حوكمراَنى سه‌ركه‌وتو چۆنه و به‌كێ ده‌كرێت؟ (به‌شى یه‌كه‌م)
Sunday, 05/07/2020, 2:27
پێناسه‌ى حكومه‌ت له چه‌ند دێِڕێكدا . حكومه‌ت برێتییه له‌و دامه‌زراوه‌و دام و ده‌زگایانه‌ى كار‌و بارى هاوڵاتیان ڕێك ده‌خه‌ن و به باشترین شێوه وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن .
ئه‌وه‌ش له ڕێگاى ئه‌نجومه‌نێكه‌وه ده‌بێت كه پێی ده‌ڵێن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و كه‌سێكیش ده‌بێته سه‌رۆكى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌و ده‌سه‌ڵاتى فراوانى ده‌بێت . ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش یان له ڕێگاى هه‌ڵبژاردنه‌وه پێك ده‌هێنرێت كه حیزبى براوه یان چه‌ند حیزبێك ڕێك ده‌كه‌ون و حكومه‌ت پێك دێنن . به‌ڵام له‌و وڵاتانه‌ى هه‌ڵبژاردنى تێدا نییه‌و حوكمى دیكتاتۆرى هه‌یه به ته‌عین كردن ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پێك ده‌هێنرێت له لایه‌ن، كه‌سى یه‌كه‌مى وڵاته‌وه .
حكومه‌تی سه‌ركه‌وت و ئه‌و حكومه‌ته‌یه كه زامنى به‌ده‌ستهێنانى هه‌موو مافه‌كانى هاوڵاتیان بێت . زامنى پاراستنى گه‌ل و نیشتمان بێت . زامنى پێشكه‌وتنى وڵات بێت له هه‌موو بواره‌كاندا . حكومه‌تى سه‌ركه‌وت و ئه‌و حكومه‌ته‌یه كه هه‌موو خه‌مه‌كانى و ئه‌وه‌لیاته كاره‌كانى بۆ خزمه‌تى گه‌ل و نیشتمان بێت ، نه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێناى به‌رژه‌وه‌ندى حیزبى و شه‌خسى بێت .
سه‌ركه‌وتوترین حكومه‌ت ئه‌و حكومه‌ته‌یه كه پێی ده‌ڵێن حكومه‌تى ته‌كنۆكڕات . حكومه‌تى ته‌كنۆكڕات به‌ماناى ئه‌وه‌ى هه‌موو وه‌زیره‌كان و به رپرسه‌باڵاكانى تر له‌سه‌ر بنه‌ماى پسپۆڕى و شارۆه‌زایی و دڵسۆزى دانرێن نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماى مه‌حسوبیت و مه‌نسوبیه‌ت و ته‌كه‌تولاتى ناو حیزب .
باشترین حكومه‌تى ته‌كنۆكراتیش ئه‌و حكومه‌ته‌یه كه له هه‌ڵبژاردنێكى ئازادا حیزبێك زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت و حكومه‌ت پێك بهێنێت و خه‌مى ئه‌و حكومه‌ته‌ش خه‌مى هه‌موو هاوڵاتیانى وڵات بێت ، نه‌ك حیزبه‌كه خۆى .
به‌ڵام كاتێك حكومه‌تێك له لایه‌ن چه‌ند حیزبێكه‌وه پێك ده‌هێنرێت ، هه‌رگیز سه‌ركه‌وتو نابێت .چونكه دانانى وه‌زیره‌كان به‌ده‌ستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نا‌بێـت و حیزبه‌كانى به‌شداربوو وه‌زیره‌كانى خۆیان دیارى ده‌كه‌ن .
بۆیه لایه‌نى پشپۆڕى و شاره‌زایی ڕه‌چاو ناكرێَن كه دوو مه‌رجى زۆرگرنگن بۆ بون به وه‌زیر . ئه‌گه‌ر سه‌رنجى عێراق بده‌ین له‌م دوایه‌دا ماوه‌یه‌كى زۆر خاوه‌نى حكومه‌ت نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حیزبه‌كان ڕ‌ازى نه‌ده‌بون به‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت وه‌زیره‌كان دیارى بكات .
هه‌رچه‌نده دواجار حكومه‌ت پێك هێنرا ، به‌ڵام هه‌رگیز له ئاستى داواكاریه‌كانى جه‌ماوه‌ر نابێت . حكومه‌ته یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه تا ئێستا ژماره‌یان گه‌یشتۆته 9 كابینه ، له هه‌موو قۆناغه‌كاندا حكومه‌تى حیزبى و بنه‌ماڵه‌یی بون .
جگه له یه‌كێتى و پارتى كه دوو حیزبى سه‌ره‌كى و خاوه‌ن پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى بون هه‌میشه به شه‌رێكى حكومه‌تیان پێك هێناوه ، حیزبه‌كانى تریش به‌شدارییان پێكراوه له حكومه‌تدا .
به‌ڵام به‌شدارى پێكردنه‌كه‌یان ته‌نها بۆ بیده‌نگ كردن و ڕ‌ازى كردنیان بوه ، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى بڕیاربن . له دانانى وه‌زیره‌كانى یه‌كێتى و پارتیشدا ، زیاتر به‌رژه‌وه‌ندى بنه‌ماڵه‌كان ڕه‌چاو كراوه نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندى گشتى .
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین خه‌ڵكانى وا كراونه وه‌زیر له كابینه یه‌ك له دواى یه‌كه‌كاندا ، كه هیچ شاره‌زایه‌كیان نه‌بوه. به‌ڵام ڕه‌زامه‌ندى بنه‌ماڵه‌كانیان له‌سه‌ربوه .
خۆ ئه‌گه‌ر لایه‌نى حیزبیش ڕۆڵى هه‌بوبێت له دانانى وه‌زیره‌كاندا ، هه‌رگیز كه‌سى شیاو بۆ شوێنى شیاو دانه‌نراوه‌و زیاتر به ویستى كه‌سه ده‌ست ڕویشتوه‌كانى ناو حیزب یان ته‌كه‌تولاتى حیزبى بووه .
به كورتى له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا زوربه‌ى وه‌زیره‌كان ئه‌وه‌نده‌ى شوێنییان بۆ دۆزراوه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌نده له‌به‌ر شاره‌زای و پسپۆڕى نه‌بوه كه خزمه‌تى وڵات بكه‌ن . كه‌واته كاتێك كه‌سێك ده‌بێته وه‌زیرو هیچ شاره‌زاییه‌كى نییه له‌و بواره‌دا ، چۆن ده‌توانێت پلانى گونجاو دابنێت و گه‌شه به كارى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى بدات ؟؟.
له هه‌موى گرنگتر ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه حكومه‌ت هه‌بوه به‌ڵام زوربه‌ى بڕیاره گرنگه‌كان له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌ت دراون چونكه هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتى سه‌رانى بنه‌ماڵه‌و ئه‌ندامانى مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان له كۆى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گه‌وره‌تربوه‌و له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بڕیاره گرنگ و چاره نوس سازه‌كان یه‌كلایی كراونه‌وه .
واته ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیشه‌وه درابێت، هه‌ر به فه‌رمانى حیزب و بنه‌ماڵه بووه ، به‌ڵام له ڕێگاى نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه بوه كه له‌ناو حكومه‌تدان. كه‌واته ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه بزانین هه‌رگیز به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و گه‌ل و نیشتمان نه‌بۆته ئه‌وه‌لیاتى كاره‌كانى حكومه‌ت به هۆى ده‌ست تێوه‌ردانى حیزب و بنه‌ماڵه‌كانه‌وه . له وڵاته دێموكرات و پێشكه‌وتوه‌كانى جیهاندا ئه‌گه‌ر حكومه‌تى تاك حیزبی واته زۆرینه‌ش نه‌بێت ، ئه‌و كات حكومه‌ت به به‌شدارى پێكردنى چه‌ند حیزبێك پێك ده‌هێنرێت .
به‌ڵام ئه‌وه‌ى زۆر گرنگه كه بیزانین ئه‌وه‌ی حكومه‌تى ئه‌و وڵاتانه له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه ، حیزبه‌كانى به‌شدار بوو له حكومه‌تدا هه‌مویان به یه‌كه‌وه‌و وه‌كو یه‌ك تیم هه‌وڵ ده‌ده‌ن باشترین خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتمان بكه‌ن .
ئه‌و حیزبه به‌شدار بوانه به‌رده‌وام له كێبڕكێدان له‌گه‌ڵ یه‌كترى و هه‌ر یه‌كه‌یان باشترین پێشنیار ده‌كات كه‌چۆن وڵات له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه بپارێزن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ى به‌رن و ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵك باش بكه‌ن .
چونكه لاى ئه‌وان ئیشى حكومه‌ت ئه‌وه‌یه كار‌و بارى خه‌ڵك ڕێك بخات و ئه‌و سامان و داهاته‌ى هه‌یه به باشترین شێوه و به پێى گرنگى و پێویستى به‌سه‌ر هه‌موو سیكته‌ره‌كانى ژیاندا به‌ش بكه‌ن .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راوردى شێوازى حوكمڕانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى تر‌ى جیهان بكه‌ین ، جیاوازیه‌كه ئاسمان و ڕیسمانه . ماوه‌ى 29 ساڵه پارتى و یه‌كێتى به یه‌كه‌وه حكومه‌تیان پێك هێناوه‌و ئه‌م هه‌رێمه‌یان به‌ڕیوه بردوه .
هه‌رچه‌نده چه‌ند جارێكیش لایه‌نى ئۆپۆزسیۆن به‌شدارى حكومه‌ت بوه ، به‌ڵام وه‌كو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆ كرد ته‌نها بۆ ڕازیكردن و بێده‌نگ كردنیان بوه‌و هیچ ڕۆڵێكیان نه‌بوه و بڕیار به‌ده‌ست نه‌بون .
ئه‌وه‌ى بڕیارى به‌ده‌ست بووه پارتى و یه‌كێتى واته بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و تاڵه‌بانى بون . لێره‌شدا جیاوازى زۆر هه‌بوه‌و شه‌ره‌كه‌ته‌كه‌ى یه‌كێتى و پارتى وه‌كو یه‌ك نه‌بوه‌و له زۆرینه‌ى كاته‌كاندا یه‌كێتى به‌شدارى حكومه‌ت بوه، نه‌ك شه‌ریكى ده‌سه‌ڵات . بڕیار به‌ده‌ستى سه‌ره‌كى پارتى بوه . زۆرینه‌ى هه‌ره زۆرى جومگه ئه‌ساسییه‌كان و ناوه‌ندى بڕیار له ده‌ستى پارتیدا بوه .
هه‌رچه‌نده به ڕواڵه‌ت حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌بوه ، به‌ڵام هه‌میشه وه‌كو دوو حكومه‌ت وابون له‌ناو یه‌ك حكومه‌تدا . واته له ناوه‌رۆكدا دوو ئیداره‌ى ته‌واو جیاواز بوون له یه‌كترى . له برى ئه‌وه‌ى ئه‌م دوو هێزه هه‌وڵ بده‌ن شه‌ڕو كێبڕكى له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هاوڵاتیان و به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردن و گه‌شه كردنى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن ، شه‌ڕى ئه‌و دوانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كامیان زۆرترین ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێـت و خاوه‌نى بڕیاربێت بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین سامان و داهاتى ئه‌م نیشتمانه بۆ خۆى تاڵان بكات .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه به‌رده‌وام پارتى زۆرینه‌ى جومگه ئه‌ساسیه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى له ده‌ستدابوه‌و خاوه‌نى بڕیارى كۆتایی بوه له زوربه‌ى ئه‌و پرسانه‌ى خۆى ویستویه‌تى و له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیدا بوه ، به‌ڵام ڕۆژێك له ڕۆژان یه‌كێتى نه‌بوو به ئۆپۆزسیۆن .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م دوو حیزبه واته ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا كار بۆ خۆیان ده‌كه‌ن نه‌ك بۆ هاوڵاتیان بۆیه هه‌رگیز بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه یه‌كێكیان ببێته ئۆپۆزسیۆن و ده‌ست به‌ردارى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى ببێت ، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش بێت بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت چى ڕوده‌دات .
یه‌كێتى پێیى وایه هه‌رچه‌نده ده‌سكه‌وتى كه‌متره له پارتى ، به‌ڵام ئه‌و كه‌مه باشتره له هیچ . كه‌واته لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م حكوه‌ته حكومه‌تى نیشتمانى نییه . ئه‌م حكومه‌ته بۆ ئه‌وه‌پێك نه‌هێنراوه ژێرخانى ئابورى هه‌رێمى كوردستان بنیان بنێن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ى به‌رن و سه‌ربه‌خۆى بكه‌ن له‌ڕوى ئابورییه‌وه .
به‌ڵكو ئه‌مه حكومه‌تى بنه‌ماڵه‌كانه‌و هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى زۆرترین ده‌سكه‌وتێكى تایبه‌تى بنه‌ناڵه‌یی له ژێر ده‌مامكى دوو حیزب‌دا بۆ شاردنه‌وه‌ى ڕاستییه‌كان و خه‌ڵه‌تاندنى جه‌ماوه‌ر وه‌كو ئێستا كه به‌چاوى خۆتان هه‌موو ڕاستییه‌كان ده‌بین كه چى ده‌گوزه‌رێت و چى ڕوده‌دات .
ئه‌وه‌ى كه واى كردوه كه پارتى نه‌یه‌وێت حكومه‌ت پێك بهێنێت بی َبه‌شدارى یه‌كێتى ،له كاتێكدا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ده‌توانێت ئه‌وه بكات ، به هۆى ئه‌وه‌ى كه یه‌كێتى خاوه‌نى هێزى سه‌ربه‌خۆى خۆیه‌تى و پارتى ناتوانێت یه‌كێتى په‌ڕاوێز بخات .
ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى به كاریگه‌رى وڵاتانى دراوسێ و گۆر ِانكاریه‌كانى سیاسه‌تى ئیقلیمى و نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌یه و له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌واندایه دوو هێزى جیاواز له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌بن ، له برى یه‌ك هێزى یه‌ك گرتوى نیشتمانى بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ى ویستیان سود له ناكۆكیه‌كانى نێوان ئه‌م دوو هێزه وه‌رگرن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان .
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه هیچیان ئاماده‌نین كه هێزى پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و هێزه‌كانى تر یه‌ك بخه‌ن و بیان خنه ژێر یه‌ك فه‌رمانده‌وه ، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌ن كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتیان دێت .
كه‌واته هه‌رگیز چاوه‌ڕوانى ئه‌وه مه‌كه‌ن هێزێكى پێشمه‌رگه‌ى یه‌كگرتوى نیشتمانى پێك بهێنرێت له لایه‌ن دوو بنه‌ماڵه‌ى خۆپه‌رست و چاو چنۆكه‌وه ، كه ته‌نها بیر له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌و میلله‌ت وه‌ك میگه‌ل وایه لاى ئه‌وان .
كه‌واته شه‌ڕى پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر تاڵان كردن و دزینى سامانى ئه‌م هه‌رێمه‌یه ، نه‌ك كاركردن بۆ به‌ده‌ستهێنان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى قه‌واره سیاسیه‌كه‌ى .
به چاوى خۆتان ده‌بینن چۆن هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو لایه‌كه‌وه كه‌و تۆته ژێر مه‌ترسییه‌وه و به‌رپرسانى حیزبى و بنه‌ماڵه‌كانیش خه‌رێكى تاڵانى سامانى نیشتمانن و باكیان نییه .
به چاوى خۆتان دیتان چۆن پارتى سامانى نه‌وتى ئه‌م نیشتمانه‌ى تاڵان فرۆش كرد . چۆن هه‌رێمى كوردستانى خسته ژێر بارى قه‌رزێكى زۆره‌وه . چۆن هاوڵاتیانى بى َ موچه كرد . چۆن له ناچاریدا ته‌سلیم به به‌غدا بونه‌وه . دواجار كۆى قه‌واره‌ى سیاسى هه‌رێمى كوردستانیشیان خسته ژێر مه‌ترسى له ناوچونه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پارتى نه‌وتى تاڵان فرۆش كردوه ، ڕۆژێك له ڕۆژان یه‌كێتى نه‌هاته ده‌نگ و ناڕه‌زایی ده‌ربڕێت و ده‌ست له حكومه‌ت بكشێنێته‌وه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كێتى به‌شى خۆى هه‌بوه له پاره‌ى نه‌وت ، به‌ڵام كه‌متر له پارتى .
كه‌واته ئه‌گه‌ر به وردى سه‌رنج بده‌ین ئه‌وه‌ى ئێستا ناوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه ، ته‌نها هه‌ر ناوه . په‌ڕله‌مان و دام و ده‌زگاى حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان ته‌نها بۆ ڕوكه‌ش هه‌ن . هیچیان به‌ده‌ست نییه .
هیچ بۆ هاوڵاتیان ناكه‌ن . له ڕاستیدا ئێستا دوو ئیداره‌یی ته‌واوه . پارتى له سنورى خۆى و یه‌كێتى له سنوورى خۆى له‌م كاتى قه‌یرانى داراییه‌دا خه‌ریكى تاڵانى سامانى هاوڵاتیانن . كه‌واته حوكمڕانى به كه‌سانى دزو جه‌رده‌و تاڵانچى و نیشتمان فرۆش ناكرێت .
تا ده‌سه‌ڵاتیش له ده‌ستى كه‌سانى له‌و جۆره‌دابێت و بڵێن چاكسازى ده‌كه‌ین ، ئه‌وه درۆ له گه‌ڵ خۆشیان و میلله‌تییش ده‌كه‌ن . چاكسازى ڕاسته قینه ئه‌و كاته ده‌كرێت كه ده‌سه‌ڵاتى ئه‌مانه‌ى ئێستا حوكمڕانى ده‌كه‌ن نه‌مێنێت و ده‌ستى دزو جه‌رده‌و تاڵانچییه‌كانیش له بنه‌وه ببڕێت .
چونكه هه‌ر ئه‌وان خۆیان هۆكارى سه‌ره‌كى هه‌موو كاره‌ساته‌كانن و چاكسازى به ئه‌وان ناكرێت .
له به‌شى دووه‌مى ئه‌م باسه‌مدا به وردى باسى لێكه‌وته‌كان و زیانه‌كانى دوو ئیداره‌یی هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست