سەركزیتان وەك بوێری لێ ناكڕدرێ!
Thursday, 07/01/2016, 22:19
یەكگرتو بە حساب كارێكی باشی كردووە كە وەزیری چراكەی داوەتەوە بە وەزیرێك كە نەوتی چراكەی لایە،ئێ برادەرینە ئێوە خۆتان پێشتر دەتانوت ئاشتی گەندەڵ و ناڕونەو هۆكاری گرفتە دارایی و سیاسییە كانە،ئیدی چۆن ڕازی بون پۆستەكەی خۆتانی ڕا دەست بكەن؟ڕادەستكردنی بەركەوتەی خۆتان بە دەستێكی نا ئەمین بە گوێرەی پڕەنسیپی ئیسلامی ناڕەوایە ،هەتا (عوسمانی كوڕی عەفان )لە سەر پارێزگاری كردن لەم سەرەتایە شە هید بو،بەڵام بە خوا دەستتان نەكێشاوەتەوە دەستیان پێكێشانەوە ئیتر وەك دڵسۆزی سەركزیمان پێ مەفرۆشنەوە،سەربەرزی و جەسوری و جوامێری ڕۆژی هەمواری یاسای دیوەخانەكە بو،ئێوە بوێریتان نەبو،هەتا پاشتر كە لە سەر داكۆكی لە دیمۆكراسی وەزیرەكانی گۆڕان شاربەدەر كران لە هەولێر ،ئێوە نەهاتنە دەنگ و پشتتان كردە ئەو هێزەی دەلاقەی ئازادی بە ڕودا كردنەوە،لەو ڕۆژانەدا خەڵك بێزاری لێتان لێوان لێو ببو ،قسە بە ناوبانگەكەی (نجم الدین فەرج )یان لە دژتان دەوتەوە،كە بیجامە لە پێن،میدیا كارێك ئەم پرسیاری بیجامە لە پێیەی لە بێ مۆراڵ و دەمپیسێكی هەرزەگۆی وەك (سە میر سەلیم )كرد ،یەكسەر ئەو ڕوبەڕوی گۆڕان ڕشایەوەو وتی ئێمە بیجامە لە پێ بین خەڵكی بیجامەی لە پێ داكەنراوە،مەبەستی پەڕلەمانتارەكانی گۆڕان بو كە دیسان لە سەر هەڵوێست و ترس لێیان ڕێگە نەدرا بچنە هەولێرەوە،ئێستا دەركەوت (نجم الدین فرج )جوانترین پێناسەی كردون،چیتان دژی گەل نەكرد؟كوردستانتان گەیاندە بنبەستی دیموكراتی لە بەرژەوەندی پارتی ،پارتیش وەك لەقلەقە كەی (مەلای مەشهور) خەریكی پەڕوباڵكردن و كلك و قاچ بڕینتانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست