۆریش ده‌ده‌ن به‌و بهههرهمهندانه له به‌رامبه‌ر كاره‌كانیاندا . كه‌واته حكومه‌ت و كه‌رتى تایبه‌ت به‌یه‌كه‌وه ژینگه‌یه‌كى گونجاو و ده‌رفه‌تێكى زۆر باش بۆ ئه‌و به‌هره‌مه‌ندانه ده‌ڕه‌خسێنن و هانیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى داهێنان به‌كه‌ن . به‌ڵام له وڵاته دواكهوتوهكانى جیهان ژینگه‌ى خوێندن به جۆرێك نییه كه هانده‌رى خوێندكار بێت بتوانێت داهێنانى تازه بكات .
دیاره ئه‌مه‌ش هۆكارى زۆره . هه‌ندێك هۆكار هه‌یه په‌یوه‌ندى به پاره‌و بودجه‌وه هه‌یه و له ده‌سه‌ڵاتى پسپۆڕانى بوارى په‌روه‌رده‌دا نییه . به‌ڵام هه‌ندێك هۆكار هه‌یه په‌یوه‌ندى به سیسته‌مى بهڕیوهبهردن و به‌رپرسانى حكومه‌ت و پسپۆڕانى بوارى په‌روه‌رده‌وه هه‌یه و ده‌كرێت زوربهى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن ، ئه‌گه‌ر ویست و ئیراده هه‌بێت .
ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان به نمونه بهێنمه‌وه ده‌بینى بوارى خوێندن سه‌ربه‌خۆ نییه ده‌ستى حیزب و به‌رپرسانى حیزبى به ته‌واوى پڕۆسه‌ى خوێندنیان وێران كردوه . له برى ئه‌وه‌ى كه‌سانى پسپۆڕ‌و شاره‌زا ئیداره‌ى بوارى خوێندن بده‌ن ، كه‌سانى حیزبى نه‌شاره‌زا پلانى ئاینده‌ى خوێندن دیارى ده‌كه‌ن .
له هه‌مووى خرابتر ئه‌وه‌یه خوێندكاره‌كان هیچ ئاینده‌یه‌ك به‌دى ناكه‌ن به‌تایبه‌تى كه قۆناغى زانكۆ ته‌واو ده‌كه‌ن . حكومه‌ت نا‌توانیت هیچ ده‌رچویه‌ك دامه‌زرێنێت له دام‌و ده‌زگاكانیدا ، چونكه نه شوێنى به‌تاڵ هه‌یه‌و نه پاره‌ش هه‌یه . ته‌نانه‌ت حكومه‌ت تواناى دامه‌زراندنى یهكهمو دووه‌م و سێیه‌مى زانكۆكانیشى نییه ، له كاتیكدا ئه‌وانه نوخبهشن .
خۆ ئه‌گه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كى حكومه‌تیش پێویستى به ده‌رچویه‌ك هه‌بێت ، له‌وه‌شدا عه‌داله‌ت نییه‌و له سه‌ر بنه‌ماى زیره‌كى یان كه‌سى شیاو بۆ شوێنى شیاو كه‌س دانامه‌زرێت . به‌ڵكو چ كه‌سێك پشتیوانى حیزبى یان به‌رپرسێكى حیزبى یان خزمێكى كار به‌ده‌ستى هه‌بێت ، ئه‌وه له پێش هه‌موانه ده‌بێت . كه‌واته هیچ ئومێدێك بۆ ئاینده‌ى خوێندكاران نییه‌و له سایه‌ى سیسته‌مێكى حوكمڕانى له‌وشێوه‌یه‌دا ، كه هیچ خه‌مێكى بۆ ئاینده‌ى نه‌وه‌كانى نه‌بێت ، چۆن خوێندن پێش ده‌كه‌وێت و چۆن كه‌سانى به‌هره‌مه‌ند ده‌رده‌كه‌ون .
هه‌ر وه‌كو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆ كرد ، بوارى خوێندن له هیچ قۆناغێكدا سه‌ربه‌خۆ نییه‌و له ده‌ستى كه‌سانى پسپۆڕدا نییه‌و ده‌ستى حیزب باڵایه له‌وبواره‌دا . بۆ نمونه له زونى سه‌وز یان زه‌رد به ده‌گمه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێكى قوتابخانه‌یه‌كى سه‌ره‌تایی هه‌یه حیزبى نه‌بێت . كه‌واته لێره‌وه حساب بۆ هه‌موو قۆناغه‌كانى تر‌ى خوێندن بكه‌ن . ئه‌و عهقلیهتهى پلانى دانا بۆ سه‌ربه‌خۆ كردنى ئابورى هه‌رێمى كوردستان و پلانى دانا بۆ ده‌رهێناو فرۆشتنى نه‌وت و فرۆشتنى و ڕێكهوتنى په‌نجا ساڵه‌ى له‌گه‌ڵ توركیا مۆر كرد ،دواجار ئیفلاسی به هه‌رێمى كوردستان كردودو ناچار بوو كڕنوش بهرێتهوهوه به‌رده‌م به‌رپرسانى به‌غداو كۆى پرۆسه‌ى سیاسى و ئابورى هه‌رێمى كوردستانى خسته به‌رده‌م قه‌زاو قه‌ده‌ر و له ئێستاشدا هه‌موو قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و له‌ناوچوندایه ، هه‌ر ئه‌م عه‌قڵیه‌ته خاوه‌نى نه‌خشه دانانه بۆ گه‌شه پێدان و به‌ره‌و پێشه‌وه بردنى بوارى خوێندن و زانست و زانیارى . كه‌واته نابێ چاوه‌ڕوانى هیچ پێشكه‌وتنێك بكرێت له‌و بواره‌دا . بۆ زیاتر ئاگادار بون سه‌رنجى ئه‌مانه‌ى خواره‌وه بده‌ن :
یه‌كه‌م : ماوه‌یه‌ك له زانكۆكانى كوردستان به‌رنامه‌ى تواناسازى هه‌بوو . به واتاى دیاریكردنى كه‌سانى زیره‌ك و به توانا‌و به‌هره‌مه‌ند و پیویست و ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ تهواكردنى خوێندنى باڵا. له برى ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێن زیره‌كترین خوێندكار دیارى بكه‌ن و بینێرن بۆ خوێندن ، ده‌هاتن خزم و كه‌س و كارى به‌رپرسه‌كان یان سه‌ربه حیزبه‌كانیان دهنادر بێ گوێدانه ئه‌وه‌ى ئاستى زیره‌كییان چۆنه .
ئه‌وانه‌شى خاوه‌نى ژن و مناڵ بون بۆیان هه‌بوو له‌گه‌ل َخۆیان بیانبه‌ن . دیاره ئه‌وه‌ش ده‌بوو به خه‌رجییه‌كى زۆر له‌سه‌ر حكومه‌ت . دواى چه‌ند ساڵێك ئه‌وانه فاشیل ده‌بون و به ده‌ستى به‌تاڵ ده‌گه‌ڕانه‌وه . به‌ڵام له‌ولاوه ده‌یان خوێندكارى زیره‌ك و كوڕى فه‌قیر و هه‌ژار هه‌بون و ئهوههلهیان بۆ ئه‌وان نهدهڕهخساند .
دووه‌م : كه‌سانێك هه‌بون كهچونه هه‌نده‌ران به تایبه‌تى وڵاتانى سۆڤیه‌تى كۆن ، ته‌نها بڕوانامه‌ى ئاماده‌ییان هه‌بوه‌و ده‌رچوى هیچ كۆلیجێك نه‌بون . به‌ڵام یه‌كسه‌ر چون بۆ دكتۆرا خوێندویانه . كه گه‌ڕاونه‌وه كه‌س به دواداچونى نه‌كردوه بزانن چۆن دكتۆراى خوێندوه‌و نامه‌ى دكتۆراكه‌ى چییه‌و داواى لێبكه‌ن وه‌رى گێرێت بۆ سه‌رزمانى كوردى . ئه‌مانه جگه له‌وه‌ى هیچ عیلمێكیان پێ نییه ، ڕێگاشیان له كه‌سانى تر گرتوه كهدامهزرێن . هه‌ر بۆ ئاگاداریتان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئاستى زانست زۆر نزمه له وڵاتى ئێمه ، به‌ڵام هێشتا له‌ئاستى خوێندنى وڵاتانى سۆڤیه‌تى كۆن باشتره، چونكه به دوو گڵۆز جگه‌ره‌ى ڕۆسمان بڕوانامه‌ت ده‌كڕى .
سێیه‌م : من خۆم كه‌سانێك ده‌ناسم كه كاتى خۆى له وڵاته شهرقییهكان بون و به حساب خوێندنى باڵایان ته‌واو كردوه دواى ئه‌وه‌ى هاتونه وڵاته‌كانى ئه‌ورپا ، چه‌ندین ساڵ خاوه‌نى دوكان بون و خه‌ریكى خوێندن نه‌بون ، له‌پڕ گه‌ڕاونه‌وه هه‌رێمى كزردستان و بونه مامۆستا له زانكۆ . باشه ئه‌م كه‌سه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك كرا به مامۆستاى زانكۆ ؟ هیچ به دواداچونێك كراوه بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت بڕوانامه‌كه‌ى ڕاسته، یان هه‌ر له‌سه‌ر قسه‌ى خۆیی و پشتیوانى به‌رپرسێكى حیزبى ناسیاوى ؟؟. خه‌ڵك هه‌بوه به حساب دكتۆراى هه‌بوه له هه‌نده‌سه‌ى میعمارى ، به‌ڵام خه‌ریكى ئه‌وه‌بو ئیجازه‌ى شۆفێرى دهرێنێت بۆ لێخوڕینى تڕێلهى گه‌وره . ئه‌وه هه‌ر قسه‌ى به‌ڵاش نییه بیكه‌م و بوختان بكه‌م ، كه‌سه‌كه ئه‌ناسم و په‌یوه‌ندیشم له‌گه‌ڵى هه‌بوه .
له‌پڕ گه‌ڕایه‌وه‌و بو به مامۆستا‌و وانه‌ى هه‌نده‌سه‌ى میعمارى به خوێندكاران ده‌گوته‌وه . خۆتان لێكى بده‌نه‌وه ئه‌وخوێندكارانه چى فێر ده‌بن ؟؟ قوربان ئێستا به پله‌ى پڕۆفیسۆریش خانه نشینكراوه . حیزبێك ئاوا بیر بكاته‌وه و ئاوا ده‌ستى نه‌وه‌یه‌كى نوێ ببڕن و دكتۆرى ئاوا بخه‌نه زانكۆكان هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌ربه حیزبه‌كه‌ى خۆیانن ، چاوه‌ڕوانى چ ئاینده‌یه‌ك ده‌كه‌ى بۆ ئه‌م وڵاته .
چواره‌م : هه‌رێمێك به‌ناو خاوه‌نى زانكۆ بیت و گومان له بڕوانامه‌ى سه‌رۆكى زانكۆ و مامۆستاى زانكۆكانى بكرێت ، ده‌بی َ ئه‌م بهرپهسانه ناو بنێی چى و چی‌یان پی َبوترێت ؟ به ده‌یان مامۆستاى زانكۆ هه‌یه له كاتى پاشاگهردانیهكهدا له خواروى عێراق و میسر و سۆدان ووڵاتانى تر به پاره‌و واسیته بڕوانامه‌یه‌كى بی َبههایان له بابه‌تێكدا هێناوه هیچ سودێكى نییه‌و ئێستا بۆته مامۆستاى زانكۆ و ڕێگاى له كه‌سانى تریش گرتوه .
پێنجه‌م : ئه‌وانه‌ى له زانكۆ پله‌ى پڕۆفیسۆری وه‌ر ده‌گرن ، ده‌بی َكهسانى شاره‌زاو خاوه‌ن ئه‌زمونى ناوازه‌بن و خاوه‌نى چه‌ندین لێكۆَلێنهوهو كتێب بن له‌و بواره‌دا ، ئه‌و كات ده‌بنه شایسته‌ى ئه‌و ناوه . من هیچ ناَلێم و بۆچى سه‌ردانێكى مه‌یدانى ناكه‌ن و هه‌ندێك زانیارى كۆناكه‌نه‌وه ، ئه‌و كات ده‌زانن ئاستى پرۆِفیسۆرهكانى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان چۆنه‌و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌و ناز ناوه‌یان وه‌رگرتوه ؟؟. له‌سه‌ر بنه‌ماى شاره‌زایی ، یان حیزبى بون ؟؟ . هه‌ندێكیان كه پله‌ى پڕۆفیسۆریان هه‌یه ، نه‌ك هیچ لیكۆڵینهوهیهكیان نییه ، سه‌ردانى ماڵه‌كانیان بكه‌ن ، مهكتهبهشیان نییه . هیچ ناخوێننه‌وه . كه ئێواره داهات ده‌چنه نادیهكانى شه‌وانه‌ن و خه‌ریكى خواردنه‌وه ده‌بن تا دره‌نگانێكى شه‌و . به‌یانیش به ده‌ستى به‌تاڵ و مێشكى به‌تاڵ ده‌چێته زانكۆ‌و له ڕێگاى مه‌لزه‌مه‌وه وانه ده‌ڵێنه‌وه چونكه ئه‌وه پێویستى به خوێندنه‌وه‌و به‌دواداچونى زۆر نییه .
شه‌شه‌م : من خۆم هیچ زانیاریم نییه‌و ناتوانم هیچ بڵێم له‌وباره‌یه‌وه . به‌ڵام له فه‌یسبوك بڵاوكرایه‌وه گوایه سه‌رۆكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه 80 لاپ تۆپى دزیوه‌و فرۆشتویهتى . هه‌ر وه‌كو وتم ئه‌مه قسه‌ى من نییه‌و له فه‌یسبوكه‌وه بڵاوكرایه‌وه . به‌ڵام ئه‌مه ئه‌گه‌ر ڕاست بێت یان درۆ ، به هه‌ردوك لادا ئه‌وه دێنێت به زوترین كات وه‌زیرى خوێندنى باڵا بێته سه‌ر خه‌ت و به دواداچون بكات و ئه‌وه ڕون بكاته‌وه . ئه‌گه‌ر درۆیه سزاى ئه‌و كه‌س ولایه‌نانه بده‌ن كه ئه‌م هه‌واڵه درۆیه‌یان بڵاوكردۆته‌وه . خۆ ئه‌گه‌ر ڕاستیشه تا زوه تاوانبار سزا بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌نده‌ى تر زانكۆكان سوك نه‌بن . ئه‌مه بابه‌تێك نییه شیاوى شاردنه‌وه‌و په‌رده‌پۆش كردن بێت . ئه‌مه ئه‌ركى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵایه زۆر به خێرایی به‌دوادا چون بكات و ئه‌گه‌ر ڕاست بوو ، ده‌بێ تاوانبار ڕوبه‌ڕوى دادگا بكرێته‌وه‌و گه‌وره‌ترین سزا بدرێت .
حه‌وته‌م : جگه له‌وه‌ى چه‌ندین زانكۆ و كۆلیچ و په‌یمانگاى حكومى له‌م هه‌رێمه بچوكه 5 ملیۆنیهدا هه‌یه‌و به‌رده‌وامیش زانكۆى ئه‌هلى ده‌كرێنه‌وه . ته‌نانه‌ت سه‌رۆكى هه‌رێم خۆى زانكۆى هه‌یه . ئه‌م زانكۆیانه بۆ ئه‌وه ناكرێنه‌وه كه ئاستى زانست و زانیارى به‌رزبێته‌وه, به‌ڵكو بابه‌ته‌كه بازرگانیكردنه به خوێندنه‌وه . به‌داخه‌وه ئه‌م بواره گرنگ‌و هه‌ستیاره‌ش كرا به بوارى بازرگانى و په‌یداكردنى پاره‌و دواجار هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش خۆى به به‌رپرسار نازانێت له به‌رامبه‌ر ئاینده‌ى ده‌رچوانى زانكۆ كاندا .
ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌وه نوسیومه حاڵى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستانه . خۆ ئه‌گه‌ر باسى ڕۆڵى كه‌رتى تایهبتیش بكه‌ین ، ئه‌وه له حكومه‌ت خرابتر و وێرانتره . كه‌رتى تایبه‌ت هه‌رێمى كوردستان هه‌ر ناوه‌و له ئاستى سفردایه و هیچ ڕۆڵێكى نییه له گه‌شه كردنى بوارى زانست و زانیارى .
ئه‌گه‌ر تاك و ته‌راش له ڕێگاى ناسیاوى و خزمایه‌تییه‌وه كارێكیشیان ده‌ست كه‌وێت ، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به بوارى خوێندنه‌كه‌یه‌وه نابێت . ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه به ده‌یان هه‌زار خوێنكار قۆناغى زانكۆیان تهواوكردوهو هیچ كارێكیان ده‌ست نهكهوتوهو ئه‌وه‌شى فێرى بون هێواش هێواش له بیریان ده‌چێته‌وه . كه‌واته هیچ هیوایهكو هیچ ئومێدێك بۆئاینده‌ى خوێنكاران نییه‌و ده‌تونین بڵێن ئه‌وانه ته‌نها خوێنده‌وارن چونكه نه سودیان بۆ خۆیان ده‌بێت نه بۆ وڵاته‌كه‌یان .
لیره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه به ئه‌وه بكه‌م كه : بهههرهمهندى و ئاستى زیره‌كى تایبه‌ت نییه به نه‌ته‌وه‌یه‌ك و كه‌لێك . ئه‌وه ڕاست نییه بڵێن هاولاِتیانی ئه‌ڵمانیا یان ژاپۆن، یان ئه‌مه‌ریكا یان چێن ، یان هه‌ر وڵاتێكى پێشكهوتوى تر‌ى جیهان به خۆرسك زیره‌كن و به زیره‌كى له دایك ده‌بن . به‌ڵام به خۆرسك مناڵانى وڵاتانى دواكه‌وتوو به نازیرهكى له دایك ده‌بن . ئه‌وه ئاستى پێشكه‌وتن و گرینگى دانى هه‌ر یه‌ك له‌و ولاِتانهیه به بوارى خوێنده‌وارى . هه‌ر ولاِتێك سیسته‌مى خوێندنى پێشكهوتوى هه‌بێت و زه‌مینه‌ى خۆش كردبێت خوێندكار له ژینگه‌یه‌كى ئارام‌دا بخوێنێت ، دواجار مێشكى باشتر گه‌شه ده‌كات و زه‌مینه‌ى بۆ ده‌ڕخسێت بههرهكهى ده‌ركه‌وێت و داهێنان له بواره‌كه‌ى خۆیدا بكات .
دواى ئه‌وه‌ى بارودۆخێكى وا هاته ئاراوه‌و هاولاتیانى كوردى ئێمه‌ش به‌ره‌وهه‌نده‌ران كۆچیان كرد ، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین وبه دوادا چۆن بكه‌ین به هه‌زاران خوێندكارى زیره‌ك و به‌هه‌ره‌مه‌ند ده‌ركه‌وتون و گه‌یشتونه‌ته ئاستێكى زۆر به‌رز. ئه‌وه‌تا له وڵاتى ئه‌ڵمانیا كچێكى كوردى 16 ساڵ لهكۆلیجى پزیشكى وه‌رده‌گیرێت چونكه به‌هره‌مه‌نده . كه‌واته هه‌موو ولاِتێك خۆى به‌ر پرسیاره له‌وه‌ى چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك به‌رنامه‌ى خوێندن داده‌ڕێژێت و گه‌شه‌ى پێ ده‌دات . ئه‌گه‌ر له ئاستێكى دواكه‌وتودا بمێنێته‌وه ، ئه‌وه هۆكاره‌كه‌ى خراپى سیسته‌مه‌كه‌یه ، نه‌ك خوێندكاره‌كان .
میلله‌تان چه‌ند دواكهوتوبن و چه‌ند سیسته‌مى خوێندنه‌كه‌یان خراپ بێت ، زۆرجار كه‌سانى به توانا‌و به‌هره‌مه‌ندیان تێد ده‌ر ده‌كه‌ون و ئه‌گه‌ر گرنگییان پێ بدرێت و ده‌ستیان بگرن و هاوكاریان بكه‌ن ، ده‌بنه داهێنه‌رو داهێنانى گه‌وره ئه‌نجام ده‌ده‌ن . ئه‌گه‌ر به نمونه هه‌ر باسى هه‌رێمى كوردستان بكه‌م و له‌م ژینگه‌ى خوێندنه دواكهوتوهدا ئه‌وه‌تا داهێنه‌رێكى بلیمه‌ت ده‌ركه‌وتوه‌و داهێنانێكى ناوازه‌ى كردوه . به‌ڵام به‌داخه‌وه لاى خۆمان كه‌س نایناسێت ، به‌ڵام لاى كۆمپانیایه‌كى وه‌كو گوگل بۆته ئه‌ستێره‌یه‌كى دیار و ئه‌وه‌تا ده‌عوه‌تى ده‌كه‌ن كه سه‌ردانى باره‌گاى سه‌ره‌كى گوگل بكات له وڵاتى سه‌نگاپۆره .
لێره‌دا ده‌مه‌وێت بههرهمهندێكى بێنازى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدتان پی َبناسێنم:
بهههرهمهندهكهى شارى ههڵهبهجهى شه‌هید ناوى ( بۆكان حه‌سه‌ن) خاوه‌نى ته‌له‌فۆنى ژماره
(07702144680) یه .ده‌رچوى كۆلیجى زمانى ئینگلیزى به‌شى په‌ره‌رده‌ى زانكۆى سلێمانى ساڵى 2014 . كاكه بۆكان دواى ته‌واوكردنى قۆناغى خوێندن تا ئێستا له هیچ دام و ده‌زگایه‌كى حكومى دانه‌مه‌زراوه‌و وه‌كو زانیومه له شوێنێك كار ده‌كات كه هیچ په‌یوه‌ندى بهخوێندنهكهى خۆیه نیه . به‌ڵام كاكه بۆكان خهونو حه‌زى خۆى هه‌بوه‌و هه‌میشه هه‌وڵى داوه تواناكانى خۆى به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رێت .كاكه بۆكان خۆى تێكه‌ڵاوى كۆمپانیاى گوگل كردوه‌و ده‌ستى كردوه به كاركردن له‌پرۆگرامى مایكرۆسۆفتداو هه‌وڵى داوه زمانى كوردى لهوپرۆِگرامهدا گێگێربكات ودواجار به هۆى هه‌وڵه‌كانیه‌وه بۆته كه‌سێكى دیار . كارى زۆر گرنگ و ناوازه‌ى كردوه بۆ جێگیر كردنى زمانى كوردى تاوهند له كۆمپانیاى گوگلداو دواجار به سه‌ركه‌وتویی كاره‌كه‌ى ئه‌نجامداوه .
له ڕۆژى 20/8/2020 كۆمپانیاى گوگل سمینارێكى بۆ ڕێكخستوه ودواى یه‌ك سه‌عات له ئه‌نجامدانى سمیناره‌كه په‌یامنێرى سایتى میلله‌ت چاو پێكهوتنێكى له‌گه‌ڵ كاك بۆكان ئه‌نجام داوه‌و به‌م جۆره وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى په‌یامنێره‌كه‌ى میلله‌ت ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت : دواى هه‌وڵێكى زۆر له ڕۆژى 18/8/2020 سه‌ركه‌وتو بوم به یه‌كجارى زمانى كوردى ناوه‌ند(له‌هجه‌ى سۆرانى) هاوتاى 70 زمانى تر‌ى جیهان لهپڕۆگرامى مایكرۆسۆفتدا گێگیر بكه‌م و تا ئێستا 113 هه‌زار وه‌رگێڕانم بۆ زمانى كوردى ناوه‌ند كردوه‌و كارم بۆ چاره‌سه‌رى چه‌ندین كێشه‌ى كیبۆرردى كوردى كردوه .
یه‌كه‌م گه‌نجى كورده له‌سه‌ر ئاستى جیهان كۆمپانیاى گوگل سوپاسنامه‌ى پێ به‌خشیوه‌و خه‌ڵاتى كردوه . ناوبراو بانگ هێشت كراوه بۆ باره‌گاى سه‌ره‌كى گوگل له وڵاتى سه‌نگاپۆره بۆماوه‌ى 4 رۆِژ له‌و وڵاته له‌سه‌ر خه‌رجى كۆمپانیاكه بمێنێته‌وه. به‌ڵام جێگه‌ى داخه به هۆى بلاِوبونهوهى ڤایرۆسى كۆرۆناوه ،سه‌فه‌رى هه‌موو ئه‌وانه‌ى بانگ هێشت كرابون دواخراوه بۆ كاتێكى تر . كۆمپانیاى گوگل پێزانینى خۆى هه‌یه بۆ كاره‌كانى كاكه بۆكان و به‌رزیان دهرنرخێنێت . به‌و بۆنه‌یه‌وه كۆمپانیاى گوگل به نمونه‌ى گه‌نجى به تواناى له‌سه‌ر ئاستى 100 كه‌سایه‌تى ناساندوه .
له سه‌ره‌تادا پله‌ى دووه‌مى هه‌بوه له گروپه‌كه‌ى خۆیداو پله‌ى یه‌كه‌م كه‌سێكى هیندى بوه‌و له وڵاته‌كه‌ى خۆى زۆر گرنگیان پی َداوهو هاوكاریان كردوه‌و ناردویانه‌ته ده‌ره‌وه‌ى هیندستان بۆ خوێندن .به‌ڵام ئێستا كاكه بۆكان پله‌ى یه‌كه‌مى هه‌یه . ساڵى 2016كارى بۆ دانانى كیبۆردى كوردى كردوه بۆ كیبۆردى جیبۆرد كه هى گۆگله . له به‌روارى 31/5/2019 ده‌ستى كردوه به‌كار كردن بۆ دانانى زمانى كوردى ناوه‌ند له كراودسۆرس كه به‌رنامه‌ى جیهانى گۆگله . دواجار كارى بۆ دانانى كیبۆردى كوردى كردوه له سویفتێكى كه تایبه‌ت به مایكرۆسۆفت بۆ سیسته‌مى ئه‌ندرۆید.
داواى لێبوردنتان لێ ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كم كردبێت له نوسیى زاراوه زانستییه‌كاندا چونكه عیلمى و زانستین و له‌وانه‌یه من به هه‌ڵه تێ‌یان گه‌یشتبم . دواى كورته‌یه‌ك له نوسینى كاره‌كانى ئه‌م به‌هه‌ره‌مه‌نده ده‌مه‌وێت ڕوبكه‌مه به‌رپرسانى باڵاى ئه‌م وڵاته ، به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى ، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ،زانكۆكان ، به تایبه‌ت زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید. پارێزگاره‌كانى هه‌ڵه‌بجه ، ڕ‌ۆشنبیرانى ئه‌م وڵاته، ده‌وڵه مهندهكانى ئه‌م وڵاته و پێیان ده‌ڵێم : ئه‌وه‌ى ئه‌م به‌هره‌مه‌نده بۆ زمانى كوردى كردویه‌تى به هه‌موو حكومه‌ت نه‌كراوه . ئه‌وه‌ى ئه‌م به‌هره‌مه‌نده كردویه‌تى گهرهرهترین خزمه‌ته به زمانى كوردى .
ده‌وڵه‌تى ئیسڕائیل له‌سه‌ر بونى دوو بنه‌ما توانییان ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان دروست بكه‌ن ، ئه‌ویش دینهكهیانو زمانه‌كه‌یان بوو . ئێستا ئێمه ده‌وڵه‌ت نین ، به‌ڵام به ههوڵو ماندوبونى كاكه بۆكانى به‌هره‌مه‌ند زمانى كوردى له‌ناو كۆمپانیا گه‌وره‌كه‌ى گوگلدا گیگیر كراوه‌و به 70 زمانى تر وه‌رگێرانى پێ ده‌كرێت . ئه‌م به‌هره‌مه‌نده ئه‌ركێكى نیشتمانى زۆر گه‌وره‌و به‌نرخى ئه‌نجامداوه كه‌شایانى نرخاندن و ده‌ست خۆشى لێكردنه .
چه‌ند سه‌یره كۆمپانایهكى گه‌وره‌ى وه‌كو گوگل ئاوا بهههرهمهندێكى كورد بناسێت و گرینگى پی َبدات و سمینارى بۆ ڕێك بخات و ده‌عوه‌تى بكات ، به‌ڵام هیچ كه‌سێكى وڵاته‌كه‌ى خۆى نه‌یناسێت ؟؟. ئه‌مه كاره‌ساته. ئه‌وه نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه ئه‌م میلله‌ته چه‌ند له‌دوایه‌و چه‌ند بێ خه‌مه . به‌ڕاستى زۆر به‌لاتانه‌وه سه‌یر نییه به‌ناو وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى هه‌بێت و ئاگادارى بههرهكمهندێكى ئاوا نه‌بێت و پاداشتى نه‌كات و به‌خه‌ڵكى نه‌ناسێنێت و بۆ خوێندن نهینیرَن بۆ وڵاتان یان هیچ نه‌بێ دایمه‌زرێنن له بواره‌كه‌ى خۆیدا؟ ئه‌گه‌ر ئاگاداربن و ئاوا بێخه‌مبن و لێیى نه‌پرسنه‌وه ئه‌وه كاره‌ساته . خۆ ئه‌گه‌ر نه‌یناسن و ئاگادارى ئه‌و كاره به نرخه‌ى نه‌بن ، ئه‌وه زۆر كاره‌سات بارترهو كورد واته‌نى عوزر له قه‌باحه‌ت خرابتره .
كه‌واته پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌م وه‌زاره‌ته كه ناوى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستییه ، مه‌به‌ستى كام توێژینه‌وه‌یه ؟؟. ئایا ده‌توانن نمونه‌یه‌كى توێژینه‌وه ناوازهكانیانمان پێشان بده‌ن ؟؟ ئه‌گه‌ر هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كتان نییه ، ئه‌م ناوه بۆچییه ؟ ئه‌گه‌ر هیچ كه‌سێك ئاگادارى كارى ئه‌م به‌هره‌مه‌نده نه‌بوایه ، ده‌بوو وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ئاگادار بوایه . به‌ڵام له وه‌زاره‌تێكدا مامۆستاى زانكۆ و سه‌رۆكى زانكۆ هه‌بێت و گومان له شه‌هاده‌كانیان بكرێت ، ده‌بێ هه‌میشه چاوه‌ڕوانى ئه‌م بێ خه‌میه بكه‌ین .
ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنێكى ئاوا له لایه‌ن هاولاِتییهكى ولاِتێكى پێشكهوتوى حیهانهوه ئه‌نجام بدرایا ، به ده‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كۆمه‌كیانده‌كرد ، به ده‌یان ڕێخراو ده‌هاتنه سه‌رخه‌ت و به هه‌موو خه‌ڵكى وڵاته‌كه‌یان ده‌ناساند ، شانازییان پێوه‌ده‌كرد . هه‌رچى كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى هه‌یه ده‌هاتن و چاو پێكه‌وتنیان لهگهلأَ ئه‌نجام ده‌داو به خه‌ڵكیان ده‌ناساند .
ئه‌مه‌ى كاكه بۆكان كردویه‌تى داهێنانه ، داهێنانێكه بۆ كۆى نیشتمان و كۆى گه‌لى كورد . كورد ده‌ڵێت: ئێستاش نه‌چوه بچێت وكات دره‌نگ نییه . هیوادارم به‌رپرسانى خوێندنى باڵا‌و هه‌مو ده‌وڵه‌مه‌ندو نیشتمان په‌روه‌ران و كه‌ناڵه‌كانى ته‌له‌فزیۆن و سایته ئه‌لكترۆنیه‌كان، هه‌ر یه‌كه‌یان له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ئه‌ركى خۆى هه‌ستێت و هه‌وڵ بده‌ن ئه‌م به‌هره‌مه‌نده به تاك به تاكى ئه‌م میلله‌ته بناسێنن و پاداشتى كاره‌كه‌ى بكه‌ن و ده‌ستى هاوكارى بۆ درێژ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى په‌ره به بهههرهكهى بدات چونكه له‌و ڕێگایه‌وه ده‌توانێت گه‌وره‌ترین خزمه‌تى زمانى كوردى بكات . ئێوه چاو پێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ بكه‌ن ، ئه‌وكات تێ ده‌گه‌ن به‌رنامه‌ى چییه‌و ویستویه‌تى چى بكات و هاوكارى نه‌كراوه .
ڕه‌نگه هه‌ندێ كه‌س ڕه‌خنه‌م لێ‌بگرن و پێم بڵێن : ئه‌و كاره‌ى كاكه بۆكان ئه‌نجامى داوه ئه‌وه‌نده پڕبایه‌خ و گرنگ نییه‌و زۆرى گه‌وره كردوه. زۆر به دڵنیاییه‌وه ده‌توانم بڵێم زۆر له‌وه گه‌وره‌ترو پر ِبایهخ تره كه من باسم كردوه‌و هێشتا حه‌قى خۆیم نه‌داوه‌تێ . ئاخر چۆن گرنگ نییه كه‌سێك به ته‌نهاو بێ هاوكارى كه‌س هه‌وڵ بدات خزمه‌تێكى ئاوا گه‌وره‌ى زمانه‌كه‌ى خۆى بكات .ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌م كاره‌ى بكردبایه ، ستافێكى بۆ دروست دهكردو به‌ملیۆنان دۆلارى تێدا خه‌رج ده‌كرا .
قسه‌یه‌كى جوان هه‌یه بۆئه‌م باسه كه ده‌ڵێت : قه‌درى زێر لاى زهڕنگهره . واته قه‌درو گرنگى ئه‌م كاره لاى ئه‌وانه‌یه كه گرینگى ئه‌م كاره ده‌زانن. لاى ئه‌وانه‌یه كه میلله‌ته‌كه‌ى خۆیان خۆش ده‌وێت . لاى ئه‌وانه‌یه كه نیشتمانیان خۆش ده‌وێت . لاى ئه‌وانه‌یه كه زمانى خۆیان خۆش ده‌وێت .
له كۆتاییدا داوا له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه ئه‌م نوسینه ده‌خوێننه‌وه ، بینێرن بۆ دۆست و هاوڕێ و ناسیاوه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین ژماره‌ى خه‌ڵك ئه‌م به‌هره‌مه‌نده بناسن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست