كوردستانپۆست لەراپۆرتی جەلالی سكرتێری یەكێتیدا یهکێ له تهوهره گرنگهکان بوو؟
Saturday, 05/06/2010, 12:00
لەدووەم رۆژی كۆنگرەدا جەلال سكرتێرە نەخۆشەكەی یەكێتی بەخۆی و گۆچانەكەیەوە سەریانحستە سەر مەسرەح، لەو دووەم رۆژەدا هەموو ئەندامانی كۆنگرە دەیانوت ئەم راپۆرتە شانۆكە خۆش دەكات، بەشێكی زۆر ئومێدیان بەپیرە خەڵەفاوەكەی یەكێتی هەبوو، بەڵام هەمو ئومێدەكانی كۆنگرەی لەسێ سەعاتی رۆژی 2-6دا خستە ژێر گڵ.
راپۆرتەكەی جەلال لەچەند تەوەرەیەكدا دەسوڕایەوە كە دوو تەوەرەیان بەلای ئەندامانی كۆنگرەوە زۆر سەرنج راكێش بوو ئەویش چۆن مامەڵە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا بكەین، دووەم میدیا ئەهلییەكان و بەتایبەتی كوردستانپۆست كە بووە بەمینبەری دژایەتی سەركردەكانی یەكێتی و پارتی و چۆن روبەڕویان بوەستینەوە.
ئەگینا هەموو تەوەرەكانی تری ئەو راپۆرتە هەر ئەو قسانەن كە جەلال لەسەدان كۆڕو كۆبوونەوەدا وتونیەتیەوە، بۆ نمونە روكردنە خانووە قوڕەكان واتە پێویستە هەوڵ بدەین خزمەتی گەڕەكە هەژارنشینەكان بكەین و تا ئەم كاتە كادرانی یەكێتی وەك پێویست نەیانكردووە، داڕشتنی پەیڕەو پرۆگرامێكی نوێ كە كە لەگەڵ كەشی یەكێتی گونجاو بێ، پەیوەندی یەكێتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و عێراق و ئەمریكا و دنیا.
بۆیە ئەوەی بەلای ئەندامانی كۆنگرەوە گرینگ بوو ئەو دوو خاڵە بوو كە باسم كرد و جەلالیش بەم شێوە لەسەر یان دووا یەكەمیان هەموو ئەندامانی كۆنگرە دڵگەش بوون بەوەی لەو كۆنگرەیە جەلال، گۆڕان نەكاتە تەوەرەیەك، بەڵام ئەو ئومێدە هەر زوو زەرد بوو نزیكەی نیو كاتژمێری پێوە كوشت چونكە زۆربەی ئەندامانی كۆنگرە بیستبویان كە چەند ئەندامێكی دێرینی یەكێتی نموونەی عومەر شێخ موس و یوسف زۆزانی و چەند كەسێكی تر بەشداریان كردووە لەسەر نوسینەوەی كۆنگرە، بەڵام وادەرنەچوو دەریشكەوت ئەو راپۆرتەی لەپلینێۆم یشدا كە جەلال خوێندیەوە خرایە مل مەلا بەختیار وا نەبوو بەڵكو جەلال خۆی بوو تەنانەت بەر لەكۆنگرەو لە دوا كۆبونەوەی كۆمیتەی سەركردایەتیدا وتبوی بە راپۆرتی ئەم جارەش نەوە دێنمەوە قسە، بەڵام ئەو خەوەی جەلال نەهاتە دی و كاك نەوشیروان نەهاتەوە قسە.
جەلال مەسەلەی رۆژنامە ئەهلیەكان و هەندێ كەناڵی ئەهلی بەستەوە بەبزوتنەوەی گۆڕان و داوای لەگۆڕان كرد واز لەهاوكاری ئەو رۆژنامەو كەناڵانە بهێنێت و داواشی كرد كە كەناڵێكی وەك كوردستانپۆست كە هەمیشە بۆ دژایەتی یەكێتی و پارتی دروستكراوە، پێویستە گۆڕان واز لەهاوكاریكردنیان بهێنێ و لەرێگەیەوە دژایەتی یەكێتی نەكات.
ئەندامانی كۆنگرە سەرسام بوون لەناوهێنانی كوردستان پۆست و میدیای ئەهلی و ئازاد و باوەڕیان نەبوو ئەوەندە جەلالی تەنگەتاو كردبێت، ئەندامانی كۆنگرە وایان دەبینی كە ئەمە پەیامی مەسعودیش بێت بەهەمان شێوە بۆ گۆڕان.
جەلال لەتەوەرێكی ترا ئیعترافی بەوە كرد كە گەندەڵی سەری یەكێتی خواردوە و وایلێهاتوە بنەبڕ ناكرێ و پێویستە هەموو بنەبڕی بكەن.
لەمادەی 140 و كەركوك دا هێندەی قسەی لەبرایەتی كوردو عەرەب كرد ئەوەندە باسی ئەو زوڵم و ئیهانەیەی عەرەب و توركمان نەكرد كە لەشاری كەركوك بەرامبەر كوردی دەكەن.
كاتێك باسی خوێنی تازەو گەنج و لاوانی كرد بۆ سەركردایەتی ئەو حزبە بووە بۆڵە بۆڵ و هەر یەك لەلایەكەوە دەیوت راستە گەنج و خوێنی تازە بەڵام پیاو و كوڕەكانی خۆتان دەهێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست