خه‌متان نه‌بێت سه‌رۆك بۆمان پاشه‌كه‌وت ده‌كات
Saturday, 13/06/2020, 23:08
بیرۆكه‌ى كۆكردنه‌وه‌و پاشه‌كه‌وتى پاره له لایه‌ن سه‌ركرده‌كانى باشورى كوردستانه‌وه مێژویه‌كى كۆنى هه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاشبه‌تاڵى ساڵى 1975 ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه سه‌ركرده‌كانى كورد هه‌میشه له خه‌مى ئایننده دابون . بۆیه له‌وپه‌ڕى شكست و نه‌هامه‌تیدا بێ هیوا نه‌بون و هه‌میشه مشورى دواڕۆژیان خواردوه . سه‌رنجى ئه‌م نمونانه‌ى خواره‌وه بده‌ن و ڕاستییه‌كانتان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت :
1- دكتۆر مه‌حمود عوسمان له شۆڕشى ئایلولدا كه‌سێكى زۆر نزێكى مه‌لا مسته‌فا بوه. له یاده‌وه‌ریه‌كانیدا ده‌ڵێت : كه ئاشبه‌تاڵ كرا ، شۆڕش خاوه‌نى 48 ملیۆن دینار بوه ، كه ئه‌و كات ده‌یكرده 144 ملیۆن دۆلار و به پاره‌ى فرۆشگاكانى شۆڕشه‌وه‌و ئاودیو كردنى هه‌ندى ئالیاتى وه‌كو شۆفڵ و بیلدۆزه‌ر و شتى تریش خۆى له نزیكه‌ى 150 ملیۆن دۆلار ده‌دا .
له درێژه‌ى قسه‌مانیدا ده‌ڵێت : مه‌لا مسته‌فا ئاودیوى كرد بۆ ئێران و دوایی بۆ ئه‌ورپا . سه‌یركه‌ن به جۆرێك پاشه‌كه‌وتى كردوه ، تا ئێستا جگه له بنه‌ماڵه‌كه‌ى خۆیان كه‌سى تر نازانێت ئه‌و پاره‌یه له كوێێه . ئه‌وه‌ش نیشانه‌ى كار قایمى و نه‌هێنى پاراستن و مشوور خۆرییه .
2- ساڵى 1989 دواى ئه‌نفال ماڵم له شارى سه‌قز دانا . ئه‌و كات به‌رپرسى ئیداره‌ى مه‌كته‌بى سیاسى بوم كه باره‌گاكه‌ى له چه‌مى قاسمه‌ڕه‌ش بوو . ڕۆژێكیان كه له سه‌قزبوم كه‌سێك هاته لام و پێی وتم كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ى یه‌كێتى له‌و چایخانه‌یه هه‌ر جنێو به سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ده‌ده‌ن . پێی وتم بۆچى ناچى گوێیان بۆ بگرێت بزانى چی‌یان ده‌وێت .
دواى قسه‌كه‌ى یه‌كسه‌ر ده‌ستیم گرت و یه‌ك ڕاست چومه چایخانه‌كه . دواى سه‌لام و چاك و چۆنى پرسیارم لێ‌كردن بۆچى ئاوا توڕه‌ن ؟. یه‌كێكیان وتى چۆن توڕه نابین مانگى 3 هه‌زار تمه‌نمان پی َده‌ده‌ن و به‌شى هیچمان ناكات. پێم وتن ئه‌گه‌ر دڵتان عاجز نابێت ماگى داهاتو كه‌متریش ده‌بێته‌وه چونكه پاره نییه . هه‌ر له ڕاستیشدا پاره نه‌بوو چونكه خۆم ئاگادار بوم .
سه‌یرم كرد كه‌سێك له سوچێكى چایخانه‌كه دانیشتوه‌و قسه ناكات . وتم كاكه بۆ نایه‌یته پێشه‌وه‌و تۆش قسه‌یه‌ك بكه‌ى . وتیان وازى لێ بێنه ئه‌و پێشمه‌رگه‌ى پارتییه . به فرسه‌تم زانى پرسیارم لێ‌كرد ئێوه موچه‌تان هه‌یه؟ . وتى به‌ڵى هه‌مانه . وتم هه‌موو مانگێك وه‌رى ده‌گرن ؟. وتى نه‌خه‌یر وه‌رى ناگرین سه‌رۆك بۆمان كۆده‌كاته‌وه .
3- ساڵى 1987 پێشمه‌رگه‌كانى یه‌كێتى دوو كارمه‌ندى ئیتالییان له‌سه‌ر ڕێگاى قادر كه‌ره‌م گرتبو كه له كۆمپانیایه‌ك كاریان ده‌كرد . دوایی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌یان ڕێكه‌وتن كرا‌و ئازاد كران له به‌رامبه‌ر دوو ملیۆن دۆلاردا .
هه‌ر له‌وساڵه‌شدا كه‌سێكى تر‌ى بیانى له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانى مه‌ڵه‌به‌نى سێوه گیرابوو ، به‌رامه‌به‌ر ئازادكردنى ئه‌ویش بڕێك پاره وه‌رگیرابوو ، به‌ڵام نازانم چه‌ند بوو .
له كۆنگره‌ى یه‌كى یه‌كێتیدا مام ڕوسته‌م پرسیار له مامجه‌لال ده‌كات كه پاره‌كه چى لێكراوه ؟ مامجه‌لال له برى ئه‌وه‌ى چۆنیه‌تى خه‌رج كردنى ئه‌وپاره‌یه بۆ ئه‌ندامانى كۆنگره ڕون بكاته‌وه ، خۆى توڕه‌ده‌كات و ده‌ڵێت :خۆ نه‌مان دزیوه ..باسه‌كه لێره‌دا كۆتایی دێت . له‌و پاره‌یه میقدارێكى كه‌مى دێننه‌وه بۆ كوردستان ، به‌ڵام لانى كه‌م 2 ملیۆنى چاوى به كوردستان نه‌كه‌وێته‌وه‌و دوایی زانیمان بۆمان پاشه‌كه‌وت كراوه .
4- مامجه‌ل و مه‌سعود بارزانى داواى چاوپێكوتن له گه‌ڵ پۆڵ بریمه‌ر ده‌كه‌ن. سه‌ره‌تا پۆڵ بریمه‌ر ترساوه واى زانیوه داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌ركوك ده‌كه‌ن ، به‌ڵام دوایی داواى یه‌ك ملیار‌و نیو پاره‌ى نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك ده‌كه‌ن كه دواى ڕوخانى سه‌دام مابوو . ئه‌ویش یه‌كسه‌ر بۆیان ده‌خاته ته‌یاره‌وه‌و به‌ره‌و كوردستان . ئه‌م پاره‌یه‌ش پاشه‌كه‌وت كرا له لایه‌ن جوت سه‌رۆكه‌وه .
5- ئه‌و كاته‌ى كه كۆمپانیاكانى ده‌رهێنانى نه‌وت هاتنه هه‌رێمى كوردستان وئێمزا له‌سه‌ر 48 گریبه‌ست كرا ، بڕى 5 ملیار دۆلاریان وه‌كو شیرینى دایه حكومه‌تى هه‌رێم . یه‌ك ملیار به شێوه‌ى كاش بۆ هه‌ندى خزمه‌ت گوزارى . به‌ڵام 4 ملیارى ده‌خرێته بانكێك له وڵاتى به‌ریتانیاو به دكتۆر به‌رهه‌م ده‌ڵێن ئه‌و بڕه پاره‌یه‌مان بۆ داناوى .
دوایی هه‌ردوك سه‌رۆك وه‌كو برا له نێوان خۆیاندا به‌شى ده‌كه‌ن و بڕیارده‌ده‌ن بۆمان كۆبكه‌نه‌وه . دوایی دكتۆر به‌رهه‌م له په‌ڕله‌مان ده‌ڵێت : 4 ملیار دۆلارم ته‌سلیم مه‌كه‌ن ، ته‌نها 4 ملیۆن دۆلارم ته‌سلیم بكه‌ن . دیاره ئه‌مه‌شیان كه‌وته قورگى شێره‌وه .
6- دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیارى سه‌ربه‌خۆیی ئابورى ده‌دات ، كه هه‌موو ئابوریه سه‌ربه‌خۆكه بریتى بوو له ده‌رهێنان و فرۆشاتنى نه‌وت و به تاڵان بردنى پاره‌كه‌ى ، كه پاره نه‌ماو هه‌موى دزرا ،حكومه‌ت تواناى پێدانى موچه‌ى نه‌ماو بڕیارى پاشه‌كه‌وت كردنى موچه‌ى دا . واته به دوو مانگ جارێك موچه‌ى ده‌دا . وه‌كو ئه‌وه‌ى خه‌ڵك گێل بێت و خۆى نه‌زانێت پاره كۆبكاته‌وه‌و پاشه‌كه‌وتى بكات .
ئه‌م چه‌ند نمونه‌یه‌ى سه‌ره‌وه كورته مێژویه‌كن له دیارده‌ى پاشه‌كه‌وت كه له لایه‌ن سه‌ركرده‌كان و حكومه‌ته‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت و بۆته به‌شێك له مێژوى میلله‌ته‌كه‌مان .هاوڵاتى ئازیز ئه‌مانه‌ى له سه‌ره‌وه باسمكردن ته‌نها به‌شێكى زۆ كه‌من له چاو ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ى له فرۆشتنى نه‌وت به قاچاخ. داهاتى گومرگه‌كان . داهاتى ناوخۆ . یارمه‌تى هاو په‌یمانان .
داهاتى بازرگانى كردن . داهاتى ئه‌و هه‌موو كۆمپانیا زه‌به‌لاحانه‌ى هه‌ردوو حیزب . داهاتى فرۆشتنى ئه‌و هه‌موو زه‌ویانه‌ى حكومه‌ت كه ده‌یان فرۆشن ، كه به ده‌یان ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت .
ئه‌گه‌ر له كاتى خۆیدا ته‌نها 5 ملیار دۆلاره‌كه‌ى شیرینى نه‌وت له سێكته‌رى ئاو و كاره‌باو و ڕێگاو باندا خه‌رج بكرابا ، تا چه‌ندین ساڵى تریش هه‌رێم كێشه‌ى نه‌ده‌بو.
ئه‌گه‌ر ته‌نها نێوه‌ى ئه‌و پارانه‌ى له لایه‌ن به‌رپرسه‌كانه‌وه دزراوه ، بۆ هه‌رێمى كوردستان خه‌رج بكرایا له ئێستادا وه‌كو حكومه‌تێكى به‌هێز ده‌رده‌كوتین له‌ناوچه‌كه‌و ده‌بوینه جێی سه‌رنج و متمانه‌ى وڵاته زل هێزه‌كان .
دواجار نه‌ریتى پاره‌كۆكردنه‌وه بوو به‌دیارده‌و گۆڕا بۆ پاشه‌كه‌وت و له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرا گوایه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى دارایی هه‌رێمى كوردستان . به‌ڵام له ڕاستێدا ئه‌وه پاره كۆكردنه‌وه نه‌بوو ، ئه‌وه به ماناى وشه دزى و تاڵانى بوو . به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنج و تێرامانه ، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى خه‌م و په‌ژاره‌ى هه‌مومانه ئه‌وه‌یه كه ڕۆژێك له رَۆژان هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له‌وپاره پشه‌كه‌وت كراوانه نه‌گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه ، له كاتێكدا زرۆریش پێویست بوبێت . كورد په‌ندێكى هه‌یه‌و ده‌ڵێت : ماڵى سپى بۆ ڕۆژى ڕه‌ش .
ئه‌مه له كاتێكدایه باروگوزه‌رانى هاوڵاتیان له ئاستێكى زۆر خرابدایه . گۆڵده‌مائیر سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسڕائیل ده‌ڵێت : سه‌ركرده ئه‌وه‌یه سواڵ بۆ میلله‌ته‌كه‌ى بكات ، نه‌ك میلله‌ته‌كه‌ى بكاته سواڵ .به‌ڵام سه‌ركرده‌كانى ئێمه واخه‌ریكه كۆى كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌نه سواڵكه‌ر .
خوێنه‌رى به‌ڕێز و هاوڵاتیانى ئازیز : ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌م كه دیاره‌ده‌ى گه‌نده‌ڵى و دزى و تاڵانى له هه‌موو وڵاتانى دونیادا هه‌یه، به‌ڵام ڕێكارى یاسایی زۆر توند ده‌گیرێته به‌ر له كاتى ئه‌نجامدانى و لێپرسنه‌وه‌و سزادان هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كارى له‌و جۆره ده‌كه‌ن .
به‌ڵام كاره‌سات ئه‌وه‌یه كه سه‌ركرده‌باڵاكانى ئه‌م میلله‌ته كه ساڵانێكى زۆره خه‌بات ئه‌كه‌ن له‌پێناوى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان . له‌و پێناوه‌دا خوێنى سه‌دان هه‌زار هاوڵاتى ڕژاوه . خه‌ڵك ماڵ وێران بوه .
سه‌رگه‌ردان بووه . ئێستا كه فرسه‌تێكمان بۆ ڕه‌خساوه‌و توانیومانه جۆرێك له سه‌ربه‌خۆیی و ئازادى به‌ده‌ست بهێنین ، له برى ئه‌وه‌ى هه‌وڵ بدرێت ژێرخانى ئابورى هه‌رێمى كوردستان بنیات بنێین ، ژیانى خه‌ڵك چاك بكه‌ین دواى كاره‌ساتى ئه‌نفال و كیمیا باران ، جێگه‌ى داخ و په‌ژاره‌یه ، په‌نا ببرێته به‌ر شاردنه‌وه‌ى سامانى هاوڵاتیان .
لێره‌وه پرسارگه‌لێكى زۆرخۆیان قوت ده‌كه‌نه‌وه‌و داواى وه‌ڵام ده‌كه‌ن . كوڕم ده‌وێت خۆى له قه‌ره‌ى وه‌ڵام دانه‌وه‌یان بدات به‌م شێوه‌یه لێت دێنه پێشه‌وه په‌نجا به چاوتا ده‌كه‌ن :
ئه‌رێ به‌ڕاست سه‌ركرده‌ى كورد ئاوان ؟ سه‌یره تا ئێستا ئێوه سه‌ركرده‌كانى خۆتان نه‌ناسیوه ؟ ئه‌گه‌ر باش ناسیوتانن چۆن تا ئێستا هه‌ر له پشتیانه‌وه وه‌ستاون ؟ باشه چه‌ندین ساڵه ئه‌و هه‌موو خوێنه له پێناوى چێدا ڕژاوه ؟
پێتان وایه له سێبه‌رى ئه‌م سه‌ركردانه ڕزگارتان ده‌بیت و سه‌ربه‌خۆیی وه‌رده‌گرن ؟ بۆچى چه‌ندین ساڵه به ئامانجى خۆتان نه‌گه‌یشتون ؟ خه‌تاى خۆتان و سه‌ركرده‌كانتانه یان دوژمنانتان ؟ پێتان وایه ئێوه میلله‌تێكى زیندون یان میگه‌ل ئاسا . باشه تاكه‌ى ئاوا ده‌مێننه‌وه ؟ به نیازنین ڕێگایه‌كى نوێ بگرنه به‌ر بۆ ڕزگاركردنى خۆتان ؟
به‌نیازنین دژى ئه‌و سه‌ركردانه‌تاتن بوه‌سته‌نه‌وه ؟ ئه‌مانه‌و سه‌دان پرسیارى تر وه‌ڵامیان ده‌وێت . منیش خۆتان سه‌رپشك ده‌كه‌م و به ئاره‌زوى خۆتان وه‌ڵام بده‌نه‌وه .
من لێره‌دا زۆر به كورتى سه‌رنجه‌كانى خۆم ده‌خه‌مه ڕوو : به‌داخه‌وه سه‌ركرده‌كانى ئێمه شایسته‌ى سه‌ركردایه‌تیكردن نه‌بون . میلله‌تى ئێمه میلله‌تێكى هوشیار و زیندوو نییه . سه‌یركه‌ن له‌سه‌ر كوژرانى ڕه‌ش پێستێك ، ئه‌و ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌یه چۆن شڵه‌قا . ئه‌وروپاش شڵه‌قا .
جیاوازى نێوان میلله‌تى زیندو و مردوو لێردایه : میلله‌تى مردوو وه‌كو مێگه‌ل وایه و هه‌میشه ده‌بێ شوانى هه‌بێت و كۆیان بكاته‌وه . میلله‌تى زیندوو هه‌موو تاكه‌كانى خۆیان به‌سه‌ركرده‌و پێشڕه‌و ده‌زانن و له كاتى پێویستدا ئه‌ركى خۆیان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن و پێویستیان به‌كه‌سێكى تر نییه ببێته سه‌ركرده‌یان .
له هه‌رێمى كوردستان زیاتر له 200 هه‌زار ده‌رچوى په‌یمانگاو زانكۆ هه‌یه . هه‌موو ساڵێكیش ده‌یان هه‌زارى تر‌ى ده‌چێته سه‌ر كه ئه‌مانه تا ئێستا بێكارن و هیچ ئومێدیكیش نییه كارێكیان ده‌سكه‌وێت .
دواى چه‌ند ساڵێكى تر جیلێكى مردوو دروست ده‌بێت و كچه‌كان ده‌بنه پیره كچ و كوڕه‌كانیش پیره كوڕ . نه‌ك هیچ به‌رهه‌مێكیان نابێت بۆ كۆمه‌ڵگا به‌ڵكو ده‌بنه بارێكى قورس به‌سه‌ر كه‌س و كاریانه‌وه و خۆشیان ده‌بنه سه‌رچاوه‌ى هه‌زران كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى . سه‌یركه‌ن له‌م هه‌موو قه‌یرانانه‌دا ئه‌م به‌ناو نوخبه خوێنده‌واره نه هیچ ڕوڵ و نه هیچ خه‌مێكیان هه‌یه.
كارى ئه‌مانه ئه‌وه‌یه كه ڕۆژ بۆوه ، بچنه بازاڕ و له ده‌ورى عه‌ره‌بانه‌ى موبایل و دوكانى موبایل كۆببنه‌وه ، یان بچنه كافه تریاو نیرَگه‌له بكێشن . ئه‌گه‌ر خه‌ڵكانى تریش خۆپیشاندان بكه‌ن ، له برى ئه‌وه‌ى به‌شدارى بكه‌ن ، له دووره‌وه به ده‌م جگه‌ره كێشانه‌وه سه‌یریان ده‌كه‌ن و له دڵى خۆشیاندا گاڵته‌یان پی َده‌كه‌ن .
ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌مانه خۆیان ڕێك بخه‌ن و بێنه سه‌رشه‌قام ، ده‌توانن سیسته‌مى حوكمڕانى بگۆڕن . میلله‌تێك نوخبه‌ى خوێنده‌وارى ئاوابێت ، به میلله‌تى زیندوو ئه‌ژمار ناكرێت . كاره‌ساتیش لێردا ئه‌وه‌یه سه‌ركرده‌كانیش پێویستیان به میلله‌تى ئاوا مێگه‌ل ئاسا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى چی‌یان بوێت و چۆنیان بوێت ئاوا بكه‌ن .
. خوێنه‌رى به‌ڕێز ، هاوڵاتیانى ئازیز ئه‌گه‌ر به وردى سه‌رنجى بارودۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان بده‌ین و شیكارێكى وردى بۆ بكه‌ین و خۆشمان نه‌خه‌ڵه‌تێنین ، به ڕ‌ونى ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مه‌ى ئێستا ڕوده‌دات ، ئاشبه‌تاڵێكى سیاسیانه‌ى له‌سه‌ر خۆیه و قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستانیش ئه‌ستێره‌ى له ئاوا بوندایه‌و ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه ته‌نها ناوه‌و هیچى تر. سه‌رنجى ئه‌مانه‌ى خواره‌وه بده‌ن .
1- له ئابورى سه‌ر به‌خۆوه ، له تاڵانفرۆشى سامانى ئه‌م نیشتمانه‌وه ، هاتوینه سه‌ر ئه‌وه‌ى خۆمان ته‌سلیمى به‌غدا بكه‌ینه‌وه هه‌موو مه‌رجه‌كانى ئه‌وان جێ به‌جێ بكه‌ین ، له پێناوى موچه‌دا . 2- خاوه‌نى هێزێكى پێشمه‌رگه‌ى تۆكمه‌و یه‌كگرتو نین .
3- له سایه‌ى ڕیفراندۆمه‌كه‌ى مه‌سعود بارزانییه‌وه نیوه‌ى زیاترى خاكى كوردستان‌مان له ده‌ستدا . 4- پشتیوانى نێو ده‌وڵه‌تیمان نه‌ماوه به تایبه‌تى له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاو به‌ریتانیاوه ، دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم گرێبه‌ستى نه‌وتى له‌گه‌ل َڕوسیا مۆركردوو له سه‌دا 60 بۆرى نه‌وتى هه‌رێمى پی َفرۆشتوه .
5- باسى ماده‌ى 140 نه‌ماوه ئه‌وه‌تا كوردى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌كوژرێن و ده‌غڵ و دانیان ده‌سوتێنرێت و كه‌س نییه به‌رگرییان لێ بكات . 6- به‌شێكى هه‌رێمى كوردستان به كرده‌یی له ژێرده‌ستى توركیادایه‌و كه‌ى بیه‌وێت ، به‌ڕۆژێك ده‌گاته كه‌ركوك . زونى سه‌وزیش وه‌كو پارێزگایه‌كى ئێران وایه.
7- لاى هه‌موشتان ئاشكرایه حاڵى په‌ڕله‌مان و دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت چۆنه‌و ئه‌و په‌ڕله‌مانه‌ى ئێستا هه‌یه شتێك نییه جگه له گاڵته‌جارى و خۆ خه‌ڵه‌تاندن . په‌ڕله‌مانێك نه‌توانێ له حكومه‌ت بپرسێته‌وه دواى ئه‌و هه‌موو تاڵانیه‌و ئاگاى له كه‌مترین حساباتى دۆسییه‌ى نه‌وت نه‌بێت ، چۆن په‌ڕله‌مانێكه . به‌شێكى زۆرى ئه‌ندامانى په‌ڕله‌مان خه‌ریكى پاكانه‌كردنن بۆ حكومه‌ت و شاردنه‌وه‌ى دزى و تاڵانى به‌رپرسه‌كان .
8- به‌رده‌وامى ناكۆكیه‌كانى نێوان بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و تاڵه‌بانى و هه‌ول َدان بۆ پاكتاو كردنى یه‌كترى له ساڵى 1964 تا ئێستا ده‌كاته 56 ساڵ كه بونه هۆكارى هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كانى ئه‌م میلله‌و هیوایه‌كیان بۆ ئاینده‌ى ئه‌م هه‌رێمه نه‌هێشتۆته‌وه.
9- هه‌موو داواكاریه‌كانى كورد له به‌غدا هاتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ى داواى بودجه بكه‌ن و پله‌و پۆست وه‌رگرن . به‌ڵام ئه‌مانه هیچیان ده‌سكه‌وتى نیشتمانى نین . له هه‌موو كاتێكدا حكومه‌تى به‌غدا ئاماده‌یه ئه‌وه بۆ كورۆد بكات . ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ى پۆسته‌كانى به‌غداش به‌ده‌ستى كورده‌وه‌بن ، ناتوانن هیچ ده‌سكه‌وتێكى نیشتمانى بۆ كورد ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن . سه‌رۆكى كۆمار كورده . چى پێده‌كرێـت بۆ كورد به‌ده‌ستى بهێنێت ؟
ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه ئاماژه‌ى بۆ بكه‌م ئه‌وه‌یه كه به تاقیكردنه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وتوه ، ئومێد نه‌ماوه له ژێر سێبه‌رى حوكمڕانى پارتى و یه‌كێتێتیدا هیچ ده‌سكه‌وتێك بۆ كورد به‌ده‌ست بێت ، هه‌تا ئه‌مانه به‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كترى هه‌ڵس و كه‌وت بكه‌ن .
ئه‌گه‌ر به وردى سه‌یرى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى و پارتى بكه‌ى و ئه‌و هه‌موو قسه ناشیرینانه‌ى به یه‌كترى ئه‌ڵێن و ئه‌و هه‌موو تۆمه‌تانه‌ى بۆ یه‌كترى دروست ده‌كه‌ن ، تروسكاییه‌ك به‌دى ناكه‌ى كه ئاینده‌ى ئه‌م هه‌رێمه ڕوناك بكاته‌وه .
ڕۆژ له دواى ڕۆ په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ره‌و ئاقارێكى خرابتر ده‌چێت . كه‌واته پی ناچێت ئه‌مانه بتوانن ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان بده‌ن. ئه‌گه‌ر كار هه‌ر ئاوا بڕوات .
ئاینده‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌وێته به‌رمه‌ترسى له‌ناو بردنه‌وه . كاتى ئه‌وه‌یه ئۆپۆزسیۆنێكى كاراى خاوه‌ن به‌رنامه‌و ستراتیج به ئیراده‌یه‌كى پۆڵایینه‌وه خۆى نمایش بكات و بێـته مه‌یدانه‌وه‌و پێشڕه‌واتى جه‌ماوه‌ر له ئه‌ستۆ بگرێت ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه ناڕازیانه له ده‌ورى خۆى كۆبكاته‌وه‌و ئه‌ركى مێژوویی خۆى جێ به‌جێ بكات .
بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان و هه‌رێمى كوردستان له‌م قه‌یرانه ترسناكه ڕزگار بكات و ببێته جێگره‌وه‌ى هه‌ردوو حیزبى ده‌سه‌ڵاتدار . له ڕاستیدا له ئێستادا كاته‌كه زۆر گونجاوه بۆ پێكهێنانى به‌ره‌یه‌كى ئۆپۆزسیۆنى به‌رفراون ، چونكه هیچ كاتێك به‌قه‌ده‌رئێستا جه‌ماوه‌رى ناڕازى زۆر نه‌بوه .
ئه‌وه‌ش كارێكى زه‌حمه‌ت نابێت ئه‌گه‌ر له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه ویست و ئیراده هه‌بێت بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه . مرۆڤ ئه‌گه‌ر ئیراده‌ى هه‌بێت ، ده‌توانێت هه‌موو كارێك ئه‌نجام بدات ،چه‌ند زه‌حمه‌تیش بێت . ئه‌وه‌ى زۆر گرنگه هه‌مومان باش بیزانین ئه‌وه‌یه ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى ئێستا هیچ له خه‌مى ئاینده‌ى هه‌رێمى كوردستان نین و ته‌نها له خه‌مى مانه‌وه‌ى خۆیاندان و ده‌ستییان لى بشۆن و ئه‌وان له مێژه هه‌ر بۆخۆیان كار ده‌كه‌ن و خه‌ریكى پاشه‌كه‌وتن بۆنه‌وه‌كانیان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست