کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەندەننشینی تەکتیكێکە بۆ تێپەڕکردنی حزبایەتی ودروستکردنی دەرفەت بۆ هەڵوێست نواندنی میللەتی برسی

Friday, 11/11/2016, 19:40


بە بۆچونی من دورکەوتنەوەی ئەمجارەی نەوشیروان مستەفاو فڕێدانی پرسی کشانەوە یان مانەوە لە دەسڵات بۆ بەردەم هەڵسوڕاوە پۆستپەرستەکان و دورکەوتنەوە لێیان بۆ ئەوەیە بکەونە هەڵەی سیاسی گەورەوەو ئیتر خەڵك بێئومێد ببێت لە گۆڕان و گۆڕان تێپەڕێنێت و ئۆپشنی تری خەبات  بگرنە بەر بۆ گۆڕینی ئەم ڕەوشە ناهەموارە،ئەوەندەی من نەوشیروان بناسم ئەو هێندە خەمی مۆدێلێکی دەسڵاتی دیمۆکراس و مەدەنی هەیە نیو هێندە خەمی گۆڕانپارێزی نییە،گۆڕان پێناوێك بو بۆ ئەو لە فەترەیەکی موعەیەندا بۆ خەباتی سیاسی بەڕێگای دیمۆکراتی و پەڕلەمانی،گۆڕانی تەمەن حەوت ساڵ هیچ لە یەکێتی تەمەن سی و چوار ساڵ لە لای کاك نەوشیروان خۆشەویستتر نابێ کە تەمەنی گەنجی و هیوای خوێندن و ژیانی ئەوروپای کردە تەزحیە بۆی لە پێناو ئامانجە نیشتیمانییە باڵاکەیدا،ئەو گۆڕانپارێز نییە  هەروەکچۆن یەکێتی پارێزیش نەبو چونکە ئەو حزب وەك پێناوێك بۆ خەباتی نیشتیمانی دەبینێت،بە ڕای من وەك چۆن بە دروستکردنی گۆڕان دەسڵاتی لە ۲٠٠۹ وە لە ڕقی میللەت پاراست ،ئەمجارە بە جێهێشتنی سلێمانی و دورکەوتنەوە لە گردەکە گۆڕان و هەڵسوڕاوان دەخاتە هەڵەوە بۆ ئەوەی بێ متمانە ببن لە لای میللە ت و ئیتر میللەت حزب دەرباز بکات و خۆی بڕیاری خۆی بدات و خۆی ڕوبەڕوی گەندەڵان ببێتەوەو بە هۆیەشەوە شەڕی ناوخۆی حزبەکان دروست نابێت و شەڕ دەبێتە جەنگی ئازادی و ڕزگاری.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە