دۆسییەى بازرگانەكانى نەوت لە گەڵ داعش بە كوێ گەیشت؟؟؟
Saturday, 07/03/2015, 12:00
چەند مانگێك لەمەوبەر دەنگۆى ئەوە بڵاو بۆوە كە چەند بەرپرسێك بازرگانى نەوتیان لەگەڵ داعشدا ئەنجامداوە ٍ . دەنگوباسەكە گەرموو گوڕیەكى زۆرى پێوە دیار بو , ژمارەیەكى زۆر لە ڕۆشنبیران و نوسەورو رٍِێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى هاتنە دەنگ و داواى گرتن و سزادانى ئەو تاوانبارانەیان ئەكرد . بەڕاستى هاوڵاتیان بەگشتى زۆر نیگەران بون لە بڵاو بونەوەى ئەو خەبەرو باسەنە.
لە ڕاستیدا هەر كەس و لایەنێك ئەو كارەیان كردبێ دەچێتە بابى تاوان و خیانەتى نیشتمانییەوە . بەڕاستى كارێكى زۆر نەشیاوە لە كاتێكدا هێزى پێشمەرگە لە بەرەكانى شەڕدا لەگەڵ داعشدا ئەجەنگن و بە دوو مانگیش جاریك موچە وەرگرن و رَۆژانەش تەرمى شەهید و بریندارەكان لە بەرەكانى شەڕدا ئەهێنرانەوە , ئا لەو كاتەدا كەسێك حەق بە خۆى بدا بازگانى نەوت لەگەڵ ئەو داعشدا بكات كە ڕۆژانە پێشمەرگەیان شەهید ئەكردٍ, ئەبى ئەوانە چۆن كەسێك بن؟؟؟.
دوای بڵاو بونەوەى دەنگۆى ئەو كارە قێزە ونە سەرۆكایەتى هەرێم و پەڕلەمان و ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتى پێشمەرگە هاتنە دەنگ و داویان كرد بە دواداچون بۆ ئەو كەیسە بكەن و تاوانباران بگرن و بیاندەنا دادگا بۆ ئەوەى بە سزاى خۆیان بگەیەنن. لە ڕاستیدا هەر لە سەرەتاوە بۆچونەكان وابوو كە ئەو كارە بەرپرسى باڵاى لە پشتەوەیەو هەر كەس و لایەنێكى تریش ئەو كارەى كردبێ ,بەرپرسى لە پشتەوە بوەو ئەگوترا لەم كاتى شەڕەدا كەسانى ئاسایی ناتوانن كارى لەو جۆرە بكەن .
دواجار دەنگو باسەكە وا بڵاو كرایەوە گوایە 13 كەس لەسەر ئەو كەیسە گیراون و دراونە دادگا بۆ لێپرسینەوە . بەڵام زیاتر لە 3 مانگ زیاترە ئەم قسەیە كراوەو تا ئێستا هیچ دەنگو باسێكمان بەرگوى نەوكەوت و هیچ بڕیارێكیش لە هیچ دادگایەكەوە دەر نەچوە سەبارەت بە چارەنوسى ئەو 13 كەسەى لە سەر كەیسى بازرگانى كردن بە نەوتەوە گیراون .ٍ ئەوەى ڕاستى بێت هەر لە سەرەتاوە زوربەى بۆچونەكان لەسەر ئەوە كۆك بون كە ئەم كەیسە بەرپرسى گەورەى لە پشتەوەیەو نایانەوێت ئاشكراى بكەن و هەوڵى دیزە بەدەرخۆنەكردنى ئەدەن . ئێستا قسە لەسەر ئەوەیە چەند كەسێك گیراون و پێ ئەچێت بەشێكیان شۆفێرى ئەو تانكەرانەبن كە نەوتەكەیان گواستۆتەوە , بەڵام ئایا ئەمانە خۆیان ئەم كارەیان كردوەو كەسیان لەگەل َ شەریك نییە ؟؟؟ مەعقول نییە تانكەرێكى گەورەى نەوت بەناو پێشمەرگەدا بچیتە سنورى داعش و نەوت باركاو بگەڕێتەوەو كەس ئاگاى لێنەبێت ؟؟؟ .
هێشتنەوەى ئەو كایسە ٍ ئابڕو بەرانەیە , بە دوور نازانرێت كە بەرپرسى زۆر گەورەى لە پشتەوە نەبێـت . بۆیە بە ئەنقەست لێكۆڵینەوەكە دوا ئەخەن بۆ ئەوەى ماوەیەكى زۆرى بەسەردا تێپەڕێت و لە بیر هاوڵاتیان بچیتەوە . بۆیە كاتى ئەوە هاتوە جارێكى تر لە لایەن ڕۆشنبیران و رٍێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنییەوە داواكارى بەرز بكرێتەوە بۆ ئاشكرا كردنى تاوانباران و سزادانیان .
كاتى ئەوە هاتوە پەڕلەمانى كوردستان بەگەرمى داواى لێكۆڵینەوەو ئاشكراكردنى بكەرى ئەو تاوانە خیانەت كاریە بكات . بێدەنگى لە تاوانێكى لەو جۆرە چ لە لایەن هاولاِتیان و چ لە لایەن پەڕلەمانى كوردستان و بەرپرسانى باڵاى ئەم هەرێمە , خۆى لە خۆیدا تاوانیكى ترە . بۆیە هەموو ئەو كەس و لایەنانەى كە هۆكارى دواخستنى لێكۆڵنەوەن لەو كەیسە یان بە جۆرێك لە جۆرەكان ئەیانەوێت كەیسەكە لە بیر هاوڵاتیان بەرنەوە كارێكى نەخوازراوەو هاوڵاتیان سورن لەسەر ئەوەى كە ئەو كەس و لایەنانە بۆ ڕاى گشتى ئاشكرا بكرێن .ٍ
لە كاتى نوسینى ئەم ڕاپۆرتەدا پەیوەندیم بە ئەندامێكى پەڕلەمانەوە كردو پرسیارم لێكرد لێپرسینەوە لەو كەیسە بە كوێ گەیشت ؟؟. لە وەڵاما وتى ئاخر كێشەكانى ئیمە ئەوەیە لە كاتێكدا بەدواداچون بۆ كەیسێك ئەكەین ئەنجاممان دەست ناكەوێت . لە وەڵامى ئەو ئەندام پەڕلەمانە ئەو ڕاستییەم بۆ دەركەوت , كە ئەوانەى لە سەرەتاوە بۆچونیان وبوو كە ئەو كەیسە كارى بەرپرسە باڵاكانەو لێكۆَڵینەوەش لەو كەیسەدا ناكرێت , ڕاست دەرچوو .
كەواتە گومانەكان تەواو ڕاست دەرچون و بەرپرسان بازرگانیەكەیان كردوەو ئەوانەى گیراون خەڵكانى فەقیر و كاسب و شۆفێر بون . زۆر دڵنیام ئەوانەى لێكۆڵینەوە لەو كەیسە ئەكەن ئەزانن كە سەرى مارەكە كەسە گیراوەكان نین و تواناى لێپێچینەوەشیان لەگەڵ بكەرانى بازرگانیەكە نییەو ئەوەى لە ئێستادا بۆتە قوربانى خەڵكە هەژارەكەیە . كاتى ئەوەیە هەموولایەك لەسەر ئەو كەیسە بێنە دەنگ و داواى گرتنى ئەو كەسانە بكەن كە بازرگانى نەوتیان لەگەڵ داعشدا كردوە. بە پلەى یەكەمیش ئەبێ پەڕلەمانى كوردستان بەدواداچونى جددى بكات و داواى ئەنجامى لێكۆڵینەوە بكات .
هەینى 27/2/2015
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست