ئاسنی سارد ،مەكوتن
Tuesday, 20/10/2015, 15:49
بە كورتی و كرمانجی شەڕی نێوان گۆڕان و پارتی شەڕی نێوان دوو پارادیگمایە ،شەڕی نێوان خێڵ و كۆ مەڵگەی دیموكراتی بان خێڵایەتی یە، بۆیە ئەم شەڕە بە چەكێك دەكرێ، کە لای هەر چوار لایەنەكە بوونی نییە، ئەوە باسی دوانە ئیسلامییەكە مەكە هەتا ئێستاش خۆشیان نازانن چییان دەوێ ! ئەوان خاوەنی عەقڵیەتی پاتریاركین هەتا ئێستاش لە سكولاریزم تێناگەن، یەكێتی و گۆڕانیش بڕێكی زۆر عەقڵیەتی وەك پارتی تیایە و هەوڵی گۆڕینی پارتیش دەدەن، دوو هەڵگری تەور لە ڕوبەڕو بونەوەدا چانسی سەركەوتنیان وەك یەكە، دەبێ كەرەستەی جەنگیان لە گەڵ پارتی بگۆڕن، بنیادی فكر و عەشرەت و بە دێوكردنی تاك نە گۆڕن و تەبەڕای لێ نەكەن ئاسنی سارد دەكوتن و هێزی نوێ ی بەدیلیشتان بۆ دروست دەبێ، بۆیە پێش جەنگین لە گەڵ پارتی گۆڕینی ستراكتۆری خۆتان پێویستییەكی حەتمییە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست