کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەنابى وەزیر تۆ وتبووت ((باوەك بۆخۆیان قسەبكەن جوابیان نادەمەوە))؟؟؟؟!!! ئەى بۆ؟؟؟

Friday, 14/08/2009, 12:00


لەم ماوەى پێشوودا یەكێك لە برادەران دیارە لە دەرەوەى ووڵاتە هەواڵیكى لەسەر وەزیرى داد (فاروق جمیل) بڵاوكردبووەوە, گوایا پارەى لە ئەڵمانیا وەرگرتووە و معاش خۆرە لە دەرەوە بەتەواوى هەواڵەكەم لەیاد نیە , بۆ 1-2 رۆژ دواى ئەو وەزیرى داد لە رۆژنامەى كوردستانى نوێ ئەم هەواڵەى بەدرۆخستەوە و نكۆلى لێكرد.... من لێرە بەبیرى خوێنەرانى بەڕێز و جەنابى وەزیر دێنمەوە كەوا ئەى ئەوكات كە من لە سەر ئەو كارە نەشیاوەى بەوكرا لەسەر رەنگكردنى بەڕێوەبەرایەى گشتى فەرمانگەكانى داد كە بڵاوم كردوە و وتم تەحەداى ئەوە دەكەم كە بێیت (وزیرى داد) نكۆلى بكەیت كەچى تائەم ساتەو لە وانەیە هەرگیز نەیەیتە جواب چونكە لە وانەیە ببێتە هۆى ئەوە كەوا پۆستەكەت و پلە حزبیەكەت بۆ هەتا هەتا یە لەدەست بدەیت .
مەبستم لە م روونكردنەوەیە ئەوەیە كە ئەگەر ئەو برادەرەى ئەم بابەتەى بلاًوكردۆتەوە با بەبەڵگە بیسەلمێنێت تاكو ئەو گەندەڵانە زاتى ئەوە نەكەن بێن و نكۆڵى لەم هەواڵانە بكەن چونكە من ئێستاش بە بەڵگە بۆى ئەو لایەنەى دەسەلمێنم كە دەڵى رووداوى لەم بابەتە لە وەزارەتى داد نەبووە دەفەرموون جورئەتى ئەوە بكەن بۆ ئەوەى ناوى كەو كەسە تان بۆ بڵیم كە 2جار لە یەك هەفتەدا بە هەمان نرخ بەیانیەكى زووى رۆژى هەینى سەعات 6.30 هاتۆتە سەر كار دووبارە رەنگى كردۆتەوە.
دەى فەرموو وەزیرى داد.............تۆزێك دادپەروەربە نەك خۆت بخزێنیتە پاڵ 2 سكرتێرى ئافرەت كە تەنها لەبەر خاترى چاوى كاڵى یەكێكیان كەوا فەرمانبەرى (گرێ بەست) بوو 5-6فەرمانبەرى ترت بەواستە لاى سەرۆكى حكومەت كردوە فەرمانبەرى بەردوام بەلاش نەیان ووتوە (لەبەر خاترى گوڵەگەنمێك كۆمەڵێك گوڵ ئاودەخوات).


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە