ته‌قه‌ که‌وته‌ سه‌ر به‌رپرسانی رواندز

Saturday, 30/10/2010, 12:00



له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی کۆنگره‌ی پارتی و به‌ تایبه‌ت دوای سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌ی ته‌که‌تول پیاوپیاوێنی له‌ نێو ‌ به‌رپرسانی رواندز ماوه‌یه‌که‌ نووسین له‌سه‌ر به‌رپرسانی حزبی و حکومی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ بڵاوده‌کرێته‌وه‌ هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌ که‌سێکی نزیک له‌ قائمقامی رواندز که‌ ناسراوه‌ به‌ (کۆڤان) له‌ سایته‌کان بابه‌تێکی له‌سه‌ر ئه‌و به‌رێوه‌به‌رانه‌ بڵاوکردۆته‌وه‌ که‌ قائمقامی رواندز خه‌ریک بیانگۆڕێت به‌ڵام به‌‌هۆی فشاری لقی 10 بریاری لادانی ئه‌و به‌رپرسانه‌ ڕاگیرا .
هه‌ر له‌م چه‌ند رۆژه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی لێدوانیان بۆ که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن داوه‌ سه‌رجه‌م ستافی ئیداره‌ی هه‌وارگه‌ی پانکی گه‌شتوگوزاری که‌ ناسراوه‌ به‌ شنگلبانه‌ له‌سه‌ر کاره‌کانیان لادران .
نووسین و شه‌ره‌ وتار به‌رپرسانی حزبیشی گرتۆته‌وه‌ ئه‌وه‌تانێ که‌سێک به‌ ناوی میرحاج وتاریکی له‌سه‌ر به‌رپرسی لقی 10 پارتی نووسیوه‌ که‌ له‌ نووسینه‌که‌دا باس له‌ رابردووی ئه‌و به‌رپرسه‌ و ستافه‌ لاوزه‌که‌ی ده‌کات چاودێران وای بۆ ده‌چن که‌ ئه‌م نووسینانه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کێشه‌کانی ناوخۆی ئه‌و حزبه‌ بنن به‌ تایبه‌ت که‌ قسه‌ له‌سه‌ر چه‌ند کاندیدێک ده‌کرێت له‌ سنووره‌که‌ خۆیان بۆ سه‌رکردایه‌تی پارتی هه‌لده‌بژیرن له‌ کۆنگره‌ی(13)دا
تا ئیستا گه‌ر کێشه‌ش له‌ نێو به‌رپرسانی حزبی و ئیداری پارتی هه‌بوو بێت به‌ڵام به‌ هۆی هه‌بوونی مه‌رکه‌زیه‌تێکی توند ئه‌و کێشانه‌ نه‌که‌وتونه‌ته‌ سه‌ر کاغه‌ز بۆیه‌ ئێستا که‌شێکی له‌ بار هه‌یه‌ تا په‌رده‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌لیه‌کانی تر هه‌ڵ بده‌نه‌وه‌ ووته‌یه‌کی ئینگلیزی هه‌یه‌ (کاتێک دزه‌کان ڕێک ناکه‌ون تاوانه‌کان ئاشکرا ده‌بن) (عندما یختلف لێوێ ینكشف الجریمە)

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە