شاخەوان ئیدریس و هوشیار زیرۆ دوو دزە گەورەكەى بەڕێوەبەرایەتى سینەماى هەولێر
Saturday, 05/06/2010, 12:00
یەكێك لە داهێنانە سەیرەكانى حكومەتە گەندەلەكەى پارتى و یەكێتى دامەزراندنى دەزگاى بەناوهونەرى و رۆشنبیرییە بۆ دزینى داهاتى ئەم میلەتە بەدبەختە بەڕێوەبەرایەتى سینەماى هەولێر یەكێكە لەو بەرَێوەبەرایەتیانەى كە زۆرترین دزى و گەندەڵى تیا رویداوە، هەر لە سەرەتاى ئەم بەڕێوەبەرایەتییەوە دووكەس بەناوى هونەرمەند كە ئەویش شاخەوان ئیدریسى بەڕێوەبەرى ئێستاى سینەماى دزو هوشیار زێڕۆى دزو رێكخەرى دزیە .ئەم دوانە هەر لەسەرەتاى دروست بونى ئەم بەڕوەبەرایەتییەوە سەریان كردوە لە دزى ئەو پارەیەى كە بۆ كارى هونەرى دێتە ئەم بەڕێوەبەرایەتیە .بۆ نمونە لە بەناو ڤیستیڤاڵى كورتە فیلمى ئەم ساڵدا بەناوى دار بەروى زێرین كە بڕەكەى (240)ملێۆن بوو ، ڤیستیڤاڵەكە رەنگە هەر (120)ملێۆنێكى تێچوبێ ، ئەو (120) ملێۆنەكەى تریش چوە گیرفانى شاخەوانى دزو هوشیار زێرۆى مامۆستاى دزى ، هەروەها باى دەیان دەفتەر دۆلار كۆنە كامێرا و كەل و بەلى سینەماى بەكارهاتوى هونەرمەند جانۆ رۆژبەیانین لە سەر ئەم بەڕێوەبەرایەتیە كردوەتە ماڵ كە كەس بەكارى ناهێنێ ، جگە لەوە مانگانە نەسرییەى ئەم بەڕێوەبەرایەتییە كە پێنج ملیۆن دینارە هەموى بەوەسڵى تەزویر پڕدەكەنەوە بۆخۆیانى دەبەن ، هەروەها ئەم دوو برادەرە بۆ هەڵلوشینى پارەى میلەت دەڕۆن سیناریۆى لاواز بەناوى برادەرى خۆیان پەیدا دەكەن و پاشان پارەى بێ شومارى پێوەردەگرن و دەیخەنە گیرفانى دراوى خۆیان لە سەر حسابى ئەم هەموو هونەرمەندە . ئەمانە مشتێكن لە خەروارى ئەم دزانە كە بەڕۆژى روناك و بە بەرچاوى وەزارەت و یاساوە ئەنجامى دەدەن و كەسیش نیە بڵێ لە پشت چاوتان دوو برۆیە . ئەم دوو دزە بێ رەوشت و بێ ویژدانەش فەلەكەدین كاكەیی وەزیرى پێشوى رۆشنبیرى كە بە (دزى بێدەنگ ـــــ كاتم سرقە) ناسراوە دایناون لەوبەڕێوەبەرایەتیە ، هەروەها ناوچەى فەرمانبەرانى لقى دووى پارتیش شەریكە دزیانە و پاڵپشتیان دەكات . من لێرەدا دەپرسم كە وەزیرى ئێستاى رۆشنبیرى ، بۆچى لە ئاست ئەم دزى و تاڵانیەى سەروەت و سامانى وەزارەت و میلەت بێ دەنگە ؟!! ئایا كاتى ئەوە نەهاتوە ئەم بەڕێوەبەرایەتیە كە هیچ سودێكى نیە نە بۆ هونەرو نە بۆ میلەت ، كە تەنیا ئەم دوو دزە خۆیانى پێ دەوڵەمەنددەكەن دابخرێ ؟!! ئاخر لە كۆیی ئەم دونیادا بوە حكومەت بەڕێوەبەرایەتیەك بۆ دو كەس دابمەزرێنێ ئەوانیش بەئارەزوى خۆیان دزى بكەن؟!! ، بەڕێزان وەزیرى رۆشنبیرى و لیژنەى بەناو نەزاهەى بەرلەمان و خودی پەرلەمانیش ، ئایا دەتونن وەڵامى ئەم مەتەڵە سەیرەى جیهان بدەنەوە؟!!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست