سه‌رۆك (ئۆبامایش) به پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتنى به نسیب بوو
Tuesday, 02/03/2010, 12:00
پروپاگه‌نده ئامرازێكه یاخود كارتێكه‌ریكه كه زۆر جار له بوارى سیاسی‌دا به‌كاردێت
پروپاگه‌نده‌ى كاندیده‌كان، هه‌لوێستت ئاینده‌ته. ده‌یگۆرین وچاكیشى ده‌كه‌ین متمانه‌م پێ بكه ده‌نگت به فیرو ناده‌م . داكۆكیكارێكى به‌ئه‌زموون له ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌لى كورد له به‌غداد ئیسلامخوازى ونیشتمان په‌روه‌رى پیاوى شار‌و شاخ .
ئه‌وه‌ى له مینبه‌رى مزگه‌وتى حاجى عوسمان نه‌یان هێشت بیلیم پشت به خوا له په‌رله‌مان ده‌یڵیم .
13ساڵ خه‌بات بو ناسینى گه‌لى كورد به ده‌ره‌وه . ....... هتد
پروپاگه‌نده تاراده‌یه‌كى زۆر نزیكایه‌تى هه‌یه له‌گه‌ڵ ریكلامدا. پروپاگه‌نده ئامرازێكه یاخود كارتێكه‌ریكه كه زۆر جار له بوارى سیاسی‌دا به‌كاردێت بۆ گۆرینى هه‌ڵس وكه‌وتى به‌رامبه‌ر. هه‌روه‌ها له كاتى جه‌نگى ساردیشدا به‌كاردێت بۆ تۆقینى به‌رامبه‌ر هه‌ندى پروپاگه‌نده نێگه‌تیفن وكاریگه‌رى خراپ جێ ده‌هێڵن له سه‌ر تاك وكۆمه‌ڵگا، به‌لاَم پروپاگه‌نده‌شمان هه‌یه كه پۆزه‌تیفن وسود به‌خشن بۆ كۆمه‌ڵگا ،
(خاتمى) سه‌رۆَك كۆمارى ئێران له كاتى هه‌لمه‌تى هه‌ڵبژاردندا بانگه‌شه‌ى بۆ دروست كردنى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌ه‌نى ده‌كرد وتوانى به‌و ریكلامه سه‌رنج راكێشه‌ى گره‌وى هه‌ڵبژاردن بباته‌وه خۆى بگه‌ینیته كۆشكى سه‌روكایه‌تى
سه‌رۆك (ئۆبامایش) دروشمى گۆرانى به‌رز كردبووه بۆ پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتنى به نسیب بوو
به‌لاَم له كوردستاندا رۆژانه ژماره‌یه‌ك زۆر پروپاگه‌نده ده‌بینین كه زۆر ئیزدواجیه‌تى پێوه دیاره ومتمانه‌یان پێ ناكرێت له‌لایه‌ن گه‌له‌وه چه‌ندین ساڵه داهاتى ئه‌م گه‌ڵه به‌فیرو ده‌دات به شانازیه‌وه وێنه‌ى خۆى هه‌لواسیوه له كۆر وسیمیناردا ده‌ڵى كار له سه‌ر رابردوو مه‌كه باسى ئیستا بكه.چه‌ندین ساڵه كه‌س نازانێت له چ هه‌ساره‌یه‌كدا ژیاوه به‌لاَم ئیستا هاتووه‌ته‌وه وده‌ڵیت هه‌میشه هاوبه‌شى ئازار‌و ناخۆشیه‌كانى ئه‌م گه‌له‌م بووم، ئه‌مانه وچه‌ندین پروپاگه‌نده‌ى تر كه لاى خه‌ڵك جى متمانه نین،
بابچینه سه‌ر كاندیده‌كانى لیستى یه‌كگرتوو، كه به‌راستى وێنه‌یه‌كى جوانیان له هه‌ڵبژاردن نیشان داوه له سه‌روو هه‌موشیانه‌وه به‌رێز كاك شێركۆ جه‌وده‌ت كه به قاتێكى ره‌شه‌وه و بۆینباخێكى سور به‌و په‌رى متمانه به خۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر زانكۆى سلێمانیدا وه‌ستاوه دروشمى هه‌لوێستت ئاینده‌ته‌ى به‌رز كردووه‌ته‌وه رۆژانه هه‌موو خۆێندكاریكَى زانكۆى سلێمانى ده‌یبَنى من به كه‌سایه‌تى ئه‌و مرۆڤه سه‌رسامم، وه نه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانى عیراق به‌لكو شایانى سه‌رۆكى عیراقیشى ئه‌گه‌ر كه‌مم نه‌وه‌تبێت، ئێمه هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرین وئاینده‌مان ده‌خه‌ینه ژێرده‌ستى تۆ ئه‌خوازم روژى 7-3 به لێوه هه‌میشه پرِبه‌خه‌نده‌كه‌ت وبۆینباخه سوره‌كه‌ت وقاته ره‌شه‌كه‌ته‌وه ده‌ستى سه‌ركه‌وتن به‌رز كه‌یته‌وه تۆ به‌ره‌و په‌رله‌مان عێراق وئێمه‌ش چاوره‌ى ئاینده‌یه‌كى گه‌ش بین
یه‌كێكى دیكه له رێكلامه به‌هێزه‌كان وته‌كه‌ى مامۆستا عوزه‌یره له ناوه‌رۆكه‌كه‌یدا راستگۆى ووه‌فاى تێدا به‌دى ده‌كرێت وئه‌وه دوپات ده‌كاته‌وه كه هیچ به‌ربه‌ست وده‌رگایه‌ك ناتوانێ ئه‌م مرۆڤه گه‌وره‌یه له خه‌بات وتێكۆشان بوه‌ستێنى چونكه ئه‌م پیاوه كلیلى سه‌رجه‌م ده‌رگا داخراوه‌كانى پیێه وئێمه‌ش چاوه‌رین به زانایى خۆى به ده‌ستى خۆى‌و ده‌رگاى هه‌موو خۆشیه‌كانى ژیان به رووى ئه‌م گه‌له‌دا بكاته‌وه
دوا پالێوراو كه ده‌مه‌وێت باسى لێبكه‌م دكتوره خوراگرو هێمنه‌كه‌ى یه‌كگرتوویه كه هه‌ر له ناونیشانى ئێمیله‌كه‌یدا بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه خه‌م خۆرى ئه‌م گه‌له‌یه وهه‌وڵى ناساندنى ئه‌م گه‌له ده‌ده‌ات له‌و ماوه‌ى كه له ده‌ره‌وه ژیاوه‌ئه‌ویش دكتۆر موسه‌ننایه كه شایه‌نى هه‌موو وه‌سف وپێاهه‌ڵدانێكه پێویسته وه‌فامان هه‌بیبَت بوى چاكه‌ى بده‌ینه‌وه ته‌نها ده‌نگدانمان ئه‌توانێت قه‌زارى سه‌رشانمان سوك بكات به به‌رامبه‌ر ئه‌و پیاوه گه‌وره‌یه
خاڵێكى به‌هێزى ئه‌م پیاوه گه‌وره‌یه به‌ده‌ست هێنانى ئه‌و هه‌مووه بروانامانه‌یه كه له ماوه‌یه‌كى كه‌مى ژیاندا به‌ده‌ستى هێناوه وه كه‌سێك توانیبێتى ئه‌وه‌نده خزمه‌تى كورد بكات شایه‌نیه‌تى متمانه‌ى پى َببه‌خشیت ،،
هه‌ندێك مرۆڤ وه‌ك شاخ وان هه‌تا لێان نزیك بیته‌وه زیاتر هه‌ست به گه‌وره‌یان ده‌كه‌یت ئه‌توانین موسه‌ننا ئه‌مینیش بخه‌ینه چوارچێوه‌ى ئه‌م جۆره مروڤانه‌وه، كه خاوه‌ن سیفاتى شاخن
ئاواتم بینینتانه له په‌رله‌مانى عیراقدا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست