کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەقینی عەقڵ و دوبارە بونەوەی مێژوی دەسکەلابونی سەرانی کورد

Thursday, 25/08/2016, 1:03


ئەمڕ یادی جەنگی چاڵدێران بو ۲۳ـ۸ـ۱٥۱٤ زاینی ،مەلا ئیدریسی بەدلیسی  بەشێك لە میرو سەردارەکانی کوردستانی باکوری قەناعەت پێهێنا کە خۆیان لەژێر فەرماندەیی و سەرپەرشتی ئەودا بخزێننە ئامێزی سەڵتەنەتی عوسمانییەوە و کورد بەو شێوەیە بەشێکی زۆری بو بە دەسکەلای عوسمانی و شەڕەکە بە هۆی یارمەتی کوردەوە بۆ عوسمانییەکان لە بەرژەوەندی عوسمانییەکاندا کۆتایی پێهات،دواتریش دەسێکی تەڕیان بە قونی کوردا هێناو ئاو بێنەو دەست بشۆ،ئەمڕۆ ڕێك لە هەمان ڕۆژدا  دوبارە سیناریۆی بەکارهێنانی کورد بۆ جەنگی دوژمنانی عوسمانی نوێ دادەڕێژرێتەوە،هەر خودی هەڵبژاردنی ڕۆژی ۲۳ ی ئاب نیشانەیەکی ڕونە بۆ جێگیر بونی باوەڕی مورتەزەقەبونی سەرانی کورد لە زهنییەتی سەرانی تورکدا،ئەها ببینن هەتا فیوداڵ و پیاوی ئاینی واتە مەلا و دەسکەلا ڕێبەرایەتی جوڵانەوەی کوردی بکەن کوردنەك٥٠۲ ساڵ بە سەر شکستەکانی خراپی سیاسەت کردنیدا تێپەڕ بوبێ ،بەڵکو ئەگەر ٥٠۲ دیشیلیار ساڵیش تێپەڕی بێت سانتمێك خەباتەکەی ناڕوات بەرەو ئامانج،ئەسڵەن ئامانجی بریتی دەبێت لە ئامانجی پڕکردنی گیرفانی بەرپرسان.
بڕوخێ بەناوشۆڕشی بە ناو شێخ و فیوداڵ و دەسکەلا،قوڕ بەسەر خەڵکی لە مێژو بێئاگا،بە زرمەی تەپاوەتلی سەرەمەرگی باوکی دەکەوێتە هەلەکەسەما.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە