پێویستە تاڵەبانى لەكوردستان دەربكرێت
Monday, 16/03/2009, 12:00
جەلال تاڵەبانی كوردە عێراق چیەكەى سالانى 1963 تا ئەم ساتەو ئەوساتانە ى دوایش كە لەم رۆژانەدا دەست ودایەرەكە ى چونەوە ژێر عاساكەى و لەوقسەىپرێس تیڤى پەشیمانیان كردەوە كەوتبوە ئیتر خۆم ناپاڵێو م بەڵام تائێستا تموحى بەسەرۆكى كۆمار ماوە رە نگە درێژەى زیاترى پێبدات رایگەیاند: "پێكهێنانی دەوڵەتی كوردی سەربەخۆ خەونی ناو شیعرەكانەو گۆڕینی سنورەكان كارێكی مەحاڵە".ئەم قسانە رەنگە بۆكەسێكى وەك جەلال ئاسایببَت دواتر كەهاتەوە بەردەم راى جەماوەر پەشیمانببێتەوە وەكو ئەو هەزاران قسانەى كەلەرابردوو كردویەتى ولێ ى پەشیمان بوەتەوە بەڵام بۆحیزبە كورد هەڵخەڵتینەى جەلال وبۆئەو هەمو كادیرە دەمشرەى ئەم وتانە شتێكى ئاسان نەبێت چونكە لە ندان كۆروكوبونەوە جێگا ئەوەیان خستوەتەروو كەسەربەخۆى خەونى گەورەیە بەڵام بەدلنیاش ئەمە تەنها خۆڵكردنە چاوى هاولاتى بوە هەرلەئەساسدا باوەریان بەشتێكى لەوجۆرەنەبوو خۆئەومێژوەى رابردوى جەلالى سكرتێریان وبنەماڵە قۆرخكەرەى برایم ئەحمەد ئەوەمان پێدەلێت كەبەدرێژاى مێژویان لەباوەشى رژێمە داگیركەرەكانى كوردابون هەرلە 1963 هەتا ئێستاش ئەوەى جێگەداخى بنەماڵەو كەس وكارى شەهیدانە كەجەلال هەزارەها خەڵكى ئەم وڵاتەى دابە كوشتن بەناوى سەربەخۆى سەربەستى كورد كوچى كاتێك گەیشتە دەسەڵات وقیمە ئەو ئاواتەى گەلەكەى بنەماڵەى شەهیدانى لەقەڵەم دا كەپێویستە لەسەر ئەو هەلوێستەى لەكوردستان دەربكرێت و چیتر ئەوانەى بروایان بەدلسۆزى ئەو هەیە ئەمەبەسبێت بۆیان لەهەموو هەڵوێستەكانى ناشیرینتر وخستنە روى تەواوى نیازە گڵاوزەكانى ئەوەیە كەدەلێت :"مەحاڵە دەوڵەتێكی كوردی لەنێوان توركیا، سوریا، ئێراندا بژیو ئەو وڵاتانە سنورەكانیان بە رویدا دادەخەن، بەبرا توركەكانم دەڵێم مەترسن لەئەگەریی راگەیاندنی دەوڵەتێكی كوردی سەربەخۆ، باشترە بۆ كوردەكان لەپێناو بەرژەوەندی ئابوری، كەلتوری، كۆمەڵایەتیو سیاسی لەچوارچێوەی عێراقدا بمێننەوە".
وتیشی: "یەكگرتنی كوردەكانی توركیا، ئێران لەدەوڵەتێكی كوردیدا، خەونی ناو شیعرەكانە، چۆن توركیا، ئێران یان عێراق دابەش دەكەیت، ئەوەش مەحاڵەو پێویستە جەنگێكی جیهانی روبدات بۆئەوەی ئەوە روبدات".
كەئەم دلنیاى دانانەى تاڵەبانى بەتوركەكان گەورەترین نەنگیە بۆى چونكە توركیا بچوكترین مافى سیاسى كلتورى ورۆشنگەرى نەداوە بەكوردى پارچەكەى خۆى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست