پێش دروست بونی بزوتنەوەی گۆڕان لایەنە ئیسلامی یەکانی باشوری کوردستان لە لایەن سیستمی بارجەلیزمەوە وەکو گیسکەکەی هەیاسیان بەسەر هێنا بون و لە ناو مەنگەنەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی ناهەمواردا دوا هەناسە سوارەکانی ژیانیان دەدا. ئەوان لە مزگەوت و لە شەقام و لە زانکۆو پەیمانگاکان و لە ناوەندەکانی کارو لە سەراپای...
من هەرچەندە بە هۆی دەست کورتی و ڕاست نەبونەوەی باری ئابوری خێزانەکەمەوە بە هۆی ئەو نەگبەتی و دەربەدەری و دەردەسەرییەی کە کاتی خۆی لە سایەی دەسڵاتی عەرەبدا بە سەرماندا هاتبو دەرفەتی ڕۆشتنە دەرەوەو گەڕانی وڵاتان و تێکەڵی کلتورە جیا جیاکانم نەبوە، بەڵام بە پێی ئەو زانیاریانەی لە ئەنجامی خوێندنەوەو سەیرکردنی...
ئەم گەلەی ئێمە کە ئامادە بووە بە درێژایی ٩٥ ساڵی ڕابردو قوربانی بدات و کوێرەوەری ببینێت و دەربەدەرو ئاوارەی وڵاتان ببێ و لە ژێر ڕەحمەتی بۆمبا باران و کیمیا باراندا پشو درێژانە بەردەوامی بداتە خەبات و تێکۆشان بۆ ئەوە نە بووە کە چەند کەسانێکی بێ بنەچەو نامۆو بچوك بگەیەننە نازو نیعمەت و دەسڵات و ئیتر...
بێگومان بەو پێیەی هەمومان دورو نزیك لە گەڵ کلتورو دنیا بینی و بۆچونی نەتەوەی ئاموری(عەرەب) دا ئاشنایەتیمان هەیە ، دەزانین سایکۆلۆژیاو دنیا بینی ئەوان چۆن بووە لە ڕابردوداو چۆنیشە لە ئێستادا، نەتەوەی ئاموری (عەرەب) سروشتێکی زۆر سەیرو ئەنتیکەیان هەیە لە هەرشوێنێك بمێننەوە ئەگەر وەك کاروان سەراش بێت...
بێگومان دەوڵەت و بون بە خاوەنی قەوارەی سیاسی سەربەخۆ بۆ گەلی کورد بەدیهێنانی خەونێکی درێژە کە دەیان ساڵە گەلەکەمان بێوچان لە هوڵداندایە بۆی ، لەو پێناوەشدا بە هەزاران گیانی فیدا کردووەو هەزاران بریندارو ئاوارەو دەربەدەری چەشتووە، ئەم خەونی بون بە خاوەنی قەوارەی سەربەخۆیە لە زیهن و بیرو ئەندێشەی هەمو...
لە بێدەنگی تەنیایدا مەترسە لە چرپەی قاچی گیانەوەر ، تاریکایی بەدوایدا دێت گزنگی خۆر ،مە ترسە لە زۆر بڵێیی جانەوەر لە پلانی جاڵجاڵۆکەو لە رەشەبای پایز و لە گەرمایی هەتاوو خۆر، تۆ لە دەیجوری بێ ڕۆشنایی و لە تەنگایی بەندینخانەی خەم و لە تراویلکەستانی جەنگەڵی بێدادیشدا هەر دەتوانی هەڵبکەیت و دڕ بە غوربەتی...
داعش کورتکراوەی ناوی (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام) ، ڕێکخراوێکی توندئاژۆی تەکفیری سەلەفییە کە میراتگری ڕێکخراوی قاعیدە و شوێنگرەوەیەتی لە ئێستادا، ئەم ڕێکخراوە داهێنراوو دروستکراوی هەندێك دەوڵەتی هەژمونگەرای وەکو شانشینی حیجازو کۆماری تورکیای سەردەمی ئاك پارتی و ئوردن و قەتەرە، ئیسلام و ڕوکەشی ئیسلامی...
هەردەم لە پێناو دەستخستنی دەسڵاتێکی ناوچەیی بەرتەسك و چەردەیەك دراو و هەندێك خۆشگوزەرانی سنورداری کاتیدا ئامادەیە باوەڕ و هەڵوێست و جوامێری بدۆڕێنێت و خۆی داڕنێت لە متمانەو مەردایەتی، ئامادەیە سەری بەرزی مرۆڤانەی کەچ بکات لە پێناو گەشتنیدا بە هەندێك دەستکەوت و بەرکەوتی ماددیدا کە مافی خەڵکانێکی کەن...
هەر تەوژمێکی سیاسی و هەر ڕوناکبیرو توێژەرەوەیەکی سیاسی پێیوابێت کە پەڕلەمانی کوردستان مافی بڕیاردانی نییە لە سەر پشکی کورد لە دەسڵاتە سیاسی و کارگێڕییەکانی بەغداددا بە پۆستێکی وەکو: سەرۆکایە تی کۆماریشەوە بێگومان ئەو کەس و لایەنانە نەیارو دژبەری دۆزی ڕەوای گەلی کوردن و سیاسی و ڕوناکبیرو تەوژمی ئینتیهازی...
سلێمانی وەك گەورەترین شاری باشوری کوردستان ، وە هەروەها بەو پێیەی کە قوربانی بەخشترین و وریاترین دانیشتوانی تێدایەو ماوەی چەند دەیەیەکیشە لە لایەن بژاردەی ڕامیاری باشوری کوردستانەوە ڕۆڵەکانی بێبەش و پەراوێز دەخرێن و بە گوێرەی قەبارەو کاریگەرییەکانی خۆیان بەشدارییان پێناکەن لە دەسڵاتداو پلە سیاسی و...
دروستکردنی ئەنجومەنی شارەکان و قەزاو ناحیەو گوندەکان و شۆڕکردنەوەی دەسڵاتی کارگێڕی و دارایی بۆیان یەكێکە لەو شێوازانەی بەڕێوە بردن کە لە سایەیاندا وڵات ڕوەو شەفافیەت و کرانەوە ئاراستە وەردەگرێت و حوکمی ناناوەندی بە جۆرێکی ڕاستەقینەو دروست پێگیری لێدەکرێت ،هەوەها لەسای بونی ئەم ئەنجومەنە خۆجێیانەدا...
گۆڕان لە پێش ٢١-٩-٢٠١٤ دا بڕیاری ڕۆشتنە دەسڵاتی داو ئەو پەیمانەشی بە دەنگدەرو لایەنگرانی خۆی دا کە ڕێز لە ویستی دەنگدەرانی دەگرێت و دەستبەرداری بەرکەوتی هەڵبژاردن نابێت و پاشەکشە لە مافەکانی گۆڕانخوازان ناکات ، ڕێکخەری گشتی چەند جارێك ئەوەی دوپات کردەوە کە دەچینە دەسڵات تا بەرهەمی چوار ساڵی ئۆپۆزسیۆن...
بەر لە دروستکردنی لیستی گۆڕان و دروستبونی بزاوتی گۆڕان ، وشەی گۆڕان و چەمکی گۆڕان یەکێك بو لەو چەمکانەی لە نێوەندی سیاسی و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردەواریدا زۆرتین بەکارهێنان و زۆرترین قسە لەسەر کردنی هەبو، چونکە پێنج ساڵ پێش ئێستا ساتەوەختی دێواندن و تاریکاندن و گەوجاندنی گەلێك بو کە ٧٥ ساڵ بێ پسانەوە...
دروستکردنی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەزمونێکی نوێیە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان و دەروازەی گۆڕانکارییەکی گەورەیە بەڕوی حوکمداریدا لە کوردستان، لە ماوەی ٢٢ ساڵی ڕابردودا ئەم نیشتیمانە بەڕێوە براوە لە سەر مۆدێلێك کە تیایدا لۆژیکی هێزی سەربازی و هەژمونی چەک بەدەستەکان تیایدا زاڵ بووە ، هیچ دەستاو...
گومانی تێدا نییە ئابوری کۆڵەکەی هەمو گەلێکە و گرنگترین بنچینەی هەستانەوەو پێشکەوتنێتی ، وە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا ئابوری بەهێز ، ڕۆڵێکی بنچینەیی دەگێڕێت لە باڵا دەستی دەوڵەتان و هەژمونگەرایی هزری و ڕامیاری و سەربازییاندا، بۆیە هەر لە سەردەمی یەکەمین لوتکەی وڵاتانی پیشەسازییەوە (حەوت دەوڵەتە پیشەسازییە...