کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌بێت گه‌لی كورد عه‌رابی بێت نه‌ك تاكه‌ كه‌س و تاكه‌ حزب!

Thursday, 07/04/2016, 18:01


ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت -نه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌م  دره‌نگوه‌خته‌شدا دروست كرا بۆ كورد ئه‌وه‌ دڵنیابن له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزاندایه‌و به‌ ئیعازی ئه‌وان و به‌ خه‌بات و به‌رخۆدانی به‌رخۆدێران و شه‌ڕڤانان و گه‌ریلاو پێشمه‌رگه‌و ڕۆشنبیران دێته‌ دامه‌زراندن ،ئێستا سه‌رده‌مه‌كه‌ گۆڕاوه‌ و تاكه‌ كه‌سێك ناتوانێ خۆی وه‌ك عه‌رابی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆ نیشان بدات ،ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌س ئه‌و ئه‌نگێزه‌یه‌ی هه‌بێ سه‌ركه‌وتو نابێ،وه‌ك چۆن له‌ كۆندا سه‌ركرده‌كانی خێڵ سه‌ركه‌وتوو نه‌بون،ده‌وڵه‌ت نابێ له‌لایه‌ن ئێل و بنه‌ماڵه‌وه‌ ئاوابكرێت كه‌ ئاواش ناكرێت چونكه‌ یه‌كسه‌ر ئێلێكی تر لێی ڕاست ده‌بێته‌وه‌ وه‌ك نمونه‌ی ده‌سڵاته‌كه‌ی مه‌مله‌كه‌تی سلێمانی و نه‌یاری ئێلی جافی به‌شی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دژی ،چونكه‌ كورد به‌ سروشتی خۆی گه‌لێكه‌ سه‌نتراڵیزم په‌سه‌ند ناكات ،كورد میراتێكی گه‌وره‌ی سیستمی ده‌وڵه‌تشاری هه‌یه‌ هه‌ر له‌ سۆمه‌ره‌وه‌ بۆ كۆنفیدراسیۆنی میدیا،كه‌ له‌ میدیادا كورد به‌ سود بینین له‌ ناسه‌نته‌ر گه‌رایی توانی هێزه‌كان و پێكهاته‌ جۆراو جۆره‌كانی ئه‌و ده‌مه‌ له‌ چوارچێوه‌یه‌كی كۆنفیدراڵی سه‌ره‌تایدا كۆ بكاته‌وه‌و ماوه‌ی سه‌دو په‌نجا ساڵێك ده‌سڵاته‌كه‌ی بڕ بكات،له‌ وه‌و دوا كورد به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌هاته‌وه‌ سه‌ر سروشتی ڕه‌سه‌نی خۆیی و میرو به‌گ و سه‌ركرده‌كانی هێنده‌ له‌ خه‌می خۆ گه‌وره‌كردندا بون له‌ پێناوی بونیان به‌ پاڵه‌وان هێنده‌ له‌ پێناوی خۆ بچوك كردنه‌وه‌دا نه‌بون له‌ پێناوی نیشتیماندا بۆیه‌ هیچمان به‌ هیچ نه‌بو ،له‌ عوبه‌یدوڵاوه‌ تا قازی و مه‌لا مسته‌فا هه‌مو جوڵانه‌وه‌كان جوڵانه‌وه‌یه‌ك بون له‌ سه‌ر ستراكتۆرو كلتوری سامیزم ئاوا كرابون بۆ گه‌لێك كه‌ نامۆیه‌ به‌م كه‌ڵچه‌ره‌ بۆیه‌ نه‌یانتوانی بازنه‌ی خێڵخێڵه‌كێ تێپه‌ڕێنن و فه‌شه‌لیان هێنا،ده‌بێت مۆدێلی دوای پانزه‌ی ته‌باخ كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ ڕه‌سه‌نایه‌تی كورد بكه‌ینه‌ بناغه‌و  بنچینه‌ بۆ ئاوا كردنی هه‌ر ستاتۆیه‌ك نه‌ك شه‌خسێك بێت و دیسان له‌ پێناو خۆ به‌ پاڵه‌وان كردندا ستاتۆیه‌ك ڕاگه‌یه‌نێت به‌ ستراكچه‌رێكی خێڵه‌كییه‌وه‌ كه‌ یه‌كسه‌ر خێڵه‌كانی دی لێ قوت ده‌كرێنه‌وه‌ به‌ پلانی ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام له‌ مۆدێلی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیكدا هیچ ئه‌گه‌رێك بۆ په‌رته‌وازه‌یی و دوبه‌ره‌كی نێوان پێكهاته‌ی كوردو گه‌لانی هاوچاره‌نوس نامێنێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە