کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەسیاسەت كردنى نەریتى كوردەوارى... وەزارەتى ئەوقافى هەرێم لەگەندەلى دوور ناخاتەوە

Thursday, 29/07/2010, 12:00


ئەوقاف دەزگایەكى بەرێوەبردنى ئەو كارانەیە كە ، پیداویستیە ئایینیەكان و هەلسوراندنى سامان وسەروەت وچاوەرى كردنى بۆنە ئایینیەكان ولێكۆلینەوەى گۆزەرانى پیاوەئاینیەكان و ورێگادان بەدروست كردنى مزگەفت وكلیسە و شوێنەكانى عیبادەتە بۆ هەموو ئەو ئاینانەى كە لە گۆرەپانى هەرێمدا هەنە و رێكخستن وبەرێنمایى كردنى سەردانەكانى حەج و عومرەیە.
ماوەیەك لەمەوبەر ئەنجامى راوەرگرتنێكم خوێندەوە لە یەك لە هەفتەنامە سەربەخۆییەكان لەسەر گەندەلى لە وەزارەتەكانى هەرێم و وادیاربوو وەزارەتى ئەوقاف گەندەلترین وەزارەت دەرچوو بوو. لێرەوە دەبینین ئەم رایە گشتى یە راستگۆییەكى تێدایە ، چونكە بەداخەوە ئەم دەزگایە بۆ داپۆشینى كەمتەرخەمیەكانى وئاراستەكردنى گەندەلیەكانى بۆ بوارێكى تر، دەستى كردووە بە دەستێوەردان لەكاروبارى ئاینى ورێنمایى دەردەینێت كە لەپسپۆرى خۆیدا نیە وبەبێ نەخشە وبەبێ وەرگرتنى رەزامەندى لێژنەى بالاى فەتوا(ئەگەر هەیە) یارى لەگەل هەست ونەرێتى هەندێ لە دانیشتوانى هەرێم دەكات.
مەلایەكى سەر بەتەلفزێنى حیزبێكى دەسەلاتدار,لەرۆژنامەیەكى ئەم حیزبە بەئاشكرا دەلێت :- پێویستە ئەوقاف كۆنترۆلى مزگەوتەكان بكات ، هەر بەم بۆچوونە سیاسیانە ، ئەوقاف بۆ حورمەتگرتنى مردوان ، پێش چەند ساڵێك پرسەى كردە دانى ئێواران و هۆیەكەشى ئەوە بوو كە فەرمانبەرانى كابینەى سێ، بەیانیان كارەكانیان بەجێ دێلن ودەچنە ئەو پرسانە. ئێستا رێنمایى سەیریان دەرهیناوە كە، ووتارى هەینى لەنیو سەعات زیاتر نەبیت ونوێژى تەراویح لە 40 خولەك زیاتر نەبێت ،ووتاربیژەكانى رۆژى هەینى بەپێى بیروراى ئەوقاف ووتارەكانى دابرێژن و پرسە ببێتە دوو رۆژ وئادەمیزاد كەمرد هەر دوو رۆژ حورمەتى بۆ بەسە ، خیوەت هەر لێنەدرێت و قورئان بە(CD) بخوێندرێت وكەس بۆى نیە قورئان بخوێنیت ئەگەر پسپۆر نەبوو، كەچى ژمارەى پسپۆرانى خوێندنى قورئان لەهەرێمدا لە ئەنگوستەكانى دەست كەمترن .زۆربەى مەلا بەرێزەكان لەووتارى هەینى ئەم رێنماییە نا مەدرووسەیان بۆ خەلك خوێندەوە وبەخۆشیان پێى رازى نەبوون ، بەلام دەیانگووت (ما على الرسول الا البلاغ).
ئەوقاف ئەلقەیەكى زیادە لە هەیكلیەتى وەزارى وپێویستە بكریتە دەزگایەى سێ باڵى كاروبارى ئیدارى ئاینەكان بگرێتە باوەش .
سەیر ئەوەیە كوردستان هەرێمێكى گەورەو گرانە پێویستى بە موفتى ودار الئیفتا هەیە , ئەگەر چى موفتى عیراق كوردە بەلام كوردستان بێ موفتى یە لەگەل رێزم بۆ ئەو بەرێزانەى كە فەتواى دەردێنن بۆ بەرژەوەندى حیزبەكانیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە