کیَِ بەرپرسە لە داخستنی تەلەفزیۆنە تاقانەکەی ھەورامان حکومەتی ھەرێم . یان ھەورامیەکان . ؟
Thursday, 08/11/2012, 12:00
لەوانەیە ئەم بابەتە کۆمەڵێک بابەتی تر بوروژێنێت و تەنانەت بە بابەتەوە نەوستێت و پرسیاری گەورەتر بخاتە بەردەم ڕای گشتی . چونکە ھەورامان وەک ناوچەیەکی جوگرافی و ھەورامیش وەکو دیالکتێک و شێوەزارێک کە لە ئەدەبیاتی کوردیدا بە گۆران ناسراوە بونەتە ھێمایی رەسەنایەتی کوردو مێژووی کورد.وەھێمای رەسەنایەتی کوردی بە کلتوری ھەورامی یەوە بەرجەستە بووە. لەسەرەتاوە و لەکاتی موڵەت وەرگرتنی ئەم کەناڵَەدا چاووم بە نوسراوێک کەووت کە نوسرابوو . (لەڕووی ئەمنیەوە لاریمان ھەیە لە موڵەت پێدانی کەناڵی تەلەفزیۆنی ژیوا) پیم وابو لەناو ئەم نوسراوەدا ھەڵەیەکی چاپ ھەیە لەوانەیە لاریان لە کەسێک بێت یان ئەو گروپەی ناوی خۆیان ناوە ژیوا. بەڵام ئیستا بۆم دەر دەکەوێت ئەوان بەراستی (ھەورامی) بە خەتەر لەسەر ئەمنی قەومی کوردی دەزانن. چونکە ئەو (٥٦) کەسەی کە واژۆیان کۆ کردبویەوە بۆ ئەوەی سۆرانی بکەنە زمانی ستانداری گوردی ھەمان قسەیان بەرامبەر بە (د. عیرفان موستەفا) مامۆستای زانکوی ێلاحدین کربوو. کە بێیان وتوە تۆ خەتەری لەسەر ئەمنی قەومی کوردی . لیرەدا پرسیارێک دیتە ئاراوە . ئایا بەراستی ھەورامی ترس لەسە ر ئەمنی قەومی کوردی دروست دەکات؟ دەبێ کی وەڵامەکەی بداتەوە .؟؟؟ لیرەدا نامەوێت زیاتر بچمە ناو ئەو باسانەوە تەنھا باس لەتەفزیۆنە ھەورامیەکە دەکەم . لەدوای وەرگرتنی موڵەتی فەرمی بۆ ئەم کەناڵەو دەست کردن بە پەخشی ئەم تەلەفزیۆنە. بەدەیان جار گوێ بیستی قسەو قسەلۆک بووم سەبارەت بەم کەناڵە . دەوترا ئەم کەناڵە (حمەی حەسعید)بەرپرسیەتی کە چی ئیستە دەزانم ھیچ کەس ئەوەندەی ئەو برادەرە دژی دروست بونی ئەم کەناڵی نی یە . دەوترا (دیاری حسین بەگ) ئەم کەناڵەی داناوە . کە دەرکەووت تەنھا یەک دیاری عیراقی بۆ ئەم کەناڵە سەرف نەکردووە و ئاگای لەو کەناڵە نی یە. دەوترا (سەرباز ھەورامی) لە پشت دانانی ئەم کەناڵەوەیە کە دەرکەوت تەنھا وەکو کەسایەتیکی خەڵکی ھەورامان ٢ دەفتەر دۆلاری ئەمریکی ھاوکاری ئەم کەناڵەی کردووە . دەوترا ئەم کەناڵە پارتی دیموکراتی کوردستان دایناوە و ھاوکاریش لەوەوە وەر دەگرێت . کەچی ئیًستا پارتی ناھێڵت ئەندامەکانی نزیکی ئەو کەناڵە بکەوون. . ئەی داخۆ بەڕاستی ئەم کەناڵە ھی کێیەو کی سەرپەرشتی دەکات. ئەوەی من ئاگادار بم تەنھا چەند کەسێک لەو کەناڵە دەبینم بەبێ ھیچ مەرامێکی حیزبی و ھەست کردن بە مەسئولیەتی ئەخلاقی و ھەورامی ھیچی تر لە ھەگبەیاندا نی یە . وە ئەوەی زیاتر سەرنجی راکیشام ئەم بابەتە بنوسم ئەوەیە کە راپۆرتێکم لە تەلەفزیۆنی ژیواوە بینی باسی لەداخستنی ئەم کەناڵە دەکرد . لەبەر نەبوونی ھاوکاری و نەبونی ئیمکانیات ئەم کەناڵە دادەخرێت. لیرەدا بۆمان ھەیە بپرسین کۆا خاوەنە بازاڕیەکانی ئەم کەناڵە ؟ ئایا ئەگەر ئەو گروپەی کەناوی خۆیان ناوە ژیوا بیریان لەوە نەکردبویەوە کەدەبێت ستراتیژی بەریوەبردنی کەنالێک دا بنێن بۆ ئەوەی حاڵیان نەگات بەم ڕۆژە!!!! دەبێت کێ بەرپرسیاربێت لەداخستنی ئەم کەناڵە . لیرەدا من دەڵێم تەنھا حکومەت بەرپرس نەیە لەداخستنی بگرە ھەورامیەکانیش بەرپرسی مێژووی دەبن . لەبەر ئەم خاڵانەی لای خوارەوە
١- حکومەتی ھەرێم و تەنانەت سەرۆکی حکومەت بەرپرسن لەداخستی ئەم کەناڵە چونکە ئەم کەناڵە تەنھا کەناڵێکی ئاسایی نیە و گروپێک یان چەند کەسێک بەر پرسبن لێی .ئەگەر ئەو ھەورامان پشت گووێ بخات ئەوا ھەورامیەکانیش حکومەتەکەی ئەو لە بیر دەکەن . ھەمو رێگایەک دەگرنە بەر بۆ بەدەست ھێنانی مافی خۆیان.
٢- ھەردو حیزبی دەستەڵات دار (پارتی و یەکیەتی) بەرپرساریی گەورەیان دەکەویتە سەر چونکە ئەوەندە قەرزاری ھەورامان و ھەورامیەکانن کە بەھەزران کاری لەو جۆرە ناتوانن خۆیان لە قەرزاری خەڵکی ھەورامان قوتار بکەن . وە دڵنیابن ھەورایەکان ھەڵوێستی تریان دەبێت بەرامبەریان.
٣- ئەو بەرپرسە ھەورامیانەی کە خزمەتی حیزباکانیان دەکەن و بیریان چوتەوە کە ئەوان پێش ئەوەی ھەر پۆستێکیان ھە بێت ھاوڵاتی ھەورامانن و بەرپرسیارن لە خەڵکی ھەورامان .
٤- ئەو دۆڵەمەندانەی ھەورامان کەتوانایان ھەیە دڵنیا بن ھەزاران کەسی دۆڵەمەند مردوون و ھیچ ناوێکیان لە لاپەرەکانی مێژوودا نە نوسراوە . ئەوە تەنھا ڕۆشنبیری و خزمەتی خەڵکە ناویان بە زیندوویی لە مێژوودا دەھێلێتەوە.
بۆیە من دەڵێم پێش ئەوەی خەڵکی ھەورامان نەفرەت لە حکومەت و لە حیزبەکان بکات دە بێت بەزوترین کات بە ئاگا بێنەوەو نە ھێڵن ئەو کەناڵە دابخرێت چوونکە دووای ناتوانن داوای دەنگ و یارمەتی لە خەڵکی ھەورامان کەن .
سەباح هەورامى/ خویندكارى بەشى یاسا . لە زلنكۆى سلیمانى.
تێبینی /
لیرەدا ناوو وێنەی چەندین بەر پرسی حیزبی حکومی خەڵکی ھەورامانتان بۆ بڵاو دەکەینەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست