ڕۆڵى ئێستاى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌پرۆِسه‌ى سیاسی‌دا
Saturday, 01/08/2020, 21:08
كاتى خۆى له زنجیره نوسینێكمدا باسى كورته مێژویه‌كى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانم بڵاو كرده‌وه كه له 13 به‌ش پێك هاتبو . نوسینه‌كه به ناونیشانى ( دروستبونى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌رنامه بوو ، یان كاردانه‌وه ) . دیاره من به درێژى ئه‌وه‌م باس كردوه‌و لێره‌دا ته‌نها باسى خاڵێك ده‌كه‌م كه له كۆتا به‌شى نوسیه‌نه‌كدامدا ئاماژه‌م بو كردبوو چونكه په‌یوه‌ندى زۆرى به‌م نوسینه‌وه هه‌یه .
دواى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له سه‌رانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ژێر به‌ژێر و دوور له پرس و ڕاكردن به هه‌ڵسوڕاوانى بزوتنه‌وى گۆڕان و ته‌نانه‌ت به‌بێ وه‌رگرتنى ڕاو بۆچونى ئه‌ندامانى جڤاتى گشتیش ، له‌گه‌ڵ پارتى وا پێكهاتبون كه به‌شدارى حكومه‌ت بكه‌ن و له به‌رامبه‌ریشدا پارتى وه‌عدى پێدابون كه پۆستى زۆریان پێ بدات .
ئه‌وانه‌ى له لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان پێ‌درابوو له‌گه‌ڵ پارتى ڕێكه‌وتن بكه‌ن ، ئه‌وه‌ى به لایانه‌وه گرنگ بوو ئه‌وه‌بوو كه پۆستى باڵا بۆخۆیان مسوه‌گه‌ر بكه‌ن و به لایانه‌وه گرنگ نه‌بوو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان زیان ده‌كات یان نایكات .
دواى ئه‌وه‌ى كه سه‌وداو مامه‌له‌كه له‌گه‌ڵ پارتى به ته‌واوى ئاشكربوو له كۆبونه‌وه‌ى جڤاتى گشتیدا كه ڕێكخه‌رى گشتى و چه‌ند ئه‌ندامێكى تر‌ى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كه بون ، ئێمه داوامان كرد كه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شدارى حكومه‌ت نه‌كات چونكه دواجار په‌شیمان ده‌بینه‌وه . به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه پێشتر بڕیارى به‌شداریكردن دراوه‌و تازه هیچ قسه‌یك سودى نییه وكار له‌كار ترازاوه . دواى ماوه‌یه‌كى كورت كۆبونه‌وه‌یه‌كى تر‌ى جڤاتمان كرد له‌و كۆبونه‌وه‌یدا دوو پێشنیارمان كرد بۆ خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن :
یه‌كه‌م: داوامان كرد هیچ كه‌سێك له‌وانه‌ى پێشوتر پۆستیان هه‌بوه ، بۆ جارى دووه‌م پۆستییان پی َنه‌درێته‌وه . دووه‌م : هیچ كه‌سێك له ئه‌ندامانى وه‌ڤدى دانوسان پۆست وه‌رنه‌گرن . به‌ڵام هیچ به‌هایه‌ك بۆ پێشنیاره‌كانى جڤاتى گشتى دانه‌نرا و چۆنیان ویست ئاوایان كرد . به‌ڕاستى هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه ڕێكه‌وتنه‌كه بۆ ئه‌وه كرابوو كه ئه‌وانه‌ى ئێمه ده‌مان ویست پۆست وه‌رنه‌گرن ، پۆسته‌كان بۆ ئه‌وان بن.
دواى ئه‌وه‌ى به ته‌واى بێ ئومێد بوین و پێش وه‌خت هه‌موو بڕیارێك درابوو ، من خۆم وه‌كو جێگرى جڤاتى گشتى و شه‌ش هاوڕێی ترم له ڕۆژى 10/ 9/ 2019 نامه‌ى ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌مان له ئه‌ندامێتى جڤاتى گشتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕاده‌ستى ڕێكخه‌رى گشتى كرد و ماڵ ئاواییمان له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كرد .
ئه‌وه ساڵێك تێپه‌رَده‌بێت به‌سه‌ر ده‌ست به‌كاربونى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تى به‌ڕێز مه‌سرور بارزانى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش به‌شدارى ئه‌و كابینه‌یه ، كاتى ئه‌وه‌یه هه‌ڵ سه‌نگاندنێك بۆ ڕۆڵ و كاریگه‌رى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بكه‌ین له‌م حكومه‌ته‌دا .
سه‌ره‌تا به‌رپرسانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان وایان قسه ده‌كرد ئه‌گه‌ر دواى 6 مانگ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پارتى له‌سه‌رى ڕێك كه‌وتون جێ به جێ نه‌كرێت ، ئه‌وا هه‌ڵوێستیان ده‌بێت . دواى تێپه‌ر بونى ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و كابینه‌یه‌دا كه بزوتنه‌وى گۆڕ‌انى تێدا به‌شداره‌و پۆستى وه‌زیرى دارایشى له ده‌ستدایه و 7 مانگى ته‌واویش له‌ساڵى 2020 تێپه‌ڕده‌كات ، ته‌نها دوو موچه دراوه‌و یه‌كێكیشیان به نیوه ناچڵى . به‌ڵام تا ئێستا بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هیچ هه‌ڵوێستێكى دیاریكراوى نییه‌و پاساویش ده‌هێنێته‌وه بۆ نه‌بونى موچه . ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌مه چاكسازییه ، یان نان بڕێنى خه‌ڵكه ؟ ڕێزى زۆرم هه‌یه بۆ كاك شه‌ماڵ عه‌بدول وه‌فا ئه‌ندامى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن كه له لێدوانێكیدا ده‌ڵێت :
ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بوینایه بڕیار وابوو له سه‌دا 37 موچه‌كان ببڕێت وئێمه هه‌وڵمان دا له سه‌دا 21 ببڕێت . به‌ڕاستى ئه‌م قسه‌یه ڕ‌وى مه‌جلیسى نییه‌و پاساو هێنانه‌وه‌یه‌كى زۆر ناماقوڵه . له لێدوانێكى تردا ده‌ڵێت: 30پۆستى تریشمان ماوه وه‌رى گرین . باشه به‌ڕاست گۆڕان بۆ پۆست وه‌رگرتن به‌شدارى حكومه‌تى كردووه ، یان بۆ چاكسازى ؟.
چاكسازى له داهاتدا ده‌كرێت . چاكسازى له پرۆِسه‌ى نه‌وتدا ده‌كرێت . چاكسازى له تاڵانى داهاتى گومرگه‌كاندا ده‌كرێت ، نه‌ك له بڕینى موچه‌ى خه‌ڵك . من ناڵێم ئه‌وه خه‌تاى وه‌زیرى داراییه كه ناتوانێت گومرگه‌كان ڕێك بخات و پێداچونه‌وه به گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان بكاته‌وه‌و باجى سه‌ر كۆمپانیاكانى حیزب وه‌رگرێت .ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌شتوانێت ده‌ست بۆ ئه‌و مه‌منوعانه به‌رێت هه‌ر به‌رپرسیاره .
چونكه پێشتر پێمان وتن به‌شدارى حكومه‌ت مه‌كه‌ن و هیچتان پی َناكرێـت . ئه‌وانه‌شى ڕێكه‌وتنه‌كه‌یان ئه‌نجامدا زۆر باش ئه‌وه‌یان ده‌زانى . كه‌واته دوو ڕێگاتان له‌به‌ر ده‌مدایه ، یان له حكومه‌ت بكشێنه‌وه‌و ئه‌و به‌رپرساریه‌ته له‌سه‌ر شانى خۆتان لابه‌رن . یان پێویست به‌پاساو هێنانه‌وه‌ى نابه‌جى ناكات و به هه‌موو شتێك ڕازیبن وبا ئه‌وانه‌ى پۆستییان وه‌رگرتوه موچه‌ى خۆیان وه‌رگرن و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شدارى حكومه‌تى كردوه.
هه‌ر وه‌كو چۆن له سه‌ره‌تاوه كه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دروست بوو ، زیانى گه‌وره‌ى به یه‌كێتى نیشتمانى گه‌یاند، چونكه یه‌كێتى لاواز بوو ته‌رازوى هێز لاسه‌نگ بوو به‌لاى پارتیدا . له ئه‌نجامدا كۆى هاولاِتیانى زونى سه‌وز توشى زیان بون . ئێستاش كه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شدارى حكومه‌ته‌كه‌ى پارتى كردوه ، جارێكى تر ته‌رازوى هێزى لاسه‌نگ كرده‌وه به‌لاى پارتیدا . له ئێستادا نزیكترین حیزب كه هاوكارو پشتیوانى پارتییه و لێیه‌وه‌ى نزیكه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه .
ئێستاش كه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شدارى حكومه‌تى كردوه ، واته بۆته لایه‌نگرى پارتى . كه‌واته جارێكى تریش بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆته‌وه به پشتیوانى پارتى. ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌یان بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شدارى حكومه‌تى نه‌كردبایه ، پارتى له بارودۆخێكى خرابدا ده‌بو. به‌ڵام له ئێستادا بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پشتیوانێكى دڵسۆزى پارتییه.
كه‌واته ئه‌گه‌ر لێكدانه‌وه‌یه‌كى ورد بكه‌ین بۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه بزوتنه‌وه‌ى گِۆڕان له زیان زیاتر هیچ سودێكى به پڕۆسه‌ى سیاسى و حوكمڕانى هه‌رێمى كوردستان نه‌گه‌یاندوه . بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان سیاسه‌ت و حوكمرانى سوك كرد . په‌ڕله‌مانى سوك كرد .حیزبایه‌تى سوك كرد. ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هاوڕێیه‌تی و دۆستایه‌تیشى له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵته‌كاند .
ئه‌گه‌ر باسى سیاسه‌ت و حكمڕانى بكه‌ین . ئه‌وكاته‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان زۆر به هێز بوو . خاوه‌نى 25 كورسى په‌ڕله‌مان بوو . پارتى ده‌یویست هێز بنیرێته سه‌رگردى زه‌رگه‌ته‌و داگیرى بكات . پارتى ڕێگاى له سه‌رۆكى په‌ڕله‌مان گرت بچێته‌وه هه‌ولێر و وه‌زیره‌كانى گۆڕانیشى ده‌ركرد .
پارتى تۆڕى جاسوسى له گردى زه‌رگه‌ته دروست كرد . له ڕێگاى موحه‌ممه‌د حاجییه‌وه قسه‌كانى كاك نه‌وشیروان تۆمار كران و به‌وهۆیه‌وه پارتى فه‌رمانى گرتنى بۆ كاك نه‌وشیروان ده‌ركرد به ماده‌ى تیرۆر . نازانم ئێستا ، به‌ڵام تا دواى مردنیشى حوكمه‌كه‌ى له‌سه‌ر لانه‌برابوو . پارتى وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مانى گۆڕ‌انى كڕێن . دواى وه‌فاتى كاك نه‌وشیروانیش بارزانى ئاماده نه‌بوو به‌شدارى پرسه‌كه‌ى بكات .
پرسیار ئه‌وه‌یه ئێستا گۆڕان به چ مه‌نتیقێكه‌وه دواى ئه‌وهه‌موو سوكایه‌تییه‌ى پارتى پێی كرد ، به‌شدارى حكومه‌ت ده‌كات ؟. فاروق ڕه‌فیق له كتێبى وێرانه‌یه‌كى شۆڕگێڕدا ده‌ڵێت : مرۆڤى كورد خاوه‌نى یاده‌وه‌رییه‌كى زۆر كورته ، ته‌نانه‌ت دوێنێى خۆى له بیر نییه . ڕێك ئه‌م وته‌یه بۆ سه‌رانى گۆڕانه و دیاره توشى نه‌خۆشى له‌بیر چونه‌وه بون .
ئه‌گه‌ر به‌شداری كردنكه‌یان له حكومه‌ته‌كه‌ى پارتیدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسییه ، ئه‌وه سوكایه‌تییه به سیاسه‌ت . ئه‌گه‌ر به‌شداری كردنه‌كه له‌پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكدایه ، ئایا ئه‌وان له یه‌كێتى زیاتریان پێده‌كرێت ؟.بزوتنه‌وى گۆڕان له ئێستادا هیچ ڕوڵ و كاریگه‌رییه‌كى له پڕۆسه‌ى سیاسدا نییه‌و ته‌نها پاشكۆى پارتییه .
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه ده‌ڵێم بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان په‌ڕله‌مانیشى سوك كرد ، سه‌ره‌تا سه‌رنجى ئه‌م وته به‌نرخه‌ى ( وونستۆن چارچڵ) بده‌ن كه ده‌ڵێت : گه‌ر ویستت هه‌ر گه‌لێك بناسیت له جیهان سه‌ره‌تا سه‌یرى په‌ڕله‌مانه‌كه‌ى بكه بزانه كێ نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كات ، ئه‌وسا ده‌زانیت كامه گه‌ل شایسته‌ى گوڵ باران كردنن و كامه گه‌ل شایسته‌ى پێڵاو باران كردنن.
له ئێستادا په‌ڕله‌مانى كوردستان وه‌كو كۆمپانیایه‌ك وایه بۆ جێكردنه‌وه‌ى ئه‌ندامانى حیزبه‌كان . له ڕاستیدا ئه‌ندامانى په‌ڕله‌مان نوێنه‌رى حیزبه‌كانى خۆیانن ، نه‌ك میلله‌ت . ئه‌گه‌ر گوێبیستى لێدوانى ئه‌ندام په‌ڕله‌مانى حیزبه‌كان بیت ، ئه‌وراستیه‌تان به ئاشكرا بۆ ده‌رده‌كه‌وێت .
له ئێستادا په‌ڕله‌مان هیچ نرخ و بایه‌خێكى نییه له پڕۆسه‌ى سیاسی‌دا و ئه‌و په‌ڕله‌مانه به‌ته‌نها په‌ڕله‌مانى پارتییه , چونكه له 3 كه‌سى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕله‌مان دوانیان پارتین و سه‌رۆكى په‌رله‌مان به ته‌نها نا‌توانیت هه‌موو بڕیارێك بدات . له لایه‌كى تریشه‌وه پارتى زۆرینه‌ى په‌ڕله‌مانى هه‌یه .
مونا قاوه‌چى سه‌ر به كه‌مینه‌یه‌كى توركمانییه و ته‌نها 200 ده‌نگى هێناوه له هه‌ڵبژاردنه‌كانداو ئێستا سكرتێرى په‌ڕله‌مانه . پرسیار ئه‌وه‌یه چۆن كه‌سێك به 200 ده‌نگه‌وه ده‌بێته سكرتێرى په‌ڕله‌مان و كۆى پڕۆسه‌ى سیاسى هه‌رێم تێك ده‌دات ، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به12 كورسییه‌وه نه‌توانێت پۆستى سكرتێرى په‌رله‌مان وه‌رگرێـت؟؟ .
ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پۆستى سكرتێرى په‌ڕله‌مانى وه‌رگرتایه، پارتیش و یه‌كێتیش پێویستیان به گۆڕان ده‌بو. پۆستى سكرتێرى په‌ڕله‌مان گرینگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه. ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیاندا به‌شدارى حكومه‌تى كردوه ، ده‌بوو له برى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم ، داواى پۆستى سكرتێرى په‌ڕله‌مانى بكردایه . ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پۆستى سكرتێرى په‌ڕله‌مانى هه‌بوایه ، پارتى نه‌یده‌توانى به بێ ڕه‌زامه‌ندى بزوتنه‌وى گۆڕان پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر لابه‌رێت.
به‌ڵام ئێمه له سه‌ره‌تاوه وتومانه كه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له پێناوى وه‌رگرتنى پۆست بۆ هه‌ندێك كه‌س به‌شدارى حكومه‌تى كردوه ، نه‌ك له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى گشتێدا .
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن له كۆبونه‌وه‌ى ڕۆژى 28 ته‌موز په‌ڕله‌مانى كوردستان دیتان چۆن هێمن هه‌ورامى هه‌ڕه‌شه‌ى له ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌كانى نه‌وه‌ى نوێ ده‌كردو ده‌یویست ئه‌وئه‌ندام په‌ڕله‌مانه بكاته ده‌ره‌وه كه قسه‌ى لسه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌كانى حكومه‌ت ده‌كرد . هێمن هه‌ورامى ده‌یویست قسه‌كانى پێ ببڕێت و ئه‌ویش درێژه‌ى به قسه‌كانى ده‌دا . پارتى دكتۆر یوسفى ده‌ركرد . پارێز به‌ندى له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر لابرد .
ئه‌وه‌تا هه‌ڕه‌شه له ئه‌ندامێكى پڕله‌مانى نه‌وه‌ى نوێ ده‌كات و ده‌یه‌وێت به زۆر بیكاته ده‌ره‌وه . دیاره هێواش هێواش نۆره‌ى هه‌موان دێت . باشه ئه‌مه په‌ڕله‌مانه یان گاڵته‌جاڕییه ؟ به‌ڕاستى حه‌ق وایه ئه‌م په‌رله‌مانه هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه‌و لاببرێت ، چونكه په‌ڕله‌مانێك هیچ سودێكى نه‌بێت ، تاوانێكى گه‌وره‌یه ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ى بۆ خه‌رج بكرێت . سه‌رۆكى سه‌نیگال په‌ڕله‌مانه‌كه‌ى
هه‌ڵوه‌شانده‌و وتى ئه‌وپاره‌یه‌ى له‌و په‌ڕله‌مانه بێ به‌رهه‌مه‌دا خه‌رج ده‌كرێت ،ویسگه‌یه‌كى كاره‌باى پی َدروست بكرێت باشتره . له كۆبونه‌وه‌ى په‌ڕله‌ماندا زۆرینه‌ى ڕه‌خنه‌و پرسیاره‌كان ئاراسته‌ى وه‌زیرى درایی ده‌كران.
هه‌موو ڕه‌خنه‌و پرساره‌كانیش له شوێنى خۆیاندابون ،چونكه په‌یوه‌ندییان به موچه‌و ژیانى هاولاِتیانه‌وه هه‌یه . فراكسیۆنى یه‌كگرتو بایكۆتى كۆبونه‌وه‌كه‌ى په‌ڕله‌مانى كرد . نه‌وه‌ى نوێ قسه‌ى خۆیان هه‌یه .ئه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ؟ قسه دژى وه‌زیرى دارایی ده‌كات وه‌ى . قسه‌ناكات و بیده‌نگ ده‌بێت ،هه‌ر وه‌ى .ئه‌وه حاڵى وه‌زیره‌كه‌ى گۆڕان و ئه‌وه‌ش حاڵى ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌كانیه‌تى . باشه ئه‌مه ناكاته سوك كردنى په‌ڕله‌مان و حكومه‌تیش؟
ئاخر ئه‌مه سوككردن په‌ڕله‌مان نییه كه‌سێك له هه‌ڵبژاردندا ته‌نها 200 ده‌نگى به‌ده‌ست هێنابێ و پۆستى سكرتێرى په‌رله‌مان وه‌رگرێت ، به‌ڵام تۆ به 12 كورسیه‌وه نه‌توانى ئه‌م پۆسته وه‌رگرێت و به‌شدارى حكومه‌تیش بكه‌ى ؟؟ . وه‌ڵامى ئه‌مه لاى سه‌رانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه ، لاى ئه‌وانه‌یه كه دانوسانیان له‌گه‌ڵ پارتى ده‌كرد بۆ خۆیان .
له په‌ڕله‌ماندا كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ى ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌كانى ئۆپۆزسیۆن بۆیان نییه ڕه‌خنه بگرن و پێشنیار و پرۆِژه‌ش پێشكه‌ش بكه‌ن . ئه‌وه‌تا به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كرێت له لایه‌ن پارتییه‌وه .چونكه ئه‌وان خۆیان به‌خاوه‌نى په‌ڕله‌مان ده‌زانن .
واته هه‌موو جومگه هه‌ستیاره‌كانى ده‌سه‌ڵات لاى پارتییه .ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان خاوه‌نى ئیراده بوایه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى هاولاِتیان ، به‌بێ وه‌رگرتنى پۆستى سكرتێرى په‌ڕله‌مان به‌شدارى حكومه‌تى نه‌ده‌كرد و خۆى ته‌سلێم به پارتى نه‌ده‌كرد ، له پَێناوى هه‌ندێك پۆستى بێ بایه‌خ بۆ هه‌ندێك كه‌س .
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان حیزبایه‌تى سوك كرد .ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بوو به حیزبى خاوه‌ن به رژه‌وه‌ندییه‌كان . ئه‌م حیزبه له برى ئه‌وه‌ى هه‌ول َبدات گۆڕانكارى له سیسته‌مى حوكمڕانیدا بكات و شه‌ر له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بكات ،ده‌ستى خه‌ڵكى بڕى . فێڵى له‌خه‌ڵك كرد . ڕاستگۆ نه‌بوو له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا .
له سه‌ره‌تادا بانگه‌شه‌ى دژایه‌تى به بنه‌ماڵه‌كردنى حیزبى ڕاده‌گه‌یاند . به‌ڵام دواجار خۆى بوو به حیزبى بنه‌ماڵه . كه‌واته بزوتنه‌وه‌ى گۆران هیچ به‌هایه‌كى بۆ ژیانى حیزبایه‌تى نه‌هێشته‌وه . جۆرێك له په‌رته‌وازه‌یی له‌ناوگۆڕاندا دروست بوه ، تا ئێستا له هیچ حیزبێكى تر‌ى هه‌رێمى كوردستاندا نمونه‌ى نییه .
سه‌یرى ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌كانى گۆڕان بكه‌ن له به‌غدا هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ئاوازێك ده‌خوێنێت و وه‌كو ئه‌وه وایه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌سه‌ر حیزبه‌كه‌ى خۆیانه‌وه نه‌بێت . بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پله‌ى یه‌كه‌مى هه‌یه له‌وه‌ى زۆرترین ئه‌ندامى خۆیان فرۆشتوه . ئێستا له سیاسه‌تى كوردیدا خۆفرۆشتنیان ناو ناوه سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه .
دواجار به‌رژه‌وه‌ندییه شه‌خسیه‌كان گه‌یشته ئاستێك ، په‌یوه‌ندى نێوان خزمه نزیكه‌كانیشى تێكدا. په‌یوه‌ندى نێوان هاوڕێ دێرینه‌كانیشى له‌ناو برد . ئه‌وخۆشه‌ویستییه‌ى كه له سه‌ره‌تاوه له نێوان هه‌ڵسوڕاوانى گۆڕاندا دروستبوو ، خۆشه‌ویستى و په‌یوه‌ندییه‌كى زۆر بێ وێنه‌بوو . هه‌موان ئاماده‌بون له‌پێناوى یه‌كتریدا بمرن . به‌ڵام له ئێستادا زوربه‌یان بونه نه‌یار و دژ به یه‌ك .خوا ڕوحم بكات بۆ داهاتوش .
له هه‌موى گرنگتر ئه‌وه‌بوو ڕوحى ئۆپۆزسبون و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى مراند . جه‌ماوه‌رى بی َئومێد كرد . خه‌ڵكى والێكرد ڕقیان له‌سیاسه‌ت و حیزبایه‌تى بێته‌وه . بۆیه له ئێستادا بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هیچ ڕوڵ وكاریگه‌رییه‌كى له سه‌ر پڕۆسه‌ى سیاسى نه‌ماوه‌و بۆته پاشكۆى پارتى .
وه‌كو عه‌ره‌بانه‌ى تراكتۆرێك وایه ، ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى كارى پێی هه‌بو له تراكتۆره‌كه‌ى ده‌به‌ستێت و كه‌ى كاره‌كه‌ى ته‌واوكرد له تراكتۆره‌كه‌ى ده‌كاته‌وه‌و له‌و ده‌شته فڕێی ده‌دات . واته عه‌ره‌بانه‌كه بۆخۆى هیچ نییه و هیچى پی َناكرێت ، به‌ڵام به‌كار ده‌هێنرێت .
له ئێستادا بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش خۆى هیچ نییه ، به‌ڵام به‌كار ده‌هێنرێت ئه‌ویش هه‌موو كاتێك نا ته‌نها له كاتى پێویستدا . هیوادارم تا ئه‌م خوله‌ى په‌ڕله‌مان ته‌واو ده‌بێت و حكومه‌تى نوێ ده‌ست به‌كار ده‌بێت هیچمان نه‌مرین . ئه‌و كات با دڵسۆزه‌كانى گۆران خۆیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌وستافه‌یان بكه‌ن كه له‌ناو حكومه‌تدا كار ده‌كه‌ن . بۆ ئه‌وه‌ى بزانن چی‌یان بۆ هاولاتیان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كردوه و چیشیان بۆ خۆیان به‌ده‌ست هێناوه؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست