لە تاقیكردنەوەى دكتۆراكەى (پشتیوان سادق) قۆپیەى لێ گیرا
Friday, 03/07/2009, 12:00
دواى ئەوەى لە رێگەى ئیدریس عادى چەلاو خۆری نێچیر و سەگى بەردەرگاى مالى بارزانى و حەرەسەكەى لقی دوو مەقعەدێكى خوێندى بالا دكتۆرا درا بە پشتیوان سادق كە رەنگە ئەم مەقعەدە بەر كوڕە شەهیدێك بكەوتایە بەلام ئەم بۆ خۆى قۆستویەتەوە و بە دیارى لە لایەن ئیدریس عادیەوە پێی دراوە، پشتیوان بەوە رانەوەستا كە ماجستێركەیان بۆ نووسیوەتەوە بەڵكو چاوەرێدەكات دكتۆرایەكەشی بە كلاوات و چاو سۆركردنەوە و قۆپیە وساختە تەواو بكات ، ئەوەتا لە یەكێك لە ئەزموونەكانى كۆتایی ساڵى پشتیوان ناسادق قۆپیەى لێ دەگیرێ بەلام بەهۆی دكتۆر(؟؟؟؟) كە لە ناوچەى مامۆستایانى زانكۆیە و ماستاو چی بنەمالەى بارزانیە كارەكەى بۆ تەپس دەكرێت چاودێر و مامۆستایەكانیش ئاگادار دەكرێنەوە كە ئەم زانیاریە دەرچێت رۆژ بە چاوى خۆتان نابیننەوە .
تێبینى بۆیە ناوى خۆم و ناوى وانەكەم نەهێناوە چونكە من یەكێك بووم لە چاودێرانى قاعەى ئەزموونەكان و دلنیام گەر هەندێك زانیاری دیكە هەیە بلاوى بكەمەوە ئەوا دەناسرێم .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست