کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرنەفرەت كەون گەر دەتانەوێت مام ڕۆستەم لەكەدار بكەن

Monday, 03/08/2009, 12:00


لەم ماوەیەى ڕابردودا لێرەو لەوێ كومەڵێك قسەى ناڕاست ودروست كراو,لە سەر كەسایەتى دیارى ناو بزوتنەوەى گۆڕان مام ڕۆستەم كرا بۆ ناشیرین كردنى كەسایەتى مام ڕۆستەم بە بڕواى من بڵاو كردنەوەى ئەو پڕوپاگەندانە دەستێكى ناوخۆى لە پشتەوەیە ،هەموومان چاك دەزانین لەكاتى هەلمَەتى بانگەشەى هەڵبژاردن لە كوردستاندا كۆمەڵێك كەسایەتى دیارى ناو بزوتنەوەى گۆڕان دابەزین بۆ ناوجەماوەرى گۆڕانخوازى كوردستان تاكو لە نزیكەوە گوێ لە خەم ومەینەتى میللەتێك بگرن كە 18ساڵە بە دەست دوو بنەماڵەى مافیاو گەندەڵەوە گیرۆدەیە،دیارترین كەسایەتى ناو بزوتنەوەى گۆڕان مام ڕۆستەم بوو ئەو پێشمەرگە نەبەردەى بە گەڕانە مەیدانییەكانى لە سنورى دەسڵاتى یەكێتیدا سەلماندى كە خاوەنى چ پێگەیەكى جەماوەرى فراوانە لە ناوچەكەدا كۆبونەوەى ئەو هەموو جەماوەرە لە كاتى سەردانى مام ڕۆستەم و هاوڕێكانیدا بۆ ناوچەكانى پارێزگاى سلێمانى دەسڵاتدارانى یەكێتى لە سنورەكەدا توشى بێ ئومێدى كرد،لێرەوە دەسڵاتداران كەوتنە خۆیان بۆ ئەوەى بە هەرشێوەیەك بێت وا لە جەماوەرى گۆڕانخواز بكەن كە لە لیستى گۆڕان وسەركردەكانى بە گومان بن،چەند ڕۆژێك پێش دەستپێكردنى هەڵبژاردن ئەوەیان بڵاو كردەوە گوایە مام ڕۆستەم نەخۆشەو لە خەستەخانەیە پاشان ئەوەیان بە گوێ ى لایەنگرانى لیستى گۆڕاندا دەدا كە گوایە مام ڕۆستەم و دكتۆر شاهۆ سەعید بوبێتە شەڕیان ومام ڕۆستەم گردەكەى جی هێشتبێت وگەرابێتەوە ناو خەتى گشتى بەڵام لایەنگرانى لیستى گۆڕان زۆر لەوە هوشیارترن باوەڕ بە كۆمەڵێك قسەى ناڕاست وهەڵبەستراو بكەن كە چەندین ساڵە هاوشێوەى ئەم قسانە دەبیستن چونكە دەسڵاتداران دەیانویست بە هەر شێوەیەك بێت لەپێگەى جەماوەرى لیستى گۆڕان و سەركردەكانى كەم كەنەوە،پاش هەڵبژاردن وڕاگەیاندنى ئەنجامە بەرایەكان لیستى گۆڕان سەلماندى خاوەن چ پێگەیەكى جەماوەرى فراوانە لە ماوەى كەمتر لە مانگێكى بانگەشەى هەڵبژاردندا بە بێ بەخشینەوەى پارەو سەیارەو بوونى دەزگایەكى ڕاگەیاندنى بەهێز لە بەرامبەر بەخشینەوەى پارەیەكى زۆرى ئەم میللەتە لە لایەن لیستى دەسڵاتەوە لێرەوە دوبارە دەسڵات كەوتەوە خۆى بۆ لەكەدار كردنى سەركردەكانى بزوتنەوەى گۆڕان. دەسڵاتى كوردى بۆ سپى كردنەوەى ڕووى خۆیان لە لاى پەنابەرانى كورد وبۆ متمانە پەیدا كردنەوە لاى كوردانى ئەوروپا بە تایبەتى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عیراق، بابەتێكیان وروژاندوە گوایە مام ڕۆستەم لە چاوپێكەوتنى لەگەڵ ڕۆژنامەنوسێكى دانیماركى هێرش دەكاتە سەر كوردانى ئەوروپاو بە درۆزن و ترسنۆك ناویان دەبات، مام ڕۆستەمیش لاى خۆیەوە بۆ ڕەتكردنەوەى ئەو هەواڵە ڕونكردنەوەیەكى بۆ سایتى كوردستان پۆست ناردوە وتیایدا بێ ئاگاى خۆى لەو قسانە دەخاتە ڕوو وە باس لەوە دەكات كەوا وەڕگێرەكە قسەكانى مام ڕۆستەمى بۆ ڕۆژنامەنووسە دانیماركییەكە هەڵگێراوەتەوە وە پێچەوانەى قسەكانى مام ڕۆستەمى كردوە،پاش ڕونكردنەوەكەى مام ڕۆستەم كوردانى كوردستان وئەوروپا باش لەوە گەشتن دەسڵاتدارانى كورد دەیانەوێت چەندین ڕێگە بگرنە بەر بۆ دورخستنەوەى جەماوەرى كوردستان لە لیستى گۆڕان وسەركردەكانى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە