کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی گەلان(HDP) نەخشەی سیاسی لە تورکیاو ناوچەکە گۆڕی

Tuesday, 16/06/2015, 20:04


سەرکەوتنی هە دەپە کە سەرکەوتنێکی گەورەی چاوەڕوانکراوو ئاواتی هەمو کوردێکی ڕومەتمەند بو دەروازەی گۆڕانێکی نوێیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە تێیدا کورد وەک گەلێکی ڕەسەنی مەزن  دەبێتە خاوەنی بڕیارو ستاتۆی خۆی ،ئەم گۆڕانکارییە لێکەوتەو شوێنەواری پۆزەتیڤی بە دوادا دێت لە سەر ئاستی کۆماری تورکیاو ناوچەکە،هەروەها  بە دەسپێکی جوڵانی بیری سیاسی کورد دادەنرێت کە ئەویش  دەگەرێتەوە بۆ ئەو  گۆڕینە گەوهەری و ڕیشەییەی  کە کەجەکە لە ٢٠٠٥ دا لە شێوازی خەباتی خۆیدا بەدیهێنا لە ژێر ڕاسپاردەی بە ڕێز ڕێبەر {ئاپۆ} دا کە  تیایدا بە هەڵبژاردنی بژاری  شارستانی دیموکراتیک و کۆمەڵگەی دیموکراتیک هەوڵی ڕیشەکێش کردنی مۆدیلی دەوڵەت نەتەوەو دەوڵەتی  تاکە گەلی دا،ئەم سەرکەوتنە لە ڕوییەکی دیکه شەوە گەورەو گرنگە چونکە سەرەتای شکستی نەخشە سیاسییەکەی {احمد داود ئۆغلۆ} و زیندوکردنەوەی مۆدێلی دەڵەتی عوسمانلی یە ،  ئەو خەونە شاعیرانەیەشی کردە بوڵقی سەر ئاو ،لە ڕوویەکی کەشەوە  گرنگە چونکە  نیشانیدا کە کوردانی باکور خاوەنی باوەڕی و ئایدۆلۆژیای خۆیانن کە ئایدۆلۆژیایەکی دیموکراتی و کراوەیە کە  تیایدا گه لان و کلتورە ناوچەییە جۆربەجۆرەکان  بە دەستگرتن  بە تایبەتمەندی خۆیانەوە دەتوانن بە شێوەیەکی یەکسان و بەرابەری پێکەوە هەڵبکەن و بژین،ئەم سەرکەوتنە مەزنە نە خشەی تەوژمە پاشکۆ  و بەکرێگیراوەکانی خێڵ و تەریقەت و ئیسلامی سیاسی کۆتایی پێهێنا کە لە ڕێیی تەلیسمە ئاینی و کۆمەڵایەتییەکانیانەوە  چەند دەیە بو گەلی کوردیان  لە باکور خەپاند بو سۆزو دەنگ و ویژدانی زۆرینەیەکی کوردیان  لە بەرژەوەندی تورکدا  چنيبويه وه ،ئەم سەرکەوتنە وەڵامێک بو بۆ ئیسلامی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا بە گشتی و لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا بە تایبەتی کە پێی وتن کۆمەڵگەی کوردی کێڵگەی گونجاو نە بووە و نا بێت بۆ سەوز بونی تۆوی حوشترخوارەی ئێوە، وە ئەوەی نیشان دان  کە کورد وەک نەتەوەیەکی ڕەسەنی کراوەی خاوەن پەروەردەو ئەخلاق و پڕەنسیپ ،خۆی شێوازی ستاتۆی خۆی دیاری دەکات و لە سەر هێڵی شەمەندەفەری هیچ هێزێکی نامۆ ناڕوات ،بەڵکو خاوەنی هێڵی خۆ کردی تایبەت بە خۆیەتی و هەر ئەو هێڵەش دەیگەیەنێتە ئامانج و جێگای مەبەست،ئەم سەرکەوتنە سەرکەوتنی تەوژمی نیشتیمانی و دیموکراتیک و ڕەسەنی سەربەخۆی کوردە بە سەر تەوژمی پاشکۆ و خێڵ و  بەرژەوند پەرستیدا،ئەم سەرکەوتنە  دەرخەری شکست و بە  ئامانج نەگەشتنی هێزەکانی ڕێکخەری کۆمپلۆی ١٩٩٩ى گرتنی ئۆج ئالانە ، وە نیشانەی دانایی و حیکمەتی ڕێبەرە کە لە زیندانەوە بە نوسین  توانی زیهنییەتی گەلەکەی بە ئاراستەی  بوژانەوەو بە ئاگاهاتندا بگؤڕێت و نەک زیندان نەبێتە هۆی  وەستاندنی لێشاوی  تواناکانی ،بەڵکو زیندان   بکات بەو جێگەیەی کە لێیەوە کورد  لە خەوی غەفڵەت ئاگادار بکاتەوە بە پڕۆژە نوسینەکانی،بەڵێ سەرکەوتنی ٧-٦ سەرکەوتنی مرۆڤایەتی بو سەرکەوتنی  عەقڵە کراوەو دیموکرات خواز و چەپگەراکان  بو بە سەر عەقڵییەتی  ئیسلامی سیاسی و نەتەوە پەرست و دۆگما بیراندا لە ناو کۆماری تورکیاو  ڕۆژەهەڵاتی ناوین و کوردستاندا ،بەڵێ سەرکەوتنی ٧-٦ سەرکەوتنی هێزی ڕەسەنی کوردەواری بو بە سەر ئیخوانیەت و خێڵۆکرات و پاشکۆ کانی  کوردستاندا کە بە درێژایی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی کۆماری تورکیا بەلای ئاک پارتی و ڕەجەبی ئاغایاندا دادەتاشی،لێرەوە پێتان  دەڵێم  ئێوە ئەو هێزە نە بون و نابن  کە بەر بە ویستی خۆرسکی گەلێک بگرن  کە خاوەنی ئەخلاقی سیاسەت و وشیاری سیاسی و پەروەردەی شارستانیەتی دیموکراتە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە