کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆژئاوا و باشور بە قه ده ر بارتەقای ئاسمان و ڕێسمان جیاوازن

Sunday, 05/07/2015, 20:52


كەم نین ئەو سەرکردەو ڕێبەرانەی کە مێژوی  شارستانیەتی مرۆڤایەتی ڕۆڵ و کاریگەرییانی تۆمار کردووەو ناو و ناوبانگیانی بەرز ڕاگرتووە لە ڕوپەری پەرتوکەکانی مێژودا،بەڵام  کەم و دەگمەنن ئەو سەرکردانەی کە توانیویانە گەلێک ،بگرە نەتەوەیەک(الأًًًًُمٓة) لە توانەوەو پوکانەوەو داهێزرانی  کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری   ڕزگار بکەن و  دوبارە لە ڕێگای پەروەردەو ئایدیا پڕ لە داناییەکانیانەوە بیانکەنە هەرە زیندوترین گەل و نەتەوەکانی جیهان  و بییانگەیەننە  ڕیزی گەلە پێشەنگ و  بە هێزە کانی جیهان ، ئەگەر تەماشای جیهانی سێیەم  بکەین  ئەو جیهانەی کە شارستانییەتی فەرمی سەرمایەداری وەها ناوی دەبات ، زۆر سەرکردەی نایاب و خاوەن کاریزما دەدۆزینەوە کە بونەتە ڕێبەرو ڕێنوێن و ڕێنیشاندەری گەلان و کۆتاییان بە هەرەسی ئیرادەو  شکستی گەلەکانیان  هێناوە ، وەکو: {مهاباتما گاندی، محمد  ئیقبال، کیم سۆن ئیل،ماوتسیتۆنگ، عەبدوڵڵا ئۆج  ئالان}.
هەر یەک لەم سەرکردەو ڕابەرانە بۆیە سەرکەوتن و ڕۆشتنە پەڕە زێڕینەکانی دیرۆکەوە،  چونکە  بە گرتنەبەری ڕێوشوێن و ڕێبازێکی خۆکردی نوێ و پڕ لە داناییه و ه دەستیان پێکرد  و هه ستان به وەلا نانی شێوازە کلاسیک و کۆنە کانی خەبات  ،کە  ئەگەر هەزار جاریش  تاقییان بکەیتەوە هەر هەمان دەر ئەنجام و بەرهەمیان دەبێت ، ئاوا دەستیان دایە  شۆڕش و  نەچونەوە سەر  ڕێچکە کۆنەکان  ، هەر بۆیە سەرکەوتنیان بۆ گەلەکانیان  وەدەستهێناو نەمریشیان بۆ خۆیان  دەستخست.
‌ئەگەر تەماشای فکری ئاپۆچی و ڕامانی ئۆج ئالان بکەین ؛دەبینین  ئۆج  ئالان و هەڤاڵانی لە سەروەختی ڕوبەڕو بونەوەی  دەسپێکیاندا لە گەڵ کۆماری نەتەوەپەرستی تورکی کەمالیدا؛  نەهاتن دەست بۆ هەمان کەرەستە تاقیکراوەکانی شۆڕشەکانی پێشوی چوار پارچەی کوردستان ببەن ! نەهاتن  لە سەر هەمان   پاشخان و ئەندێشەو میکانیزمەکانی شۆڕشەکانی پێشو شۆڕش هەڵگیرسێننەوە!؟چونکە دەیانزانی ئەگەر  مادەیەک یان دوان ، هەزار جاریش لە تاقیگەدا  تێکەڵ بکەیت دەرئەنجامێکی جیاوازو  توخمێکی جیاوازتر لە تاقیکردنەوەی جارەکانی  پێشوت وەچنگ ناکەوێت،
‌بۆیە ئەوان هەستان دەستیان نەبرد بۆ   کەرەستەکانی ئاین و خێڵ و سەردارو کوێخا و چی و چی......
‌چونکە هەمان ئەنجامی ڕابردوی دەدا بە دەستەوە و گۆڕان دروست نەدەبو پێشکەوتنیش وەدینەدەهات،بەڵام ئەکرێ بە دەستبردن  بۆ کەرەستەو مەتریاڵێکی نوێ لە وەرشەی پیشەسازیدا ئەنجام و بەرهەمێکی نوێ و جیاوازت چنگ کەوێت.
‌بۆیە  ئۆجەلان  بە گەڕانەوە بۆ مێژوی ڕەسەن و کۆنی گەلانی  میزۆپۆتۆمیای پێش دەرکەوتنی 
خواوه ند<ئەن> و پياوه ڕاهیبه كانى زه قوره ى سومه ر، يان پێش دەرکەوتنی مۆدێلی پاوانی پیاو و پیاوسەرداری  ،به لام کتومت وەک سەردەمی کۆمەڵگەی سروشتی و ئەخلاقی  قۆناغی نیولیتیک ،دەستی برد بۆ ڕەگەزی ڕەسەن و دڵسۆز و میهرەبانی ئافرەت و ژن،بەم هۆیەشەوە شتێکی لۆجیکی و ئاسایی  بو چاوەڕوانی بەرهەمێکی جوان و کامڵتر لەم شۆڕشە نوێیە بکرێت.
‌هەروەک چۆن  سەرکردەی مەزنی هندوستانیش بە گرتنە بەری ڕێگەیەکی خۆکردی تاقینەکراوەی وەک فەلسەفەی خەباتی بێ توندوتیژی، توانی کۆتایی بێنێ بە  دەسڵاتی ئیمپراتۆریەتی ئیمپریا  لیزمی توندو تیژی ئینگلستان و خەباتەکەشی سەرکەوتو بو گەلەکەشی گەشت بە مافی چارەنوس و خۆشی بە نەمری ،لە ناو دڵی یارو نەیاردا.
‌ئۆج ئالانیش بە گرتنە بەری میتۆدێکی خۆکردی   ،ڕەسەنی ، ئەخلاقی ، بە ورەو باوەڕێکی  بەهێزەوە دەستی دایە ڕێبەرایەتی کردنی گەلێکی ئاسیمیلەکراوی بێ ئیرادە کراوی بێ  دیسپلین،بەڵام چونکە کەرەستەی شۆڕش و بیری شۆڕش و ئامانجی شۆڕشی گۆڕی، توانی گەلی ئاسیمیلەکراو ئەکتیڤ و ڕیفرێش بکاتەوەو ئیرادەو   دیسپلینیش لە ناو دەرونی تاک بە تاکی  گەلی کوردا بڕوێنێ لە باکوری کوردستاندا لە ماوەی کەمتر لە دو دەیەدا،ئەمەش لەڕێ ی پەروەردە کردنی  گەلەوە  وەدیهات  لە سەر  فکرو ڕامان و ئەندێشەی  مرۆڤ دۆستانەی ئاپۆ،کە تیایدا بەرگری گەوهەری و بەرخودانی ڕەوا کراوە بە میکانیزم بۆ پێشپێگرتنی هەمو هەڵمەت و کۆمپلۆیەکی دوژمان لەسەر گەلەکەمان و گەلانی هاوچارەنوسمان ،لە گەڵ  ئەوەشدا پارادایم و ئایدیایەکی پڕ دانایشی گەڵاڵە کرد بۆ دوبارە هەستانەوە سەرپێی گەلانی خاوەن ژیاربؤ ژیانکردنیان پێکەوە لەگەڵ یەکتردا بە شێوەیەکی تەواو پارالێڵ لە چوار چێوەی گەڵاڵە کردنی مۆدێلی خۆسەری دیموکراتیک و هاوژیانی ئازاد دا کە تێیدا هیچ جۆرە سەرداری و بەردەستی و کۆیلەداری و کۆیلە بونێک بۆ هیچ پێکهاتەو گەلێک نابینرێت،بەڵکو گەلان لە چوارچێوەی خۆسەری دیموکراتیکدا دەتوانن خاوەنداری لە تەواوی تایبەتمەندییەکانیان بکەن و پێکیشەوە پلورالیزمی ڕەسەنی سروشتی گەلان لە تەواوی کایەکانی ژیاندا بهێننە بون.
‌ئەمەش ئەو  مۆدێلەیە کە چارەسەری ئەو گرفتەی پێدەکرێت کە سەرمایەداری جیهانی و شارستانیەتە فەرمییە پڕ لە تاوانەکەی لە قۆناغی ئیمپریالیزم و چڕبونەوەی  سەرمایەدا ئەفراندی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا، کە  ده يان دەوڵەتی میللەتگەرایان لە چوارچێوەی  ڕێکەوتننامەی سایکس بیکۆ و هاوشێوەکانیدا بۆ هەندێ میللەت دروست کردو هەندێکیشیان بێ بەش کرد.
‌ئێستاش لە ڕۆژئاوا، ئەندێشەی یەکێک لە کەڵە پیاوەکانی جیهانی سێ لە سەر زەمین پراکتیزە دەکرێت و جیهان و مرۆڤایەتی چاوەڕێ ی دەرئەنجامە   نوێیە  جوانەکانی و بڵاوەکردنێتی وەک ئایدۆلۆژیایەکی فەرمی جیهانی بۆ چارەسەری ڕیشەیی  گرفتی گەلان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە