بە چییەوە شانازی دەكەن؟
Wednesday, 23/12/2015, 22:15
شانازی كردن بە ئامانجەوە شتێكی لۆژیكی و پیرۆزە ،ئامانجیش ،دە بێ ئامانجێكی گشتی ،ئینسانی بەرزو باڵا بێ ،وەك،هێنانەدی ئامانجە ئابوری و كۆمەڵایەتی و ڕامیارییەكانی گەل و نەتەوە ،ئەگەر بتوانیت پشكدار بی لە بەدیهێنانیاندا یاخود پشكدار بوبیت لە هێنانەدیدیاندا دەكرێ شانازی بكەی بەڵام، خۆ حزب میكانیزمی هێنانەدی ئەو ئامانجانەیە، مەرج نییە بشتوانێ بییانهێنێتە دی ،بە دڵنییایشەوە پێت دەڵێم حزبی باشور هیچ جۆرێك لەو ئامانجانەشیان دیاری نەكردووەو هەوڵیشیان بۆ نەداوە !حزب وەك ،سوپانە وایە میكانیزمی كردنەوەی برغویە، ئامانجیش كردنەوەی برغووەكان و چاككردنەوەی خۆجوڵەكە یە (سەیارەكە)،هەركات سەیارەكە چاككرا فیتەر دەتوانێ شانازی بكات ،بەڵام، شتێكی سەیرە بە سوپانەكەوە شانازی بكەی ،حزبی باشور بە دەیان هەزاریان دا بە كوشت وەك خاڵم و ٤٧ ئامۆزاكانی من، چییان گۆڕی؟ ستەمیان زیادتر كرد ،موچەیان بڕی ،كوێخایان هەڵتۆقاند، كۆنە جاشیان داڵدەدا ،مناڵی شەهیدیان پشتگوێخست ،كەركوكیان خستە دونبەڵەی قومارەوە ،كارەبایان كەمكردەوە، میللەتیان كردە مشكی تاقیگە ،دواجاریش ڕێگەیانداو ڕێگەش دەدەن كوردستان لە لایەن خێزانێكەوە كۆنترۆڵ بكرێ ،تە نیا لە پای پاراستنی بەرژەوەندی هەندێ بازرگانی سیاسیدا، ئیدی بە چییەوە تۆ شانازی دەكەی؟شانازی دەكەی یەكەمی بۆ قوربانیدان و قوربانیدانەكەت بەرهەمەكەی بۆ كەسانێكە ماندو نەبوون،شانازی دەكەی ئێمە ڕاپەڕینمان كرد ئێستا ئەوانەی ڕاپەڕینیان لە دژكرا لە ئێمە باشتر دەژین،شانازی دەكەی دوای ٢٤ساڵ پەڕلەمان سوك دەكرێت و خەریكە ئۆكەی بۆ سوككردنەكەش دەكرێ ؟!بە چییەوە شانازی دەكەن هاوهزرو هاوڕێبازانی پێشوم وەك من بیر بكەنەوە خەم دەخۆن نەك شانازی بكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست