کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە بەشە ناوەخۆییەكانى هەولێر چ باســـــە ؟خوێندن و پەروەردە لە كوردستان ئێستادا لە هەموو كاتێك وێرانترە.

Sunday, 13/06/2010, 12:00


خوێندنى باڵاش لەو مەسەلەیە پشكى شێرى بەركەوتووە. ئەوەتا وەزیرى خوێندنى باڵا بانگەشەى دڵنیایى جۆرى و لە زانكۆدا دەسەڵاتى ڕەها و دوورەپەرێزى حزب لە زانكۆدا دەكات. كەچى خودى خۆى قسەكانى پێچەوانەى كردارەكانیەتى و ڕۆژانە تێكەڵبوونى بڕیارى كۆسرەت و نێچیر دەبینین لە پێشەوەى بڕیارەكانى كاك دلاوەر. ئەوەتا زانكۆى سەڵاحەددین تاك لایەنە و لە ژێر دەسەڵاتى كەسێكى نەخوێندەوارى وەكو ئەحمەد دزەیى ڕۆژانە خەریكى كۆرگێڕانە لەنێوچەقى زانكۆدا بۆ دەسەڵاتدارانى پارتى. لەوانەش مەسڕوربارزانى و كارگێڕ لق و بەرپرسى ناوچەكانى زانكۆى پارتى. دوواتریش بە بڕیارێكى گشتى و لە دەوامى فەرمیدا لە بەهارى ئەمساڵدا تەواوى مامۆستایانى زانكۆكەى پەلكێشى (مەزارى نەمران)كرد لە دەڤەرى بارزان بۆ زیارەتى گۆڕى بارزانى . لەبەر ئەوەش بە پاڵپشتى خانەوادەى موحسین دزەیى گەیشتۆتە ئەو پۆستە و چاكەى دزەییەكانى لەسەرە و دكتۆر ئەحمەد زیاتر لە هەموو كەسێك دەزانێت شایستەى ئەو پۆستە نیە و لە نزیكترین دەرفەت بە بوونى وەزیرێكى یەكیەتى كورسیەكەى لەژێر دەهێننە دەرەوە.هەستا بە كۆكردنەوە و بەرزكردنەوەى پلەى ناسیاوەكانى لە نێو زانكۆدا. دوواتر خۆى لەهەموو گەندەڵى ئیدارى و فەساد و بێزەلەتیەكانى نێو زانكۆى سەڵاحەددین بێ خەبەر كرد. ئەوەتا نەخوێنەوار و گەندەڵچى و نەفامێكى وەكو

(دكتۆر ئیدریس هەركى) وەكو یاریدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى قوتابیان بەردەوامى بە پۆستەكەى دەدات و گەندەڵیەكانى ئەو دامەزراوەیە دەگەینێتە لوتكە و خۆشى دەبێتە دز و مێبازى پلە یەكى نێو وەزارەتى خوێندنى باڵا. ئەو بەناو دكتۆرە هەركیە كە لەو دونیایە شارەزایى لە هیچ شتێك نیە و ڕوون و ئاشكرا دیارە ئەویش هاوشانى هاوەڵانى بە گریان و پێڵاو ماچكردنى نەخوێندەوارێكى وەكو خۆى ئەو بڕوانانەیەى بەدەستهێناوە تا ئێستا بۆتە گەورەترین گرفت لەپێش چارەسەركردنى گیروگرفتەكانى قوتابیان و تەنانەت لەگەڵ درێژبوونەوەى ماوەى دەسەڵاتى ئیدریس هەركى لە زانكۆدا قوتابیان نائومێدتر و ڕەشبینتر دەبن و باش دەزانن تا ئەو نەزانە لەو پۆستەبێت كەسێك نیە لە زانكۆدا گوێیان بۆ بگرێت. ئەوەتا ئیدریس هەركى نەبوونى چاودێرى و دەسەڵاتى لاوازى سەرۆكى زانكۆ و بێ ئاگاى وەزیر بە دەرفەت و هەل دەزانێت تا بەسوود وەرگرتن لەو پۆستەى كەهەیەتى هەموو مەبەست ە مەرامەكانى خۆى بێنێتە جێ. ئەوەتا تەواوى خزم و كەس و ناسیار و ئەهلى هەركى هەیە لە دەورى خۆى كۆكردونەتەوە و بەهەموو شێوەیەك بۆیان دەقاچێنیتەوە. دوواتر بە هاوكارى و پاڵپشتى دز و گەندەڵ و نەفامێكى لە خۆى گەورەتر كە پێكەوە توانیویانە مێژوویەك لە ئەزموون و مومارەسەكردنى دزى و فەسادى دروست بكەن بە ناوى مامۆستا (جوان مەهدى عابد) كە سەرپەرشتى بەشە ناوەخۆییەكانى كچان دەكات لە زانكۆى سەڵاحەددین. هاوكارن لەو گەندەڵى و فەسادینەى خوارەوە.....

1-پێكەوە بە هەماهەنگى هەستاون بە دروستكردنى پەیوەندیەكى ژێربەژێرى پتەو لەگەڵ ئەو لیژنە و كۆمپانیا و دەزگا و كەرتى تایبەتانەى وەكو دەستى كار گرێبەستیان لەگەڵ زانكۆدا هەیە بۆ كارى كڕین و فرۆشتن و خاوێنكردنەوە و چاكردنەوەى كەلوپەل وئامێرەكانى بەشە ناوەخۆییەكانى 18ى شوبات و لەیلا قاسم و بەرزى و سەڵاحەدین و ئایارى كچان و شەهیدشەوكەت شێخ یەزدین ى كوڕان و.......تاد, بە دابەشكردنى نیوەى ئەو پارەیەى بۆ ئەو مەبەستە سەرف دەكرێت بەو بەڵگەیەى یەكێك لە سكرتێرەكانى ئاشكرایكرد مانگانە بە بیانووى جۆربەجۆر نیوەى میزانیەكە وون دەكات. هەروەها بە ناوى كڕینى كەرەستەو كەلوپەل و ئەسا بۆ بەشە ناوەخۆییەكان لەو حیسابە ئەو ئەساس و كەلەپەلانە بۆ ماڵەكانیان دەكڕدرێن و دوواتر بەكارهێنانى كرێكار و وەستا و شوفێرەكانى بەڕێوبەرایەتى كاروبارى قوتابیان و بەشى چاككردنەوە و دابین كردن بۆ كاروبارى ماڵەكانیان و خزم و ناسیاوەكانیان.هەر كارمەندێكیش لەو بارەوە كەمتەرخەم بووبێت لە كار لادراوە و موچەكەى بڕدراوە.

2-هیچ قوتابى و فەرمانبەرێك بۆى نیە لەبەرامبەر ئیدریس هەركى و جوان مەهدى قسەیەكى هەبێت.ئەوان هیچ ساتێك كاتى گوێبیست بوونى قوتابیەكانیان نیە. ئەوەیش قسەبكات پەشیمان دەبێتەوە. لە بەشە ناوەخۆییەكە دەردەكرێت.

3- كارى سەرەكى جوان مەهدى عابد بریتیە لە فەراهەم كردنى فەسادیەكى واڵا و بێ كۆسپ لەبەردەم ئیدریس هەركى. ئەوەتا بە بەڵگەى تەواوى قوتابیانى بەشە ناوەخۆییەكانى كچان. مامۆستا جوانى مامۆستاى دابین كردنى ئافرەت بۆ ئیدریس, داواى لە چەندین كچى ناو بەشە ناوەخۆییەكانى لەیلاقاسم و 18ى شوبات كردووە كە لەگەڵ هەركى ڕابوێرن و كارى سیكسى بكەن. لەو پێناوەشدا چەندین قوتابى كچى بەشە ناوەخۆییەكانى لە خشتە بردووە و خستویەتیە ژێر ئیدریس هەركى تاوانبار و گەندەڵ. تا ئەوەى ئێستا شەوانە لەگەڵ ئەو قوتابیانەى داواكاریەكیان هەبووە و بۆیان جێ بە جێ نەكراوە خەریكى ڕابواردنە و جار جارەش ئەو دەرفەتە بۆ بەرپرسەكانى تریش خۆش دەكات. ئێمە ناوى تەواوى ئەو كچە زوڵم لێكراوانەمان لایە كە لە لایەن ئیدریسەوە داوایان لێكراوە.بەهۆى ڕازى نەبوونیان جوان مەهدى سەدان گیروگرفتى بۆ سازكردون تا وەدەرنانیان لە بەشە ناوەخۆییەكان.نامانەوێت ناوى كەس ئاشكرابكەین ئەگینا یەكێك لەوانەى ئاگادارى بارودۆخى ناو بەشەناوەخۆییەكانى كچانە لەهەولێر ئەوەى ئاشكرا كرد. كە ئێستا وەرگرتنى ژوورێك لەو بەشانە زۆر زەحمەت بووە مەگەر تەنها دڵى ئەو هەركیە ڕازى بكەیت. ئەو كچانەش كە بەردەوام لە ڕابواردنن لەگەڵى تەواوى پێداویستیەكانیان بۆ دابین كراوە و جیاكراونەتەوە لە هاوڕێكانیان.بە جۆرێك بۆ ئەوەى بزانین كێ هاوڕێ ى ئیدریسە. سەعات 10 شەو سەیرى بەردەرگاى لەیلا قاسم بكەن ئەو كچەى ئەو كاتە لەنێو ئوتۆمبێڵە جام ڕەش و مۆدیل بەرزەكان دادەبەزێت و دەرگاى بەشە ناوەخۆییەكەى بۆ دەخرێتە سەرپشت خۆیەتى. چونكە بەبڕیارى خۆیان هیچ كەسێك بۆى نیە پاش سەعات 8 ى ئێوارە لەو دەرگایانەى بەش بچێتە ژوورەوە.

(ئـــــ ,م , هەركى) كە یەكێكە لە پاسەوانەكانى ئەو بەشانە بە تایبەت بۆ خوێنەرانى ئەو ماڵپەڕ ووتى: ئیدریس هەركى وەك یارمەتى و پاڵپشتى و پاداشت بۆ هەموو هەركیەكان ئێمەى خزم و ناسیاوەكانى لەنێو كچان و لەو بەشانە دامەزراندووە ,چونكە دەزانێت ئێمە لەو شوێنە قەت بێزار نابین. وە ئازادى كردین لەوەى چۆن دەجولێینەوە و چى دەكەین. كاك هێرش هەركى كە سەرپەرشتى هەندێك لە پاسەوانەكان دەكات ئەو خۆشى ئاگاى لە پاراستن و رێكخستنى بارى ئەمنى و ئەو شتانە نیە بەردەوام خەریكى ڕابواردن و ئیستیغلال كردنى كچانە و جار جارەش ئێمە هەڤاڵەكانیشمان دەهێنین تا كەیفیان خۆش بكەین, چونكە ئیدریس هەركى زۆر جار كچەكانى ئەو بەشەى كە من لێمە ڕادەسپێرى بۆ چونە لاى هەندێك لە بەربرس و برادەرەكانى خۆى.وە زۆربەى كچەكانى هاوڕێى كوردەكانى توركیا و سوریا و ئێرانن. ئێستا من زیاتر لە 10 ژمارەى مۆبایلى ئەو كچانەم لایە كە هاورێ و دۆستمن. ئاخۆ دەبێ ئیدریس چەندى لابێ؟ یان جوان مەهدى بۆ مێرد و دۆست و بەرپرسەكان چەندى لابێت؟

میش دەلێم ئاخۆ دەبێ چارەنووس و ئایندەى قوتابیان و دەرچوانى زانكۆ لەژێر دەسەڵاتى ئەو دز و گەندەڵ و تاوانبارانە چى بێت؟؟؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە