کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ یادی كارەستی بۆمب باران كردنی قەڵادزێ

Friday, 22/04/2011, 12:00




[ كارەساتی سێیەمی قەڵادزێ]



زۆر دەترسم چڕنوكی پشیلە بێسفەتەكانی ئەوسەری دوونیا

بەهاری ڕازاوت بشێوێنن "

زۆر ئەترسم خەزانی پایز

لە دەمەو بەهاردا سەربدات "

زۆر ئەترسم لەكاتی خمۆشی تۆدا

لورە لوری گورگەكان بیزارت بكەن "

زۆر ئەترسم بەسەر تەرمی بێنازی تۆدا

شێرەكان نەڕەی بێ دەسەڵاتیان بنێنەوە "

زۆر دەترسم ئەم كارەساتە

ببێتە لەدەستدانی ئەقڵیەتی مرۆڤەكانت"

زۆر ئەترسم ببێتە خەم و بێزاری

لەناو دڵو ئەندێشەی لاوەكان "

زۆرئەترسم ببێتە ڕەش بونەوەی

بیرۆكە جوانەكانی ژیان.....

لە ترسەكانەوە كارەساتەكان ڕویان داو

لەكارەساتەكان ترس دروست بوو

كارەسات چ كارەساتێ

وێنای خوێن و جەستەی سارد و

گریان و هاوار هاوارەكانی مەرگ ...

حەشرێكی بونیات نا

حەشرێك كەباوك لە ئاست بینینی كوڕەكەی نابینایە و

دایك چیتر خێزانەكەی ناناسێ

ئای لەم كارەساتە چ كۆستێكە!!!

ئەوە قەڵادزێ یە لەم كارەساتەدا

خەریكی ئەژماركردنی ڕۆژە حەشرەكانی خۆیەتی

خەریكی گریان و شكاندنی سەهۆڵبەندی ژیانیەتی

لێرەوە ژیان بەرەو دەروازەیەكى نادیار ڕێدەكات

دەروازەیەك لە فەلسەفەكانی ژیاندا دەنوسرێتەوە

بۆ شارێ كە هەموو ژیانی كولەمەرگی بوو

بۆشارێ كەلانەی شۆڕش گێڕان بوو

بۆ شارێ كەژیانی پڕ كارەسات بوو ......

دەبینی قەڵادزێ ئەوە خۆتی كەمێ خۆتت لەبیرە

ئەوانەی خۆتت بۆ بۆردومان كردن

ئێستا شێرێكی دوور لەمرۆڤایەتی و تێرن

ئیستا ئەوان تۆیان لەبیر نییەو

نە دونیاش ئاشنایە بەتۆ

دە سەیری خۆت بكە ئەی شارە بریندارە ڕەشپۆشەكەم

ئەوە منم دوو دێڕ شعر بەسەر تۆ دا دەن وسم و هیچم لێت ناوێ

تەنها سۆزو خۆشەوستی نەبێ

ئەوان بەوتارە بێ سەرەو بەرەكانیان

بەپیاهەڵدانە بێماناكانیان

بەخۆشەوستیە درۆینیەكانیان

ئەت بەنە ئاسمان و ئەتهێنەوە

كەچی تۆ هەر برندارو شارە بێنازەكەی

برینەكانی كۆنت هەر دەتلێنەوە

جێگای تۆپ و كاول بونەكەت لەدەروازەی شارەوە

دیسانەوە پێم دەڵتەوە ئەوە منم قەڵادزێ بێزار ....

تازە وا زوو بیر ناچمەوە تازە وازوو چاك نابمەوە

تازە وازوو ناگەڕێنەوە

ناگەڕێنەوە خۆشەویستیە جوانەكان

ناگەڕێنەوە پەپولەكانی هەمان وەرز

ناگەڕێنەوە هاوپۆلەكانی زانكۆ

ناگەڕێنەوە سۆ فیەكانی بۆ تەریقەت

بەڵام"

دڵنیابە ئەوە تۆی لەناخی خەڵك و

خەڵكیش لەناخی تۆ

دڵنیابە بۆ تۆ دەژین

هەر باوەشی تۆیە دایكە ڕەش پۆشەكەم

دە بێتە دواین مەنزەڵی هەموومان .....

دە هۆش بەرەوە بەرخۆت

ئەوە تۆی شەڕی بەرژەوەندیت پیدەكرێ و

ئەوە چەمك و وێنەكانی تۆیە

تیخبڕی ئەودی وڕاستیەكانە

بەڵام بۆكێ؟ بۆچی ؟

كەس نازانێ ئاخۆ جنۆكەكان بەناوی تۆوە

سەروەت و سامانەكەت ون دەكەن و

ژیانە ڕاستەقینەكەت دەدزن

ئەوە ژیانە ڕاستەقینەكەی تۆ نیە

بەڵكو جنۆكەكان ئەو جارە ساحرەكانیان هێناوە

بۆ ئەوەی بتكەن بە بوكی سپی بەهار

كەپێوستیان پێبووی

كەپێوستیشیان پێ نەمای

جنۆكەكان بەساحرەكان دەڵین

تۆ ڕەش پۆش بكەنەوە

قەڵادزێ بێنازەكەم بەڕەش پۆشی جوانی

وێنە ڕاستەقینەكەی تۆ دزرا

كارەساتێ دزی و كارەساتێكی تری بەدواداهێنا

دە هۆش بەرەوە بەر خۆت بزان

سێیەم كارەساتی تۆ چ دەبێ ؟

ئەزانی چی ڕودەدات ؟

لەكەداركردنی ئەقڵیەتی مرۆڤەكانت و

فێركردنی ناعەدالەتی و

فێركردنی ژیانێكی پڕ لەناشیرینی

فێركردنی نەزانی و دۆردەنگی،بەڵام"

نەوەكانت كە گەورە ن و گەورەدەبن

جڵەوی ئاقڵیەتی خۆیان لەدەست نادەن

تێدەگەن و ئەزانن ئەوە كارەساتی سێیەمە

بەڵام وریابە هێشتا نەوەگەلێكت هەیە

كە نازانن كارەساتی سێیەمی تۆ

لە چ ساڵێ دەستی پێكردووەو لەچ ساڵێ كۆتای دێت

وە بۆچی ئەم كارەساتە ڕودەدات .....

ئەزانم تۆ برینت قوڵەو شاری كارەساتەكانی

وە كوڕە گەورەی نشتیمانی

هێشتا تۆ بۆڕ بویی و نۆبەرەی ئەم نشتمانە دروست بووە

سەیرە زۆر زۆر سەیرە!!!

ئەڵی تۆنەبووی پشكی كاولبونت بەركەوت

ئەڵێی باوەشی تۆ نەبوو زانكۆی لەباوەش گرت

ئەڵی تۆ نەبووی شۆڕش گێڕەكات لەئامێز گرت

نا ئەوە تۆ نە بووی دوای مردنیش لە ئامێزت گرتین

تۆ نەبووی ئەگینا وا پەراوێز نەدەخرای و

وا بەدڵ ساردیەوە تێت ڕا نەدەمان

بەڵێ ئەوان تۆ ناناسن

خەفەت مەخۆ قەڵادزێ یەكەم

ئەوان ئیدی غرور بون و

هموو كەسیان بیر چۆتەوە نەك بەتەنها تۆ

دە تۆش بە فرمێسكە لێڵەكانی خۆت و

بە گۆڕستانە قەڵە باڵغەكەی ئەمڕو و

بەتارمایە ڕەشەكەی ئاسمان و

بەتارا ڕشەكەی سەرت بڵێ

پیان بڵێ و نهێنیەكە بدركێنە

كە لەخەما خەوت وی و خوێكی ڕەشت بینیوە

ئەو خەونە ڕەشەتۆ بنیوتە

لیكدانەوەكەی بدركێنە كە كارەساتی سیەمیەمە

لە ئەندێشەی خۆتەوە بەلاوەكانت بڵێ بەرەنگاری ببنەوە

ئەوە منم قەڵادزێم و نەمردوم وهاتومەتە گۆ

مەهێڵن ئەی لاو گەنجەكانم

كارەساتی سێیەم درێژە بكێشێ.



نوسینی : سەربەست حمد

خوێنكاری زانكۆ

زستانی 17/3/2010
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە