کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڕیز سەرۆكى حكومەت قەڵا لەناوەوە دەگیرێت

Tuesday, 09/02/2010, 12:00


 

بیرم دێت لە دیمانەیەكى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ چەند ڕۆژنامەنوسێك كاك نەوشیروان بە یەكێك لە ڕۆژنامەنوسەكانى وت ئێوە پەروەردەى كەلتورى بەعسن رۆژنامەنوسەكە زۆرى پێناخۆشبوو وتى من هەرگیز بەعسى نەبوومە، كاك نەوشیروان لە وەڵامدا وتى رەنگە بەعسى نەبوبیت بەڵام پەروەردەى كەلتورى بەعسى، لەوسەردەمەدا خوێندكاربویت یان هەرنەبێت لەژێر چەترى ئەودەسەڵاتەدا ژیاویت، نمونەى خۆى هێنایەوە وتى من دەتوانم بڵێم لەژێر ئەوكاریگەریەدا نەبووم لەبەرئەوەى هەموو ژیانم یان لەشاخ بووم یان لەهەندەران ژیاوم كەواتە هیچ كاریگەریەكم لەسەرنەبووە، لەوكاتەدا چەردەیەك خەیاڵات بەبیرم دا هات (كارەسات لێرەوەیە كە هەڵسوڕاوان بتوانن لە دەزگا هەستیارەكاندا جێگەى خۆیان بكەنەوە) ئاشكرایە ئەوكاریگەریە نەفرەتیە لەدواى روخانى دەسەڵاتى بەعسیشەوە چى نەهامەتیەكى گەورەى بەسەر گەلانى عێراقدا هێناوە كەدەكرێت دەیان نامەى دكتۆراى لەسەر بێت و بەدەیان كتێبى گەورە گەورە لێكۆڵینەوەى لەسەر بكرێت هەر لە تیرۆر بەهەموو شێوەكانیەوە تا دەگاتە گەندەڵى و دزى و ڕاووڕوت و فەرهودو نەهێشتنى ئاكار و بەرزى ڕەوشت و ویژدان و كەلتورى خۆنەویستى و فیداكارى كەلەشاخەوە و لە ناوچەكانى دوور لە دەسەڵاتى بەعسەوە سەرچاوەى گردبوو، لێرەوە گرنگى یاساى ڕیشەكێشكردنى (بەعس)مان بۆ دەردەكەوێت كە كەسانى بەئەزموون كاریان بۆ كردووە و كێشمەكێشم لە نێوان هێزى خێر و شەڕدا بەردەوامە یان بە ئاقارێكى ئەرێیى دا بەرەو كەنارێكى ئارام دەچێت یان بە ئاقارێكى نەرێى و بەرەو چارەنوسێكى نادیار .
ئەو شەڕەى كەدەبوو كورد هەرلەدواى ڕاپەڕینەوە بیكردایە و فەرشى سور بۆ هەڵگرانى ئەو ڤایرۆسە دانەخرایە و لاى كەمى نەكرانایە بە پێشەنگ و دەمڕاستى بابەتە هەستیار و چارەنوسسازەكانى وەكوو(ئەنفال و كەركوك)، بەڵام بەداخەوە زۆر لە هەڵسوڕاوان وەكوو (رفیق ، نەسیرمتقدم) خۆیان گەیاندە دەزگا هەستیارەكانى وەكوو ڕاگەیاندن و ڕوناكبیرى حزبە گەورەكان و پشێوى زۆرگەرەیان لە زۆرناوەندا دروستكرد و گورزى خۆیان وەشاند، كەدەكرێت (عارف قوربانى) وەكوو نمونەیەكى زەقى ئەوكەسانە بهێنینەوە كە تا راپەڕین هەڵسوڕاوێكى (اتحادگلبە) و یەكێك لە باوڕپێكراوانى بەعس بوو لە چمچماڵ و ئێستا خۆى گەیاندووەتە هەستیارترین دەزگاى یەكێتى كە مەكتەبى ڕاگەیاندنە و (مخاگب) ەى فەرهاد سەنگاوى دەكات كەلەهەرجێیەك بێت مێژویەكە بۆ یەكێتى و ڕابردووى پڕسەروەرى گەلەكەى، كارەسات لێرەدایە كەچۆن ئەم زاتە توانیویەتى لەگەڵ قوربانیدا شین بكات و جگە لە كایەى كەركوك كە جێگەى فەرهاد سەنگاوى تیا نەبووەوە ئێستا شین بۆ پاشماوەى ئەنفال دەكات و بەهۆى خۆنزیككردنەوەى لە دكتۆربەرهەم و نوێنەرایەتى كردنى لەم سنورە، لە بۆنەكاندا لەجیاتى پارێزگار و قائمقام و دەزگاى شەهیدان، لە حكومەتە پرۆفیشناڵ و تەكنۆكراتەكەى دكتۆربەرهەم دا مابەماڵى ئەنفالكراوەكان پێشى دەكەوێت و مژدەى زیادكردنى مووچەیان پێدەدات، كە گومان دەكرێت ئەزموون و شارەزایى و باكگراوندى پێشینەى لەبەرچاو گیرابێت.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە