حوكمڕانى سه‌ركه‌وت و چۆنه‌و به كێ ده‌كرێت ؟(به‌شى دووه‌م)
Friday, 10/07/2020, 23:10
دوو ئیداره‌یی و لێكه‌وته‌و زیانه‌كانى
له به‌شى یه‌كه‌مى ئه‌م باسه‌مدا به درێژى باسى ئه‌وه‌م كردوه حكومه‌تى سه‌ركه‌وت و چۆنه‌وبه كێ ده‌كرێت . باسه‌كه‌ى ئێمه لێره‌دا تایبه‌ته به حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، كه له‌ڕاستیدا دوو ئیداره‌ى ته‌واو جیاوازبون له یه‌كترى ، به‌ڵام له ژێر ناوى حكومه‌تدا بۆ خه‌ڵه‌تاندن و گه‌وجاندنى هاوڵاتیان و تاڵانكردن و دزینى سامانى نیشتمانى .
واته حكومه‌ت هه‌ر ناو بوه . به هه‌مان شێوه‌ش په‌ڕله‌مانه‌كه‌ش په‌ڕله‌مانێكى كارتونى بوه‌و له برى ئه‌وه‌ى ئه‌ندامانى په‌ڕله‌مان به‌رگرى له مافه‌كانى هاوڵاتیان بكه‌ن ، خه‌ریكى لێدوانى نابه‌جێ و به‌رگرى كردن و شاردنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى حیزبه‌كانیان بون و كارێكى وایان نه‌كردوه شایانى باسكردن بێت .
ئه‌وكاته حكومه‌ت و په‌ڕله‌مان بون به دوو ده‌زگاى كارتۆنى و گاڵتینه كه پێشنیارده‌كرا مامجه‌لال و مه‌سعود بارزانى یه‌كێكیان ببێته سه‌رۆكى په‌ڕله‌مان و ئه‌وى تریان به سه‌رۆكى حكومه‌ت .
كۆیله‌كانى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى خۆیان توڕه ده‌كردوو ده‌یان گوت ، به چ حه‌قێك ده‌تانه‌وێت سوكایه‌تى به سه‌رۆك بكه‌ن و بچوكى بكه‌نه‌وه‌و قسه‌ى له قسه‌دا بكه‌ن و ڕه‌خنه‌شى لێ‌بگرن؟. لێره‌وه بیربكه‌ره‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاى پێك هێنانى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه چۆن بیر له حوكمڕانى كراوه‌ته‌وه . سه‌ركرده‌یه‌ك خۆى له سه‌روى یاسا‌و ده‌ستورو هه‌موو هاوڵاتیان بزانێت ، چۆن ده‌توانرێت به‌شێوه‌یه‌كى عادیلانه وڵات به‌ڕێوه ببرێت . بۆیه ئه‌گه‌ر حكومه‌تیش هه‌بێت ، ته‌نها هه‌ر بۆ ناو ده‌بێت و بڕیاره‌چاره نوسسازه‌كان هه‌میشه له ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت و په‌ڕله‌مانه‌وه ده‌درین . ئه‌وه‌ى ئه‌م بۆچونه‌ى سه‌ره‌وه ده‌سه‌له‌مێنێت ،زۆر به كورتى له‌م چه‌ند خاڵانانه‌ى خواره‌وه‌دا ڕ‌ونى ده‌كه‌مه‌وه :
1- حكومه‌تێك له ماوه‌ى 29 ساڵى حوكمڕانیدا نه‌یتوانیبێت هێزى پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و پۆلیس و هێزه‌كانى تر له ژێریه‌ك فه‌رمانده‌دا یه‌ك بخات و هێزێكى نیشتمانى یه‌كگرتوى مه‌شق پێكراو ئاماده بكات بۆ به‌رگرى له هه‌رێمى كوردستان ، ئه‌وه نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت بونى نییه . ئه‌و هێزه چه‌ك دارانه‌ش كه هه‌ن ده‌چنه خانه‌ى مێلیشیاى حیزبییه‌وه .
2- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌ناو ماوه‌ى 29 ساڵه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه ، ئێستاش سنوورى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و دوو حیزبه له بازگه‌ى دێگه‌ڵه تێپه‌ڕ ناكات و له ئێستاشدا زینوى وه‌رتێشى هاتۆته‌سه‌ر . كه به‌ره‌و هه‌ولێر سه‌فه‌رده‌كه‌یت و ده‌گه‌یته بازگه‌ى دێگه‌ڵه به جۆرێك هه‌ڵس و كه‌وتت له‌گه‌ڵ ده‌كرێت ، واده‌زانى ده‌چیته وڵاتێكى تر.
3- له ماوه‌ى 29 ساڵى حوكمڕانیدا نه‌توانرابێت داهاتى گومرگه‌كان و باجه‌كانى ناوخۆ به پێیى یاسا ڕێك بخه‌ن و هه‌موو داهاته‌كه‌ى بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت و هه‌ر به‌ش به شێنه‌ى حیزبى بێت و به تاڵان ببرێـت ، ئه‌وه پێی ناگوترێت حكومه‌ت .
4- له ماوه‌ى 29 ساڵى حوكمڕانیدا نه‌توانرابێت له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بگه‌نه ئه‌نجام ، به هۆى ئه‌وه‌ى كه پارتى ده‌یه‌وێت یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ویستى ئه‌وان بێت .
ئه‌مه‌ش خۆى له خۆیدا پرسیارێكى گرنگه . چونكه پارتى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم وه‌كو میرات به موڵكى خۆى ده‌زانێت بۆیه ده‌یه‌وێت هه‌موو یاساكه له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌واندابێـت . كه‌واته په‌ڕله‌مانیش هه‌ر ناوده‌بێت و هیچ بایه‌خێكى نابێت .
5- حكومه‌ت بڕیاریدا سه‌ربه‌خۆ نه‌وت ده‌رهێنێت و بیفرۆشێت . ئه‌وه‌ش ئه‌نجامدراو نه‌وت ده‌رهێنراو فرۆشرا . ڕێكه‌وتنى 50 ساڵه‌ى فرۆشتنى نه‌وت و غاز له‌گه‌ڵ توركیا ئیمزا كرا .
هه‌رێمى كوردستان خرایه ڕه‌هنى توركیاوه له ئه‌نجامى ئه‌و گریبه‌سته‌دا . بۆرى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به ڕوسیا فرۆشرا . هه‌تا ئه‌م كاته‌ى ئه‌مه ده‌نوسم په‌ڕله‌مانى كوردستان كه‌م تا زۆر ئاگاى له هیچ نه‌بێت . ئاگاى له‌وه نه‌بێت ،چه‌ند نه‌وت فرۆشراوه .
به‌چه‌ند فرۆشراوه ، داهاتى نه‌وت چه‌ند بووه . دواى هه‌موو ئه‌م كه‌ین و به‌ین و مامه‌لانه ، ئێستا حكومه‌ت ئیفلاسى كردوه‌و په‌ناى بردۆته‌وه بۆ به‌غداو داوى موچه‌ى فه‌رمان به‌ران ده‌كات . جگه له‌وه‌ش حكومه‌ت ده‌ڵێت بڕى 27 ملیار دۆلار قه‌رزدارین . په‌ڕله‌مان ئاگادارى ورده‌كارى ئه‌وه نییه بۆچى قه‌رزكراوه ، له كێ قه‌رزكراوه .
كه‌واته بون و نه‌بونى په‌ڕله‌مانێكى ئاوا كارتۆنى له چێدایه ؟؟ تاوانێكى زۆر گه‌وره‌یه كه چه‌ندین ساڵه پاره‌یه‌كى زۆر بۆ ئه‌و په‌ڕله‌مانه له بودجه‌ى گشتى خه‌رج ده‌كرێت و دواى 4 ساڵ ئه‌ندامێكى په‌ڕله‌مان به بڕى زیاتر له 6 ملیۆن دینار خانه نشین ده‌كرێت و بایی 6 دینار سودى نه‌بوبێت . به كورتى له هه‌رێمى كوردستان نه په‌ڕله‌مان و نه حكومه‌تى ڕاسته‌قینه نییه .
له هه‌رێمى كوردستان دوو ئیداره‌ى جیاواز هه‌یه كه له لایه‌ن یه‌كێتى و پارتییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن به‌ڵام له ژێر ناوى حكومه‌تدا . دواى ئه‌وه دێمه سه‌ر باسى لێكه‌وته‌و زیانه‌كانى دوو ئیداره‌یی له هه‌رێمى كوردستان :
1- بونى دوو ئیداره‌یی له هه‌رێمى كوردستان به ماناى درێژه‌دانه به‌و ناكۆكیانه‌ى كه له ساڵى 1964 ده‌ستى پێكردوه‌و ئێستا كێشه‌و ناكۆكیه‌كان له نێوان بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و تاڵه‌بانیدا درێژه‌ى هه‌یه‌و هه‌ر به هۆى دوژمنایه‌تى ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌وه‌یه ، له ئێستادا كۆى قه‌واره‌ى سیاسى هه‌رێمى كوردستان له ژێر مه‌ترسى له‌ناو چوندایه .
2- به هۆى دوو ئیداره‌یی و كێشه‌و ناكۆكى به‌رده‌وام له نێوان یه‌كێتى و پارتى ، واته هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه پشتیوانى نێو ده‌وڵه‌تیمان له ده‌ست داوه و جێگه‌ى هێواى هاوپه‌یمانان نه‌ماوین.
3- به هۆى دوو ئیداره‌ییه‌وه به‌ره‌و ده‌وام یه‌كێتى و پارتى له هه‌موو دام وده‌زگا كارتۆنیه‌كانى حكومه‌تدا ، وه‌كو په‌ڕله‌مانى عێراق و كوردستان . ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ، نوێنه‌رانى یه‌كێتى و پارتى وه‌كو دوو تیمى جیاواز كارده‌كه‌ن و زیاتر بۆ به‌ده‌ست هێنانى به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانى خۆیان و به ئاشكرا دژایه‌تى یه‌كترى ده‌كه‌ن.
4- ئه‌و كاته‌ى مامجه‌لال سه‌رۆكى كۆمار بوو ، له‌برى ئه‌وه‌ى مه‌سعود بارزانى پشتیوانى لێ بكات و هاوكاری بێت ، به‌رده‌وام دژى ئه‌و كارى ده‌كرد ، لێدوانى خراپى به مه‌به‌ست ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ى پێگه‌ى مامجه‌لال لاواز ببێت و ئیحراجى بكات له‌به‌رده‌م به‌رپرسانى عێراقدا ، به تایبه‌تى له‌و سه‌رده‌مه‌ى ماڵێكى سه‌رۆكى حكومه‌ت بوو .
ته‌نانه‌ت هۆكارى نه‌خۆشكه‌وتنى مامجه‌لالیش بۆ ناكۆكیه‌كانى نێوان مه‌سعود بارزانى و مالێكى ده‌گیڕنه‌وه كه ئه‌و شه‌وه‌ى مامجه‌لال توشى جه‌ڵته‌كه بووه تا به‌یانى نه‌خه‌وتوه‌و هه‌رخه‌ریكى نیوه‌ند گیرى بوه له نێوان مالیكى و بارزانیدا .
5- ناكۆكیه‌كانى نێوان هه‌ردوو لا سه‌رى كێشا بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم و له ده‌ستدانى نێوه‌ى زیاترى خاكى كوردستان .
6- سوربونى پارتى له‌سه‌ر ده‌رهێنانى نه‌وت و فرۆشتنى به به‌هانه‌ى ئه‌وه‌ى ئابورى هه‌رێمى سه‌ربه‌خۆ ده‌كات ، به‌بێ ئه‌وه‌ى ڕاو بۆچونى لایه‌نه‌كانى تر وه‌رگریت ، هه‌رێمى كوردستانى توشى ئیفلاسبونى ته‌واو كرد . توشى قه‌رزدارى گه‌وره‌یان كرد . له ناچاریدا ئه‌وه‌تا حكومه‌ت ته‌سلیم به به‌غدا بۆته‌وه .
7- پارتى سه‌ربه‌خۆ گرێبه‌ستى په‌نجا ساڵه‌ى له‌گه‌ڵ توركیا مۆر كردوه‌و به‌و هۆیه‌وه هه‌رێمى كوردستانیان به جۆرێك به‌ستۆته‌وه به توركیا ، وه‌كو ئه‌وه وایه هه‌رێمى كوردستان ڕه‌هنى توركیادابێت .
8- به هۆكارى ئه‌وه‌ى پارتى بۆته ژێرده‌سته‌و كۆیله‌ى توركیا ئه‌وه‌تا زۆرینه‌ى ناوچه‌كانى بادینان كه‌وتۆته ژێرده‌ستى توركیاوه‌و هه‌موو میدیاكانى جیهان و ناوچه‌كه باسى ئه‌و داگیركاریه‌ى توركیا ده‌كه‌ن ، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم نقه‌ى لێوه نایه‌ت و میشیشى میوان نییه . ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هۆكار :
یه‌كه‌م : پارتى زه‌مینه‌ى خۆش كردوه‌و هه‌رێمى كوردستان بۆته مۆڵگه‌ى هیزى سه‌ربازى تورك و میتى توركى ناتوانن و ناش وێرن هیچ قسه‌یك بكه‌ن .
دووه‌م : به‌دوریش نازانرێت پارتى هه‌ر خۆى زه‌مینه‌ى خۆشكردبێت سوپاى تورك به‌و ژماره زۆره بێته هه‌رێمى كوردستان ، بۆ ئه‌وه‌ى بیانپارێزن له كاتى ڕودانى خۆپیشانداندا . ده‌بوایه زوو بزانین بردنى هێز بۆ زینوى وه‌رتى ئه‌م داگیركاریه‌ى توركى به‌دواوه ده‌بێت .
9 - یه‌كێك له هۆكاره‌كانى رێنه‌كه‌وتنى به‌غداو هه‌رێم له‌سه‌ر دۆسییه‌ى نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕ‌ازى نه‌بونى توركیا . چونكه له ئێستا وه‌كو ئه‌وه وایه حكومه‌تى توركیا خاوه‌نى نه‌وتى كوردستانبێت . بۆیه حكومه‌ته‌كه‌ى پارتى ده‌ڵێت : ئێمه داهاتى نه‌وت ته‌سلیم به به‌غدا ده‌كه‌ین نه‌ك دۆسییه‌ى نه‌وت چونكه توركیا ڕ‌ازى نابێت .
10 - ئه‌گه‌ر سه‌رنجى هه‌موو ئه‌وانه‌ى سه‌ره‌وه بده‌ین ده‌گه‌ینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه قه‌واره‌ى سیاسى هه‌رێمى كوردستانیش له‌به‌ر ده‌م مه‌ترسى گه‌وره‌دایه . ده‌توانین بڵێین قه‌واره‌كه هه‌ر نه‌ماوه‌و ته‌نها ناوى ماوه . هاوڵاتیان هیچ ئومێدێكیان به‌م حكومه‌ته نه‌ماوه و وه‌كو دوو لایه‌نى تاڵانچى سه‌یرى یه‌كێتى و پارتى ده‌كه‌ن و كه‌س خۆشه‌ویستى بۆ گه‌ل و نیشتمان نه‌ماوه .
به هۆى ڕیفراندۆمه‌وه نێوه‌ى خاكى كوردستان‌مان به كه‌ركوكیشه‌وه له ده‌ستداوه . نێوه‌ى بادینان له لایه‌ن توركیاوه داگیر كراوه . له‌و لاشه‌وه ئێران خۆى به خاوه‌ن زونى زونى سه‌وز ده‌زانێت .
خاوه‌نى یه‌ك دینار نین و 27 ملیار دۆلاریش قه‌رزدارین . ئه‌وه‌تا ته‌سلیم به به‌غدا بوینه‌وه . ئه‌م دوو حیزبه بۆ مانه‌وه‌ى خۆیان هه‌موو خه‌ڵك كوردستانیان كردۆته موچه‌خۆر و ئه‌وه‌تا موچه‌شیان پی َنادرێت .
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غداش ڕیك بكه‌ون و بڕى 600 ملیار دیناریش بده‌ن به هه‌رێم ، ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌شى موچه خۆران ناكات . هه‌موو چاكسازیه‌كه‌ى حكومه‌تیش له كه‌مكردنه‌وه و دواخستنى موچه‌دا خۆى ده‌بینێته‌وه .
كورد په‌ندێكى هه‌یه‌و ده‌ڵێت : مانگه شه‌و سه‌ر له ئێواره‌وه دیاره . چاكسازیه‌كه‌ى مه‌سروربارزانیش له هه‌نگاوى یه‌كه‌مدا توشى شكست هات . چاكسازى ڕاسته قینه به كه‌مكردنه‌وه و دواخستنى موچه ناكرێت . له‌وه ده‌چێت مه‌سرور بارزانى نه‌وێرێت ، یان نه‌توانێت ، یان نه‌یه‌وێت ده‌ست بۆ ڕێكاره سه‌ره‌كییه‌كانى چاره‌سه‌رى چاكسازى ببات و به ڕاستى كار بۆ ئه‌وه بكات .
لێدوانه‌كه‌ى ئومێد خۆشناو سه‌باره‌ت به بڕینى موچه‌ى بندیواره‌كان ، ئێجگار مه‌ترسیدار بوو . ئه‌وه نیشانه‌ى شكستى چاكسازیه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانییه . ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕاست بێت ، پڕۆسه‌ى چاكسازى ته‌نها خۆڵ كردنه چاوى جه‌ماوه‌ره‌و مانایه‌كى تر نابه‌خشێت .
ئومێد خۆشناو ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر كادیره‌كانى حیزب زه‌ره‌ر مه‌ند بون ، حیزب بۆیان ته‌عویز ده‌كاته‌وه .پرسیاره گرنگه‌كه لێره‌دایه : حیزب له چ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه پاره بۆ ئه‌وانه دێنێت ؟ پاره دزراوه‌كان ده‌هێننه‌وه ،یان ده‌بێ هه‌رچى پاره‌ى گومرگ و باجى ناوخۆ هه‌یه ببێته موڵكى حیزب. دیاره یه‌كێتیش ده‌بی َهه‌مان كار بكات. ئه‌گه‌ر قسه‌كه‌ى ئومێد خۆشناو ڕاست بێـت ، ماناى وایه پڕۆسه‌ى چاكسازى هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵه‌تاندنى هاوڵاتیانه . موچه‌ى موسته‌حه‌قه‌كان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌و له برى مانگانه موچه ده‌بێته وه‌رزى و له‌ولاشه‌وه له سامانى دزراوى ئه‌م هه‌رێمه ،موچه‌ى كادیرانى حیزبى ده‌ده‌ن . ئاخر ئه‌مه چ جۆره چاكسازییه‌كه و سه‌رى خه‌ڵكیان پێوه مه‌شغوڵ كردوه .
كه‌واته نه‌وت وپاره نه‌كات و داهاتى ناوخۆ و پاره‌ى گومرگه‌كانیش بۆ بندیواره‌كان و كادیرانى حیزب بێت ، چى ده‌مێنێته‌وه بۆ باقى هاوڵاتیان ؟؟؟.
ئه‌گه‌ر مه‌سرور بارزانى به‌ڕاستى بیه‌وێت چاكسازى بكات و خۆڵ نه‌كاته چاوى خه‌ڵك ده‌بێ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى خواره‌وه بنێت :
1- پێش هه‌موو شتێك حكومه‌ت بچوك بكاته‌وه بۆ كه‌متر له 10 وه‌زاره‌ت و ئه‌و له‌شكره له وه‌زیر و جێگر وه‌زیر و گوزیر و به‌ڕیوه‌به‌رى گشتى و ڕاوێژكارى دروینه‌و سه‌رۆكى ده‌سته‌و له‌شكرێك له فه‌رمانبه‌رى بندیوارى بێكار دوور بخاته‌وه. له‌و ڕێگایه‌وه داهاتێكى زۆر ده‌گه‌ڕێـته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت .
2- چاكسازى ڕاسته قینه ناكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى ده‌ست بۆ بڕینى موچه‌ى بندیوار و ئه‌وانه‌ى دیوه‌خانانه وه‌رده‌گرن . مه‌سرور بارزانى ده‌بێـت ڕاستگۆیانه‌و عادیلانه ئه‌مه جێ به‌جێ بكات .ناتوانێت بندیواره‌كانى یه‌كێتى لابه‌رێت ، بێ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌رێـت بۆ بندیواره‌كانى پارتیش .
ڕاسته پارتى له سه‌ره‌تاوه فێڵى كردوه‌و بندیواره‌كانى خۆى خستۆته سه‌ر دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت و كارى حیزبى ده‌كه‌ن ، به‌ڵام ئه‌وانه هه‌ر بندیوارن و ده‌بێ موچه‌كه‌یان ببڕێت .
3-ئه‌گه‌ر مه‌سرور بارزانى به ڕاستى ده‌یه‌وێـت چاكسازى بكات ، هه‌ناگاوى یه‌كه‌م ده‌بێ داهاتى گومرگه‌كانى سنورى پارتى به ته‌واوى بگێڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت . ڕێگا له قاچیخچیه‌تى نه‌وت و هه‌موو شتێكى سنوورى پارتى بگرێت ، ئه‌وكاته زۆر ئاسان ده‌بێـت سنورى یه‌كێتیش كۆنتڕۆڵ بكرێت .
4- زۆربه‌ى كۆمپانیا گه‌وره‌كان موڵكى پارتى و یه‌كێتین . كاسبییان بۆ كه‌س نه‌هێشتۆته‌وه . باجیش ناده‌ن . كه‌واته ده‌بێ مه‌سرر بارزانى به پێی یاسا باجى ته‌واو له‌و كۆمپانیا حیزبیانه وه‌رگرێـت .
ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێستا هه‌رێمى كوردستانى تێكه‌وتوه و قه‌واره‌كه‌ى له به‌ر مه‌ترسى له‌ناوچوندایه . له ڕ‌وى داراییه‌وه ئیفلاسى كردوه . به هۆى ڕیفراندۆمه‌وه نیوه‌ى زیاتر خاكى كوردستان‌مان له ده‌ست داوه . نیوه‌ى بادینان له لایه‌ن توركیاوه داگیر كراوه . هیچ پشتیوانییه‌كى نێو, ده‌ۆله‌تیمان نه‌ماوه .
هه‌موو ئه‌مانه به‌رهه‌مى ناكۆكیه‌كانى پارتى و یه‌كێتین ، واته بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و تاڵه‌بانی ، كه له ساڵى 1964 و ماوه‌ى 29 ساڵى حوكمڕانییاندا به‌رده‌وامن و له ئێستاشدا له خرابترین ئاستدایه . له بارودۆخێكى ئاوا سه‌ختدا چاكسازى كارێكى زۆر قورسه‌و بڕیارى بوێرانه‌ى ده‌وێـت . به بۆچونى خۆم چاكسازى به‌م كه‌سانه ناكرێت چونكه چاكسازى پیاوى خۆى ده‌وێـت .
مه‌سرور بارزانى چۆن ده‌توانێـت چاكسازى بكات ، له كاتێكدا خۆى یه‌كێكه له‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستانى گه‌یاندۆته ئاستى ئیفلاسبون و ته‌سلیم بونه‌وه به به‌غدا و ئه‌و خۆى له ژینگه‌یه‌كى ئیستیخباراتى گه‌وره‌دا په‌روه‌رده بوه‌و پیاوى ده‌وڵه‌ت دارى نییه . بۆیه قسه‌كردن له‌سه‌ر چاكسازى وه‌كو كۆتانى ئاسنى سارد وایه و بێ ئه‌نجامده‌بێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست