لەدووەم رۆژی كۆنگرەدا جەلال سكرتێرە نەخۆشەكەی یەكێتی بەخۆی و گۆچانەكەیەوە سەریانحستە سەر مەسرەح، لەو دووەم رۆژەدا هەموو ئەندامانی كۆنگرە دەیانوت ئەم راپۆرتە شانۆكە خۆش دەكات، بەشێكی زۆر ئومێدیان بەپیرە خەڵەفاوەكەی یەكێتی هەبوو، بەڵام هەمو ئومێدەكانی كۆنگرەی لەسێ سەعاتی رۆژی 2-6دا خستە ژێر گڵ. راپۆرتەكەی...
جەلال لەدووەم رۆژی كۆنگرەی سێیەمدا راپۆرتی خوێندەوە كە لەئایندەیەكی نزیكدا تەوەرەكانی ئەو راپۆرتە بڵاودەكەینەوە لەكوردستان پۆستدا، چونكە یەكێك لەو فەقەرانەی كە جەلال هێرشی كردۆتە سەر كوردستان پۆست بووە، بۆیە لەدوای ئەو راپۆرتە ئەو سەركردایەتییەی ئێستا هەڵوەشایەوەو سەرپەرشتیكردنی كۆنگرە رادەستی لیژنەیەك...