ئەمرۆ بەعسیەكان ،بەیانى سرەى ئێوەش دێت!
Tuesday, 26/01/2010, 12:00
وەك ئاگادارین دادگایى بالاى تاوەنەكان لە عراق یەكە بە یەكەى كەسە دیارەكانى سەردەمى رژێمى بەعس بریارى لە سَدارەدانیان بۆ دەردەكات وە لە سێدارە دەدرێن ئەمانەش هەریەك بەتاوانێك تۆمەتباركراون بەلام هەموو تاوەناكان دژى گەلى عراق بەگشتى و گەلى كورد بەتایبەتى یە بۆ یە دەلێم سەرانى كورد برێزان مام جەلال و كاك مەسعود بەیانیش دادگایەك دەست پێدەكات بە سەرۆكایەتى كورە شەهیدێك پرسیارتان لێدەكەن لە یارەى خوێنى ئەم هەموو كورە كوردەى كە لەسالانى 1991 تاوەكو 1996 بە كوشتنتاندان بۆ ئەوەى لەسەر كورسەكەى خۆتان شوێنتان لەق نەبێت بێگومان سەدام و دارودەستەكەى هەر ئەوەندەیان لە كورد كردبوو بۆ یە بۆ گومان سزاى ئێوەش لە سێدارەدان دەبێت ئەسا گەلى كورد لە شارەكانى كوردستان ئاهەنگى خۆشى دەگێرن و ڤیدیۆى خێزانەكانتان بلاودەبێتەوە عەمارى زێرو زیوەكانتان ئاشكرادەبیت وە بەسەر شۆرى ملتان دەچیتە ناو پەتى سێدارە وە لە سێدارە دەدرێن بەلام بەرلەمە دۆسیەیەكى تر دەكرێتەوە سەبارەت بە گەندەلى و لێتان دەپرسن ئەم هەموو پارەى كوردستانتان چى لێكرد ئەم هەموو كانە نەوتەى كە بەناوى كوردستان لێدراون شەوانە بەتانكەرى گەورە راوانەى دەرەوەدەكرێن ئەمەش تاوانێكى تر وە ئەم رۆژە دێت گرتەى ڤیدیۆیتان لە یوتوب بلاو بكرێتەوە كە چەند بەسەر شۆریو بە زەلیلى لەبەردەم كورە كوردێكى كوردستانى ئازاد دادگایتان دەكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست