سەرمايەدارى جەلادە و داعشيش درندەى بەردەستى
Sunday, 24/05/2015, 20:11
هەمیشە زلهێزە سەرمایەدارەکان چی لە سەردەمی قۆناغی ئیمپریالیزمی سەرمایەداریدا بوبن یان قۆناغی جیهانگیری سەرمایەداری، ڕامیاری یاری زارەکانی تاوڵەیان پەیڕەو کردووە بەرامبەر نەتەوە دەوڵەت و نەتەوە بێ دەوڵەتەکانی ژێر هەژمونیان و یاری مشک و پشیلەو پەیژەو ماریان پێ کردون،هەر لە
بنەڕەتدا داهێنانی مۆدێلی دەوڵەتی نەتەوە جۆریکی ئەو یارییە ڕامیارییە بو کە سەرمایەداری جیهانی دایهێناو برەوی پێدا و بڵاوی کردەوە وەکو مۆدێل و پیرۆزیشی پێبەخشی بۆ ئەوەی وەک فریاد ڕەسی گەلان ببینرێت،بەڵام لە بنەڕەتدا یارییەکی شەیتانیانەی سەرمایەداری جیهانی بو بۆ لێکهەڵوەشانەوەی مۆدێلی ئیمپراتۆریەت کە درێژکراوەو نەوەی دووەمى شارستانیەتی کۆیلایەتی بو.
سەرمایەداری و سێگۆشەکەی کە پێکدێن لە ئیتالیا هۆلاند ئینگلیستان زۆر دەمێکە لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆیاندا لە هەوڵدا بون و لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ناوەندی کەرەستەی خاو و بازاڕ بۆساغکردنەوەی بەرهەمی شۆڕشی پیشەسازی کە ئەم سێ هێزە وەک سێ هێزی دروستکەری سەرمایەداری لە کۆتایی سەدەکانی ناوەڕاستدالە هەوڵ و تەقەلادا بون بۆ فەراهەم بونی کەشێک کە ئەو دو پێویستییەیان بۆ فەراهەم بێنێ ،جا تاکە ڕێگەش بۆ بەدیهێنانی ئەو خەونەش پەرت کردنی کۆمەڵگە سروشتییەکانە کە سەدان ساڵە گەلانی ناویان بە شێوازێکی ئەخلاقیانەی دور لە توندو تیژی و دەمار گیری پێکەوە ژیاون کەمجار بینراوە دەمارگیری و پێکدادان سەرهەڵبدا لە نێوانیاندا لە سەر بابەتی نەتەوەیی مەگەر ئەو کاتانە نەبێ کە دەسڵاتە ئاینییە هەژمونگەراکان لە پێناو هەندێک دەسکەوتی نوخبەی دەستڕۆشتودا هەندێل ناکۆکی نەتەوەییان لە سنوری زۆر بەرتەسکدا
دروستکردبێ کە ئەویش زۆری نەخایاندووەو کۆمەڵگە هەرزو ڕۆشتوەتەوە باری سروشتی جارانی ،بەڵام بینراوە جار جار پێکدادانی کۆمەڵایەتی سەر هەڵبدات لە سەر بابەتە ئاینییەکان کە ئەوەش زۆر نەببو بەهۆی لێکترازانی شیرازەی کۆمەڵگەی سروشتی وەک ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرمایەدارى چی لە سەردەمی قۆناغی ئیمپریالیزمی سەرمایەداریدا بوبئ یان قۆناغی جیهانگیری سەرمایەداری، ڕامیاری یاری زارەکانی تاوڵەیان پەیڕەو کردووە بەرامبەر نەتەوە دەوڵەت و نەتەوە بێ دەوڵەتەکانی ژێر هەژمونیان و یاری مشک و پشیلەو پەیژەو ماریان پێ کردون،هەر لە
بنەڕەتدا داهێنانی مۆدێلی دەوڵەتی نەتەوە جۆریکی ئەو یارییە ڕامیارییە بو کە سەرمایەداری جیهانی دایهێناو برەوی پێدا و بڵاوی کردەوە وەکو مۆدێل و پیرۆزیشی پێبەخشی بۆ ئەوەی وەک فریاد ڕەسی گەلان ببینرێت،بەڵام لە بنەڕەتدا یارییەکی شەیتانیانەی سەرمایەداری جیهانی بو بۆ لێکهەڵوەشانەوەی مۆدێلی ئیمپراتۆریەت کە درێژکراوەو نەوەی شارستانیەتی کۆیلایەتی بو.
سەرمایەداری و سێگۆشەکەی کە پێکدێن لە ئیتالیا هۆلاند ئینگلیستان زۆر دەمێکە لە پێناو بەرژەوەندی یایبەتی خۆیاندا لە هەوڵدا بون و لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ناوەندی کەرەستەی خاو و بازاڕ بۆساغکردنەوەی بەرهەمی شۆڕشی پیشەسازی کە ئەم سێ هێزە وەک سێ هێزی دروستکەری سەرمایەداری لە کۆتایی سەدەکانی ناوەڕاستدالە هەوڵ و تەقەلادا بون بۆ فەراهەم بونی کەشێک کە ئەو دو پێویستییەیان بۆ فەراهەم بێنێ ،جا تاکە ڕێگەش بۆ بەدیهێنانی ئەو خەونە پەرت کردنی کۆمەڵگە سروشتییەکانە کە سەدان ساڵە گەلانی ناویان بە شێوازێکی ئەخلاقیانەی دور لە توندو تیژی و دەمار گیری پێکەوە ژیاون کەمجار بینراوە دەمارگیری و پێکدادان سەرهەڵبدا لە نێوانیاندا لە سەر بابەتی نەتەوەیی مەگەر ئەو کاتانە نەبێ کە دەسڵاتە ئاینییە هەژمونگەراکان لە پێناو هەندێک دەسکەوتی نوخبەی دەستڕۆشتودا هەندێك ناکۆکی نەتەوەییان لە سنوری زۆر بەرتەسکدا
دروستکردبێ کە ئەویش زۆری نەخایاندووەو کۆمەڵگە هەرزو ڕۆشتوەتەوە باری سروشتی جارانی ،بەڵام بینراوە جار جار پێکدادانی کۆمەڵایەتی سەر هەڵبدات لە سەر بابەتە ئاینییەکان کە ئەوەش زۆر نەببو بەهۆی لێکترازانی شیرازەی کۆمەڵگەی سروشتی وەک ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،بەڵاڵ ئەوە شارستانیەتی سەرمایەداری و پێداویستی گەشە شێرپەنجەییەکەی قۆناغە یەک لە دوایەکەکانی بو کە بو بە هۆی هێنانە ئارای ئاشوبی دەوڵەتی نەتەوە کە بە هۆیەوە ئەخلاقی ڕەسەنی گەلان و ئاشتی و پێکەوە ژیانیان کەوتە بەر هەڕەشەی لەناوچونەوە و گەلان بە نەزانییان کەوتنە داوی سەرمایەدارییەوەو بە هەزارانیان لە یەکتر کوشت و هەوڵی سڕینەوەی چاندو زمان و ئاین و مێژو کەلەپوری یەکیان داو هەوڵەکانی پاکتاوی نەژادی و ئاسیمیلەیشن و جێنۆساید بون بە پیشەی دیکتاتۆرە نەژادپەرستە سەرمایەداری کردەکان ،لەم سەروبەندەشدا هەندێ گەل زیانمەندی یەکەم بون وەک گەلی کورد کە پێویستی گەشەی قۆناغی ئیمپریالیزمی سەرمایەداری جیهانی وای خواستبو کە نەبێ بە خاوەنی دەوڵەتی نەتەوە بەڵکو دابەشی سەر چوار دەوڵەتی نەتەوەو سێ نەتەوەی ناوچەکە کرا هەر ئەمەش هۆکاری ئەوەیە کورد زیانمەندترین گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت.
ئێستاش ئەهریمەنی سەرمایەداری لە پێناوی تێرکردنی ئەژدیهاکەیدا کە پشەسازی دوژمنی ژیان و ئیکۆلۆژییە هاتووە گەمەیەکی تری سیاسی بەڕێوە دەبات و هەندێ ڕەگەزی نەتەوەیی و مەزهەبی و ئاینی کردووە بە هۆی برەودان بەو یارییەی کە بووە بەهۆی هێنانی مەرگ بۆ یاریکەرەکانی کە ئەوانیش کورد شیعە سونەن ،ئەم گێمەی یارییەکە یاریکەرێکی نامۆ هاتۆتە ناو ستادیۆمی مەرگەوە ناوی داعشە لە ڕێگەی داعشەوە کوردو شیعەو سونە لاواز کراوەو نیشتمانەکەشیان کراوە بە خەرابە ،تەماشاکەن داعش ناوچەی سونەی وێران کردو سونەی کرد بو قەرەچی و بێ لانە لە عێراقدا هەروەها نزیکەی ٥٠کم لە هەر یەک لە بغداد و هەولێرەوە دورە ،ئەمە بۆ ئەوەیە هەر کام لەم سێ پێکهاتەی ئەم ناوچە کە خاوەنی خاکێکی دەوڵەمەندو پڕ لە وزەن ویستیان لە ژێر هەژمونی سەرمایەداری دەربچن کە ئێستا ئەمریکا ڕابەرایەتی دەکات لە ڕێگەی لێڤی ئەتهانی داعشەوە وەها زراو تەرەک بکرێت جارێکی کە بێ پرسی ڕۆژئاوا دەست بە ئاوی گەرمیشدا نەکات،ئەی ئەوە نییە بە بەرچاوی فڕۆکەی ئەمریکییەوە ئەو هەمو کەژاوەی ئۆتۆمبێلی داعشە لە بیابانی ڕومادی لە جوڵەدان و لێدانێکی وایان لێنادرێ گورچکیان ببڕێ ئەی ئەوە نەبو ماوەیەک پێش ئێستا لێگەڕان داعش نزیک تخوبی هەولێر ببنەوە ئەی ئەوە نەبو چەک و تفاق بۆ داعش بەردرایەوە.
ئەمە نیشانەی ئەوە نییە کە ئێمە و دوژمنەکانی ئێستاو ڕابردوشمان بە هۆی فیتنەی ڕۆژئاوا و سەرمایەداری جیهانییەوەیە کە ژینمان بووە بە ژان و کەسەر، و بێ ئارام و بێ دڵنیاین لە وڵاتمان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست