گله‌یمان زۆر کرد ئێوه‌ گوێتان نه‌گرت

Monday, 21/02/2011, 12:00




بۆ به‌رپرساکانمان

به‌رێزان من کچێکی کوردم ته‌مه‌ن 30 سال. 10 ساڵی ته‌مه‌نی مناڵیم له‌گه‌ڵ ترس و له‌رزی به‌عس به‌رێکرد. من له‌ دایک بوم شه‌ڕێ ئێران ژه‌ستی پێکرد هه‌مو یاری و خۆشیه‌کانم خوێندنم هه‌مو مناڵیم له‌ گه‌ڵ وێنه‌ی شه‌رو گریانی به‌ کوڵی ژناندا تێپه‌ری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌مومان به‌رده‌وام ژیانمان له‌ هه‌ره‌شه‌ دابو چونکه‌ ئێوه‌ له‌ شاخ بون مه‌به‌ستم پێشمه‌رگه‌یه .به‌ڵام خۆشمان ئه‌ویستن. من نه‌مئه‌زانی پێشمه‌رگه‌ چیه‌ به‌س ئه‌مزانی نابێ باسیان بکه‌م ناو‌یان بهێنم ئه‌وه‌ی ئه‌مزانی ئه‌وان ئێمه‌ ئه‌پارێزن.،پاس 10 ساڵ له‌ ناخۆشی پێشمه‌رگه‌م بینی! شه‌ڕبو دیسان، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ خه‌ڵک جۆرێکی تر به‌ره‌و روی شه‌ڕه‌که‌ ڕۆشتن ‌‌هه‌ موان دڵ خۆش بوین .ڕامان کرد بۆ ئێران به‌ڵام به‌ شۆرشمان ئه‌زانی به‌رگه‌ی هه‌مویمان گرت گرانی بو ئیش نه‌بو خواردن له‌ زۆربه‌ی ماڵه‌کاندا نه‌بو به‌ برسێتی ئه‌خه‌وتین ئه‌چوین بۆ مه‌کته‌ب به‌ڵام به‌رگه‌مان ئه‌ گرت وگله‌یمان کرد ئێوه‌ گوێتان نه‌ئه‌گرت . پاشان شه‌ری ناوخۆ که‌ که‌س نه‌یزانی بۆ کرا هات و هه‌مومانی ترسان و بێ ئه‌مه‌لی کردین گله‌یمان کردو ئێوه‌ گوێتان نه‌گرت. ڕۆژانه چه‌نده‌ها کوڕی گه‌نجی جوان ئه‌کوژران به‌ ده‌ستی براکه‌نیان ،جه‌نده‌های تر به‌ره‌و رێی هاتو نه‌هات ڕۆشتن و چه‌نده‌هایان لێ مردن ئێمه‌ گله‌یمان کردو ئێوه‌ گوێتان نه‌گرت ،کوره‌کانمان به‌و ده‌ره‌وه‌ ڕۆشتنو کچه‌کانیش بێ هیوا له‌ماڵی باوکما‌نه‌وه‌ خه‌ممان ئه‌خوارد که‌ لێره‌وه‌ هه‌موشته‌کان ده‌ستی پێکرد ،له‌شفرۆشی ،ژن کوشتن
قه‌یره‌ی،گله‌یمان کردو ئێوه‌ هیچتان نه‌وت .ئێمه‌ وه‌زعمان باش نه‌بو له‌ شه‌ڕدا ماینه‌وه‌ تا روخانی رژێمی به‌عسیش گله‌یمان کردو ئێوه‌ گوێتان نه‌گرت، پاشان ووڵات بوو به‌ دو چینه‌وه‌ چینی نزیک ده‌سته‌ڵات و چینه‌که‌ی تریش خه‌ڵکی بێ ده‌سته‌ڵات. مه‌کته‌بی ئه‌هلی خانوی خۆش سه‌یاره‌ی جوان زانکۆی ئه‌هلی ، یانه‌ی تایبه‌ت، دامه‌زراندن له‌ شوێنی باش، خوێندنی زه‌ماله‌ هه‌موو ‌شتێکی باش بۆ ئه‌و چینه‌ ئێمه‌ش(خه‌ڵکیش) هیچ، گله‌یمان کرد به‌ڵام ئه‌جاره‌ش ئێوه‌ گوێتان نه‌گرت، بۆ ئێستا پێتان سه‌یره‌ ئه‌قیژێنین ؟ ئه‌مانه‌وێ ئێوه‌ گوێتان لێبێ ،چیتر له‌ ناوته‌کسی وناو بازاڕ ،ناو خوێندنگه‌و،کۆبونه‌وه‌کانی خۆمان داخی دڵ باس نه‌که‌ین ئه‌مجاره‌ به ده‌نگی به‌رز به‌ ئێوه ی ئه‌ڵێین ،باله‌وه‌ زیاتر نه‌وه‌ نه‌بێت به‌ قوربانی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی مناڵی ئێوه‌ له‌ که‌شکه‌ڵانی فه‌له‌که‌و هی ئێمه‌ش له‌ ناخی ئه‌رز.
ته‌نها ته‌ماشاکردنی خویندنگه‌کان گه‌واهی ئه‌و راستیه‌ن ، هیوادارم ‌ێستا ئێوه‌ گوێتان له‌ شتێک بێت ‌‌ ‌

من ناوم ئاڤان ده‌رچوی کۆلێژی هونه‌رم له‌ زانکۆی سه‌لێمان به‌شی وێنه‌ کێشان

 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە