چى له پشتى لێدوانه‌كانى مه‌لا به‌ختیاره‌وه‌یه؟
Saturday, 20/06/2020, 14:39
له ساڵى 1980 فه‌رمانى گرتنم بۆ ده‌رچوو له لایه‌ن ڕ‌ژێمى به‌عسه‌وه ، په‌یوه‌ندیم كرد به هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه و تا دواى ئه‌نفاله‌كان و پاشه كشه‌مان بۆ ناو خاكى ئێران بۆ ته‌نها یه‌ك ڕۆژیش له ژیانى پێشمه‌رگایه‌تى دانه‌بڕام .
له ماوه‌ى ئه‌و 10 ساڵه‌ى پێشمه‌رگایه‌تیمدا زۆرینه‌ى هه‌ره زۆرى پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌كانى شۆڕشم له نزیكه‌وه ناسیوه . په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ زۆرینه‌یان هه‌بوه . ئاگادارى هه‌موو ڕوداوه‌كان بوم له‌و ماوه‌یه‌دا .
. گومانى تێدانیه كه له‌سه‌ر ده‌مى پَشمه‌رگایه‌تى و خه‌باتى شاخدا ژماره‌یه‌كى یه‌كجار زۆر له فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ى تا بڵێى ، ئازا ، دڵسۆز ، له خۆبوردوو ، به‌توانا هه‌بون و به‌و په‌ڕى توانایانه‌وه و بی َڕه‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سكى شه‌خسى و حیزبایه‌تى كاریان كردوه بۆ سه‌ركه‌وتنى شۆڕش و پاراستنى یه‌كێتى ڕیزه‌كانى شۆڕش .
له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌شدا كه‌سانێك هه‌بون له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى حیزبى و شه‌خسیدا به‌رده‌وام خه‌ریكىدروستكردنى كێشه‌و ململانێ بون و به جۆرێك هه‌ڵس و كه‌وتیان ده‌كرد ، وه‌كو ئه‌وه‌ى شۆڕش ته‌نها ئه‌وان لێ ی به‌رپرسیاربن و هه‌موو بڕیارێك بۆ ئه‌وان بێت و له ئه‌نجامدا زیانى گه‌وره‌یان به شۆڕش ده‌گه‌یاند.
به تاقیكردنه‌وه و به درێژایی مێژوش ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه ڕێكه‌وت و شانس له ژیانى مرۆڤه‌كاندا ڕوڵى زۆر گرنگ و كاریگه‌ریان بینیوه له‌هه‌موو قۆناه‌كان و بواره‌كانى ژیاندا .
زۆر جار كه‌سانى هیچ له بارانه‌بوو له‌ناو شۆڕشدا ده‌بونه پاڵه‌وان و پاڵه‌وانه ڕاسته‌قینه‌كانیش یان شه‌هید ده‌بون ، یان كه‌س باسیان ناكات . له‌م باره‌یه‌وه دكتۆر عه‌لى شه‌ریعه‌تى قسه‌یه‌كى زۆر جوانى هه‌یه‌و ده‌ڵێت : جه‌نگاوه‌ره‌كان گیانى خۆیان فیدا ده‌كه‌ن و جه‌نگه‌كان ده‌به‌نه‌وه ، كه‌چى شانازیه‌كان بۆ كه‌سانێكه هه‌رگیز مه‌یدنى جه‌نگیان نه‌دیوه .
به‌ڵام دوو باره بونه‌وه‌ى ئه‌و دیاردانه‌و ڕه‌فتارى ناشیرینى هه‌ندێك له‌و به‌ناو سه‌ركردانه‌ى هه‌میشه خۆیان به پاڵه‌وان و خاوه‌نى سه‌ره‌وه‌رى و شانازیه‌كان زانیوه‌و هیچ حسابێكیان بۆ هاوڕێكانى خۆشیان نه‌كردوه ، واى لێكردم ئه‌م چه‌ند دێرانه‌ى خواره‌وه بنوسم بۆ ده‌رخستنى ڕاستییه‌كان .
دیاره زۆرن ئه‌و سه‌ركردانه‌ى كه پێویست به‌وه ده‌كات كه ڕابوردوى ڕه‌شیان باس بكرێت ، به‌ڵام من لێره‌دا ته‌نها باسی مه‌لا به‌ختیار ده‌كه‌م وه‌كو كاره‌كته‌رێكى سیاسى ناو شۆڕشى نوێ و وه‌كو نمونه بۆ ئه‌وانى تریش .
مه‌لا به‌ختیار یه‌كێكه له‌و فه‌رماندانه‌ى ناو شۆڕش كه به‌خت یاوه‌رى بوو ، هه‌ر زۆر زوو ئه‌ستێره‌ى به‌ختى له‌ناو شۆڕدا گه‌شایه‌و وه‌كو سیاسیه‌كى گه‌نج ده‌ركه‌وت و بوو به جێگه‌ى سه‌رنجى هاوڕێ و ده‌وروبه‌ره‌كانى خۆى .
به‌ڵام وه‌كو باسى ده‌كه‌ن مه‌لا به‌ختیار سه‌رده‌مى مناڵى وه‌كو كه‌سێكى ئاسایی به‌سه‌ر نه‌بردوه‌و به‌و هۆیه‌وه جۆرێك له گرێى ده‌رونى بۆ دروست بوه‌و دواجار هه‌ر ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى نه‌رێنى له سه‌ر كۆى ژیانى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى داناوه‌و كێشه‌ى بۆ خۆی و ده‌ورو به‌رى دروست كردوه . هه‌میشه له هه‌وڵى ئه‌وه‌دابوه ته‌عویزى ڕابوردوى خۆى بكاته‌وه . به‌ڵام وه‌ك كاردانه‌وه هه‌ڵس و كه‌وتى كردووه . له ئه‌نجامدا ڕوحى تۆڵه‌كردنه‌وه‌و خۆبه‌زلزان و خۆده‌رخستن و خه‌ڵك به‌كه‌م زان له ناخیدا دروست بوه .
له‌سه‌ر ده‌مى شاخدا هه‌ر كه‌سێك كۆمه‌ڵه نه‌بوایا ئه‌و به پێشمه‌رگه‌ى نه‌ده‌زانى . كه له شاخ بوین لاى هه‌ندى كه‌س وتوبوى هه‌رگیز بڕوام نه‌كردوه له‌م ته‌مه‌نه‌دا ببم به زه‌عیمى كورد .
ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه توشى غرورى سیاسى كردوه‌و خۆى به سیاسییه‌كى وا زانیوه كه زۆر گه‌وره‌تر بوه له‌وه‌ى كه هه‌یه . حسابى بۆ خه‌لكى تر نه‌كردووه . به بۆچونى زور خه‌ڵك مه‌لا به‌ختیار تا ئێستاش موراهیقێكى سیاسییه‌و تازه كامڵیش نابێ و له ئێستادا ئیفلاسى سیاسیشى كردوه‌و هیچ ڕۆڵێكى نه‌ماوه .
دواجار ئه‌م جۆره بیر كردنه‌وه‌یه هێنایه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه ئه‌و ده‌بی َكه‌سى یه‌كه‌مى شۆڕش بێت و ئه‌وه‌بو له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا ئاشى دروستكرد‌و ئه‌و ئاشه‌ش به‌سه‌دان تێكۆشه‌رى ناوشۆڕشى هاڕى و توشى كێشه‌ى گه‌وره‌ى كردن و كردنییه قوربانى خه‌ونه‌كانى خۆى .
باچاوى خۆتان دیتان چ زیانێكى گه‌وره‌ى به شۆڕش گه‌یاند، ژیانى چه‌ند پێشمه‌رگه‌ى یه‌كێتى كرده دۆزه‌خ . هه‌موو ئه‌مانه له خۆبه‌زل زانینى خۆی و نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كه‌ى مناڵییه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتوه . هه‌ر كه‌سێك خۆى نه‌ناسێت و له به‌ڕه‌ى خۆى زیاتر قاچ ڕاكێشێت ، ئاواى لێدێت .
هه‌تا كاك نه‌وشیروان له ژیاندابوو ، ئه‌م دژایه‌تى ده‌كرد . واى ده‌زانى ئه‌م شۆڕشى دروست كردوه‌و كاك نه‌وشیروان هاتۆته سه‌ر به‌رهه‌مى مه‌لا به‌ختیار . تا شه‌هید ئارام مابوو چاره‌ى ئه‌م پیاوه‌ى نه‌ده‌ویست و پێی ده‌گوت ئه‌مه هه‌ر خه‌ریكى خۆده‌رخستنه و توشى به‌ڵایه‌كمان ده‌كات و نه‌یده‌ویست له نزیكیه‌وه بێت . كه ئارام شه‌هید بوو ، خۆى كرده خاوه‌نى ڕێبازه‌كه‌ى ئه‌و .
به كورتى مه‌لا به‌ختیار مێژویه‌كى ڕه‌شى هه‌یه له‌ناو یه‌كێتیداو بۆ زانینى هه‌موو لایه‌نه‌كانى ژیانى ئه‌م پیاوه ، پێویستى به ڵێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت هه‌یه .
هه‌ر وه‌كو له سه‌ره‌تاشه‌وه وتم هیچ كه‌سێك به‌قه‌ده‌ر ئه‌م پیاوه زیانى به یه‌كێتى نه‌گه‌یاندوه‌و هیچ كه‌سێكیش به‌قه‌ده‌ر ئه‌م كارى بۆ تێكدانى ڕیزه‌كانى ناو یه‌كێتى نه‌كردوه و ئێستا له هه‌موو كاتێك خرابتره.
یه‌كێك له گله‌یی و ڕه‌خنه‌كانى مه‌لا به‌ختیار له كاك نه‌وشیروان ئه‌وه‌بوو كه هه‌میشه پشتیوانى له مامجه‌لال ده‌كات . ئه‌گه‌ر پشتیوانى كاك نه‌وشیروان نه‌بوایه بۆ مامجه‌لال به‌تایبه‌تى له سه‌ره‌تاى شۆڕشدا كه كۆمه‌ڵه به‌هێزبوو ، مه‌لا به‌ختیار مامجه‌لالى هه‌ر ده‌رده‌كرد . ئه‌مه بوختان نییه‌و ڕاستییه .
ڕێكه‌وتى زه‌مانه‌ش ئاوایه ئێستا كوڕى مامجه‌لال زاوایه‌تى . سه‌رده‌مانێك به نیازى ئه‌وه كارى ده‌كرد بچێته شوێنه‌كه‌ى مام جه‌لال و ببێته سكرتێرى یه‌كێتى و خه‌ونه‌كه‌ى بهێنێته‌دى .
سه‌رده‌مانێك هه‌وڵى ئه‌وه‌ى ئه‌دا ببێته سه‌رۆكى كۆمار . سه‌یركه‌ن ئه‌م پیاوه چونكه نه‌خۆشى ده‌رونى هه‌یه ، هه‌میشه له‌سه‌ر خه‌ون و خه‌یاڵ ده‌ژێت و خه‌ون و خه‌یڵه‌كانیشى له قه‌باره‌ى خۆى گه‌وره‌ترن و بۆى نایه‌نه‌دى . كێشه‌ى ئه‌م پیاوه ئه‌وه‌یه خۆى ناناسێت .
هه‌موو ئه‌وانه‌ى توشى نه‌خۆشى ده‌رونى ده‌بن خه‌ونى له‌م جۆره ده‌بینن . هیچ گومانى تێدا نییه كه مه‌لا به‌ختیار توشى نه‌خۆشییه‌كى ده‌رونى خۆبه‌زلزان بوه‌و نه خۆى پێ بچوك ده‌كرێته‌وه‌و نه ده‌شتوانى گه‌وره ببێت و به خه‌ونه‌كانى بگات .
ئه‌وه‌ى سه‌ره‌وه چه‌ند دێڕێك بوون له مێژوى مه‌لا به‌ختیار . به‌ڵام من ده‌مه‌وێت باسى ئێستاى مه‌لا به‌ختیار بكه‌م . ئایا په‌ندو وانه‌ى له ڕابوردوو وه‌رگرتوه ، یان له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه‌ى ڕابوردوى به‌رده‌وامه ؟.
حه‌ز ده‌كم هه‌موتان بزانن من بچوكترین كێشه‌ى شه‌خسیم له‌گه‌ل َمه‌لا به‌ختیار نه‌بوه ، له پێشمه‌رگایه‌تیشدا هیچ به‌ركه‌وتنێكى خراپمان له‌گه‌ل َیه‌كترى نه‌بوه . من ده‌مه‌وێت باسى مه‌لا به‌ختیار بكه‌م وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كى سیاسى شۆڕش و كاریگه‌رییه نه‌رێنى و ئه‌رێنییه‌كانى له‌سه‌ر شۆڕش.
1- پێش ڕیفراندۆم:
كاتێك بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دروستبوو له ماوه‌یه‌كى زۆر كورتدا گه‌شه‌یه‌كى بێ وێنه‌و چاوه‌ڕوان نه‌كراوى كرد . كاك نه‌وشیروان هه‌ستى به ئارامى ده‌رونى ده‌كرد و هه‌ستانه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌شى به خۆیه‌وه ده‌دى دواى شكسته‌كه‌ى ئه‌نجامى ڕیفۆرم .دواى ئه‌وه كاك نه‌وشیروان له ناخیه‌وه حه‌زى ده‌كرد ڕێكه‌وتنى ده‌باشان سه‌ربگرێت و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتیش ببنه‌وه به‌یه‌ك و خۆشى ده‌ست به‌ردارى سیاسه‌ت ببێت و بچێته ماڵه‌وه .
به‌ڵام ئه‌م مه‌لا به‌ختیاره بوو به ماره‌كه‌ى شێخ هۆمه‌رو كه‌وته هه‌وڵ دان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ڕێكه‌وتنه سه‌رنه‌گرێت . ده‌ستى كرد به جه‌وله‌ى مه‌كوكى بۆلاى مه‌سعود بارزانى و دواجار توانى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى به‌لاى پارتیدا به‌رێت و زه‌مینه‌ى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى ده‌باشان له‌بار به‌رێت .
2- كه‌ڵكه‌ڵه‌ى ڕیفراندۆم .
مه‌سعود بارزانى كه‌ڵكه‌ڵه‌ى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى كه‌وته مێشكه‌وه . زۆرمان باسى ئه‌وه كردوه هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه له‌ناو خۆ و نه له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ل ئه‌نجامدانى ڕیفرانۆدم نه‌بون . زه‌مینه‌ى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم گونجاو نه‌بوو . به‌ڵام مه‌سعود بارزانى و هاو ئاوازه‌كانى هه‌ر سوور بون له‌سه‌ر ئه‌نجامدامى .
مه‌سعود بارزانى بێ به‌شدارى یه‌كێتى ڕیفراندۆمى پی َنه‌ده‌كرا ، چونكه ئه‌و سنوورانه‌ى ڕیفراندۆمیان تێدا ئه‌نجام ده‌درا به كه‌ركوكیشه‌وه ، سنوورى ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى بون .
مه‌سعود بارزانى له ڕێگاى مه‌لا به‌ختیاره‌وه گوشارى خسته سه‌ر یه‌كێتى و شێر‌و ڕێوی زۆریشى بۆ هێنانه‌وه هێواش هێواش كاكه مه‌لا سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى له پارتى نزیك خسته‌وه و پشتیوانییه‌كى باشى بۆ مه‌سعود بارزانى له‌ناو سه‌ركردیایه‌تى یه‌كێتى بۆ په‌یدا كرد .
دواجار كۆسه‌ره‌ت ڕه‌سوڵیش بوو به پشتیوانى مه‌سعود بارزانى و كاریگه‌رى گه‌وره‌شى هه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم . كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه له به‌رپرسه كه‌ركوكیه‌كانیش بكات بۆ ئه‌وه‌ى پشتیوانى له ڕیفراندۆم بكه‌ن . دیاره كوسره‌ت ڕه‌سوڵیش به‌رژه‌وه‌ندى زۆرى له سنوورى پارتى هه‌یه‌و نایه‌وێـت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى بكه‌وێـَته مه‌ترسییه‌وه .
دواجار ڕیفراندۆم كرا . كه‌ركوك و نیوه‌ى زیاترى خاكى كوردستان كه هه‌موى قه‌ڵه‌كڕه‌ى یه‌كێتى بوو له‌ده‌ست چوو . دوایی تاوانى ئه‌م كاره‌ساته‌یان خسته ملى چه‌ند كه‌سێكه‌وه كه گوایه كه‌ركوكیان ته‌سلیم به سوپا كردوه‌و ناویان لێ نان :
گروپى خیانه‌تكارى 16 ئۆكتۆبه‌ر . دیاره پێشتر من به درێژى بابه‌تێكم له‌سه‌ر ئه‌مه‌نوسی و به باشى ڕونم كردۆته‌وه‌و پێویست ناكات لێره‌دا به درێژى باسى بكه‌مه‌وه .
من به‌كه‌س ناڵێم خائێن ، چونكه وشه‌ى خیانه‌ت زۆر گه‌وره‌یه . به‌ڵام خه‌ڵكینه به ویژدانه‌وه دادوه‌رى بكه‌ن و خۆتان بڕیار بده‌ن كی َ تاوانبارى ڕاسته قیه‌یه ؟. تۆ باش بزانیت له‌م شه‌ڕه‌دا ده‌دۆڕێ و هه‌ر بڕیارى شه‌ر ِبده‌ى ، خۆت تاوانبارى .
گرتنى كه‌ركوك له ئه‌نجامى ڕیفراندۆمه‌وه‌بوه . ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم ئه‌نجام نه‌درایه ، ئه‌وه‌ش ڕ‌وى نه‌ده‌دا . به‌هانه دروست نه‌ده‌بوو سوپاى عێراق هێرش بكات . بۆیه ناكرێت كه‌سانى تر تاوانبار بكرێت . به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وانه هه‌ر سووربن له‌سه‌ر تۆمه‌تباركردنى كه‌سانى تر، هیچ گومان و دوو دڵى تێدا نابێت یه‌كه‌م كه‌س خودى مه‌سعود بارزانى تاوانباره .
تاوان بارى دووه‌میش مه‌لا به‌ختیار ده‌بێت . دواجار خه‌به‌رى ئه‌وه‌ش بڵاو بۆوه كه بڕێك دۆلارى له مه‌سعود بارزانى وه‌رگرتوه حه‌قى زه‌حمه‌ته‌كه‌ی و دوایی ئه‌وه‌ش دیزه به ده‌رخۆنه كرا .
كه‌سى سێیه‌م كۆسره‌ت ڕه‌سوڵه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وچراى سه‌وزى بۆ مه‌سعود بارزانى هه‌ڵ نه‌كردایه‌و پشتیوانى له مه‌سعود بارزانى نه‌كردبایه ، به ته‌نها پشتیوانیه‌كه‌ى مه‌لا به‌ختیار بایه‌خى نه‌ده‌بوو .
بۆیه داواكارم له كۆسره‌ت ڕه‌سول َو مه‌لا به‌ختیارو هاو ئاوازه‌كانى ڕیفراندۆم به‌وه خۆشحال َ نه‌بن كه باسى گروپى خیانه‌تكارى 16 ئۆكتۆبه‌ر ده‌كرێت ، چونكه ئه‌و تۆمه‌ته به‌سه‌ر ئه‌واندا ده‌بڕێت پێش هه‌ر گروپێكى تر‌ى ناو یه‌كێتى .
ده‌بێ سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ئه‌وه باش بزانێت لێدانه‌وه‌ى قاوانى گروپى خیانه‌تكارى 16 ئۆكتۆبه‌ر هه‌موو ڕۆژێك له لایه‌ن سه‌رانى پارتییه‌وه بۆ دروست كردنى كێشه‌یه له‌ناو یه‌كێتیدا. تكایه وریابن و جارێك كڵاوتان كرایه سه‌ر و قاچیان به ته‌ڵه‌وه كردن، به جارێكى تریش كڵاوتان نه‌چێته سه‌ر .
3- دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم :
دواى ئه‌وه‌ى ڕیفرندۆمه شومه‌كه‌ى مه‌سعود بارزانى هاو ئاوازه‌كانى ئه‌نجام درا و نیوه‌ى خاكى كوردستان له ده‌ست درا ئه‌وه‌تا ڕاوى كوردان ده‌ستى پێكردوه . تا ئێستا له ده‌ڤه‌رى كه‌ركوك و كوڵه چۆ و خانه‌قین چه‌ندین جار په‌لامارى هاوڵاتیانى كوردى كاكایی دراوه‌و چه‌ندین كه‌س شه‌هید و بریندار كراون و خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه له مه‌ترسى و دڵه ڕاوكێی به‌رده‌وام دان و ده‌غڵ و دانیان ده‌سوتێنن و سه‌رو ماڵیان له مه‌ترسیدایه .
ئه‌مه‌ى ڕوده‌دات مه‌سعود بارزانى هاو ئاوازه‌كانى ناو یه‌كێتى لێ ی به‌رپرسیارن . مه‌لا به‌ختیارى كۆنه قین له دڵ لێی به‌رپرسیاره . له ڕقى كاك نه‌وشیروان هه‌وڵ دا رێكه‌وتنى ده‌باشان سه‌رنه‌گرێت , به‌ڵى له‌و كاره خراپه‌یدا سه‌ركه‌وت ، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ى به كوشتنى كاكه‌ییه‌كانى خانه‌قین ته‌وا بوو .
ئێستاش هیچى بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر جارێكى تریش رَیفراندۆم بكرێت ، هه‌ر ده‌نگى پی َده‌ده‌مه‌وه. ده‌ڵێن : كه قومارچى دۆڕا ، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێ به (ك) ، شه‌ق ده‌بات . دیاره ئه‌میش له‌وه زیاتر هیچى بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه .
مه‌سعود بارزانى كڵاوى كرده سه‌ریان بۆ ئه‌وه‌ى سنوورى یه‌كێتیش وه‌كو بادینان لى َبكات و ئه‌گه‌ر باسى ئه‌وه بكه‌ن بارزانى سوپاى توركیاى هێناوه‌ته ده‌ڤه‌رى بادینان ، ئه‌وانیش بڵێن ئێوه‌ش خانه‌قین و كه‌ركوكتان باش .
دواجار مافه‌كانى كورد بونه قوربانى ململانێ و ناكۆكیه‌كانى نێوان یه‌كێتى و پارتى . لێره به‌دواوه حه‌ق وایه له برى مه‌حمود سه‌نگاوى مه‌لا به‌ختیار بنێرن بۆ خانه‌قین بۆ به‌رگرى له قه‌ومه‌كه‌ى . ئه‌و شاره‌زاى ئه‌و ناوچه‌یه و گومانى تێدانییه ئه‌و خۆى دڵسۆزترینه بۆ خانه‌قین .
ئه‌وه‌ى لێره‌دا به گرنگى ده‌زانم سه‌رنجتانى بۆ ڕاكێشم ئه‌وه‌یه هه‌مومام وامان ده‌زانى كه ئیتر مه‌لا به‌ختیار بێده‌نگ ده‌بێت و كه‌مێك هۆشى به به‌ردا دێته‌وه و بێده‌نگى هه‌ڵده‌بژێرێت چیتر بیر له كارى تێكده‌رانه ناكاته‌وه . به‌ڵام هه‌ر وازى نه‌هێناوه‌و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر لێدوانێكى دا‌و ده‌ڵێت :
ئه‌گه‌ر یه‌كێتى من ڕاسپێرێت ، نێوان یه‌كێتى و پارتى باش ده‌كه‌مه‌وه . دیاره ماویه‌تى كاولى بكات . با پرسیار بكه‌ین بۆچى پارتى له یه‌كێتى نیگه‌رانه‌و چ غه‌درێك له پارتى كراوه ؟ وه‌كو هه‌مومان ده‌زانین هه‌رچى جومگه ئه‌ساسیه‌كانى حكومه‌ت هه‌یه له ده‌ستى پارتیدایه .
هه‌رچى سه‌رچاوه‌ى سامانه له ده‌ستى پارتیدایه .گوایه پارتى نیگه‌رانه له ئه‌نجامى كۆنگره‌ى یه‌كێتى و ئیعتیراف به‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ى ئێستاى یه‌كێتى ناكات و ته‌نانه‌ت پیرۆزبایشیان له یه‌كێتى نه‌كرد.
ئاخر ئه‌مه چۆن ده‌بی َڕه‌خنه‌ى حیزبێكى سیاسى بێت و قسه‌ى ئاوا بێ مانا له چ جه‌واڵێكدا جێى ده‌بێته‌وه ؟. كه‌واته پارتى به نیاز بوه كه‌سانێك ببنه سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كه‌سه‌ربه‌خۆى بن . ئه‌گه‌ر ئه‌مه وانییه پارتى چ حه‌قێكى هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كێ ببێت به سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ؟ . باشه ئه‌گه‌ر مه‌لا به‌ختیار ڕاسپێرن نێوه‌ند گیرى بكات چى له‌گه‌ل َپارتى باس ده‌كات؟ ئایا به‌ڕاست مه‌لا به‌ختیار یه‌كێتى به‌تاوانبار ده‌زانێت به‌رامبه‌ر به پارتى ؟ ئه‌گه‌ر وانییه ، ده‌بی َپارتى ده‌ست پێش خه‌رى بكات بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان نه‌ك یه‌كێتى ؟ مه‌لا به‌ختیار به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه‌و هه‌ر به‌رده‌وامه له مامه حه‌مه‌یی و ماستاو كردن بۆ پارتى و له تازه‌ترین لێدوانی‌دا له كه‌ناڵ 24 ده‌ڵێت : مام جه‌لال پێش نه‌خۆش كه‌وتنى ڕاشكاوانه به مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى ده‌گوت :
ئه‌گه‌ر ئێوه به قسه‌ى كاك مه‌سعود نه‌كه‌ن ، من ده‌ڕۆم ده‌بم به په‌ناهینده له هه‌ولێر . باشه مه‌لا به‌ختیار مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تى ته‌سلیم به پارتى نه‌بن ، ئه‌و خۆى به نیازه بچێت ببێت به په‌ناهینده له هه‌ولێر و چاو له مامجه‌لال ده‌كات ؟
یان مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه مامجه‌لال به‌و گه‌وره‌یی و كارێزمایه‌ى خۆیه‌وه خۆى به موخلیسى ماڵى مه‌لا مسته‌فا زانیوه‌و ئه‌ى بۆچى ئێمه‌ش له‌سه‌ر ڕێیازه‌كه‌ى مام به‌رده‌وام نه‌بین و نه‌گه‌ڕێینه‌وه ماڵه گه‌وره‌كه ؟.
یان ئه‌م قسه‌یه‌ى بۆ ئه‌وه‌یه سوكایه‌تى به مامجه‌لال بكات و ده‌رگا بكاته‌وه ده‌م ڕوتێكى وه‌كو كارزان هه‌ورامى ئه‌ندام په‌ڕله‌مانى پارتى زۆر به گاڵته جارییه‌وه قسه‌كه‌ى مه‌لا به‌ختیار وه‌كو قاوان لى بداته‌وه‌و بڵێت :
ئێ خۆ ئێمه نه‌مان زانیبو مامى گه‌وره‌ش داواى په‌ناهینده‌یی كردبوو له هه‌ولێر . باشه چ مه‌به‌ستێكى له كردنى ئه‌م قسیه هه‌یه له‌م كاته‌دا ؟؟ چ پێویست به وتنى ئه‌م قسه‌یه ده‌كات ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستێك و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى تایبه‌تى خۆى له پشته‌وه نه‌بێت ؟؟ .
ئێستا وه‌ڵامى هه‌یه بۆ ئه‌م پرسیارانه‌ى من و ده‌ڵێت : كاكه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه مامجه‌لال پیاوێكى ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و مه‌زن بوه‌و هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل و نیشتمانى خستۆته پێش به‌رژه‌وه‌ندى خۆیه‌وه . له پێناوى پاراستنى گه‌ل و نیشتمان هه‌موو شتێكى كردوه‌و ئاماده‌ش بوه ته‌نازول بۆ مه‌سعو بارزانى بكات و ئه‌وه‌ش ماناى شه‌هامه‌ته .
له‌ولاشه‌وه مه‌به‌ستى مامه حه‌مه‌ییه بۆ مه‌سعود بارزانى و به سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ده‌ڵێت : باشتر وایه ئه‌وه‌ى مام جه‌لال كردویه‌تى ئێوه‌ش بیكه‌ن و گوێ بۆ فه‌رمایشته‌كانى بارزانى بگرن و به‌نده‌ش ده‌سكه‌وتى خۆى ده‌بێت .
به‌ڕاستى زۆرم به‌لاوه سه‌یره سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى بێده‌نگه له ئاستى ئه‌و لێدوانانه‌ى مه‌لا به‌ختیار ؟.یان ده‌بێ یه‌كێتى ئه‌و لێدوانانه‌ى مه‌لا به‌ختیارى پی َباش بێت ، یان وه‌زعى ناو یه‌كێتى وێرانه‌و پاشاگه‌ردانییه‌و هه‌ر كه‌س بۆخۆیه‌تى .
به بۆچونى خۆم ده‌بێ یه‌كێتى تا زوه فریاى خۆى كه‌وێت چونكه وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت كه‌م نین ئه‌وانه‌ى به‌لاى پارتیدا ساغ بونه‌وه‌و هه‌ر بۆ ناو سوڕه‌ت قه‌یده‌كه‌یان له‌سه‌ر یه‌كێتى ماوه .
حه‌ق وایه ده‌فته‌رى خه‌ده‌ماتیان بۆ پڕ بكرێته‌وه له گه‌ل َسوڕه‌تى قه‌یده‌كه‌و به كیتابى ڕه‌سمى ته‌سلیم به پارتییان بكه‌ن . ئه‌و كات ئه‌مانه له كۆڵ یه‌كێتیش ده‌بنه‌وه‌و خه‌ونه‌كانى ئه‌مانیش دێته دى و بۆ هه‌ردولا زۆر باش ده‌بێت.
زۆر خۆشحاڵم نه‌مردم و باچاوى خۆم ئامۆزاكانى ماركس و لینینم باچاوى خۆم دى كه سه‌رده‌مانێك له‌شاخ هه‌ر كه‌سێك لایه‌نگرى له بنه‌ماڵه‌ى بارزانى بكردایه ، ریسوایان ده‌كرد و به خائینیان ده‌زانى .
به‌ڵام ئێستا ئه‌وانه سه‌ره‌یان گرتوه بگه‌ڕێنه‌وه ماڵى بارزانى و ببنه كۆیله‌ى ئه‌وان . ئه‌و ڕاستییه ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه هه‌میشه درۆیان له‌گه‌ل َخۆیان و هاوڕى و میلله‌ت و پێشمه‌رگه كردوه له پیناوى ئه‌وه‌ى به مه‌رامه‌كانى خۆیان بگه‌ن . ده‌بێ ئه‌وانه باش بزانن به ته‌واوى ئیفلاسى سیاسی‌یان كردووه‌و هیچ میسداقیه‌تێكیان له ناو یه‌كێتى و جه‌ماوه‌ردا نه‌ماوه. واته گه‌ڕاونه‌وه بۆ ئه‌سَڵى خۆیان .
ئه‌وه‌ى واى لێكردم ئه‌مه بنوسم خه‌مى ئاواره كردن و ده‌ركردن و شه‌هید كردنى كوردانه ، شه‌هید كردنى كاكه‌ییه‌كانى خانه‌قینه، له سایه‌ى كۆمه‌ڵێك به‌ناو سه‌ركرده‌ى تاڵانچى نه‌فس نزم و نیشتمان فرۆش. ئه‌گه‌ر كاره قێزه‌ونه‌كانى ئه‌مانه نه‌بوایه ، له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆیان و ڕیفراندۆمیان ئه‌نجام نه‌دایه ، هه‌رگیز ئه‌وه‌ى ئێستا ڕ‌وى نه‌ده‌دا .
هه‌موو جارێك كه ئه‌و هه‌واڵه ناخۆشانه‌ى به‌سه‌ر كوردانى ناوچه دابڕێنراوه‌كان له شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه ده‌بینم و ده‌بیستم ، خێرا كه‌ناله‌كه ده‌گۆڕم ، ناخم ده‌سوتێ ، ویژدانم ئازار ده‌كێشێت ، ئه‌و شه‌وه تا به‌یانى خه‌وم لێ ناكه‌وێت .
له خۆم ده‌پرسم چه‌ندین ساڵه شه‌ڕمان له پێناوى چیداكرد ؟ ئه‌و ده‌ریا خوێنه‌مان بۆچى ڕشت ؟ بۆچى چه‌ندین ساڵ ئه‌م میلله‌ته له ئاواره‌ییدا ژێا ؟ له‌پێناوى كێ و چیدا ئه‌نفال كراین ، كیمیا باران كراین ، توشى كۆڕه‌وه‌ى یه‌ك ملیۆنى بوین ، بۆچى سودمان له‌و هه‌موو كاره‌ساتانه وه‌رنه‌گرت كه به‌سه‌رماندا هات ؟؟
تا كه‌ى سه‌ركرده‌كانى ئێمه واز له خیانه‌ت و نیشتمان فرۆشى ناهێنن . ئه‌ى ئێمه تاكه‌ى بێده‌نگ بین به‌رامبه‌ر به تاوانه یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانى ئه‌م تاڵانچى و نیشتمان فرۆشانه ؟ ئه‌گه‌ر چیتر بێده‌نگ بین ، ده‌بینه شه‌ریكى خیانه‌ت و تاوانه‌كانى ئه‌وان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست