میتداو
Sunday, 24/07/2016, 20:01
هەر دامەزرا جێی پرسیار بو ،ئەو میدیایە کە میتداوە
ئێستا دەرکەوت حەوت ڕەشماری لەهەناوی حەشار داوە
سەیرە وەڵا، بێ ڕکابەر ،دەرکەوت پەنای ناپاکانە
پڕۆفیشناڵ بۆ سیخوڕی هەر میتداوی ئەردۆغانە
دەك داوەشێی میتنامەنوس چۆن ڕوتهەڵدێ سەر هەڵبڕی
پشتت کردە گەل و وڵات ،ئەی چاو شۆڕی هەردەم برسی
لە پای چیدا چویتە بەرەی ناپاکانی ئاردۆغانی
هەتا کەنگێ ؟دەڕۆن ئێوە لە سەر ڕێچکەی سەرگەردانی
سوپاس بۆ تۆ ویکیلیکس هەڵتماڵێ لە سەر میتداو
کە ناوەندی سیخوڕییە بۆ جاسوسی سوك و گڵاو
دڵنیابن زۆر شوێنی دی هەیە ئێستا لە نیشتیمان
کە سیخناخ و ئاخنراوە لە سیخوڕی کوردی زمان
چەند نابوتە ئەو مرۆڤەی کە بۆ سامان خۆی دەفرۆشێ
پشت دەکاتە پڕەنسیپ و ئێسکی برای خۆی دەکرۆژێ
ئەنتی کوردو بێ ڕکابەر بۆ سیخوڕی هەر میتداوە
ئەوەی شوێنی دراو کەوێ کرێت شێوەو ناو زڕاوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست