بانگەوازێك بۆ جەماوەری بەشەرفی دەربەندیخان
Tuesday, 22/02/2011, 12:00
بەرچاو ڕوونیەك بۆ دانیشتوانی بەشەرەفی شاری دەربەندیخان
پارتی وەك كاری هەمیشەیی خەریكی سەرلێشێواندنی خەڵكەو ئەو ئامانجانەی كەخۆیان پێان خۆشە دەیانەوێت بە چەندین ڕێگا بەسەر خەڵكیدا بسەپێنن ،سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرواری 21/2 پارتی كڵاو سوور و كلك زەردەكان بانگەوازێكی بەناوی دەستەیەك لە ڕۆشنبیرو خەمخۆرانی كوردستان لە دەربەندیخان بڵاوكردەوە ،بۆ ئەوەی خەڵكانی شاری دەربەندیخان لەوتوڕەیی وئاڵۆزیەی كەسەرانی پارتی خۆیان ناویانەتەوە دوور بخەنەوە ،فەرموون ئەمە دەقی بانگەوازەكەی پارتی یەو پاشتریش دەقی بەیاننامەكەی جەماوەری شاری دەربەندیخان دەخەینە ڕوو بۆ ئەوەی ئاگادار بن لە ناسینەوەی بەیاننامەكەی جەماوەر ئەم بەرچاوڕوونیەتان پێ دەڵێن
بانگەوازێك بۆ جەماوەری بەشەرفی دەربەندیخان
ئێمە وەك ڕۆشنبیرانی شاری دەربەندیخان كەلە هەموو كاتێكدا هەڵویستمان هەبووە لەئاست هەر مەترسی و تاوان و زوڵمێك كەلە گەلەكەمان كرابێت زۆر جاریش لەو پێناوەداقوربانی مان داوە .
لەم كاتەدا دۆخی جیهان و وڵاتان بەگشتی بەرەو مەترسی و تێكچوونی ئاسایش و جەنگ وماڵوێرانی و سەرگەردانی دەڕوات كەهەمووی خۆی لە ململانێی سیاسی و دەسەڵات بچڕیندا دەبینێتەوە .
ئێمە بە پێویستی دەزانین لەم كاتەدا هەڵویستی خۆمان دەربڕین و بۆ هەموو لایەكی ڕوون بكەینەوە كە دۆخی كوردستان دیموكراتی ترە وجیا لە وڵاتانی دیكە زۆر لە مەترسی زیاتردایە و چاو وتەماعی دوژمنانی لەسەرە و هەمیشە لە پیلانی مەترسیداردان بۆ ناشرین كردن و تێكدانی ئەزموون و دەسەڵات وئاسایش و حكومەتی هەرێم و ناوبانگی گەلەكەمان .
داواكردنی سەروەری یاساو خزمەتگوزاری زیاتر و بنبڕكردنی گەندەڵی هەموو لایەك مان خۆشحاڵ دەكات ، بەڵام وەك ئاماژەمان بەمەترسی یەكان دا لەم ساتەدا و سەبارەت بە خۆپیشانانەكان لە شار و شاروچكەكانی هەرێمی كوردستان بە بێ وەرگرتنی مۆڵەتی یاسایی و حساب نەكردن بۆ دەزگاكانی حكومەتی هەرێم و بێ ڕاوەرگرتنی هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كۆمەڵێك خەڵك بێ بەرنامە و بێ داواكاری ڕەوا هەستاون بەناوی نوێنەری هەموو خەڵكەوە كەوتونەتە هاندانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و بەناوی خۆپیشاندانەوە لە هەوڵی پەلاماردانی دەزگاكانی حكومەت و دەزگاكانی ناوخۆ و بارەگای لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و سوكایەتی كردن بەدەسكەوت و قوربانیەكانی ئەم گەلەو ئەزموون و ئاسایشی كوردستانەكەمان بەرەو مەترسی و جەنگ وخوێن ڕشتن دەبەن 0تایە و ئۆتۆمبیل سوتاندن و تاڵانی و هاندانی نابەجۆر و هەڵكوتانە سەرهەرلایەك و خۆسەپاندن بەسەر یاسا لەبەرژەوەندی كەس نیە
ئەم ئەزموونە بەری ڕەنجی هەموو لایەكمانەو پێویستە هەموو هاونیشتیمانیەك وەك گیانی خۆی بیپارێزێت ، بە پێویستی دەزانین بۆ هەموو لایەكی ڕون كەینەوە ئەم گرژیەی هەرێمی كوردستان جگە لە ململانێی سیاسی و دەسەڵات بەولاوە هیچی تر نیە ، ئەگەر هەر گرژیەك و خوێن ڕشتنێك ڕووبدات و زیاتر پەرە بسێنێت ئەوا كار و كەسابەت و ژیانی هەموو لایەكمان دەكەوێتە مەترسی و قەیرانەوە .
داواكارین لەسەرجەم هاوڵاتیانی كوردستان و شارەكەمان بە ژیرانە ە هۆشیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن و ڕووی داوامانلە هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵانی خەڵك بە گشتی و بەتایبەت مامۆستایانی ئایینی دەوری باڵایان هەبێت بۆ هێوركردنەوە بەتایبەت باوك و دایكان كە داوا لە ڕۆڵەكانیان بكەن بۆ ئەوەی دوور بن لەمەترسی و با زیاتر كەس زەرەرمەند نەبێت چونكە هەموو لایەك بەرپرس و بەشدارین لەئاست هەر ناخۆشیەك لەم ووڵاتەدا .
لەگەڵ هیوای خۆشی بۆ هەموو لایەك
دەستەیەك ڕۆشنبیرو خەمخۆرانی كوردستان لە دەربەندیخان
20/2/2011
لەلایەك ترسێكی زۆر بە بانگەوازەكەیانەوە دیارەو لەلایەكی ترەوە دیانەوێت بەو جۆرە جەماوەر بترسێنن لە بوونی هەر ڕووداوێك !!
ئەمەش دەقی بەیاننامەكەی جەماوەری شاری دەربەندیخانە كە لەوخۆپیشاندەرانە پێك هاتووە .
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
سەرەتا بەناوی جەماوەری شاری دەربەندیخان
بەوپەڕی توانا و بە هەموو هەوڵێكی شارستانی پشتیوانی خۆمان بۆ دانیشتوانی شاری سلێمانی دەردەبڕین و هاوسۆزی و پشتگیری خۆمان بۆ هەر دەنگێك دووپات دەكەینەوە كە داواكاری چاكسازی و گۆڕانی ڕیشەیی دەكەین لەم سیستەمە چەق بەستووەی هەرێمی كوردستان كە گەندەڵی سەراپای ژیانی حوكمڕانی ئەم هەرێمەی داگیر كردووە ، بۆیە لای خۆمانەوە جگە لەو داواكارییانەی خەڵًك لە شاری سلێمانی كە داواكاری خەڵكی كوردستانن .
وەك خەڵكی (دەربەندیخان) كۆمەڵێك داواكاریمان هەیە كە داواكاری ڕۆژانە پەیوەستە بە ژیانی تاك بە تاكی ئەم شارە داوای پشتیوانی و هێمنانەو شارستانیانەی تەواوی چین و تویژەكان و دەزگا حكومیەكان و گشت لایەنەكان و گشت جەماوەری شاری دەربەندیخان كە دەست لەناو دەست بكەین و خەباتی مەدەنیانە بكەین بۆ جێ بەجێ كردنی داواكانمان لە دەسەڵاتداران .
داواكاریەكانمان ئەم خاڵانەی لای خوارەوەیە :-.
2. چاككردنی بواری خزمەتگوزاری لەم شارەدا بە تایبەت خزمەتگوزاری تەندروستی.
3. چاككردنی كارەبای نیشتیمانی لە شارەكەدا بە جۆرێك هاوشێوەی كارەبای قەزای (دوكان) ی لێ بكرێت بە حوكمی بوونی ویستگەی كارەبا لەم شارەدا .
4. ڕێگەدان بە دروست كردنی یەكەی نیشتەجێ بوون بۆ ئەوەی خەڵكی هەژار و كرێ نشین سودی لێوەربگرن .
5. دروست كردنی لیژنەیەك بۆ بەدوادا چوون بۆ نەهێشتنی گەندەڵی بەتایبەت لەم شارەدا .
6. چارەسەر كردنی كێشەی گەنجان و دابین كردنی جێگەیەك بۆ گوێگرتن لە داخوازیەكانیان .
7. چارەسەر كردنی كێشەی خوێندكاران و دابین كردنی پێداویستی پەروەردەیی فێربوون 8. دامەزراندنی ئەو گەنجانەی كە خوێندنیان تەواو كردووە كە ئێستا دانیشتووی ماڵەوەن
9. واز هێنان لە ووتەی ناشرین و ئاژاوەگێڕ لەبەرامبەر خۆپیشاندەراندا
هاوڵاتیەكی دەربەندیخانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست