بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و كه‌لتوورى ڕق و تیرۆر، تۆڵه كردنه‌وه و پاكتاوكردن
Friday, 05/06/2020, 15:12
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت بڵێم كه گومانى تێدا نییه‌و هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت نكولى له‌وه بكات كه بنه‌ماڵه‌ى بارزانى ڕولێكى دیاریان له خه‌باتى كوردایه‌تیدا هه‌بوه . له‌سه‌ر كوردایه‌تى توشى كوشتن و ده‌ربه‌ده‌رى و ڕاونان و ماڵ وێرانى زۆر بون . شێخ عه‌بدول سه‌لامى بارزانى له‌سه‌ر كوردایه‌تى له شارى موسڵ له سێداره درا . مه‌لا مسه‌ته‌فا له‌سه‌ر خه‌باتى كوردایه‌تى نزیكه 12 ساڵ ئاواره‌ى وڵاتى ڕوسیا بوو ، دواى ڕوخانى كۆمارى مهاباد .
بنه‌ماڵه‌ى بارزانى سه‌ره‌تا وه‌كو بنه‌ماڵه‌یه‌كى دینى ده‌ركه‌وتن و دوایی تێكه‌ڵاوى خه‌باتى سیاسى و كوردایه‌تى بون . ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌ته‌كانى ده‌ورو به‌رى خۆیان باش نه‌بوه‌و له ئاستێكى زۆر خرابدا بوو.
كێشه‌كانى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌ته‌كانى زیبارى ، هه‌ركى ، سورچى شیروانى و عه‌شیره‌ته‌كانى تر له‌سه‌ر ئه‌وه بوه كه ئه‌و عه‌شیره‌تانه ڕ‌ازى نه‌بون ملكه‌چى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى بن و بچنه ژێرده‌سه‌ڵات و هه‌ژمونى ئه‌مانه‌وه .
ئه‌و شه‌ڕو ناكۆكى و ئاژاواوه به‌رده‌وامه له نێوان بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و ده‌ورو به‌ر ، له نێوان عه‌شیره‌ته‌كانى تر خۆشیانیاندا كه هه‌بووه ، به‌رده‌وام كه‌شێكى نا ئارامى دروست كردوه له هه‌موو ناوچه‌ى باینان . په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى خۆشه‌ویستى و به‌زه‌یی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تى و دۆستایه‌تى گه‌شه‌یان نه‌كردوه . به پێچه‌وانه‌وه نه‌ریتى ڕق له یه‌كبون و شه‌ڕانگێزى و په‌لامار و تیرۆر و پاكتاوكردنى یه‌كترى گه‌شه‌ى كردوه .
له مه‌جلیس و كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌و دانیشتى سه‌ران و ئه‌ندامانى ئه‌و عه‌شیره‌تانه ، هه‌مو باس و خواسه‌كان ئه‌وه‌بون ، چۆن به‌سه‌ر یه‌كتریدا زاڵ‌بن . چۆن له‌گه‌ڵ یه‌كترى شه‌ر ِبكه‌ن . چۆن تۆڵه‌ى خۆیان له یه‌كترى بكه‌نه‌وه . دواجار ئه‌م نه‌ریتانه به تێپه‌ڕبونى رۆِژگار له‌ناو ناخى تاكى ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا گه‌شه‌و چه‌كه‌ره‌ى كردوه‌و ڕق و كێنه‌و تیرۆ و تۆَله‌كردنه‌وه‌و پاكتاوكردنى یه‌كترى جیگه‌ى ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تى گرتۆته‌وه‌و بۆته كه‌لتورى نێوانیان .
دیارده‌ى ڕق و تۆڵه‌كردنه‌وه‌و تیرۆر و پاكتاوكردن كه له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى بارزانی په‌یڕه‌و ده‌كرا ، ته‌نها به‌رامبه‌ر به عه‌شیره‌ته نه‌یاره‌كانیان نه‌بوو ، به‌ڵكو له‌ناو عه‌شیره‌ته‌كه‌ى خۆشیاندا نه‌ریت بوه . ئه‌گه‌ر سه‌رنجى ئه‌م نموناى خواره‌وه بده‌ن زۆر ڕاستى گرنگتان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت :
1- له ساڵى 1927 مه‌لا عه‌بدول ڕه‌حمان ناوێك له‌ناو بنه‌ماڵه‌ى بارزانیه‌كان ده‌ر ده‌كه‌وێت وه‌كو ڕكبه‌رى شێخ ئه‌حمه‌د و مه‌لا مسته‌فا . به‌ڵام دوایی به پێی پلانێكى به‌رنامه داڕێژراو له‌ناوى ده‌به‌ن .
2- له كتێبى بارزان و ڕه‌چه‌ڵه‌كى بارزانیان له نوسینى مام خان شیروانى هاتوه‌و ده‌ڵێت : له سه‌ره‌تاى حه‌فتاكاندا مام جوج كه خاڵى مه‌لا مسته‌فا ده‌بێت ده‌بێته كه‌سێكى دیارى ناو بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و پی َده‌چێت كارى بۆ ئه‌وه كردبێت كه ببێـته جێگره‌وه‌ى مه‌لا مسته‌ف ، دواجار مه‌لا مسته‌فا پلانى بۆ داناوه‌و له ناوى بردوه .
3-جه‌میل كوڕى حه‌مه‌د ئاغاى مێرگه سوورى سه‌ر به عه‌شیره‌تى شیروانى و له هه‌مان كاتیش‌دا خزمى مه‌لا مسته‌فا بووه ، داواى كچى مه‌لا مسته‌فاى كردوه ، وه‌ڵامه‌كه‌یان ئه‌وه بووه ، كوشتویانه .
دوای كوشتنه‌كه‌ى فاخیر مێرگه‌سوورى برای و براكانى و باوكیان بكوژه‌كه ده‌دۆزنه‌وه‌و ئه‌وانیش له خوێنى براكه‌یان ده‌یكوژنه‌وه . دواى ئه‌وه به فه‌رمانى مه‌لا مسته‌فا حه‌مه‌د ئاغا‌و كوڕه‌كانى كه فاخیر و سه‌عید و جه‌وهه‌ر بون ده‌گێرین و ده‌خرێنه سجنى ڕایاته‌وه .
له كاتێكدا كه شۆڕش ئاشبه‌تاڵ ده‌كات . نزیكه‌ى 120 هه‌زار پێشمه‌رگه چه‌ك داده‌نین و ته‌سلیم به ڕژێم ده‌بنه‌وه ، یان ڕو له ئێران ده‌كه‌ن ، له‌وكاته كاره‌سات باره‌دا ، به فه‌رمانى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى هه‌ر چواریان به یه‌كه‌وه گولله باران ده‌كه‌ن .
4- خورشیدیه‌كان تیره‌یه‌كن له عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه‌ى بارزانى ، وه‌كو چۆن له‌ناو عه‌شیره‌تى جاف‌دا چه‌ندین بنه‌ماڵه‌و تیره‌ى تریش هه‌ن . شێخ ئه‌حمه‌د ویستویه‌تى كه‌سێك له خورشیدیه‌كان بكاته جێ نشینى خۆى ، نه‌ك مه‌لا مسته‌فا .
به‌ڵام تا شێخ ئه‌حمه‌د تا له ژیاندا بوه ، نه‌وێراوه بڕیارى ئه‌وه‌بدات و یه‌ك لایی بكاته‌وه ،چونكه‌پێی وابوه مه‌لا مسته‌فا به‌و بڕیاره ڕ‌ازى نا‌بێـت و كێشه بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌یان دروست ده‌بێت .
بۆیه هه‌میشه به چاوێكى جیاوازه‌وه سه‌یرى خورشیدیه‌كانیان ده‌كرد . كاتێك بنه‌ماڵه‌ى بارزانى له ڕێگاى كوردایه‌تى و پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه بونه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و هێزى یه‌كه‌م ، له‌ناو شۆڕشیشدا به هه‌مان عه‌قڵیه‌تى ڕابوردوی سه‌رده‌مى عه‌شائیرییان به‌رامبه‌ر نه‌یاره سیاسیه‌كانیان مامه‌له‌یان كردوه
بۆ ئه‌وه‌ى هه‌میشه خۆیان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و بڕیاربن ، په‌نایان بۆ هه‌موو شتێك ده‌برد ، خیانه‌تكردن ، تیرۆركردنى نه‌یاره‌كانیان ، پاكتاوكردنى هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌ینه ڕێگر له‌به‌رده‌میان . تیرۆركردنى تێكۆشه‌رانى پارچه‌كانى تر‌ى كوردستان و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌یان به ئێران و توركیا . سه‌رنجى ئه‌م نمونانه بده‌ن:
1- له كاتى شه‌ڕى جه‌لالى ومه‌لاییدا حاجى برایمى چه‌رمه‌گا دوو به‌رزانى به ناوه‌كانى ملكۆ و سیامه‌ند و عومه‌ر شه‌ریف خه‌ڵكى كه‌ركوكى كوشتن ، به به‌هانه‌ى ئه‌وه‌ى گوایه مه‌لاییه‌كان ئیسماعیل عوزیرى شاعیریان شه‌هید كردوه كه سه‌ر به عه‌شیره‌تى حاجى برایم بووه .
دواى به‌یانى 11 ى ئازارى 1970 و دروست بونى جۆرێك له ئارامى له هه‌رێمى كوردستان ، مه‌لا مسته‌فا ده‌نێرێت به شوێن هه‌ندێك له پیاو ماقوڵانى عه‌شیره‌تى حاجى برایمى چه‌رمه‌گا سه‌ردانى بكه‌ن .
هه‌موان واى بۆ ده‌چون كه مه‌لا مسته‌فا وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كى كورد له پێناو ساڕێژكردنى برینه‌كانى ڕابوردو لێیان خۆشبیت له سه‌ر كوشتنى ملكۆ و سیامه‌ندو عومه‌ر شه‌ریف و ئاو به ئاگردا بكات ، كاتێك ده‌كه‌ونه ڕێگا له چه‌رمه‌گاوه بۆلاى مه‌لا مسته‌فا ، له نێوان خه‌له‌كان و كانى وه‌تمان بۆسه‌یه‌كیان بۆ داده‌نێـت و هه‌مویان ده‌كوژێت .
ده‌توانى لێره‌وه خوێندنه‌وه بۆ عه‌قَلیه‌تى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى بكه‌ى . نه‌وه‌كانیشى له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه‌ى ئه‌و به‌رده‌وامن . دواى مردنى مه‌لا مسته‌فا مه‌سعود بارزانى بوو به خاوه‌نى ده‌سه‌ڵات و بڕیار .
ئه‌ویش له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه‌ى مه‌لا مسته‌فاى باوكى به‌رده‌وامه . دیارده‌ى ڕق وتیرۆر و تۆڵه‌كردنه‌وه‌و پاكتاوكردن له به‌رامبه‌ر عه‌شیره‌ته‌كان گوازرایه‌وه بۆ پاكتاوكردن و له‌ناو بردنى نه‌یاره حیزبییه‌كان ، چ له‌ناو حیزبه‌كه‌ى خۆى یان چ له‌ناو حیزبه ڕكه‌ره‌ره‌كانى .
محێدین ڕه‌حیم براى هه‌ڤاڵ جوجه‌ڵه ، یه‌كێك بوو له سه‌ركرده‌كانى پارتى ئێواره ڕه‌خنه‌یه‌كى له پارتى گرت ، بۆ به‌یانى كوشتیان . كوشتنى فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی و مردنى جه‌وهه‌ر نامیق و فه‌لكه‌دین كاكه‌یی و جه‌رگیس فتح الله جێگاى گومانن . كوشتنى سه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانى مامه حه‌مه‌و ده‌یان ڕۆژنامه‌نوسى تر گومانى تێدا ، به به‌ر نامه‌ى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى ئه‌نجامدراون .
باشترین نمونه ئه‌وه‌بوو كه نیهاد بارزانى كوڕى مه‌لا مسته‌فا ، عه‌لى عه‌بدولڵاى دایه به‌رشه‌ق و حه‌سیر مه‌یدانى كرد ، له‌سه‌رئه‌وه‌ى ئامۆژگارى نیهادى كردووه. به مه‌رجێ له‌و كاتدا جێگرى مه‌سعود بارزانى بوو . دوایی هه‌ر ده‌ریان كرد و بۆ كۆنگره‌ى 13پارتیش ده‌عوه‌تیان نه‌كرد.
مه‌سعود بارزانى مامجه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فاى نه‌یارى یه‌كترى بون . به‌ڵام قه‌ده‌ر واى هێناو مه‌سعود بارزانى وه‌كو تاكه سوارى مه‌یدان مایه‌وه . ئێمه زوربه‌مان پێمان وابوو له كاتى مردنه‌كه‌یان به‌شدارى پرسه‌كه‌یان ده‌كات و چه‌ند ڕۆژێكیش له سلێمانى ده‌مێنێته‌وه . لاپه‌ڕه‌یه‌كى سپى ده‌كاته‌وه ، هه‌وڵى ڕیكخستنه‌وه‌ى ناوماڵى كورد ده‌دات .
ڕابوردوو ده‌خاته پشتى سه‌ریه‌وه‌و به‌ده‌ست هێنانى ئارامى و خۆش گوزه‌رانى بۆ ئاینده‌ى ئه‌م میلله‌ته ده‌كاته ئه‌وه‌لیاتى كاره‌كانى . وه‌كو باوكێكى میهره‌بان ڕه‌فتار ده‌كات. به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆچونه‌كانى هاوڵاتیان له‌و باره‌یه‌وه ته‌واو پێچه‌وانه ده‌رچوو .
سه‌یركه‌ن بڕیارى دادگا بۆ گرتنى كاك نووشیروان به ماده‌ى تیرۆر دواى 3 ساڵ له مردنیشى تا ئێستا هه‌ڵ نه‌وه‌شێنراوه‌ته‌وه . ڕاسته ئێستا له‌ژیاندا نه‌ماوه . به‌ڵام مه‌له‌فه‌كه‌ى له دادگا ماوه. واته وه‌كو كه‌سێكى تیرۆریست مردوه . ده‌بوایه له‌به‌ر خاترى ڕابوردوى خۆیی و خانه‌واده‌كه‌ى ، مه‌له‌فه‌كه‌ى له دادگا داخه‌ن و داواى لێبوردنیش بكه‌ن . له لایه‌كى تریشه‌وه ده‌بوو سه‌ركردایه‌تى گوڕان ئه‌وه بكه‌نه مه‌رجى به‌شداریكردنى حكومه‌ت ، نه‌ك له تاوى وه‌رگرتنى پۆست‌دا ، ئه‌وه له یاد بكه‌ن و باسى نه‌كه‌ن .
یه‌كێتى كۆنگره‌ى به‌ستوه‌و سه‌ركردایه‌تى نوێ ی هه‌ڵبژاردوه ، به‌ڵام جه‌نابى سه‌رۆك له ئه‌نجامه‌كانى ناڕازییه . ده‌ڵى ئیعتیراف به‌م سه‌ركردایه‌تییه ناكه‌م . ئاخر بۆچى و په‌یوه‌ندى به تۆوه چییه ؟.
چاوه‌ڕوان بویت كۆیله‌كانى سه‌ر به‌خۆت ببنه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ؟ له ڕاستیدا ئه‌مه گه‌وترین ته‌عدایه به‌رامبه‌ر به یه‌كێتى . واته مه‌سعود بارزانى ده‌یه‌وێت كه‌سانێك ببنه سه‌ركرده‌ى یه‌كێتى كه سه‌ربه‌خۆى بن .
سه‌یر له‌وه‌دایه مه‌سعود بارزانى كوڕه‌كه‌شى به هه‌مان نه‌فه‌س و له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه‌ى خۆى په‌روه‌رده كردوه . مه‌سرو بارزانى شاره‌زایه‌كى باشه له بوارى هه‌واڵ گرى و چاوى له‌ناو ئه‌و بواره‌ده‌ا پشكوتووه .
چه‌ندین ساڵ سه‌رۆكى ئاژانسى به‌ناو پاراستنى هه‌رێم ، به‌ڵام ئاژانسى پاراستنى بنه‌ماڵه بووه . به‌رپرسى تیرورى نه‌یاره‌كانى بنه‌ماڵه بووه . له ڕێگاى تۆڕى فراوانى ده‌زاى پاراستنه‌وه ، ئه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تى پێی ناخۆش بووه كردویه‌تى به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانى بنه‌ماڵه‌كه‌یان. ئه‌و حكومه‌ته‌ى له ئێستادا ئه‌و سه‌روكایه‌تى حكومه‌تێكه به‌ماناى وشه پۆلیسییه ؟ .
نه حساب بۆ په‌ڕله‌مان و نه بۆ وه‌زیر ده‌كات . له‌به‌ر ئه‌وه له ژێرسێبه‌رى حوكمڕانى ئه‌م پیاوه‌دا به هایه‌ك بۆ مرۆڤ بون نامێنێته‌وه , گه‌وره‌ترین كێشه‌و معاناتى مه‌سعود بارزانى له ئێستادا ئه‌وه‌یه چۆن ده‌سه‌ڵاتى بنه‌ماڵه‌كه‌یان بۆ مه‌سرورى كوڕى یه‌كلایی بكاته‌وه .
كێشه‌ى ئه‌و له ئێستادا نیچیره . له لایه‌ك برازا‌و له لایه‌كى تر زاوا‌و له هه‌مان كاتیش‌دا ڕوڵى گرینكى هه‌یه‌و تاكه ڕكه‌به‌رى مه‌سرورى كوڕیه‌تى . ئێستا مه‌سرور بارزانى خه‌ریكى دوور خستنه‌وه‌ى لایه‌نگرانى نێچیره له دام و ده‌زگاى حیزبى و حكومیدا . له كۆنگره‌ى داهاتوى پارتیشدا ، كه زۆر چاره‌نوس سازه ، ئه‌وه یه‌كلا ده‌كرێته‌وه ، كێ ده‌بێته كه‌سى یه‌كه‌مى ناو بنه‌ماڵه دواى مه‌سعود بارزانى .
ئه‌وه‌ى كه پێویسته هه‌موان بیزانن ئه‌وه‌یه : هه‌ركه‌سێك له هه‌ر پله‌وپایه‌و پۆستێكى حیزبى یان حكومیدابێت و سه‌ر به پارتى بێت ، ته‌نها فه‌رمان به‌رێكه‌و فه‌رمان جى به‌جى ده‌كات .
واته له غه‌یرى كه‌سانى سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ى بارزانى هیچ كه‌سێك خاوه‌نى بڕیار نییه. هه‌ر قسه‌كیش بكات و به‌دڵى بنه‌ماڵه نه‌بێت ، وه‌كو عه‌لى عه‌بدولڵا كه جێگرى مه‌سعود بارزانى بوو ، حه‌سیر مه‌یدان ده‌كرێت .
كه‌واته كه‌س چاوه‌ڕوانى ئه‌وه نه‌كات ، تا ئه‌مانه خاوه‌نى ده‌سه‌ڵات بن ، بارودۆخ باشتر ببێت . چونكه ئه‌مانه به هه‌مان عه‌قڵیه‌تى عه‌شائیرى سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا بیر ده‌كه‌نه‌وه . هاوڵاتى خۆشه‌ویست ، خوێنه‌رى به‌ڕێز: سه‌رنج بده‌ن كاتێك ڕق و تیڕۆر و پاكتاو كردن و خیانه‌ت ، جێگه‌ى به‌زه‌یی و خه‌مى هاوڵاتى و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تى و خۆشه‌ویستى بۆ نیشتمانى ده‌گرێته‌وه ، هیچ به‌هایه‌ك بۆ مرۆڤایه‌تى و ژیان نامێنێـه‌وه.
كاتێك ڕق و كینه‌و حه‌زى تۆَله‌كردنه‌وه‌و كوشتن و ڕاوه‌دونان ، گه‌یشته لوتكه ، به‌هایه‌كیش بۆ مرۆڤ بون نامێنێته‌وه. ئه‌وكاته ڕق وه‌ك به‌رد ڕه‌ق ده‌بێـت . چونكه مرۆڤ له‌و كاته‌دا سۆز و به‌زه‌یی نامێنێت و هه‌موو به‌هاكانى مرۆڤایه‌تى له خۆى داده‌ماڵێت بۆ ئه‌وه‌ى بگات به لوتكه‌ى حه‌زو خه‌وه‌كانى .
ئه‌گه‌ر به وردى سه‌یرى ده‌م و چاوى ئه‌م سه‌ركردانه بكه‌ى هه‌ست ده‌كه‌ى قۆناغى ڕق بونیان تێپه‌ڕاندوه‌و خۆیان بۆن به ڕق . ئاخر سه‌ركرده‌یه‌ك پێكه‌نینى نه‌یه‌ت، بۆ ته‌نها جارێكیش بزه‌یه‌كیش به‌سه‌ر لێویه‌وه به‌دى نه‌كرێت و به‌درۆش نه‌توانێت پێ بكه‌نى َ، ئه‌و كات ته‌نها ڕق و ڕقبونه‌وه له سیمای‌دا به‌دى ده‌كرێت و ڕێك ده‌بنه ڕقێكى ته‌واو.
كۆتایی به نوسینه‌كه‌م دێنم و چه‌ند دێڕێك له نوسینه‌كه‌ى پێشوم وه‌بیرى ئێوه‌ى ئازیز دینمه‌وه بۆ زیاتر تێگه‌یشتن . مه‌سعو بارزانى ڕیفراندۆمى ئه‌نجامدا بێ ئه‌وه‌ى حساب بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك بكات .
هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه پێش بینى ئه‌نجامه خراپه‌كانى ڕیفراندۆم كرابوو . ئاگاداریشیان كرده‌وه . به‌ڵام ئه‌و به ڕاشكاوى وتى : حساب بۆ كه‌س ناكه‌م و هه‌رچى ڕوبدات من به‌رپرسیارم .
له ئه‌نجامدا نیوه‌ى خاكى كوردستان له ده‌ست درا . ژماره‌یه‌كى زۆر هاوڵاتى كورد ده‌ربه‌ده‌رو ئاواره و شه‌هید بون . كه‌ركوكمان له ده‌ست دا. هێزى پێشمه‌رگه له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ، كشایه‌وه .
ئێستا هاوڵاتى كورد ده‌كوژن . ده‌غڵ و دانیان ده‌سوتێنن . له‌سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان ده‌ریان ده‌كه‌ن . سوكایه‌تیان پێ ده‌كه‌ن . ده‌غڵ و دانه‌كانیان لێ وه‌رناگرن هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كوردن.
ده‌ستدرێژى ناموس ده‌كرێته سه‌ر ئافره‌تى كورد . به‌ڕێزینه له‌مه خرابتر هیچى تر هه‌یه باسى بكه‌ین . خۆ ئه‌وه‌شتان له بیره كه مه‌سعود بارزانى ده‌یفه‌رموو هه‌رچى ڕوبدات من به‌رپرسیارم .
ئێستا با بزانین چى ده‌كات ؟ ئه‌گه‌ر سۆز‌و عاتیفه‌و به‌زه‌ی هه‌یه ، كه‌ى ده‌جوڵێت ؟ ئه‌گه‌ر هه‌ستى نیشتمان په‌روه‌رى هه‌یه ، ئه‌وه‌تا به به‌ر چاویه‌وه نیشتمان ده‌سوتێت و گڕى تێه‌به‌ربوه كه‌ى ڕقى هه‌ڵده‌سێت ؟ ئاخر ڕق بۆ ئه‌م كاته باشه هه‌ستێت و تۆڵه‌ى میلله‌ته‌كه‌ت بكه‌یته‌وه ، نه‌ك ڕقت هه‌ستیت و میلله‌تى پی َله‌ناوبه‌ریت ، وه‌كو له‌ناوت برد. .
هیچ شتێك له ته‌عداى شه‌ره‌ف قورس‌تر نییه لاى كورد . ئه‌وه‌تا به هۆى بڕیاره خراپه‌كانى سه‌رۆكه‌وه ، ئافره‌تى كورد ده‌گێن ، ئاخر چى له‌وه خرابتر هه‌یه ؟. جه‌نابى سه‌رۆك به هۆش خۆت وه‌ره‌وه‌و كاتى ئه‌وه‌یه ڕقت به‌رامبه‌ر دوژمن هه‌ستێت و له به‌رامبه‌ردا ئه‌و ڕقه له خۆت داماڵه كه به‌رامبه‌ر میلله‌ته‌كه‌ت هه‌ته باهیچى تر میلله‌ت به هۆى بڕیاره‌كانى تۆوه سه‌رگه‌ردان نه‌بێت . نیشتمان نه‌سوتێت . ئه‌گه‌ر من له شوێنى سه‌رۆك بومایه ، ئێستا خۆم كوشتبو یان خۆم ده‌شارده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌س نه‌مبینێت .
سه‌یركه‌ن : سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌م كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌ى هێناوه‌و ئه‌وه‌تا خه‌ڵك كه‌وتۆته سواڵ . ڕق به جۆرێك به‌سه‌ریدا زاڵ بوه ، هه‌موو ئه‌وانه‌ى قبوڵه ، به‌ڵام تا ئه‌م كاته ڕ‌ازى نییه پارێزگارى كه‌ركوك كوردبێت له‌سه‌ر پشكى یه‌كێتى ، به مه‌رجێك حكومه‌تى به‌غدا ڕازییه .
باشه جه‌ناب تۆ ڕیفراندۆمت نه‌كرد له‌به‌ر خاترى گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌ركوك؟. ئه‌گه‌ر ڕقیشت له یه‌كێتییه ، ئه‌ى كه‌ركوكیه‌كان بۆچى . ئه‌ى پارتییه كه‌ركوكیه‌كان بۆ ئاواره ببن؟ سه‌یركه‌ن جه‌نابى محمد خورشید به‌رپرسى لقى 3/ى پارتى ده‌ڵێت : پارێزگارى كه‌ركوك پیلانى هه‌یه بۆ ته‌عریب كردنى كه‌ركوك .
منیش پێی ده‌ڵێم هه‌ى كۆیله‌ى ماستاوچى ، تازه زانیوته كه‌ركوك ته‌عریب ده‌كرێت ؟ پێت وایه پارێزگار بۆ نویژكردن هاتۆته كه‌ركوك.
ئه‌ى كۆیله بۆچى ناچى له ئاغاكه‌ت بپرسى و پێی بڵێی : تا نه‌وتى كه‌ركوكتان تاڵان ده‌كرد ، كه‌ركوك دڵى ئێوه بوو . تا له برى فرۆشتنى كه‌ركوك 400 ملیۆن دۆلارتان وه‌كو به‌رتیل وه‌رگرت ، گیانى ئێوه‌بوو .
ئه‌ى بۆچى ئێستا به‌رگرى له كه‌ركوك ناكه‌ى . لانى كه‌م ڕێگا بده پارێزگارى كه‌ركوك كوردبێت ، له پشكى هه‌ر حیزبیك بێت ، باشتره له پارێزگارێكى عه‌ره‌ب. تۆ به خۆت زانیوه چه‌ند گه‌مژه‌ى ؟ ئه‌گه‌ر گه‌مژه نه‌بویتایه پارتى نه‌ده‌بوى . ئاخر كۆیله‌و چه‌پڵه لێده‌رى وه‌كو ئێوه له پشت سه‌رۆكه‌وه‌ن ، بۆیه حاڵى میلله‌ت ئاوایه.
ئه‌وه‌ى ئێستا به‌سه‌ر كورد دێت له كه‌ركوك ، ئه‌نجامى ڕیفراندۆم بوو . چیتر فرمێسك به‌درۆ بۆ كه‌ركوك هه‌ڵ مه‌ڕێژن چونكه تا كه‌سانى كۆیله‌ى وه‌كو ئێوه‌ى جاهیل له ده‌ورى سه‌رۆكبن ، ده‌بێ چاوه‌ڕوانى بڕیارى زۆر خرابتریش له جه‌نابى سه‌رۆك بكه‌ین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست