کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(لە سوارەی حەمیدییەوە بۆ سوارەی ڕەجەبییە)

Wednesday, 30/12/2015, 1:12


سوارەی حەمیدییە، ئەو دەرەبەگە خۆ فرۆشانەو ئەو سەردارە بەكرێگرتانەی باكوری كوردستان بون كە بە فیتی پیاوانی ئاینیی دراو پەرست و بە هاندانی شاباش و دەستكەوتی دونیایی لە لایەن بابی عالی عوسمانییەوە خۆیان خۆیان كرد بە مەقاشی دەستی تورك و تێوەگلان لە كردەیەكی هۆڤانەی ئابڕوبەرانەدا كە ئەویش كوشتوبڕی ئەرمەنییەكانە،كە ئەرمەنییەكانیش وەكو، كوردەكان ئەو دەمە پێكهاتەیەكی ژێر دەستەی توركە عوسمانییەكان بوون، ئەوەی دەمەوێ هەڵوەستەیەكی داڕسانەی لەسەر بكەم و بیهێنمە سەر زمان و بیوروژێنم ئەوەیە مێژوی كورد پڕاوپڕو لێوانلێوە لە دوپاتبونەوەو خۆ نیشاندانەوە ،دەتوانم بڵێم ئێمە ئێستا لە ڕوی هەلومەرج و جوڵەو ڕامیاریمانەوە لە سەردەمێكی هاوشێوەی وەكو سەردەمی مەحكومی عەجەمان و سوخرە كێشی ئالی عوسماندا دەژین دابەشكراوی سەر دوبەرەی دژ بەیەكی دوژمن بە كوردین و بە پێودانگی ئەوان دەجوڵێین و دەدوێین ،ئەگەر دوێنێ و لە سەردەمی عبدالحمید دا بەشێك لە سەرەك خێڵی كورد بوبنە داردەستی  سوڵتان بۆ ڕەشەكوژی گەلێكی وەك، ئەرمەن ئەوا ئەمڕۆش دەستەبژێرێكی بۆرژووای ئیخوانی و هەندێ لایەنی كۆنزەرڤاتیڤی خێڵەكی بونەتە پارێزەرو ڕەوایی پێدەرو پەردەپۆشكەرو داكۆكیكەری ڕەجەب و ئاكپارتی بۆ لە ناوبردنی تەڤگەڕی ئازادی و موبارەكەی سەركوتكارییەكانی دەكەن وبە شان باڵیدا هەڵدەڵێن ،كەهەمو ئەو مەقاشانەش هەڵگرانی ئیدۆلۆژیای ئیخوانین یان دەروێشەكانی خێڵن ،كە خزاونەتە بەرەی دژە كوردەوەو بەشدارن لە كردەكانی كوشتوبڕی باكوردا بە زمان بە بانگەشە،بە جۆرێك ئەم بێ ئابڕووییە زەق بووەتەوە لە كاتی سەردانی دەمیرتاشدا بۆ كۆماری ڕوسیا هەندێك لە سەرانی سوارەی ڕەجەبییە لە باشور بڵێن سەردانەكەی دەمیرتاش دژی دەستوری كۆماری توركیایەو خیانەتی نیشتیمانی یە ،ڕاستیان وتووە پێشین گیا لەسەر بنجی خۆی دەڕوێ ڕەنگە دەروێشانی ڕەجەب و سەرانی سوارەی ڕەجەبییە نەوەی سوارەی حەمیدییە بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە