کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە ناحیەى قەراج كۆمەڵێك زێرەڤانى دەستدرێژى سیكسى دەكەنە سەر ئافرەتێكى عەرەب

Sunday, 14/10/2012, 12:00


بێوەژنێكى عەرەبى دانیشتووى ناحیەى قەراج (ئیسرا احمد عبد حمادى)،لەگەڵ كورەكوردێك بەناوى (حاتم عباس قادر) پەیوەندى خۆشەویستى دەبەستن ، جارجارەش یەكتر دەبینن ، لە دواژوانى بە یەكتر گەیشتنیان كورە كوردە زێرەڤانیەكە دواى ئەوەى كارى خۆى لەگەڵ دەكات ، زێرەڤانیەكانى هاوڕێشى لەم مەسەلە ئاگادار دەكاتەوە ، بە چوار دەكەس دەستدرێژى سیكى دەكەنە سەر، بەشێوەیەكى درەندانە و دوورلە مرۆڤایەتى ئازارى ئافرەتەكە دەدەن ،دواتر ئەم بابەتە ئاشكرا دەبێت و كەس و كارى ژنەكە پێى دەزانن ،بەگوێرەى هەندێ سەرچاوەش ، تاكو ئێستاش نازانرێ ئافرەتە لە كوێ یە كوژاوە یاخود لە ژیاندا ماوە !دواى ئەمە رووداوە سێ كەس لە زێرەڤانیەكان دەستگیر دەكرێن و لێكۆلینەوەیان لەگەل دەكرێت ،لەبەرامبەردا كاتژمێر 10ى بەیانى رۆژى شەممە رێكەوتى 13/10/2012چەند عەرەبێك هێرش دەكەنەسەر ماڵە كوردێك لە مەخموور(حكیم عباس)وزۆرلەئافرەكەدەدەن وبیندارى دەكەن وژنەكە لەهۆش خۆى دەچێت ،تاكاتژمێر 12 دەیگەێننە بنكەى تەندروستى دواتر رەوانەى هەولێردەكرێت ، ئەم رووداوە ئەگەر زووكۆنترۆل نەكرێت رەنگە كێشەى كۆمەڵایەتى ونەتەوەیی كوردو عەرەبى گەورەترى لێبكەوێتەوە . ئەوەى زۆر عەرەبەكانى توورەكردووە ئەفسەرێكى زێرەڤانى دەستى لەم كارە هەبووە بەلام تاكوئێستا دەستگیر نەكراوە و ئاشكرا نەبووە ، جێ باسە لایەنى پەیوەندیدارلەقەزاى مەخموورلە پۆلیس و ئاسایش و قائمقامیەت هیچ زانیاریەك نادەن بە رۆژنامەنووسان و دەیانەوێ ئەم رووداوە بشارنەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە