کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەدووەم رۆژی كۆنگرەدا (دلێری سەید مەجید)یان بەفیكەو هوها هێنایە خوارەوە

Thursday, 03/06/2010, 12:00


جەلال لەدووەم رۆژی كۆنگرەی سێیەمدا راپۆرتی خوێندەوە كە لەئایندەیەكی نزیكدا تەوەرەكانی ئەو راپۆرتە بڵاودەكەینەوە لەكوردستان پۆستدا، چونكە یەكێك لەو فەقەرانەی كە جەلال هێرشی كردۆتە سەر كوردستان پۆست بووە، بۆیە لەدوای ئەو راپۆرتە ئەو سەركردایەتییەی ئێستا هەڵوەشایەوەو سەرپەرشتیكردنی كۆنگرە رادەستی لیژنەیەك كرا كە لیژنەی سەرپەرشتی كردنی كۆنگرە بووەو ویسترا هەموو ئەوانەی خۆیان پاڵاوتووە بۆ ئەو لیژنەیە هەموو بەیەكجار بخرێنە دەنگدانەوە، بەشی زۆری ئەندامانی كۆنگرە لەكاتی خوێندنەوەی ناوی ئەو كەسانەی كە بۆ لیژنەی ئامادەكار خۆیان پاڵاوتووە، كاتێك ناوی دلێر سەید مەجید خوێندرایەوە هات و هاوار دەستی پێكرد، گروپی فشاری نێو كۆنگرە ئەوەیان قبوڵ نەكرد و داوایان كرد كە یەك یەك ئەو كەسانە بخرێنە دەنگدانەوە و لەلایەن ئەندامانی كۆنگرەوە پەسەند كرێت بۆ لیژنەی سەرپەرشتیار هەر بۆیە یەكێك لەو كەسانەی كە دەنگی نەهێناو بەفیكەو هوها دژی وەستانەوە دلێری سەید مەجید بوو لەكاتێكدا چەند ئەندامێكی لیژنەكە شەفاعەتیان بۆ دەكرد كە دلێری سەید مەجید لەلیژنەكەدا بێت بۆیە مەساری كۆنگرەكە بەرەو تێكچوون دەڕۆیشت.

ریسواكردنی دلێری سەید مەجید، یەكەم ئاگاداركردنەوەی باڵی جەلال بوو لەناو كۆنگرەداو رۆژ بەڕۆژیش فشارەكان زیاد دەكا لەسەر ئەو باڵە، چونكە جەلال دەیویست هەرچۆن بێت دلێر لەلیژنەی ئامادەكاردا بێت بەڵام نەك نەیانهێشت بەڵكو لەكاتی هاتنە خوارەوە لەسەر مەنەسەكە بەفیكە و هوها لێدرا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە