٢٣ ى حوزەیران،ڕۆژی قەڵەمبازی پاڵەوانە درێس نیلییەکە بو له ناو پەڕلەماندا
Sunday, 05/07/2015, 20:12
پەڕلەمان ،دەزگا نیشتیمانییە یەکەمین و باڵاکەی نیشتیمان ، لەو ماوە دورو درێژەی دامەزراندنیدا کە پتر لە سێ دەیەیە دامەزراوە ، بەهۆی ئەوەی لە لایەن ستافێکی خاوەن ئیرادەو پڕەنسیپەوە سەرۆکایەتی نە دەکراو بە حزبی کرابو جگە لە واجیهەیەکی ڕەنگاو ڕەنگ بۆ جوانکردنی بیچمی دەسڵات و حوکمەتداری لە باشوری وڵاتدا چیتر نە بو،هەرچەندە لە دوای دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان و فراکسیۆنی پێشوی خولی پێشوی ئەو تەڤگەڕەوە تەکانێک بە خەباتی پەڕلەمانتاری درا،وه بۆ یەکەمین جار ئۆپۆزسیۆنی پەڕلەمانی دروست بو ،بەڵام بەهۆی ئەوەی کە ئەو بزوتنەوەیە لە دەستەی سەرۆکایەتی پەڕلەماندا ڕۆڵی نەدرابویە و سەرۆک و جێگرو سکرتێر لە ئەو نەبون هەرچی پڕۆژە یاسایەکیان ئامادە دەکرد خوێندنەوەکەی سانسۆر دەکراو نەیان دەهێشت ڕوناکی ببینێت ،بەڵام لە خولی ئێستای پەڕلەماندا بە هۆی بونی یەکێک لە ئەندامەکانی فراکسیۆنی گۆڕان بە سەرۆکی ئەم دەزگا نیشتیمانییەو بەهۆی پێگیری کردن لە ڕامیارییەکی هاوسەنگ و گونجاو لە لایەن بزوتنەوی گۆڕانەوە بۆ مامەڵە کردن لە گەڵ هێزو لایەنەکانی کوردستاندا ئەو بزوتنەوە توانی بۆ یەکەمینجار زۆرینەی پەڕلەمانی جوتحزبی پاوانگەراو نەریتگەرا تێکبدات و لە جێگەیدا زۆرینەیەکی پەڕلەمانی خاوەن پڕۆژەی نیشتیمانی هاوبەش و هاو ئامانج بێنێتەگۆڕێ و بۆ یەکەمینجار یەکێک لە فراکسیۆنە گەورەکانی ناو پەڕلەمان کە لە خولەکانی پێشودا هەمو جار بە پێودانگی ئەو یاساکان دەردەکران بکاتە کەمینەو ناچار بە چونە دەرەوەی بکات ،ئەمە دەتوانرێ بە قەڵەمبازی سێیەمی بزوتنەوەی گۆڕان ناو ببرێ.
گۆڕان لە ٢٥-٧-٢٠٠٩
دا بە بردنەوە مەزنەکەی و بونی بە پارتی دوەم لە سەر ئاستی کوردستان قەڵەمبازی یەکەمی هاویشت ،هەروەها بە بردنەوەی دوەمی و بەشداری کردنی بە سەنگ و قورساییەکی گەورەوە لە حوکمەتداو وەرگرتنی چەندان پێگەی گرنگ قەڵەمبازی دوەمی دا،بە پێشکەش کردنی ئەدایەکی نوێش بە سەرۆکایەتی پەڕلەمان و دەستبردنی بۆ پرسێکی هەستیاری وەک هەموار کردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و زاڵکردنی ویستی گەل بە سەر ویستی کەمینە پاوانخوازو خۆسەپێنە دەستڕۆشتوەکەی هەرێمی باشوری کوردستاندا قەڵەمبازی سێیەمی داو یارییەکەی بردەوە وەکو یاریکارێکی بە ئەزمون و سەرکەوتو.
ئەم قەڵەمبازی سێیەمە گرنگی و جوانییەکەی لەوەدایە کە ئەو ئامانجەی گۆڕانی لە پێناودا دروست بو هاته دى!؟ ئەویش هەڵوەشانەوەی پەیماننامە شومەکەی نێوان پارتی و یەکێتی و کۆنترۆڵکردنی وڵات بو بە هاوبەشی لە ڕوی هێزو ئابوری و هەژمونەوە له لايه ن ئه و دو
پارته وه،هەروەها دەسپێکێکیشە بۆ هێنانە دی وتەکەی ڕێکخەری گشتی گۆڕان کە وتی باوی
کۆماری بۆماوەیی [الجمهورية الوراثية] نەماوەو بەرپەرچی دەدەینەوە.
ئەگەر ئەم زۆرینەیەی ناو پەڕلەمان بەردەوامی هەبێت و لە ژێر فشاری بانگەشەی پەرتکردنەوەی باشوری کوردستان و هەڕەشەو گوڕەشە لە ئیسلامییەکاندا لە لایەن پارتییەوە هەڵنەوەشێتەوە ئەو کاتە قورسایی و کێشی پەڕلەمان دەردەکەوێت و بەر بە هەمو هەوڵێکی نەگونجاو دەگیردرێت کە بییەوێ کوردستان بە مۆدێلی سەدە تاریکەکانی ناوەڕاست بەرێت بەڕێوە.
چونکە ئەم زۆرینەیە دەتوانێ ئەم کارە گرنگانە ئەنجام بدات:
١- یاسای سەرۆکایەتی هەرێم هەموار بکاتەوە.
٢- سەرۆکی هەرێم لەکار بخات و سەرۆکێکی دی لە پەڕلەمانەوە هەڵبژێرێ.
٣- سەرۆکی حکومەت لە کار بخات و حکومەتی نوێ پێکبهێنێت.
٤- ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش لەکار بخات و یەکێکی کە لە جێگەی دابنێت.
هەمو ئەمانە لە توانای ئەم زۆرینە پەڕلەمانییەی ئێستادایە ئەگەر بەردەوام بن و خاوەنی بڕواو ویست و بوێری بن و لە ژێر هیچ جۆرە گوشارێکی سیاسی و سەربازیدا دەستبەرداری ئەو مافانە نەبن کە یاسا و میللەت پێیداون ،ئیدی سەرەنجامەکەی چۆن دەکەوێتەوە گرنگ نییە !؟ چونکە لە ئەگەری نەچونە ژێرباری کەمینەدا ، کە مینە پێچەوانەی شەپۆل مەلە دەکات و دەخنکێت!
بە تایبەتی لە هەلومەرجێکی وادا کە چاوی زلهێزەکان لە سەر کوردستانەو ڕێگە بە تێکدانی ئه م باردۆخە نادەن لە لایەن هیچ لایەنێکەوە،چونکە بارودۆخی ناوچەکە ترازانی ماڵی کوردی هەڵناگرێت کە بۆ یاریکەرە گەورەکان قوڵاییەکی سیاسی و ستراتیژی هەیە بەتایبەت بۆ ڕۆژئاوا.
بۆیە ئێستا کات کاتی هێنانەدی خەونە دیموکراتییەکان و بە دیموکراتیزەکردنی کوردستان و دەرهێنانێتی لە بن دەستی حزب و تاک و خێڵ و ڕادەستکردنێتی بە گەل و پەڕلەمان و دامەزراوە كان.
بۆیە ئەمڕۆ برەو دان و پارێزگاری کردن لە یەکڕیزی نێوان چوار لایەنەکە گرەنتی دامەزراندنی کوردستانێکی بەهێزی سەربەخۆی دیموکراتەو پێچەوانەکەشی هۆکاری مایەپوچی بەری ڕەنجی خەباتکاران و شەهیدان و دیموکراتیخوازانەو هۆکاری گەڕانەوەمانە بۆ سەردەمی دەرەبەگایەتی و بن دەستی دەرەبەگێکی بەهێزی خاوەن ئابورییەکی نەوتی کراوەی پر چەک کە هێنانەوەی بۆ سەر هێڵی گشتی گەل و میللەت پەرچو ی موسای پێویست دەبێ.
بۆیە دەبێ لەم سەروەختەدا گۆڕان ببێ بەو مەکۆی ئامێری بەرگ درونەی کە بە باشی ڕستراوە جۆراو جۆرەکانی بەدەوردا دەسوڕێتەوەو ناهێڵێت بئاڵۆزێن و گرێکوێرەی
نە کراوە بئەفرێنن.
هەر لە بەر ئەمە ئەرکی یاریکەرە نیلی پۆشەکە دوای دانی قەڵەمبازی سێیەم زۆر گرانەو پێویستی بە دانایی زیاترو ڕامیاری وردترو تەکتیکی نوێیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست