کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانیەكان ئەنفالكران یان بە كوشت دران؟ إإإ

Monday, 28/01/2013, 12:00







دواى ئەوەى حكومەتى بەعس هیوا بڕاو بوو لەوەى كە بتوانێت بەڕێگاى شەڕى ئاسایی شۆڕشى كورد لە ناو بەرێت , بۆیە لە ساڵى 1988 بڕیارى دا پڕۆسەى ئەنفال و كیمیاباران دژى گەلى كورد ئەنجام بدات. لە16/4/1988 شارى هەڵەبجەى كیمیاباران كردو نزیكەى 5000 هاوڵاتى ئەو شارەى شەهیدو بریندار كرد. هەروەها سەدان هاوڵاتى تریش لە گوندى سێوسێنان و شێخ وەسانان و ناوچەكانى تر لە ئەنجامى كیمیاباران شەهید و بریندار بون. هەر لەو ساڵەشدا دەستى كرد بە ئەنجامدانى پرۆسەى ئەنفالى كوردو زوربەى گوندو شاروچكەكانى هەرێمى كوردستانى وێران كردو هاوڵاتیانیانى راگوێزا بۆ خواروى عیًراق و زوربەى هەرەزوریشیانى زیندەبەچاڵ كردو تائیستاش ڕوفاتى زۆریان نەگەڕێندراونەوە بۆ زێدى باوك و باپێریان. ئەگەر چى تائێستا سەرژمێرییەكى ڕاست و دروست لەبەر دەستدا نیە بەڵام ژمارەى ئەنفالكراوەكان بە 180000 هاوڵاتى مەزندە كراون و ئەوەش بە گەورەترین كۆمەڵ كوزى ناو ئەبرێت لەم سەردەمەدا.
ئێستا هەوڵێكى باش هەیە لەسەر ئاستى جیهانى بۆ بە جینۆساید ناساندنى ئەنفال لە لایەن كۆمەڵگاى نێودەوڵتییەوە. پەڕلەمانى سوید یەكەم وڵات بوو كە ئەنفال و كیمیابارانى وەكو جینۆ ساید ناساندو هەوڵى لەو جۆرەش لە ئارادایە لە زوربەى وڵاتانى تر بە هاوكارى و هیممەتى ڕەوەندى كوردى دەرەوەى وڵات. بەڵام ئەوەى لێرەدا ئەمەوێت ئاماژەى بۆ بكەم و سەرنجى هاوڵاتیانى بۆ ڕاكێشم ئەوەیە كە لەگەڵ گەورەیی و كاریگەرى كەیسى ئەنفال و كیمیباران چ لە سەر ئاستى ناوەوەى كوردستان چ لەسەر ئاستى دەرەوە هێشتا ئەم كەیسە بەقەدەر كوشتن و لەناوبردنى 8000 بارزانیەكە گەورەو بە بایەخ نییە بەلاى پارتییەوەو كار گەیشتۆتە ئەوەى ئەم كەیسە گەورەیەى ئەنفال و كیمیابارانى گەلى كوردە بچوك بكاتەوە لە كەیسى لە ناوبردنى 8000 بارزانیەكە, ئەوەش نەك لەبەر خاترى ئەوان بەڵكۆ بۆ ئەوەى بیكاتە دەسكەوتى حیزبى بۆ خۆى.
بۆیە بە ئەركى خۆمى ئەزانم وەكو هاوڵاتییەكى ئەم وڵاتەو پێشمەرگەیەك كەبەشدارى ڕوداوەكانى شۆرشى نوێی گەلەكەمان بوم , هەندىِ ڕاستى هەیە بۆ هاوڵاتیانى ڕون بكەمەوە بەو هیوایەى لە ڕاستییەكان بگەن و چەواشە كاریەكانى پارتى نەبنە هۆى ناشیرین كردن و بە لاڕێدا بردنى مێژوى گەلەكەمان. پێش ئەوەى بچمە باسكردنى وردەكارى چۆنیەتى و هۆكارى لە ناوبردنى بارزانیەكان بە پێویستى ئەزانم هاوڵاتیانى خۆشەویست لەم زانیاریانە ئاگاداربكەمەوە بۆ ئەوەى باشتر لەڕاستییەكان بگەن. یەكەم: ماوەیەكى زۆر ڕەوەندى كوردى لە وڵاتى نەرویج لە هەوڵێكى بێوچاندابوون بۆ ڕازیكردنى نوێنەرى حیزبەكانى ناو پەڕلەمانى نەرویچ بۆ ئەوەى وەڤدێك بنێرنە هەرێمى كوردستان بۆ كۆكردنەوەى زانیارى پێویست بۆ ئەوەى ئەنفال و كیمیباران وەكو جینۆساید بناسن. دواى ئەوەى هەوڵكەیان بە ئامانج ئەگات و وەڤدەكە ڕازى ئەبن بۆ ئەو سەردانە , ڕەوەندى كوردى پەیوەندى بە وەزیرى ئەنفال و شەهیدانەوە ئەكەن بۆ ئامادەكارى و پێشوازى لە وەڤدەكە. بەڵام وەزیرى ناوبراو دواى ئەوەى چەندین جار پاساوى جۆراو جۆرى هێناوەتەوەو هەوڵى داوە هاتنى وەڤدەكە دوا بخات , لە دواجاردا كە هیچ بەهانە نامێنێت , ئەڵێت پارەى مەسرەفى ئەو وەڤدەمان نییەو داواى لێبوردن ئەكەین. مەریوان هەڵبجەیی كە یەكێكە لەوكەسانەى زۆر ماندو بوە لەو كارەدا, ئەڵێت زۆر توشى خەجاڵەتى و ئیحراجى بوین كە هەمو جارێك بەهانەیان گرتوە بۆ ئەوەى وەڤدەكە نەچێتە هەرێمى كوردستان لەگەڵ ئەوەى ئێمە خۆمان داوامان لێكردون سەردانى هەرێمى كوردستان بكەن. بۆ زیاتر تێگەیشتن لە هەوڵكانى ڕەوەندى كوردى وڵاتى نەرویج. سەیرى سایتى ئاوێنە بكەن و لێرەدا دەرفەتى ئەوە نییە باسى ئەوە بە درێژى بۆ هاوڵاتیان بكەین.
دواى ئەم هەمو بەهانانەى وەزیر بۆ ڕێگرى لە چونى وەڤدەكە بۆ هەرێمى كوردستا دەركەوت ئەوە وەزیر خۆى نەبوە كە ڕێگرى لە چونى وەڤدەكە كردوە بەڵكو لیژنەى دەرەوەى سەرۆكایەتى هەرێمى كوردسان بوە كە پارتى كۆنتڕۆڵى كردوە ڕێگر بوە لە چونى وەڤدەكە بۆ هەرێمى كوردستان بە بەهانەى ئەوەى لە بەرنامەى وەڤدەكەى پەڕلەمانى نەرویجدا بە تایبەتى باسى كەیسى لەناوبردنى 8000 بارزانیەكە نەكراوەو بەشێوەیەكى گشتى باسى ئەنفال و جینۆسایدى كورد كراوە. دیارە بە پێی بۆچونى پارتى دەبێ بارزانیەكان تایبەتمەندى خۆیان هەبێت و لەسەروى هاوڵاتیانى ترەوەبن. جەنابى وەزیریش لەبەر هەر هۆیەك بوبێت نەیویستوە ئەمە بۆ هاوڵاتیان ڕونبكاتەوە.
دووەم: لە 17/1/2013 بەیان سامى عەبدول رەحمان كە نوینەرى حكومەتى هەریمى كوردستانە, هەستاوە بە بەستنى كۆنفڕانسێك لە شارى لەندەنى وڵاتى بەریتانیا لەسەر جینۆسایدى گەلى كورد, ئەمە لە كاتێكدایە لە هەرێمى كوردستان وەزارەتێك هەیە بە ناوى وەزارەتى ئەنفال و شەهیدان و ئەو وەزارەتە بەر پرسیارە لەو دوسیانە. نوینەرى حكومەت وەزیرى ئەنفال و شەهیدانى وەكو میوان بانگهێشتى كۆنفڕانسەكە كردوەو لەوەش سەیرتر قبوڵى كردوە. لە ڕاستیدا مەبەستەكە ئەوەندەى بۆ باسكردنى لەناوبردنى 8000 بارزانیەكە بوە ئەوەندە بۆ باسكردنى جینۆسایدى كورد نەبوە, چونكە باسى ئەنفال و كیمیابارانكردنى هەڵبجەى دواى ناوهێنانى كەیسى 8000 بارزانیەكە كردوە لە كاتێكدا جینۆسایدى كورد بە هۆى هەڵەبجەوە ناسراوە نەك بارزانیەكان.
سەیر كەن چۆن یەكێتى كەوتۆتە ژێر بەندى حەوتى پارتییەوەو چۆن لە قاڵبیان داون . هەر وەزارەتێك وەزیرەكەى پارتى بێت جێگرەكەى یەكێتیەو بە پیچەوانەشەوە ئەگەر وەزیر یەكێتى بێت جیگرەكەى پارتییە. وەزارەتى بە ناو سامانە سروشتیەكان هیچ كەسێكى یەكێتى تێدا نییەو ئەوەتا بۆ وەزیرەكانى ترى یەكێتیش كەسانى تریان لەبەرامبەر داناون و كارى ئەوان ئەكەن. لە ڕاستیدا ئەمە ئەركى وەزیرى ئەنفال و شەهیدانە كۆنفرانس لەسەر كەیسى ئەنفال و كیمیاباران ببەستى و ئەو كەسایەتیانە بانگهێشت بكات كە كاریگەرى بەرێاویان هەبێت لەسەر كەیسى ئەنفال و كیمیباران, بەڵام ئێستا ئەمە پێچەوانە بۆتەوەو خەڵكانى تر كارى وەزیر ئەكەن و وەزیر وەكو میوان بەشدارى ئەكات. دنیا گۆڕاوەو جاران ڕێوى كەڵەشیرى ئەخواردو ئێستا كەڵەشیر ڕێوى ئەخوات.لە ڕاستیدا فبوڵكردنى وەزیر بۆ ئامادەبونى لەو كۆنفرانسەدا , یەكەم سوكایەتییە بە ناوى وەوزیر بەگچتى و دویی سوكایەتییە بە كەسایەتى خۆى و دواجار سوكایەتییە بە یەكێتى كە ئاوا مامەلەیان ئەكرێت لە لایەن پارتییەوە.
هاوڵاتیانى بەڕێز ئیستا كاتى ئەوە هاتوە باسى وردەكارى بۆچى و چۆن ئەو 8000 بارزانیە شەهیدكران و لە ناوبران ؟. ساڵى 1983 ئەو كاتەى گەرمەى شەڕى نێوان عێراق و ئێران بوو , هێزەكانى هەردوو وڵات ڕوبەڕوى یەكترى وەستابونەوە بە درێژاییى سنوورى هەردوو وڵات. لە ناوچەى حاجى هۆمەران هێزێكى عێراقى زۆر جێگیركرابو بەرامبەر هێزەكانى كۆمارى ئیسلامى ئێران. حكومەتى عێراقى لەگەڵ پارتى ڕێكەوتبو كە لەو ناوچەیە هاوكارى یەكترى بن و ئەگەر نەشتوانن پەلامارى ئێران بدەن كارێكى وابكەن بەرگرى لە ناوچەكە بكەن و ڕێگاش نەدەن ئێران لەو ناوچانەوە پێشڕەوى بكات. تەنانەت پارتى ئەوەشى بە حكومەتى عێراقى ڕاگەیاندبوو كە هێزى یەكێتى لەو ناوە هەن و ترسیان هەیە ڕێگری لە هاتو چۆیان بگرن و ڕێگاش نەدەن ئاوارەكانى سەر بە پارتى لە ناو ئێرانەوە بگەڕێنەوە. بۆ ئەو مەبەستەش حكومەتى عێراقى چەكى زۆرى دابو بە پارتى بۆ ئەوەى بیدات بەو ئاوارانەى لە ئێرانەوە ئەگەڕێنەوە بۆ ئەوەى بەرگرى لە خۆیان بكەن..
پارتى و حكومەتى عێراقى لەسەر ئەم هەماهەنگى و هاوكارى یەكترى كردنە ڕێك ئەكەون. بەڵام پارتى لەبرى ئەوەى ئەم بەڵێنەى لەگەڵ حكومەتى عێراقى بباتە سەرو بەیەكەوە شەڕی ئێران بكەن, بە پێچەوانەوە ژێر بە ژێر لەگەڵ حكومەتى ئێران ڕێك ئەكەون و بەیەكەوە پەلامارى هێزەكانى عێراق ئەدەن و زنجیرە چیاى (گردەمەند) ئەگرن لە ناوچەى حاجى ئۆمەران و گورزێكى كوشندە لە سۆپاى عێراق ئەدەن و نزیكەى 10 هەزار كەسیان لی َ ئەكوژن. هەر لەم كاتەدا پارتى بۆ ڕازیكردنى ئێرانیش سیناریۆى هەڵدانەوەى گۆڕى مەلا مستەفاى ڕەحمەتى ڕێك ئەخەن و ئەیكەنە ملى حیزبى دێموكراتى ئێران و بەسەدان پێشمەرگەو لایەنگرو دوستى حیزبى دێموكراتى ئێران شەهیدو بریندار ئەكەن و ژمارەیەكى زۆریشیان لێ تەسلیم بە ئێران ئەكەنەوەو دواجار لە سێدارە ئەدرێن. هەڵدانەوەى گۆڕى مەلا مستەفا سیناریۆى خۆیان بوو چونكە گۆڕ هەڵدانەوە دوورە لە كەلتورى كوردەوەو بە تایبەتى كەسێكى وەكو بارزانى. ئەوەى نوسیومە بوختان نییەو لەو كاتەدا لە قوڵایی گەرمیانەوە پێشمەرگەكانى یەكێتى ڕەوانەى بەرەى ئەوشەڕەكران بۆ هاوكارى حیزبى دیموكرات .
لەو كاتەدا كە سوپاى پاسداران و پێشمەرگەكانى پارتى پەلامارى سوپاى عێراقیان داو زیانى گەورەیان پێگەیاندن حكومەتى عێراقى بەیانى لەسەر پارتى دەركردو لە بەیانەكەدا هاتبو كە پارتى دوو جار خیانەتى لە حكومەتى عێراقى كردوە . وەك ئەگێڕنەوە ئەوكاتەى پارتى لەگەڵ حكومەتى عێراقى ڕێك ئەكەوێت بۆ پەلاماردانى ئێران پەیوەندى بە بە بارزانیەكانى هەردوو ئۆردوگاى قوشتەپەو حەریرەوە ئەكەن كە ئامادەى هاوكارى پارتى بن و نامە گۆڕینەوەش لە نێوانیاندا ئەبێت ئەو نامانەش دەست موخابەراتى عێراقى ئەكەون و دواى ئەوەى پارتى فێڵ لە حكومەتى عێراقى ئەكات و لەگەڵ حكومەتى ئێرانى ڕێك ئەكەون و پەلامارى سوپاى عێراق ئەدەن و زیانى زۆریان پێ ئەگەیەنن .
موخابەراتى عێراقى ئەچنە سەر بارزانیەكان و پێیا ئەڵێن ئێوە خەریكى چین لەگەڵ پارتى ئاوانیش ئەڵێن ئێمە هیچ پەیوەندییەكمان لەگەڵ ئەوانەدا نییەو فەقیرى ماڵى خۆمانین. ئەوانیش ئەونامانەیان پێشان ئەدەن كە پێشترلەگەل َ بەرپرسانى پارتى ئاڵ و گۆڕیان كردبون بۆ مەبەستى هاوكاریكرن ئەو كاتەدا كە پارتى و عێراق لەگەڵ یەكترى ڕێك كوتبون بۆ لێدانى ئێران و نەیانتوانیبو حاشا بكەن و لە تۆڵەى ئەوەدا لە 31/7/1983 دا هاتن هەرچى پیاو و گەنجى هەردوو ئۆردوگاى قوشتەپەو حەریر بون لە ماوەى 3 ڕۆژدا هەمویان گرتن و كۆیان كردنەوەو بردیانن و شەهیدیان كردن .
بۆ ئاگادارى هەموو لایەك ئەو بارزانیانەى نیشتە جێی ئەو دوو ئۆردوگایە بون ڕاستە بارزانی بون بەڵام سەر بەهەردوو عەشیرەتى خورشیدى و شیروانین و هەر گیز نێوانیان لەگەڵ بنە ماڵەى بارزانى باش نەبوە. ئەى ئەگەر پارتى ئێستا ئاوا بە كوڵ بۆیان ئەگرى و فرمێسكیان بۆ ئەڕێژێت بۆچى ئەو پەیمانەى بە حكومەتى عیراقى دا بۆ هاوكارى كردنیان دژى ئێران و دوایی پەشیمان بۆوە؟ ئەى نەى ئەزانى كە ئەم هاوڵاتیانە لە ژێر دەستى ئەواندان و هەر ئەوان ئەبنە قوربانى سیاسەتە چەوتەكانیان؟ لە ڕاستیدا ئەم سیناریۆیەش جێگەى گومانى زۆرە. ئەگەرچى تەنها خوێنى كەسێكیش بە ناحەق ڕژابێت تاوانەو نابێت سازش لەسەر خوێنى شەهیدان بكرێت , بەڵام لە ڕاستیدا ئەو ژمارەیە كە ئەڵێن 8000 بارزانى بون دوورە لە ڕاستییەوەو زۆر كەمترە لەوە هەر وەكو چۆن ژمارەى ئەنفالكراوانى گەلى كورد خەمڵێنراوە بە 18000 كەس و لە ڕاستیشدا ئەوە ڕاست نییە.
كەواتە كاتێك باسى جینۆسایدى كورد ئەكرێت هەمو كوردەكان ئەگریتەو. كاتێك باسى ئەنفال و كیمیاباران ئەكرێت هەمو ئەوانە ئەگرێتەوە كە بەو دوو هۆكارە لە ناوچون. كەواتە لە پرۆسەى بە جینۆساید ناساندندا چ پێویست ئەكات جیابكرێنەوە لە كوردانى تر. یان گومان هەیەو ئەوان كورد نەبن بۆیە بە جیا مەڕاسیمیان بۆ ڕێك دەخرێت. ئەوەى گرنگە هەموو لایەك بیزانن ئەوەیە 8000 بارزانیەكە ئەنفال و كیمیباران نەكراون و ئەوانە گیراون و شەهید كراون و هۆكارەكەشى پارتى خۆیەتى و پێویست ناكات بازرگانى بە ڕوحى ئەوانەوەبكریت و هەر وەكو چۆن ئەوانەى ئێستا شیوەن بۆ حەسەن و حوسەین ئەكەن و هەر خۆشیان شەهیدیان كردن با پارتیش بە درۆ فرمێسكى خوێنینیان بۆ نەڕێژێت و كەیسەكەیان نەكاتە قوربانى بەرژەوەندى بنەماڵەو ئێمە هەمومان ئەزانین شینى پارتى تەنها بۆ هەریسەكەیەو ئەمەش یەكێكە لەو سەدان سیناریۆیانەى بەبەردەوامى ڕێكى ئەخەن بۆ چەواشەكردنى خەڵك .
ئەى باشە چى بۆ كەسو كارى ئەو كوردانەى رۆژهەلاّتى كوردستان ئەكەن كە وەكو 8000 بارزانیەكە كردیانن بە قۆچى قوربانى بەرژەوەندى خۆیان؟ هیوادارم لێرە بە دواوە لە هەر شوین و لە هەر كاتێكدا پارتى باسى ئەو 8000 بارزانیەى كرد هەمو كەس وەڵامى لابیت وپێیان بڵێن چیتر بە درۆ بۆیان مەگرین چونكە خۆتان بە كوشتان دان. ئەو بارزانیانە نە ئەنفال كران و نە كیمیاباران چونكە لە ساڵى 1988 پرۆسەى ئەنفال دەستى پێكردو ئەوانە بە عەمدى و بە دەستى ئەنقەست خرانە بۆسەوەو لەناوبران .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە