ئۆباما پێشوازی له‌سه‌رۆکی هه‌رێم کرد یا له ئه‌ندامانی بنه‌ماله‌ی بارزانی وپارتی؟
Thursday, 28/01/2010, 12:00
له هه‌موو دوونیا سه‌رۆکه‌کان که‌سه‌ردانی ره‌سمی ده‌که‌ن بۆ وولاتان،زۆرێک له ئه‌ندامانی حکومه‌ت له گه‌ل خۆیان ده‌به‌ن،به‌لام وه‌فدی کورد جیا له هه‌موو ده‌ستورێک شه‌رعیه‌تێک،تا ئێستا به عه‌قلیه‌تی خێله‌کی وگۆشه‌گیری وخۆپه‌رستی کارده‌که‌ن،مسعود به‌ناوی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بانگهێشتی ئه‌مریکا کراوه،له‌جیاتی ئه‌وه‌ی مسعودی کوری مه‌لا ئه‌ندامانی حکومه‌ت وه‌ک: وه‌زیره‌کان یا په‌رله‌مانتاران یا چهندسیاسهت مه‌دارو که‌سایه‌تی ناسراوی کورد له‌گه‌ل خۆی ببات،که‌له‌گه‌ل ئۆباما دانیشتووه نێچیرو مسروروفلاح مستهفاو ئاشتی هه‌ورامی ود.فواد حسێن دانیشتون،ده‌کرا له‌جیاتی ئه‌وانه خه‌لکێکی تری ببردبوایه،گوایه قوباد‌و هێرش موحهرهمیان له‌گه‌له،ئه‌و سه‌فه‌ره زیاتر له سه‌فه‌ری سه‌فقه‌ی بازرگانی ده‌چێت!!من لێره‌دا چه‌ند پرسیارێک له مسعودی کوری مه‌لای ده‌که‌م:
1/ نێچیر پێشتر سه‌رۆکی حکومه‌ت بوو،ئێستا د.به‌رهه‌مه،ئه‌و زاته به‌چ سفه‌تێک وناوێک بووه هاو سه‌فه‌رت له‌گه‌ل ئۆبادا دانیشت؟
2/بۆچی زۆربه‌ی ئاماده‌بوان له‌لای ئۆباما که‌سه نزیکه‌کانی خۆت بوون؟ له‌جیاتی ئه‌وان ده‌کرا خه‌لکی تر به‌ریت.
3/پێمان بلێ تۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی یا سه‌رۆکی پارتی یا سه‌رۆک خێلی بارزانی ؟ ،خۆت ساغ بکه‌وه،تاکه‌ی واز له‌م گۆشهگیریهو خۆپه‌رستیه ناهێنی، ئاگات له‌گۆران وسیاسه‌تی دوونیا هه‌یه؟ ده وه‌ک کوردێک بیر بکه‌وه که‌لله پوچ!
4/ پێمان بلێ ئاشتی هه‌ورامی، مسرور،د.فواد.نێچیر چیان له وه‌زعه‌که زیاد کرد،بابلێین فلاح وهرگێرته،ئه‌ی ئه‌وان چی؟،که گه‌رایته‌وه د.ئاشتی بنێره په‌رله‌مان با گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کان بۆ خه‌لکی کوردستان ئاشکرا بکات.
5/ دیاره یه‌کێتی ته‌واو ته‌سلیم بووهوناکۆکی لهنێوانتانداههیه،ئه‌وه‌تا له راگه‌یاندنه‌کاندا ته‌نها وێنه‌ی مسعودو ئۆبامادانراوه.
/هه‌ولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست