گەلێكی ئازا و هۆشیار لە ژێر دەسەڵاتێكی زۆر گەمژەدا ..... بەرەو ڕاپەڕین
Monday, 07/02/2011, 12:00
شەڕەكە نزیك دەبێتەوە , ڕۆژ بەڕۆژ خۆئامادەكردنی گەنجان و سەرجەم چین و توێژەكان لە پەرەسەندنێكی كەم وێنەدایە بۆ ڕۆژی زێڕینی حەق و حساب ,سەیرەكە لە گەمژەیی بێ وێنەی دەسەڵات و دووپارتە ڕزیوەكەدایە,وەك بە چكە نەعامە چۆن لەمەترسی دا سەری دەشارێتەوە و هیچ نابینێ وادەزانێت لەچاو وون بووەو نابینرێت..ئەم دەسەڵاتە سیاسی و ئیداری یەی ئەم هەرێمەی ئیمەش وای بەسەر هاتووە..لەكاتێكدا ئەم هەرێمە نوقمی گەندەڵی یەو خنكانی ئەوان نزیك بۆتەوە...بزووتنەوەی گوڕان كەبێشتریش خۆی ڕاگەیاندو میللەتی لە ڕاپەڕین دوور خستەوە و وای گەیاند لە ڕیگەی پاڕلەمانەوە و بەقانوون ئەم ووڵاتە دەكاتە شامی شریف و لەسایەی ئەم ناوەی ئەوان دا گۆڕان دەكرێت..كەئەوانیش بەشێكی گەورەی تاوانی نیشتمانییان لە ئەستۆدایە بەوەی ڕیگر بوون لە ئاستی زووگەشتن بە ڕۆژی حەق و حساب...سەیری گەمژەیی پارتە كۆمپانی یەكانی كوردستان بكەن چۆن چاوی خۆیان دەنوقێنن لە ڕاستی ڕووداوەكان و گەورەترین كێشەی سیاسی و ئیداری و نەتەوەیی بچوك دەكەنەوە بۆ كێشەی نێوان گۆڕان و پارتی یەكێی,یان نەوشیروان و بارزانی و تاڵەبانی...ئای گەمژەكان دەتانەوێت میللەت چاوتان لێ بكات و بەدووای ئێوەدا خۆی بگەمژینێ...شەوو ڕۆژ لە ناو بارەگا ڕزیوەكانتانا دیدار ئەنجام دەدەن و دڵی خۆتان خۆش دەكەن مەرگتان دوورە گوایە ڕای شەقام لەگەڵ پاراستنی ئێوەدایە ئێوەیەك پاراستنی بەرژەوەندی و سەروەتی خۆتان بە هی نشتمان پیشان دەدەن و سەروەتی نیشتمانیش بە ماڵی خۆتان دەزانن كەرامەت و گەورەیی و سەروەری نەتەوەیەك لە خۆتانی نەخۆش دا دەبیننەوە..هەموو دەست كەوت و سەروەری یەكان ماڵی میللەتن هەموو گۆڕانەكان لەمێژوودا میللەت بەدەستی هێناوە بەڵام متمانەیان دابە دوو پارتە خائن و فاشلەكە ..تا وای لێ هات ووڵاتەكەیان نوقمی بێ ئومێدی كردوو بەم ڕۆژەیان گەیاند كەوا میللەت لە دانانی نەخشەیەكی جەهەنەمی دایە بۆیان...ئەمانە دوای ئاشبەتاڵ دوای كارەساتی هەكاری دوای سلێمانی موعینی..دوای ئەنفال دوای شەڕی ناوخۆ دوای 31 ی ئابی دۆڕاندن و ڕوورەشی دوای تەسلیم بوون بە كۆنە بەعسیەكانی بغدا دوای جاشایەتی بۆ تورك و ئێران دوای خواردنی ماف و بودجەی هەرێمێكی گەورە دوای دوای دوای ناوتری.........هێشتا خۆیان بە خەم خۆرو كوێخای ئە م گەل و ووڵاتە دەزانن ..دەیانەوێ نەبەزن...بیرمانە بێش ڕاپەڕینی بەهاری 1991 خلف و علی و علاو ئەسوەدیش وایان دەفەرموو بەڵام گەل فەرمووی بۆ دۆزەخ ڕەنگە تەنها جیاوازی مردنتان لەوەدابی ئەوان بە دەستی پیاوەكان كوژران بەڵام ئێوە بە دەستی ژنە ئەنفال و ژنە زوڵم لێكراوەكانی كە خۆتان زوڵمتان لێ كردوون. بكوژرین..بگەڕیینەوە سەر بچوك ڕوانینی گەمژانەتان بۆ بارو دۆخەكە , كە دەتانەوێت وەك عەقلی بچوك و ئیفلیجی خۆتان سەیری بكەن و هەوڵ بدەن خەڵكیش وەك ئیوەی فاشل و تاوانبار بیر بكاتەوە ..لە بیرتان نەچیت چەند ساڵ پیش گۆڕان و نەوشیروان لە گەرمیان و هەڵەبجە خەڵك ڕاپەڕی بەشی زۆری میللەت ساڵانیكە دارو چەواڵ كۆ دەكاتەوە بۆ ئەو دۆزەخەی بۆتان دادەخات ئێستا نزیك بۆتەوە و خۆشبەختانە بۆ میللەت ئێوەی گەمژە خۆتانی لێ كەر وكەڕ دەكەن..میللەت ساڵانێك بوو چاوەڕوانی ئەوە بوو یەكێك لەپارتەكان چاك سازی دەكاو ئەوی تریش چاوی لێ دەكات بەڵام هیچ ..دوواتر ووترا ئەم نەوشیروانە دەیكات بە سەردەمی محمدی مهدی و ئەوەندە عەدالەت باڵا دەست دەبی گورگ و مەڕ بەزستان باوەش دەكەن بە یەكدا تا سەرمایان نەبیت...ئەمڕۆ ڕووداوەكان لەناو پارت و بزووتنەوەی سیاسی دا تاوتوی ناكرێ یان ئامادە سازی بۆ ناكرێ بەڵكو لەناو شەقام و گەنجان و زانكۆ و پەیمانكاندا و لە ناو سەرجەم چین و توێژەكان دا ئەم ئامادە باشی یە خۆی دەنوێنێ بەسەدان هەزار گەنجی لە 14 ساڵ بو سەرەوە نائومیدە لەئایندەی خۆی گەر لە سایەی ئێوەی دزو كەندەڵ دا بیت..بۆیە خۆشبەختانە هەستیان بەوە كردوە بەشوڕشی گەنجان بۆ ڕووناكی ئایندە دەتوانن ژیانی شایستە بۆ خۆیان و ووڵاتەكەیان بەدەست بهینن و بگەن بە ماف و ئازادی یەكان..بیرتان نەچیت هەموو دەسەڵاتە دكتاتۆرەكان سەدان هەزار چڵكاو خۆرو كاسەلیسیان هەبوو بەڵام لە چركەساتەكانی هەق و حسابدا بوون بە هەڵم...زبڵدانی مێژوو پیرۆز لە ئێوە و ئازادیش پیرۆز لە نیشتمان.....كۆمیتەی ئامادەكاری گروپی گەنجان بو ڕۆژی ئازادی..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست