کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیسلامی بین یان عەلمانی

Tuesday, 02/01/2018, 22:15


ئەگەرهەمو ئیسلامیەکان تۆزێک نەتەوەیی بونایە" نەتەوەی خۆیان خۆش بویستابایەو خەمیان لێبخواردبایە وە تەنیا دروشم و وتار نەبوایە"  وە هەروەها هەمو عەلمانیەکانیش تۆزێک مەیلیان بە لای ئیسلامدا بچوبایە..
ئەوا بێگومان زۆرێک یان هەر هیچ نەبێت هەندێک لەو کێشەو گرفت و شەر و کوشتنە سیاسی و مادی و مەعنەویانە ی کە لە ساڵانی رابردودا رویاندا لە نێوانیادا روی نەئەداو گەل و نیشتمانیش نە دەبونە قوربانی و سەریان لێنەدەشێوا..
ئەم وتەیە راستیەو لە زۆر جێگاو کۆڕو مەجلیس باسم کردوە بەڵام هەندێ موسوڵمان درەنگ یان هەر پێیان هەزم نابێت و زۆر قەڵس و توڕە دەبن و خۆیان گیڤ دەکەنەوە.. کە چی زۆر ئاساییە بە لای  بابای عەلمانیەوەو زۆریش  زوو دەگاتە قەناعەت و ددان بە راستیدا دەنێت کە بە بۆچونی من دەبوایە  بە پێچەوانەوە بوایە.. بەڵام من زانیومە ئەمەش وەک زۆر بابەتی دیکە پێویستە کەوتنە نێو بارو دۆخ و "واقع" قەناعەتیان پێ بێنێت ئەویش ئەگەرو "ئەگەر تریش" هەندێکیان.. بۆ رونکردنەوەی زیاتر با ئاماژە بە نمونەیەک بدەین، بۆ نمونە ئیسلامیەک ئەمەندەی کە خەم و خەیاڵی موسوڵمانێکی غەیرە کوردە(با ستەم کاریش بێت) هەرگیز هیچ ئەوەندە هەم و خەمی کوردێکی غەیرە موسوڵمان نیە (ئەگەر چی ستەم لێکراویش بێت) کە ئەمەش پێچەوانەی ئیسلامە راستەکەیە بەڵام کابرا کە تێنەگات و واش بزانێت کە تێگەشتوە چی لێبکەیت قوڕی کوێ بکەی بە سەریدا!؟ 
هەروەها عەلمانیەک ئەمەندەی کە دڵتەنگە بۆ عەلمانیە ت نیو هێندە کەمتریش کێشە ی موسوڵمان بە گرفتی خۆی نازانێت و هەر مێشیشی میوان نیە با ئەژداوو ئاباویشی کورد بن..
( بەڵام ئەم هەڵەیە و چارەسەر کردنی ددان پێدا هێنانی کرداریی دەوێت) کەواتە لێروە دەگەینە ئەو ئەنجامەی  کە هەر یەک لەم دو دەستەیە داوا پێچەوانەکەیان تەنیا داوا و " ادعایە" و بەس، وە ئەمەش لە مێژوی! خەباتیاندا سەلمێندراوە..  
وە ئەگەر ئەوان بە راستی دڵسۆزی مرۆڤ  بە گشتی و مرۆڤایەتی و کوردیشن  پێویستە ئاڕاستەی بیر کردنەوەکانیان بە تەواوەتی پێچەوانە بکەوە بە بێ هیچ دەمار گیری و بیر کردنەوە لە لە دەست دان یان بە دەست هێنانی ئافەرین و بەرژەوەندیە بچوک و کاتیەکان..
١/١/٢٠١٨
چاودێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە