روونكردنەوەیهک لهلایهن دەزگای ئیسرائیل كوردهوه
Wednesday, 25/07/2012, 12:00
روونكردنەوە
رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 22/7/2012 لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە بەناوی(سامویل كرمشانی)هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە گوایە ناوبراو نوێنەری دەزگای ئیسرائیل كوردە لە ئەوروپا و تیایدا ئاماژەی بەوەی داوە كە هاوكاری ئێمە سەرنووسەری گۆڤارەكەمان(مەولود ئافەند) ئەو ماوەیە لە كەمپی ئەشرەف بووە لای موجاهدینی خەلق، دواتر هەر ئەو كەسە لە رێگەی ترەوە ئەوەی بڵاوكردۆتەوە كە ئەو خاوەنی ئەو لێدوانە نییە و ئەم ئیمێلە ساختە بووە بۆ ماڵپەڕ و دەزگاكانی راگەیاندن نێردراوە، لە هەمان كات هەر بەخۆیشی بڵاوی كردۆتەوە كە گوایە كاك مەولود لە رێگەی ئیمێل و تەلەفۆنەوە لە بولگاریا پەیوەندی پێوە كردووە.
ئێمە وەكو دەزگای ئیسرائیل كورد سەرتاپای ئەو هەواڵانە بە درۆ دەخەینەوە و دووبارەشی دەكەینەوە كە ئەو كەسە واتا(ساموێل كرماشانی) هیچ پەیوەندییەكی بە دەزگاكەی ئێمەوە نییە بۆیە مافی ئەوەی نییە بەناوی ئێمەوە قسە بكات و بە مافی كەسیشی نازانین لێدوانی لێ وەربگرێت بەناوی دەزگاكەی ئێمەوە، ئەو وێبلاگەی بەناوی ئێمەش دروستكراوە لەلایەن ناوبراوەوە دوور و نزیك پەیوەندی بە ئێمەوە نییە ئەمە تەنها چەواشەكارییەكی سیخوڕی و هەواڵگرییە كە ئەو كەسە بەڕێوەی دەبات. ناوزڕاندن و سووكایەتی كردن بە ستاڤ و هاوڕێ و دۆستانی ئێمە لەلایەن ئەو كەسەوە مایەی سەرسوڕمانی هەموومانە كە لەو رۆژەوەی كاك مەولود ون بووە ئەو كەسە پەیدا بووە، بۆیە هەر لەسەرەتاوە ئێمە وەك دەزگای ئیسرائیل كورد ئەو كەسەمان بە سەرەداوی ون بوونی كاك مەولود زانیوە، ئەو دۆست و هاوڕێ بەڕێزانەی كە ئەو كەسە لەماوەی رابردوو هێرشی كردونەتە سەر و هەوڵی ناوزڕاندنی داون بەخواست و ویستی دوژمنانی كورد و دەزگاكەمان بووە.
ئێمە هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە ئەگەر هەر چارەنووسێكی مەولود ئافەند بەدیاربكەوێت ئەوا بەشێوەی فەرمی هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە، تكا لەهەموو ماڵپەڕ و دەزگاكانی راگەیاندنیش دەكەین كە تاكە سەرچاوەی لێدوان و هەواڵی دەزگای ئیسرائیل كورد بۆ هەموو پرسەكان بەتایبەت پرسی ونبوونی مەولود ئافەندە، ئەگەر هەر ئیمێلێك فەرمی نەبوو ئەوا ئێمە لێی بەرپرس نین.
جارێكیتر رایدەگەیەنین كە هەر لە سەرەتاوە ئێمە ئەو كەسە واتا(ساموێل كرماشانی) بە بەرپرس دەزانینەوە لە گیان و چارەنووسی هاوكارمان(مەولود ئافەند) هەر ئەو كەسە بەرپرسە لە تەواوی ئەو هەواڵ و چەواشەكاری و شێلو كردن و سەرقاڵكردن و ناتەبایی نانەوە له كەیسی كاك مەولود بۆیە ئێمە بەشێوەی فەرمی رووبەڕووی یاسای دەكەینەوە.
ئێمە نەماندەویست وەڵامی بدەینەوە، بەڵام ئەگەر كار بگاتە ئەوەی یاری بە چارەنووسی كاك مەولود بكات بە هەواڵ و زانیاری چەواشەكاری و هەڵبەستراو ئیتر ئێمە دەستەوەستان ناوەستین و ناوبراو رووبەڕووی لێپێچینەوە و یاسا دەكەینەوە لە هەر كوێیەك بێت.
شێرزاد عومەر
بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەزگای ئیسرائیل كورد
www.israelkurd.com
[email protected][email protected][email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست