کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەکتیکە سیحراوییەکانی دەسڵات

Tuesday, 07/05/2013, 12:00


 

هەرکاتێ ناڕەزایی و هەیەجانی جەماوەر مەترسییەکی جدی دروست بکات بۆ سەر بەرژەوەندییە باڵاکانی دەسڵاتدارانی باشور و ، بە کۆکراوەیش لە تەوقیتە ناسك و گرنگەکانی وەرچەرخانی کۆمەڵایەتی و سەروبەندی دەرکەوتنی دەسپێکی ڕاچنین و بزاڤە ئازادیخوازو مرۆڤدۆست و شارستانییەکانی کۆمەڵگەی باشوردا دەسڵات ، فێڵەکانی وەكو ڕەشمار سەر لە کونە نوتەکەکانی ناوەندی بڕیارەوە دەر دەکەن و ڕاستەو ڕاست قەیرانێکی ئابوری یاخود ڕامیاری دەرەکی دەڕەخسێنن بۆ دورخستنەوەی باری سەرنجی هاوڵاتیان لەمەڕ پرسە جەوهەرییەکانی کۆمەڵگە کە سەروکاری بە تاك بەتاكی کۆمەڵگەی کوردەوارییەوە هەیەو ڕەهەندی نیشتیمانییان هەیە، بۆ وێنە لەسەروبەندی خۆنیشاندانەکانی دوای ١٧ شوباتدا ، دەسڵات ڕاستەوخۆ نەفیری جەنگی دژی بغداد لێدا لە کاتێكدا سەرۆکی کۆماری بغدادو وەزیری دەرەوەو سوپاسالارو چەندین وەزیرو بەڕێوەبەری گشتی و بریکاری وەزیرو پلەداری باڵای کوردی سەر بەدەسەڵات لە بەغداد بون ، ئەمە وێڕای ئەوەی بەشێك لەو سوپایەی کە پێشمەرگەیان بۆ جەنگ بەرامبەرییان خستبۆ ئامادەباشی تەواوەوە پێکهاتبون لە سەربازو ئەفسەرانی کوردی سەر بە دەسڵات ، ئەمە ئەوکات لەلایەن لێکۆڵەرەوانی ڕۆژەڤەوە تیشکی جدی خرایە سەر ، لە ئێستاشدا کە پرسێکی گەرم و گرنگ و هەستیاری وەك هەموارکردنەوەی دەستور ، یاخود خستنە ڕاپرسی دەستور ، یاخود کاندید کردنەوەی بارزانی بۆ خولی سێیەمی سەرۆکایەتی هەرێم کەوتۆتە ڕۆژەڤەوە جارێکی کە بە قودرەتی قادر ئاریشەکانی نێوان بغدادو هەرێم گەشتەوە ئاستی لەشکر خولاندنەوە !

هەر لەم تەوقیتەدا یەکێك لە هەرە سەرەکیترین کاڵاکانی ئابوری کە سوتەمەنییە سکارسیتی بۆتەوە بە سیمایی و بڕونتییە لە بەنزینخانەکانی وڵاتدا و ڕیزی خۆجوڵە(سیارە)ی هاوڵاتیان بە ئەندازەی شورای چین درێژ بۆتەوە !

ئایا بۆ دەبێت هەمودەم قەیرانەکان لەکاتی خستنەوە بەرباسی ئەو بابەتانەدا بێت کە ڕەهەندی نیشتیمانییان هەیە وەك هەڵبژاردن و پرسێکی لەجۆری لاستیك کردنی یاساکانی هەرێم و هتد....

بەڕای من هەمو ئەمانە تەکتیکی سیحراوی دەسڵاتە بۆ گێلاندنی میللەت و چاوبەستنیان.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە