ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک له (ئاسۆ کورد)ه‌وه
Monday, 08/06/2009, 12:00
ماوه‌یه‌ک به‌رله‌ئێستا هه‌ر له‌م سایته خۆشه‌ویسته‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک هاوڕێ ودۆست ولایه‌نگرانمان وه‌ک ده‌سته‌یه‌کی بسه‌ربه‌خۆ له شاری به‌رلین بڵاو کردنه‌وه‌یه‌کمان راگه‌یاند ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان وپاڵپشتی له‌و پرۆسه‌یه وهه‌ندێ داخوازی کوردانی تاراوگه وڕه‌خنه سه‌رنج ،بۆیه له نێو ئاماده‌بوانی کۆبونه‌وه‌که‌دا دیاره ژماره‌یه‌ک له که‌سانی گومان‌لێکراو هه‌بوون ویستویانه ئه‌م بایانه‌ی ئێمه ده‌رمان کردبوو بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان بقۆزنه‌وه‌و له ململانێی حیزبایه‌تی خۆیاندا به‌کاری بێنن ،ئه‌وانه به حسێبی خۆیان ناوی خۆیان ناوه ڕیفۆرمخوازه‌کان ،به‌بێ هیچ عورف وعاداتێکی سیاسی وکۆمه‌ڵیه‌تی چوون هه‌ندێ بڕگه‌یان بۆ به‌یانه‌که زیاد کردوه‌و له قازانجی خۆیان ولیستهکهیان بڵاوکردۆته‌وه ،لێره ده‌مه‌وێ به‌هه‌موو خوێنه‌رانی کوردستان پۆستی خۆشه‌ویستی ڕابگه‌یه‌نم ،که دوور‌و نزیک ئه‌م بابه‌ته هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به منه‌وه نیه‌و ئه‌وانه‌ی به‌وجۆره بڵاویشیان کردۆته‌وه بیروڕای خۆیانه‌و باهه‌ر له بۆ خۆیان بلین ،ئێمه نه نیازمان ململانێهو نه نیازیشمان کارکردنه بۆ لیستی گۆڕان وکۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکیش به‌م شێوازه داهاتووی ڕوونی لێ به‌دی ناکرێت بۆ خه‌ڵکی کوردستان .
ئه‌ڵمانیا / به‌رلین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست