بەو پێیەی کە بزوتنەوەی گۆڕان لە دەسپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانەوە و لە سەرزاری بەڕێز کاك نەوشیروانەوەو دواتریش لە دەمی چەند کاندیدایەکی تریشیانەوە ئەوەیان درکاند کەکاتی گرتنە دەستی دەسڵاتە، چونکە ئەوان پێیان وایە کە جەماوەری کوردستانیان لە خولی سێیەمدا هۆشیار کردۆتەوەو ئاشنایان کردوون بە ماف و ئەرکەکانیان...
ڕەنگە شتێکی زانستی نەبێت بەڕەهاییەکی لەم شێوەیە باس لە سیستمێك بکەم ، کە تائەندازەیەکی زۆر دوورە لە پسپۆڕێتییەکەی خۆمەوە، بەڵام کورد وتەنی : مانگ بە چاو دیارەو بە پەنجەش هێمای بۆ دەکرێت، ئەونەی من لە سیستمی تەندروست تێگەشتبم کە بۆ پاراستنی کۆمەڵگایە بە نەخۆش و لەش ساغەوە، واتە سیستمی تەندروستی...
دەوڵەت ئەو خەونە مەزنەی گەلی کوردە کە سەدان ساڵە خەونی پێوە دەبینێت و لە هەوڵ و تەقەلای بێوچاندایە بۆ بەدیهێنانی، بەڵام بەهۆی نەبوونی پێویستییەکانی بە دەوڵەت بوونەوە ، هەتا ئێستا نەیتوانیوە ئەو خەونە لە خەونێکی(تاڵەبانی) وتەنی شاعیرانەوە بکات بە خەونێك کە هەوڵ بۆ هاتنە دی بدرێت! ئەویش لە بەر زەمینە سازی...
پەڕلەمان ئەو دەزگا نیشتیمانییە بوو کە میللەتان بۆ ڕزگار بوون لە جەبەروت و دەسڵاتی ڕەهاو بێ سنوری پادشاکان دایانهێنا، بۆ ئەوەی سنورێك دابنرێت بۆ دەسڵاتی تاکڕەوی سیستمی پادشایەتی و هە موو بڕیارو دەسڵاتەکانی حوکمڕانی کۆ نەبێتەوە لە ژێر دەستی چەند کەسێکی کەمدا ، لێرەوە گرنگی و بایەخی پەڕلەمان دەرکەوت...
ئازادی مافێکی بنچینەیی و سەرەتایی مرۆڤە .کە یەزدان بۆ هەر تاکێکی بە ڕەوا بینیوە. بۆیە مافی هەموو تاکێکە تا سنوری زەوت نەکردنی ئازادی ئەوانی تر ئازاد بێت ، مرۆڤ بە بێ ئازادی وەك درەختێکی بێ چڵ و گەڵاو دەریایەکی مەنگی بێ شەپۆل و ئاسمانێکی بێ ڕووناکییە! زەوتکردن و یاساغ کردنی ئەم مافە لە ژێر هەرچی...
خێڵۆکراسی واتە دەسڵاتی خێڵ و هۆز، ئەم زاراوەیە کە لە دوو وشەی دوو زمانی زۆر لە یەکتر دوور پێکهێنراوە کە یەکەمیان وشەی خێڵە بەواتای بنەماڵەی گەورەو هۆز ، دووەمیان وشەی کراس ی گریکییە کە بە واتای دەسڵات دێت ، زاراوەیەکی پڕ بە پێستە بۆ نادێر کردن و پێناسە کردنی هەندێك پارتی کوردستان ، کە بەدرێژایی چەندین...
هەموو دەم هەڵە بە ئازارو تاڵە و سەرئەنجامیشی پەشیمانی و داخ و کەسەرە، زیانمەندی سەرەکیش لێی خودی هەڵەکارو هەندێك جاریش هەڵە بەرامبەر کراوە، بەڵام هەڵەی سیاسی و ستراتیژی و تەکتیکی سەرکردەکان دەر ئەنجامی نێگەتیڤ و گەورەو مەترسیداری ئەوتۆ لە سەر تێکڕای جومگە کانی وڵات بە جێدەهێڵێن! کە هەندێك جار بە...
کورد، لە هەموو نەتەوەیەکی دیکەی سەر ڕووی هەسارەی زەوی پتر پەرتەوازەو بێ بەرنامەو بێ ئەجیندای نەتەوەیی و پاشکۆو دەرباری عەرەب و عەجەم بووە و ئێستاشی لەگەڵدا بێت وەهایە ، ئەم تاس و حەمامە هەمان تاس و حەمامەکەی جارانێتی و هەردەم و هەمیشە کورد بە مەن و مکیالی نەتەوە سەردەست و داگیرکارو دەستڕۆکانی ناوچەکە...
ئەمانە کە خۆیان بە میراتگری پەیامبەر و هەڵبژاردەی میللەتان ئەزانن ،لە سەرجەم گۆشەکانی دنیادا ، بانگەشەی بیرۆکراتییەت و گەشانەوەی ژیان و پەرەسەندنی ئیکۆنۆمی و حکومەتی دامەزراوەیی دەکەن و دەمیان هەراش و گیرفانەکانی دەمیان پڕ ڕەخنە و بە باشەی هیچ کەسێك ڕازی نین و هەر پڕۆژەیەکیش هی خۆیان نەبێت کەڕەتی سفری...
ئەگەر بارزانی لە کاتی گەڕانەوەیدا دو پڕۆژە یاساکەی پەڕلەمانی کوردستانی واژۆ نەکرد یەکێتی یەکان چی بە بنکەی جەماوەری خۆیان و هاوڵاتیانی کوردستان دەڵێن ؟ ئایا جارێکی کە سەرکردەکانی ئەو پارتە باسی چەسپاندنی سەرەتاکانی دیموکراسی و دەستاودەست کردنی دەسڵات دەکەنەوە ، ڕویان دێ باس لە پێشڕەوی و کرانەوەو ئەندام...
بە هۆی خراپ بەکار هێنانی ڕامیارییە ئابورییەکان لە عێراقدا، بە تایبەتی ڕامیاری دارایی و نەختینەیی و تێکەڵی ئەو دوڕامیاریەو زاڵکردنی یەکێکیان بەسەر ئەوی تریاندا ، کار کردن بەم ئاراستەیە بە درێژایی دەیان ساڵ ، عێراق بێبەش کراوە لە وەبەرهێنەری نەترس و جالاك ، وە وەبەرهێنەریان وا بەچە ترسێن کردووە ناوێرێت...
سوتەمەنی یەکێکە لە هەرە گرنگترین ئینپوتەکانی بەرهەمهێنان و بەرز و نزمی نرخی ئەم شمەکە هەتا ئەندازەیەکی زۆر کاریگەری دادەنێت لە سەر بەرز بونەوەی نرخی شمەك و کەلوپەل و کار گوزارییەکان ، بەو پێیەی سوتەمەنی بزوێنەرو هەڵسوڕێنەری سەراپای پیشەسازییەکانە بە قورس و سوکییەوە، جگە لەوەش سوتەمەنی میکانیزمی جوڵەی...
لە وتاری پێشوترماندا بە درێژی باسی ئەوەمان کرد کە چۆنچۆنی سەرمایەداری وەرزشی لە کایەیەکی وەرزشییەوە گۆڕیوە بۆ کایەیەك بۆ کۆکردنەوەی داهات و کردنی بە کایەیەکی ئابوری ، بۆ دوبارە لە دەست دەرهێنانەوەی ئەو بەشە کەمەی داهات کە چینی کرێکار لە ڕێگەی ڕەنجی بیرو بازووەوە دەستیان کەوتووە. لە نوسینی ئەم جارەشماندا...
قەندیل قەڵا سەختەکەی بەرگری، قەندیل لانکی دروست بونی دەوڵەتی ماد ، قەندیل هێمای بەرخودان و خۆسەری، قەندیل وڵاتی کوێستانی کورد، قەندیل سروشتی بەهەشتیی کوردستان، دەمێ ساڵە ڕۆڵەکانی لە جوانی و دڵگیریی و ڕازاوەیی بێ بەش کراون بە هۆی ئەو کوشتارە بەردەوامەی کە چەندان ساڵە بوە بە چارەنوسی ئێمەی بەش مەینەت...
سیستمی سەرمایەداری وەك ڕژێمێکی جادوبازو شەیتانی ڕۆژ بەڕۆژ میکانیزمی نوێ دەدۆزێتەوە بۆ برەودان بە خۆیی ومانەوەی وەك سیستمی باڵا لە جیهاندا بۆ ئەمەش بەردەوام لە میکانیزمی تازە دەگەڕێت تا لە ڕێوەی ڕامی کۆمەڵگاکانی جیهان بکات و هەرچی زیاتر بەهرەوەر ببێت لێیان بۆیە سپۆرت و لە نێو ئەو کایە شدا تۆپی پێی...