کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌كگرتوو له‌ به‌رده‌م ئه‌گه‌ره‌كانى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى كوردستاندا

Monday, 16/09/2013, 12:00




یه‌كگرتوى ئیسلامى وه‌ك هه‌ر هێزێكى ترى سیاسى له‌ كوردستاندا له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ ئه‌گه‌رێكى زۆردایه‌ بۆ دیارىكردنى پێگه‌و، شوێنى خۆى له‌ ئاینده‌ى كوردستاندا ، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌ شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمى و ته‌ندروست و دور له‌ هه‌ر جۆره‌ ده‌مارگیریه‌كى ئاینی و ئایدۆلۆژى له‌ سه‌ر ئاینده‌ى ئه‌م هێزه‌ سیاسیه‌ ئیسلامیه‌ قسه‌ بكه‌ین ،پێش هه‌ر شتیك پێویستمان به‌وه‌یه‌ كه‌قسه‌ له‌ سه‌ر پێشینه‌و دونیابینی یه‌كگرتوو بكه‌ین ، هه‌ر وه‌ك دیاره‌ دوا تر ده‌توانین به‌ دروستى ده‌سنیشانى قورسایی ئه‌م هێزه‌ بكه‌ین له‌ ئاینده‌ى كوردستاندا، بێگومان سه‌ره‌تای دروست بونى ئه‌م هێزه‌ زۆر جیاوازه‌ له‌ هێزه‌ كوردستانیه‌ كانى تر، به‌ نمونه‌ گه‌ر له‌ پارتى دیموكراته‌وه‌ ده‌سپێبكه‌ین ، ئه‌وه‌ هه‌ر زوو ئه‌و ڕاستێمان لائاشكراده‌بێت كه‌ئه‌م هێزه‌ هه‌لو مه‌رجێكى ناوخۆى بۆته‌ هۆكارى دروست بونى ، كه‌ بیگومان ئه‌م پارته‌ به‌ هۆى دروستكردنى یه‌كه‌مین حزبى كوردى و رێكخستنى ناڕه‌زاییه‌كانى كورد به‌شێوه‌یه‌كى رێكخراو بۆته‌ شانازیه‌كى گه‌وره‌ له‌میژویاندا و به‌رده‌وام ئه‌م پارته‌ شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ن ، هه‌رچى سه‌باره‌ت به‌یه‌كیتى نیشتمانیشه‌ ئه‌م هێزه‌ خاوه‌نى داگیرسانه‌وه‌ى شۆرشى نوێى گه‌له‌كه‌مانه‌ كه‌له‌ دواى نسكۆى 1974 باش كۆتایی هێنان به‌ شۆرشى ئه‌یلول یه‌كیتى نیشتمانى وه‌ك هێزیكى گرنك توانى مێژوى خه‌باتى خۆى له‌ مێژوى خه‌باتى ڕزگارى خوازى گه‌له‌كه‌ماندا بنوسێته‌وه‌ ، ببێته‌ شانازیه‌كى گه‌وره‌ بۆ ئه‌م هێزه‌ به‌رده‌وامیش له‌بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كاندا به‌ شانازیه‌وه‌ باسى بكه‌ن ، وه‌ هه‌رچى سه‌باره‌ت به‌ كۆمه‌لى ئیسلامی كه‌ میراتگرى بزتنه‌وه‌ى ئیسلامیه‌ و ئیستا خاوه‌نى پێگه‌یه‌كى جماوه‌رى تایبه‌ت به‌خۆیه‌تى دیسان به‌ هۆى نه‌بونى هێزێكى ئیسلامى له‌ نێو بزوتنه‌وى ڕزگارى خوازى گه‌له‌ كه‌ماندا توانیان ئه‌و بۆ شاییه‌ پڕبكه‌نه‌وه‌و جگه‌له‌وه‌ى بونه‌ خاوه‌نى شانازى یه‌كه‌مین هێزى ئیسلامى كه‌ به‌شداربون له‌ خه‌باتى ڕزگارى خوازى گه‌له‌كه‌ماندا ، سه‌باره‌ت به‌ بزوتنه‌وى گۆرانیش كه‌ به‌شێكى زۆرى دامه‌زرێنه‌رى ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ هه‌مان ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ن كه‌به‌شدار بون له‌ خه‌باتى ڕزگارى خوازى گه‌له‌كه‌ماندا و توانیان بۆ جارێكى تر له‌ مێژودا ناوى خۆیان تۆمار بكه‌ن به‌ شانازیه‌وه‌ كه‌ بونه‌ ڕابه‌رى ئۆپوزسێون به‌رنگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ كوردستاندا. یه‌كگرتوى ئیسلامى له‌كوردستاندا زۆر جیاواز له‌م هێزانه‌ مێژوى خه‌باتى له‌كوردستاندا ده‌سپێكردوه‌ ، واتا مێژوى ئاشكراى كاركردنى ئه‌م هێزه‌ له‌ سالى 1994 ده‌سپێده‌كات و هه‌رچى خۆیان ده‌لێ میژویان زۆر له‌وه‌ كۆنتره‌و ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ خه‌فتاكان به‌لام وه‌ك كورد ده‌لێت عوزر له‌ قه‌باحه‌ت خراپتره‌ كه‌دیاره‌ وه‌ك خویان ده‌لێن كه‌ له‌ ساله‌كانى حه‌فتاوه‌ له‌ كوردستاندا هه‌ن كوا شوێن ده‌ستى خه‌باتیان له‌ مێژوى رزگارى خوازى گه‌له‌كه‌ماندا ،به‌ڵامم ئه‌وه‌ى راستیه‌ ئه‌م هێزه‌ پێویستى قۆناغێكى دیارى كراوى خه‌باتى ڕزگارى خوازى گه‌له‌كه‌مان دروستى نه‌كردوه‌ به‌ ڵكو به‌ به‌ دوهۆكارى نێوده‌وله‌تى و ناوخوى دروستبوه‌ ، كه‌هه‌روه‌ك دیاره‌ هه‌رچى به‌یوه‌ندى به‌ده‌ره‌وه‌هه‌یه‌ ئه‌مان به‌ ئاشكرا باسیان لێوه‌ كردوه‌ خویان به‌ به‌شێك له‌ أخوان مسلمین ده‌زانن و به‌رده‌وام به‌ شانازییه‌وه‌ باس له‌و مدرسه‌ ده‌كه‌ن و ئه‌ندامه‌كانیشیان به‌ هه‌مان میتۆدى فكرى ئه‌م هێزه‌ ئیسلامیه‌ خزبیه‌ په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ن كه‌ باشترین و نزیكترین نمونه‌ ئه‌وه‌ شانازیه‌ گه‌وره‌ى یه‌كگرتوو بو كه‌ به‌هاتنه‌ سه‌رحوكمى ئیخوان ده‌یكرد له‌ مێردا و به‌رده‌وام هه‌واداران و به‌رپرسه‌كانیان وه‌ك پارێزه‌رێك له‌ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یانده‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وتن ،وه‌له‌ گه‌ڵ كۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌لاتى مورسى له‌ مێردا یه‌كگرتو دیسان كه‌وته‌وه‌ شیوه‌ن و پوزش هینانه‌وه‌ و ڕاگه‌یاندنى پرسه‌ له‌ دامو ده‌زگا حزبیه‌ كانیان به‌ بیانوى هاوخه‌مى بۆ مسولمانان ئه‌ركێكى ئاینیه‌و هه‌رچى بێى خوش بیت به‌ نه‌مانى مورسى ئه‌وه‌ ئیمانى لاوازه‌ ئه‌وه‌ جگه‌له‌وه‌ى كه‌ ئه‌ندام و هه‌واداره‌كانیان له‌ ویپ ساید و لاپه‌ره‌كانى فیسبوك وێنه‌ى مورسیان له‌ شوێنى وینه‌ى خۆیان داناوه‌و به‌رده‌وام هه‌واڵەكان ده‌گوێزنه‌وه‌و داواى به‌شدارى كردنى ئه‌ندامه‌كانیان ده‌كه‌ن له‌ ویپ سایده‌كانى ئیخوان به‌ ناردنى نامه‌ى پشتگیرى پشتیوانى بۆ أخوانه‌كانى مێر به‌ناوى نه‌وه‌كانى ێلاحه‌دینه‌وه‌ وه‌ك هاوسۆزى بۆیان له‌ به‌رامبه‌رده‌ گه‌ر له‌ م ملیونان به‌شداربوه‌ یه‌كیكیان به‌ هه‌ربیانوى سوپاسێكى ئه‌م هه‌مو هاوسوزیه‌ بكات ده‌یكه‌نه‌ مانشێتى لاپه‌ڕه‌كانیان به‌ شانازیه‌وه‌ بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى داخه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ناحه‌قیه‌ى كه‌ به‌رامبه‌ر كوردانى سوریاوه‌ ده‌كرێت له‌لایه‌ن هێزه‌ ئیسلامیه‌ جیهادیه‌كانه‌وه‌ كه‌ فتواى كوشتن و به‌ غه‌نیمه‌ بردنى ژن ومنداڵى كورد دراوه‌ ، زۆر بیده‌نگن و وه‌ك بلێی ئه‌مانه‌ هیچ جۆره‌ ئاشناییه‌ كیان له‌كه‌ل كوردى سوریا نیه‌ ، وه‌جگه‌ له‌وه‌ى به‌ ئێستاشه‌وه‌ اخوانى سورى كه‌ خاوه‌نى هیچ نین دانیان بە به‌بونى كورد نەناوە ، له‌ به‌رامبه‌ردا قوتابیه‌كانیان له‌ كوردستان ته‌نها زاتى ئه‌وه‌یان نیه‌ به‌ ئاشكرا هاوسوزى بۆ كوردان ده‌ر ببرن و دژایه‌تى ئه‌م هێزه‌ بكه‌ن

له‌ هه‌لومه‌رجێكی له‌م چه‌شنه‌دا و له‌ناو ئایدیا و بیری حزبیكی ئیسلامی له‌م شێ،ه‌یه‌دا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌توانیت سه‌رنجی ئه‌وه‌ بده‌ین كه‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ حاڵه‌تی ده‌نگ هینانیدا ئه‌بێته‌ مه‌ترسییه‌كی ئاشكرا، له‌ زۆر لایه‌نی گرنگه‌وه‌ زیان به‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌گه‌یه‌نێت ، ئه‌توانین به‌ كورتی گرنگترین ئه‌و لایه‌نانه‌ به‌مشێ،ه‌یه‌ ده‌ستنیشان بكه‌ین
-1 مه‌ترسی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر هه‌ست و بیری نه‌ته‌وایه‌تی ، ئه‌وه‌ان وه‌لائیان به‌رده‌وامیان بۆ ئایدۆلۆژیای ئیسسلامی سیاسی هه‌یه‌ نه‌ك نه‌ته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ پشتگیری ره‌های ئه‌ردۆغان و مورسی و حه‌ماس ئه‌كه‌ن به‌ڵام پشتگیری كوردانی خۆرئاوا ناكه‌ن و به‌شیوه‌ی ناراسته‌خۆ پشتگیری ره‌وتی نه‌سره‌ و تیرۆریسته‌كان ئه‌كه‌ن
-2 هیچ باوه‌رێكیان به‌ ئازادی و مافه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی خه‌ڵك نییه‌ و له‌ ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتدا كوردستان ئه‌كه‌ن به‌ ئه‌ماره‌تێكی ئیسلامی ، به‌ به‌ڵگه‌وه‌ بینیومانه‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌ هه‌موو توانایه‌وه‌ دژایه‌تی شاعیران و نوسه‌ران و ئازادیخوازانی كردوه‌ و ته‌كفیری كردون، دژی هه‌ر یاسایه‌كی مه‌ده‌نی بوون كه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ربچێـ
-3 یه‌كگرتووی ئیسلامی پیاوی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی نین و خۆیان به‌شێكن له‌ پرۆسه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌رێمی كوردستان و له‌ هه‌موو كابینه‌ یه‌ك له‌ دوایه‌كه‌كانی حكومه‌تدا به‌شدارییان كردوه‌،بۆ ئیسلامییه‌كان چاودێریكردنی ده‌سه‌ڵات گرنگ نییه‌ و زۆر هه‌ستیار نین به‌ مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی به‌ڵكو خه‌می گه‌وره‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌یه‌ ته‌جاوزی شه‌ریعه‌ت نه‌كرێت، ئێوه‌ سه‌رنج بده‌ن كه‌ هه‌میشه‌ گه‌وره‌ترین به‌ ده‌نگ هاتنی ئیسلامییه‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ دینییه‌كان بوه‌ نه‌ك له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی و جۆری حوكمرانی، نمونه‌یه‌كی ساده‌ ئه‌وانه‌ له‌ كاتی پرۆژه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ ژنیدا هه‌موو دنیایان تێكدا و دژی وه‌ستانه‌وه‌ به‌ڵام بۆ دزینی سامانی نه‌وت وا نین، ئیسلامییه‌كان لاوازن له‌به‌رده‌م پاره‌ و ئیمتیازاتدا ، هه‌موویان بێ جیاوازی مه‌كره‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رگرت و ئۆتۆمبیلی 6 ده‌فته‌رییان وه‌رگرت ، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا هه‌موو مناڵێكیش ئه‌زانێت ئه‌وه‌ به‌ فیرۆدانی سامانی گشتییه‌، ره‌نگه‌ ئیسلامییه‌كی گه‌مژه‌ش هه‌بێت باوه‌ڕی به‌وه‌ هه‌بێت بڵی پاره‌ی سه‌ریاره‌كه‌یان كردوه‌ به‌ خێر...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە